پێم بڵێن، بۆ خۆشمبوێن؟…بەندی عەلی
پێم بڵێن، بۆ خۆشمبوێن؟
بۆ بەردەبارانی وشەی
زبرو ڕەق و سوێرتان نەکەم؟
پێم بڵێن، بۆ هەموو ڕۆژێ
بە نوکی ڕمی قەڵەمی
داخ لەدڵم کوێرتان نەکەم..؟
کە ئێوە ڕۆژانە چرۆی
چاوەڕوانیم دەوەرێنن ..
کە ئێوە، بە قامکی هەوەس
ڕۆژ نییە کوڵمی حورمەتم…