هەر رۆژە هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی بۆ بۆپێشەوە دەدوێن وەڵامی بەڕێز دیمەن عەزیز( چالاکوانی مەدەنی)
دیمەن عەزیز: سەبارەت بەپرسیاری تەوەری باسەکەتان جێگای دەستخۆشییە بۆئەم بەسەرکروونەوەیەم. لەم بابەتە وتارم هەبێت تەورێکی زۆرگرینگ و هەستیارە بەتایبەتی لەسەربەشوودانی کچ لەتەمەنێکی ئاوا زۆربچووکدا. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆیاسای هەر ولاتێک یا هەرنەتەوەیەک یاخود هەرکۆمەڵگەیەک کە داب ونەریتی خۆیان هەیە لەسەرئەم بابەتە. لەکۆمەڵگەیەکەوە بۆکۆمەڵگەیەکی تردەگۆڕێت، لەنەتەوەیەک بۆنەتەوەیەکی تردەگۆرێت، ئەمەش بەبوونی یاساوڕێسای کلتوری ئەم وڵاتە، یا ئەم نەتەوەیە. لەوڵاتانی ڕۆژئاوا یەکسانی لەنێوان ژن وپیاودا هەیە. بەڵام لەوڵاتانی نیشتمانی عەرەبی، زۆرجیاوازە. زۆربەی جار سەرۆک هۆزەکەی بڕیاری لەوجۆرە چارەنووسساز دەدات. یاخود گەڕانەوە بۆسەردەمی خەلافەتی ئیسلامی! چۆن ئەوکات ئەوبڕیارەیان جێبەجێ کردوە، یان کاریان لەسەرکردوە بەزۆر بەشوودانی کچ لەوتەمەنەدا. ئێستاش بەهەندێک بیری داخراو کەسێک یاخود چەندکەسێک ئەم بڕیارە هەڵە هەمواربکەنەوە لەیاسای باری کەسی، ئەمەش کۆمەڵگە بەرەو وێران و هەڵدێردەبات. ڕێژەی جیابوونەوە زیاتردەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا دەروون وعەقڵ وفیسلۆجی کچ لەم تەمەنە پێنەگەیشتووە. لەهیچ یاساوعورف وعاداتێک قابیلی قبوڵ نییە. هەروەها کۆمەڵگە دەبێت دەوری کاریگەری هەبێت لەم جۆرە بڕیارە هەڵانە، کەلەلایەن کەسێک یان چەندکەسانێک یاخود هۆزێک دەدرێت. دەبێت کۆمەڵگە قبوڵی نەکات وبەرپەچی ئەم جۆرە بڕیارانە ببێتەوە، دەبێت تاک بەتاکی کۆمەڵگە، بەتایبەتی ڕەگەزی مێ بەژنان وکچان داکۆکی لەسەرئەم جۆرە بڕیارە بکەن بۆئەوەی نەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە، چونکە پرۆسەی هاوسەرگیری پڕۆسەیەکی گرینگ وپیرۆزەو گەورەیە. نەبێتە جێگەی بازرگانی بەکچ ومنداڵی تازە پێگەیشتووبکرێت. ئەمە بەکۆمەڵگەیەکی هۆشیارو باگراوندێکی ڕۆشنبیری گشتی دەکرێت. ئایا کۆمەڵگەیەکی داخراوکە مەزهەبی تێدا پەیرەودەکرێت، جێبەجێدەکرێت، تێدا ئەم بڕیارانە ڕێگە دەدرێت ڕەتی بکەنەوە. هیوادارم کۆمەڵگەش یەک دەنگ ویەک هەڵوێستیان هەبێت. لەسەرئەم بڕیارە هەڵانە بۆئەوەی جێبەجێنەکرێت. چونکە ئەم جۆرە بڕیارە هەڵانە کاریگەریەکی زۆرخراپ لەنێوکۆمەڵگە دروست دەکات. مڕۆڤایەتی وکۆمەڵگە بەرەو وێرانترو خراپتر دەبات کێشەکان زیاترو زیاتر دەبن.