هیوا عومەر: پرسی ئابوری سەربەخۆ جیاوازە لە پرسی هەناردەكردنی نەوت، تەنها هەناردەكردنی نەوت لە لایەن…

بۆپێشەوە: لەم رۆژانەدا دادگای پاریس لە قازانجی حكومەتی عێراقی بڕیارێكی دەركرد، توركیاش نەوتی هەریمی ڕاگرت تۆ چۆن دەروانیتە ئەم بڕیارە؟ ئایا سیاسییە، یاخود یاسایی؟ بۆ لەم كاتەدا ئەم بڕیار دەردەكرێت لە كاتێكدا شكاتە دەگەڕیتەوە  بۆ ساڵێ ٢٠١٤؟…

فینلاند لە پێکهێنانی ڕاستڕەوترین حکومەتی مێژووی وڵاتدا… نووسینی: بنار مستەفا

هەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلاند لە سەرەتای مانگی ئەپریل ئەنجامدرا و کورسیەکان بەسەر پارتەکانی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن بە یەکسان دابەش بوون. بەو پێیەی پارتی یەکگرتووی گەل (پارتی مێژوویی بۆرژواکانی فینلاند) زۆرترین کورسییەکانی بەدەستهێنا، ڕاسپێردرا…

قڕناقاو پشت ئاشان، تاوانێکی لەبیرنەکراو … ئامادەکردنی: دیار نامیق

کارەسات و تاوانی جەنگی ناوخۆو دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتی، برینێکی بەسوێیە. لە ناو ئەم جەنگانەدا، تاوان و روداوی پشت ئاشان... رووداوێکی لەبیرنەکراوە... ئاستی دڵرەقی و توندوتیژ و کوشتاری دیل و زەماوەند گێران لەسەر لاشەی لەخوێن هەڵکێشراوی…

پرسی رۆژ… سالار مامە کەریم نووسەر و چالاکوان، وەڵام بە پرسی رۆژ دەداتەوە…

پرسی ڕۆژ/ لە سەرەتای ئەم مانگەدا شاهیدی چەند هێرش و پەلامار رووداوی توندوتیژی شەخسی بووین لەشاری هەولێر، و ژیان لەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە. ئەو رووداوانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەنگدانەوەی توڕەیی خەڵک و نیگەرانیان لە سەلامەتی و…

بەڕێوەبەرایەتی کارگەی گرین عێراق، ژمارەیەک کرێکار لەسەرکار دەردەکات! بەیاننامەیەک لەبڵاوکراوەی…

بەپێی هەواڵێک کەلەکارگەی گرین عێراقەوە، بەبڵاوکراوەی دەنگی کرێکار گەیشتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕیکەوتی ٢٩/ ٤/٢٠٢٣، لەکاتێکدا کەکرێکاران بەرەو یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران دەچن، بەڕێوەبەرایەتی کارگەکە، بڕیاری لەسەرکار دەکردنی ژمارەیەک…

زیادکردنی کرێ و بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستە کاتیەکان و ئازادی و مافی رێکخراوبوون سەرەکیترین خواستی…

ئایاری ئەمساڵ بۆ کرێکاران و کارمەندانی کوردستان لە هەلومەرجێکی ئیکجار سەختدا بەرێوەدەچێت. کەمی کرێی کرێکاران و کارمەندان و دواخستنی موچەو هەقدەستەکانیان، دانەمەزراندن و هیشتنەوەی دەیان هەزاران هاوڵاتی بە گربەستی کاتی، نەبوونی ئازادی…

وتارێکی لینین لە نیسانی ١٩٠٤ بە بۆنەی نزیک بوونەوەی یەکی ئایار

هەڤاڵانی کرێکار! یەکی ئایار بەڕێوەیە، ئەو ڕۆژەی کە کرێکارانی هەموو وڵاتەکان چاویان بەرەو ژیانێکی هۆشیارانە دەکەنەوە، هاودەنگی خۆیان لە خەبات دژی هەموو جۆرەکانی چەوساندنەوەی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە، واتە خەباتی ئازادکردنی ملیۆنەها کرێکارو…

وتەی ئێلینۆر ماركس لە ڕۆژی ١ی ئایاری ١٨٩٠ لە ھاید پارك – لەندەن

ئێمە نەهاتوین بۆ ئێرە بۆ ئەوەی کاری حزبە سیاسییەکان بکەین، بەڵکو ئێمە هاتووین بۆ بەرگری له کرێکار و داوای به دیهێنانی مافەكانمان بكەین. ئەو کاتەم لەبیرە کە دەهاتینە هاید پارک و داوای ٨ کاتژمێر کارکردنمان دەکرد. ئەوکات ئێمە بەقەد ژمارەی…

پیرۆزە یەکی ئایار، رۆژی هاوپشتی و هاوچارەنووسی نێونەتەوەیی چینی کرێکار!…. عەبدوڵا مەحمود

یەکی ئایار یادو بۆنەی هیچ نەتەوەو نەژاد و دین و مەزهەبێک، هیچ و جۆرە خودا و پەیامبەرو پاشاو سەرۆک و مەلیکێک، نییە. سومبولی ڕیز دانان بۆ هیچ سنور و نیشتمان و قارەمانەکانی نییە... یەکی ئایار رۆژی نوێکرنەوەی هاوپشتی و هاوچارەنوسی جیهانی چینی…