لەژێر “مشکی و جامانەدا !”… نووسینی: دیار بەرزنجی
لەپێشدا ئەوەبڵێم کە بۆئەم کورتە وتارەم، ئیلهامم لەهاوڕێی ئازیزم،هاوڕێ (مەحمودی حەلاق وەرگرتووە)، چونکە ئەو زۆر بەوردیی حاڵیکردم بازاڕسازیی چییەو خەت و نیشانەکانی لەکوێن و کێن؟ و بازاڕ سازەکان و پاسەوان و شۆفێرو چایچی و ئیدارەو بەڕێوەبەرەکانی بازاڕسازیی کێن؟ ئەڵبەتە لەگەڵ ڕێزم بۆئەو پیشانەی ناوم بردوون! ڕۆشنبیران و شیکەرەوە سیاسیەکانی ئەحزابی ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوایی و ڕیفۆرمیست بەخەڵک ئەڵێن گوایە کەسێک ڕابەرو سەرۆک بێت، پێویستە قات و ڕیبات بپۆشێت و کەسێکی شیک پۆش و مۆدێرن بێت لەپۆشین و هەڵسوکەوت و قسەکردن و هاتن وچونیدا، و بڕوانامەی دکتۆراو فڵان وفیسار زانکۆی خوێندبێت! ئەمەش چەواشەکاریەکی بێتام زیاتر هیچی دیکە نییە، ئەوکەسانەی ئەم بانگەشانە ئەکەن، یان نازانن، یان لەدەوری پڕۆژەیەکی چەواشەکاریی دەسوڕێنەوە! سەرۆک وسەرکردە لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، کاری پاسەوانی کردنە لەبازاڕسازیی و هێڵە ئابورییەکان، کەبەوڵاتی ئەودا تێپەڕدەبن! ئیتر ئەوسەرۆکە ئەگەر شیک پۆش بێت یان نا، جامانەو مشکی ببەستێت یان شەپقە، عەگال لەسەربکات یان سەری ڕووت بێت، قات وڕیبات لەبەربکات یان جلی کوردی و دشداشە؟ ئەمانە هیچیان گرنگ نین بۆ بازاڕ سازەکان، ئەوان تەنها سەرکوتی ناوخۆو بەئەهلیکردنی هەمووبەش وجومگەکانی ژیان و پاسەوانیەکی دڵسۆزیان ئەوێت لەوکەسە، کەسەرۆکی وڵاتێکە، لقێک لەهێڵی ئابووری وبازاڕسازیی ئەمریکاو ڕۆژئاوای پێدا تێپەڕدەبێت، ئیتر مەلایەکی عەمامەبەسەر بێت لەئێران، یان حەمەڕەزاشا بێت، یان مەریەمی ڕەجەوی! ئەم بانگەشانەی ڕیفۆرمیستەکان دەربارەی سیستەم و دەسەڵات لەکوردستان ئەیکەن و راگەیاندنە جۆراوجۆرەکانی وەک تیڤی و سۆشیال میدیایان سیخناخ کردووە پێی، گوایە کێشەیەکە لەکەسایەتی و جلوبەرگ وجامانەکەی بارزانی و کەسایەتی بافڵ تاڵەبانیدایە! چەواشەکاریە، و لێدانە لەتەنەکەی بەتاڵ و تەنها دەنگە دەنگێکی ناخۆشە!