نۆزه‌هه‌مین کتێبی ئیره‌ج عیبادی له چاپ درا…
ماموستا “ئیره‌ج عیبادی” شاعیر، نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و ڕۆزنامه‌نووسی سنه‌یی، نۆزده‌هه‌مین کتێبی خۆی که ڕۆمانێکه به ناو “ئاگر له باوه‌شی ئازیزدا” به‌زمانی کوردی خسته به‌رچاوی لایه‌نگرانی ئه‌ده‌ب‌و فه‌هه‌نگی زمانی کوردی.
ماموستا عیبادی، له‌م ڕۆمانه پردێک له ڕۆمانس، سوورئالیسم و گیر وگرفته‌کانی کۆمه‌ڵگا و دژایه‌تی یاساکانی بنه‌ماڵه‌ی وێرانکه‌ر له تێکۆشانه‌کانی ژناندا به تکنیکی جوڵانه‌وه و نه‌وه‌ستانی زه‌ین به جوانی باس ده‌کا و وه‌کوو زۆربه‌ی له کاره جوانه‌کانی ئه‌و قه‌ڵه‌م به ده‌سته، هه‌ست وئه‌وین یانی ته‌نیا ڕێگای میهره‌بانی و چاره سه‌ر کردنی شه‌ر و مه‌به‌سته‌کانی ناحه‌زی کۆمه‌ڵگا له سه‌رانسه‌ر ڕۆمانه‌که خۆی ده‌نوێنێ.
گرانی، ڕێژه‌ی بێ‌کاری وسوننه‌ته‌کانی بستراوه به ده‌س وباڵی کاره‌کته‌ره‌کانی ڕۆمانه‌که که پڕه له بیره‌وه‌رییه‌کانی شاد وناشادی سه‌ر‌ده‌می ژیانی ئینسان له ژێر سه‌ردێری جوڵانه‌وه‌ی پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌و ڕۆمانه کاره‌که زۆر له به‌ر چاوتر ده‌کا.
شکسته‌کان وناکامی و له ئه‌نجام دا سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئاگر له باوه‌شی خۆشه‌ویستی ئارێز و‌ئه‌سپێک که سه‌مبولی فرین و هێز و نه‌وه‌ستانه به‌ره‌و ئاتشگاکانی کوردستان له لووتکه‌ی کێوه‌کان نزیک شار به‌ره‌و دوورگه‌کانی نادیار به جێ دێلێ.
یه‌کی له شێوازه‌کانی نووسینی اوستاز عیبادی له‌م ڕۆمانه ئه‌وه‌یه که سێ که‌س خه‌ریک نووسینی ڕووداوه‌کانی یه‌ک ڕۆمانن به بیر و بۆچوونه‌کان جیاوازی خۆیان بێ ئه‌وه‌ی که هیچ کامیان ئاگایان له‌م هه‌سته جوانه‌ی ئه‌وی دی بێ.
زانا_کوردستانی