نان دز… بەندی عەلی

0

 نان دز، لە خۆتت پرسیوە…

گەنجەکان بۆ خۆیان دەکوژن؟!

کیژەکان بۆ بەکلی حەسرەت

چاوە بـەخـت ڕەشەکانی

خۆیان دەڕژن؟!

منداڵە بێ بابەکانیش

لەبری مەمی پڕ شەهدی شیر

بۆچی پەنجەی پەشیمانیی

لە هاتنەدنیاوە…دەمژن؟١

ئاخۆ ڕۆژێ، تۆ نەداری و

شـکـانـی گوڵـدانی شـکۆ و

دۆزەخی برسـێــتیـت دیوە …

نان دز، لە خۆتت پرسیوە ؟!

Leave A Reply

Your email address will not be published.