ئاسۆ شابان: ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێران و ئه‌مه‌ریکا جه‌نگی قۆرخکردنی نه‌وت و وزه‌و گه‌روی هورمزه، نه‌ک چه‌کی ئه‌تۆم و موشه‌کی بالستیک… دیمانەی بۆپێشەوە لە گەڵ هاوڕێ ئاسۆ شابان هەڵسوڕاوی رەوتی سۆشیالیزمی شۆرشگێر سەبارەت بە “جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەدژی ئیران و ئایندەی شەڕ و جمهوری ئیسلامی…”
بۆپێشەوە: لە کۆتایی مانگی دووەوە ئەمریکاو ئیسرائیل هیرشیان کردە سەر ئیران، پاساوی ئەم جەنگەیان بۆ بەرگرتن بە “چەکی ئەتۆمی، سنورداکردنی توانای چەکی بالیستیکی، کۆتاییهێنان بە هێزە پرۆکسیەکانی لە ناوچەکە،…” و، هاوکات لە ئیستادا کردنەوەی دەروی هۆرمزی بۆ زیاد بووە، ئەو پاساوانە تا چەندە هۆکاری سەرەکی و دەسپێکی ئەم جەنگەن؟ و ئیوە لاتان وایە هۆکاری سەرەکی ئەم جەنگە چییە؟
ئاسۆ شابان: ئه‌گه‌ر پێش هه‌موو شتێک له خودی پێناسه‌ی جه‌نگ و مێژوو پێکهاته‌کانی بڕوانین، دوو جه‌مسه‌ر به ڕۆشنی ئه‌توانین پێناسه که‌ین، قۆرخکردنی سه‌رچاوه‌کانی وزه‌و سوته‌مه‌نی و یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی بازرگانی جه‌نگ وه‌ک ده‌رچون له قه‌یرانی بنبه‌ست بوونی سه‌رمایه، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رمایه‌داری پێویستی به ده‌سه‌ڵات و کۆنترۆڵی سه‌رچاوه‌کانی وزه‌و سووته‌مه‌نی و بازاڕه، جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک که بتوانێت تیایدا سه‌رکه‌وتو بێت، هه‌موو کاتێکیش ئه‌م قۆرخکردنه به جه‌نگی سه‌ربازی کۆتایی نایه‌ت، به‌ڵکو جه‌نگی برسیکردن و نه‌خۆشی و گه‌مارۆش هه‌مان میتۆدن، که ڕه‌نگه زۆر کاره‌ساتبارتر بێت له جه‌نگێکی کتوپڕی ڕاسته‌وخۆ، وه‌ک چۆن ئه‌توانین له ئێستادا ئه‌مه له ئه‌فه‌ریقا و ئه‌مه‌ریکای لاتیندا به ڕۆشنی ببینین.
سه‌رمایه‌داران هه‌میشه پێشوه‌خت پلان و سیناریۆی ئاماده‌کاری جه‌نگیان هه‌یه، پێشوه‌خت له ڕووی جه‌نگی میدیاییه‌وه کاری ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌که‌ن بۆ پاساودان به‌و جه‌نگه‌ی که هه‌یه یان ئه‌بێت ڕوبدات، جا هه‌رجاره‌ی به پێی وڵات و جوگرافیای ئه‌و شوێنه سیناریۆیه‌کی بۆ دائه‌ڕیژن که پڕاوپڕ پێی گونجاو بێت، جا تۆمه‌تی چه‌کی ئه‌تۆمی بێت یان کیمایی، یان بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر یان تیرۆر‌و ترسی ئاسایشی نیشتمانی، وه‌ک هه‌میشه گوێ بیستی ئه‌بین.
بۆیه ئێمه ئه‌بێت هۆشیاری ڕه‌هه‌ندی سیاسیمان یان گونجاوتر چینایه‌تیمان له‌سه‌ر ئه‌م میتۆدانه پیناسه نه‌که‌ین، به‌ڵکو بێینه سه‌ر خودی پێکهاته‌ی سه‌رمایه‌داری و قه‌یرانه‌کانی، بۆ ئێمه ڕۆشنه که سه‌رمایه‌داری له قه‌یرانێکی به‌رده‌وامدایه‌و له کۆتایشدا هه‌ر به نه‌مانی خۆشی کۆتایی دێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قه‌یرانانه ڕزگاری بێت و بتوانێت به‌رده‌وام بێت هه‌میشه پێویستی به به‌ردەوامی جۆرێک له‌م میتۆدی جه‌نگانه هه‌یه، ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێران و ئه‌مه‌ریکا جه‌نگی قۆرخکردنی نه‌وت و وزه‌و گه‌روی هورمزه، نه‌ک چه‌کی ئه‌تۆم و موشه‌کی بالستیک.
هیچ کات هێنده‌ی ئێستا سه‌رمایه‌داری ڕۆشن نه‌بووه، ئه‌وان ڕاشکاوانه ئه‌ڵین گه‌روی هورمز و نه‌وتی ئێرانمان ئه‌وێت، نه‌وتی ئێران وه‌ک قۆرخکردنی داهاتی سه‌رمایه‌ی سوته‌مه‌نی و وزه، هورمزیش وه‌ک قۆرخکردنی گه‌رویه‌کی بازرگانی جیهانی و باج، سانسۆرکردن و لاوازکردنی ڕکه‌به‌ره نه‌یاره‌کانیان وه‌ک چین و ڕوسیا‌و کۆریا، بۆ ئه‌مه‌ریکا ته‌نها شه‌ڕی ئابوری نییه له ئێستادا، به‌ڵکو شه‌ڕی جه‌مسه‌رگیری و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های سیاسیشه، چونکه چین بۆ ئه‌مریکا سه‌رمایه‌دارێکی ڕکه‌به‌ره که نوێنه‌رایه‌تی ئه‌کرێت له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی بازاڕی بۆرسه و خاوه‌ن بۆنده‌کانی حکومه‌ته‌کانه‌وه که ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه له کاریگه‌ری به‌رزی نرخی وزه له‌سه‌ر ئابوری جیهانی بۆیه ئه‌مریکا هه‌وڵ ئه‌دات که ئه‌م پرۆسه‌یه کۆنتڕۆڵ کات و بیخاته ژێر هه‌ژموونی خۆیه‌وه، ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی ئێران و چه‌کی ئه‌تۆمی ته‌نها میتۆدێکی پلانگێڕیه له پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا، ئه‌گه‌ر بهاتایه ڕژێمی ئێران ته‌واو هاوکارو هاوپه‌یمانی ئه‌و ئه‌نجامگیریه بوایه که ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی کاری له‌سه‌ر ئه‌که‌ن ئه‌وا به دڵنییایه‌وه ئه‌مه ڕووی نه‌ئه‌دا، چه‌ند ڕژێمی ئێستای ئێران خراپتریش بوایه، چه‌نده پڕ چه‌کتریش بوایه به بۆمبی ئه‌تۆم و موشه‌کی بالیستیک.
بۆپێشەوە: ئاینندەی ئەم جەنگە چۆن دەبینن؟ ئایا ئەم جەنگە دەتوانێت کۆتایی بەدەسەڵاتی ولایەتی فەقییە بهێنێت؟ ئەڵتەرناتیفی داهاتوو چی دەبێت؟
ئاسۆ شابان: بۆ ئێمه ئه‌مه هیچ کات پرسێکی دروست و ئه‌ڵته‌رناتیڤ نییه، هیچ کات جه‌نگ هه‌ڵبژارده‌ی ئێمه نیه، به‌ڵکو ته‌نها هه‌ڵبژارده‌یه‌کی ڕاسته‌قینه بۆ ئێمه شۆڕشه، جه‌نگ نه وه‌ڵامه بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات نه هێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی چینایه‌تی یان نیشتمانی ڕاسته‌قینه‌یه که خه‌ڵک خوازیاری بێت، یان سبه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی لێی هه‌بێت.
کاتێک ئه‌م جه‌نگانه له‌سه‌ر به‌رنامه‌و میتۆدی سه‌رمایه‌داران بەڕێوه ئه‌چێت و کۆتایی دێت، ده‌رئه‌نجامیش ئه‌بێت ئاوابێت که ئه‌وان خوازیارن، ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتێک دێنن که بتوانێت قازانج و سیاسه‌تی ئه‌وان بپارێزێت، نمونه‌شمان زۆره له لیبیا و عێراق و سوریادا، ڕاسته دیکتاتۆره خوێنڕێژه‌کان ڕۆیشتن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هاتن نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ر نه‌بوون، به‌ڵکو نوێنه‌رانی خۆیانن له به‌رگ و سیمایه‌کی تردا، ڕۆشنە هه‌موو که‌س ئه‌توانێت ئه‌مه درک پێ‌بکات و بیبینێت، بۆیه جه‌نگ کۆتایی ده‌سه‌ڵات نییه، ئه‌گه‌ر جه‌نگیش ته‌واو بێت ته‌نها ئه‌ڵته‌رناتیڤێک شۆڕشه بۆ ڕیشه‌کێشکردنی ده‌سه‌ڵاتی کۆن و له نێوبردنی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سه‌رمایه‌دارانی دوای جه‌نگ، بۆ ئێمه ته‌نها یه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤ چاره‌سه و وه‌ڵامه به پرسی چینایه‌تی ئێمه، ئه‌ویش شۆڕشە.
بۆپێشەوە: بەشیک لە هێزە سیاسیەکان چ ئیرانی و چ کوردستانی، ئومێدی خۆیان بۆ روخاندنی جمهوری ئیسلامی و گەیشتن بەدەسەڵات بە جەنگی ئەمریکاو ئیسرائیل بەستۆتەوە، لەو بارەیەوە دەلێن چی؟
ئاسۆ شابان: له پڕۆسه‌ی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌دا پرسێک هاتوه ئه‌ڵێت، هه‌ندێ جار سه‌رمایه‌داران بۆ ڕزگاربوون له‌و قه‌یرانه‌ی هه‌یانه هه‌ندێ گۆڕانکاری ئه‌که‌ن که به قازانجی کرێکاران ته‌واو ئه‌بێت، به‌ڵام گرنگه که دواتر کرێکارانی پێشڕه‌و چۆن بتوانن ده‌ست به‌م ده‌ستکه‌وانه‌وه بگرن و له ده‌ستی نه‌ده‌ن، یان چۆن بتوانن وه‌ک بنه‌مایه‌ک کاری له‌سه‌ر بکه‌ن بۆ خه‌باتی داهاتویان، ئه‌گه‌ر له‌م میتۆده بڕوانین سه‌یر ئه‌که‌ین هه‌مان شته، به‌ڵام به پرۆسه‌یه‌کی جیاوازتر، وه‌ک چۆن له قه‌یران و ئاڵوگۆڕیه‌کانی عیراق و سوریادا بینیمان و کوردانی باشور‌و ڕۆژئاڤا لەڕووی پرۆسه‌ی جوگرافیا‌و پێگه‌ی سیاسیه‌وه چونه قۆناغێکی تره‌وه، به حوکمی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له‌و پرۆسه‌یدا ڕوو ئه‌دات، ئه‌گه‌ر حکومتی ئێران بڕوخێت ئه‌وا ده‌رفه‌ته بۆ پارته لۆکا‌ڵی و نه‌ته‌وییه‌کان بتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌که‌دا بگونجێنن، به‌و مانایه نایه‌ت که ئه‌وان سه‌ربه‌خۆ ئه‌بن یان ڕزگاریان ئه‌بێت، به‌ڵکو ئه‌توانن به‌شێک بن له‌و پرۆسه‌یه‌ی که دوای جه‌نگ و ڕوخانی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ئه‌چێت و ئه‌بێت وابه‌سته بن پێوه‌ی، وه‌ک چۆن ئێستا له عێراق و سوریادا به‌ڕێوه ئه‌چێت.
یه‌ک خاڵ گرنگه که ئه‌کرێت به‌کورتی ئاماژه‌ی پێ بده‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که قه‌یرانه‌کانی سه‌رمایه‌داری و گه‌شه‌ی نوێی کۆڵۆنیالیزم، کار له‌سه‌ر دابه‌شکردن و پارچه پارچه بوون ئه‌کات، وه‌ک چۆن له به‌ڵقاندا ئه‌مه‌مان بینی، بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوینیش هه‌مان شته که ڕه‌نگه گۆڕانکاریه‌کی جوگرافی به خۆیه‌وه ببینێت، به‌ڵام نه‌ك وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌باتی ڕزگاری نیشتمانی نه‌ته‌وه‌کان ئه‌خوازێت، به‌ڵکو وه‌ک ئه‌وه‌ی نیو کۆڵۆنیالیزمی جیهانی کاری له‌سه‌ر ئه‌کات و ئه‌خوازێت، یه‌کێ له میتۆده‌کانیان ئه‌وه‌یه که چه‌نده پارچه پارچه و لێکدابڕاو بن چه‌ند هێنده ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و کۆنترۆڵکردنیان ئاسان ئه‌بێت.
بۆپێشەوە: ئەم جەنگە چ کاریگەرییەکی لەسەر بزوتنەوەی نارەزایەتی بۆ روخاندنی رژێمی ئێران دەبێت؟
ئاسۆ شابان: ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی ئێران ڕۆژ به ڕۆژ به‌هێزترو ڕێکخراوتر ئه‌بوون، ڕووخانی ڕژێمی ئێران له ڕۆژه‌کانی دواساتی ژیانیدا بوو، به‌ڵام ئه‌م جه‌نگه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له ڕووخانێکی مسۆگه‌ر به ده‌ستی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ڕزگار کرد. ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌میشه هه‌وڵئه‌ده‌ن ده‌رئه‌نجامی گۆڕانکاریه‌کان به قازانجی ئامانجی سیاسی ئه‌وان ته‌واو ببێت، ئه‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌ی که دێت گوێ ڕایه‌ڵ و هاوپه‌یمانی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان بێت، ئه‌گه‌ر نا پێشوه‌خت هه‌وڵی له‌باربردنی ئه‌ده‌ن، ئاماده‌شن دژ به ڕاپه‌ڕین و خرۆشانی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین ده‌سه‌ڵاتدا سازش بکه‌ن و بمێننه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئێران له ئێستادا نه‌بوونی پارتێکی شۆڕشگێری ڕابه‌ره که بتوانێت جڵه‌وی ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕینه‌کانی ئێران له خۆ بگرێت، گرنگه که ئێمه ئه‌م خاڵه ڕۆشن له‌به‌ر چاو بگرین، ڕۆشنیش ئه‌توانین ئه‌م بۆشاییه له‌سه‌رجه‌م ڕاپه‌ڕین و خرۆشانه‌کانی تردا ببینین و بزانین به چ ئاکامێک گه‌یشت.
هه‌رچی پارته ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی ئێرانه له ئێستادا خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه نین له نێو کرێکاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی ئێران‌دا و نه‌یان توانیوه ئه‌و متمانه‌یه به‌ده‌ست بێنن، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ده‌رئه‌نجامێکی کاره‌ساتباری ڕوداوه‌کانه، گه‌رچی بمانه‌وێت یان نا، ئه‌م ڕابه‌رایه‌تیه‌ش له ئێستادا بوونی نه‌بیت، به‌ڵام بوونی ناڕه‌زایه‌تی و خرۆشانه‌کان گرنگه‌و ئه‌بێت ئێمه به‌هه‌ند وه‌ری بگرین و پشتیوانی لێبکه‌ین، چونکه به دڵنییایه‌وه ئه‌مه بۆ خۆی بنه‌ماو پێگه‌ی دروست بوونی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشێکی ڕاسته‌قینه‌یه له ئاینده‌دا.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان سه‌د هێنده‌ی کاری په‌رله‌مانتاری و ڕیفۆرمیستی ئه‌نجامگیرتره و پڕ ئاینده‌تره بۆ شۆڕشێکی ڕاسته‌قینه که له ڕیشه‌وه بتوانێن ڕژێم هه‌ڵته‌کێنێت.
بۆپێشەوە: لە دۆخی جەنگی ئیستادا چ ئەرکێک دەکەوێتە سەر چەپ و کۆمۆنیستەکان و بزوتنەوەی کرێکاریی؟
ئاسۆ شابان: بەرپرسیارێتی بزووتنەوەی چەپ سەبارەت بە شەڕ تا ڕادەیەک پەیوەستە بە ئاستی ڕەوتی سیاسی ئه‌و وڵاتەوە، بەڵام کۆمەڵێک بنەمای گشتی هەن کە زۆرجار دووبارە دەبنەوە.
ئه‌وه‌ی که پرسی هه‌ر ئێستای ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یه ئه‌وه‌یه که به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌ش پێکه‌وه دروست بکه‌ن، که به داخه‌وه له ئێستادا ئه‌م به‌ره‌یه بوونی نییه له کوردستاندا، واته له به‌ره‌یه‌کی دژی جه‌نگدا هاوکارو هاوخه‌باتی یه‌ک بن، وه پڕوپاگه‌نده دژی جه‌نگ و ده‌ستپێک و ئاکامه‌کانی بۆ چینی کرێکار‌و جه‌ماوه‌ر ڕۆشن بکه‌نه‌وه‌و خه‌ڵک بێننه مه‌یدان بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگه‌کان به‌رده‌وام نه‌بن، ئه‌مه پرسێکی ڕاسته‌وخۆی بێ مه‌رجی سۆسیالیسته‌کانه و ئه‌بیت کاری مه‌یدانی له‌سه‌ر بکرێت، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر یه‌ک له شوێنی خۆیه‌وه ڕه‌نگه وه‌ک به‌رپرسیارێتی هه‌ڵوێستی هه‌بوو بێت، به‌ڵام نه‌بوه‌ته هێزێک که بتوانێت به‌ڕاستی به‌ربه‌ست بێت، ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارێتیه‌و ئه‌بێت کاری بۆ بکرێت.
داکۆکیکردن لە ئاشتی و کاری دیبلۆماسی زۆرێک لە بزووتنەوە چەپەکان و جەخت لەسەر ڕێگری‌کردن لە شەڕ دەکەنەوە لە ڕێگەی دانوستان و هاوکاری نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان، ئه‌مه‌ش بۆخۆی ڕێگه چاره‌یه‌که که هه‌ندێ له ڕێکخراوه چه‌په‌کان کاری له‌سه‌ر ئه‌که‌ن یان پێوان وایه ته‌نها ڕێگا چاره‌یه‌ک بێت.
پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل و مافه‌کانی مرۆڤ خاڵێکی گرنگی پاراستنی خەڵکی مەدەنی و پەنابەران و قوربانیانه له کاتی شەڕدا، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌رکێک ئه‌بێت له ئه‌ستۆی بزووتنه‌وه‌که‌دا که خه‌باتی بۆ بکات و ده‌ست به‌جێ له مه‌یداندا بێت..
جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر دادپەروەری کۆمەڵایەتی و چارەسەرکردنی هۆکارەکان و ناکۆکیه‌کانی سه‌رهه‌ڵدان و به‌رده‌وامی جه‌نگه‌کان وه‌ک ئه‌کتێکی سیاسی ئه‌رکه، چونکه بزووتنەوە چەپەکان سەیری هۆکارەکانی شەڕ دەکەن، وەک نایەکسانی، هەژاری، ئاواره‌بوون، داڕوخانی سه‌رخان و ژێرخانی کۆمه‌ڵگه و درێژه‌دان به مێژووی کۆلۆنیالیزم، ئەوان دەبێت له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه جه‌خت بکه‌نه‌وه‌و خه‌باتی ڕۆژانه‌ی بۆ بکه‌ن بۆ ئەوەی لە درێژخایەندا شەڕ به‌رده‌وام نه‌بێت.
ناڕەزایەتی و چالاکی و خۆپیشاندانی به‌رده‌وام دژی جه‌نگ یان جه‌نگ وه‌ک بازرگانی چەک ڕێکبخەن، هەوڵیش بده‌ن فشارێکی گشتی لەسەر حکومەتەکان دروست بکەن.
بۆپێشەوە: دوای ٤٠ رۆژ ئاگربەستێک لە نیوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئیران‌دا هاتۆتەوە ئاراوە، چۆن دەڕوانە ئەو ئاگربەستەو ئاینندەی ئەم شەڕ راگرتنە؟
ئاسۆ شابان: پرسیاره‌که ئه‌مه‌یه ئایا ئێمه وه‌ک سۆسیالیسته‌کان بڕوامان به ئاگربه‌ستی سه‌رمایه‌داران هه‌یه؟
ناکرێک ئێمه جۆرێک له گومان یان خۆشخه‌یالیه‌ک له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌کانی ئیمپریالیسته‌کان یان سه‌رمایه‌داران هه‌ڵچنین، ئه‌وان تا ئه‌و شوێنه‌ی شه‌ر به قازانجیان ته‌واو ئه‌بێت به‌رده‌وام ئه‌بن، له کوێدا زانیان ئه‌نجام ناگرێت گرێبه‌ست ئه‌که‌ن و که‌ی ویستیان هه‌ڵی ئه‌وه‌شێننه‌وه، واته ڕاگرتنی شه‌ر بۆ ئه‌وان کاتی و ئه‌نجام گیریه‌و هیچی تر. ئه‌مه‌ریکا ئه‌ڵێت یان بۆ ئێمه ئه‌وه‌ی هه‌یه یان بڕێکتان به‌ش ئه‌ده‌ین ئه‌گه‌ر نا جه‌نگ هه‌میشه ده‌رگایه‌کی کراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌وێت به‌ده‌ستی بێنین.
ئه‌م گرێبه‌ست و جه‌نگه شه‌ڕی نێوان شه‌ڕی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی دژ به ئێران و دواتر داخستنی گه‌رووی هورمز قه‌یرانێکی لە ئابوری جیهانیدا دروستکردو زیاتر که‌ڵێنه‌کانی نێوان ئیمپریالیزمی ئه‌مریکا و ڕکه‌به‌ره‌کانی ڕووسیا و چین ئاشکرا کرد.
سه‌رکه‌وتنێکی مسۆگه‌ر و کۆی گشتی و ڕه‌ها لای ئه‌مریکا له سه‌دا سه‌د نییه، هیچ پرسیار‌و گومانێک له‌و باره‌یه‌وه نییه، به‌و قسانه‌ی تره‌مپ باسی ئاگر به‌ستی دوو هه‌فته‌یی کرد له‌گه‌ل ئێرانداو دواتر پاش چه‌ند کاتژمێرێک وتی که ته‌واوی شارستانێتێک ده‌مرێت و له‌ناو ئه‌چێت، لێدوانێک که هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا لێنه‌که‌وته‌وه، به‌ڵام ماوه‌یه‌کی که‌م پێش ته‌واوبوونی کاته‌که‌ی تره‌مپ له پێش چاوی جیهاندا پاشه‌کشه‌ی کرد، ئێستا لایه‌نی که‌م به شێوه‌ی زاره‌کی ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ پێشنیارێک که له ١٠ خاڵ پێکهاتووه ده‌ربڕیوه، وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ به ئامانجگرتنی دانوستانێک که ڕه‌نگه کاتیش بێت.
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت به کۆشکی سپی هه‌بێت، ئاگربه‌سته‌که ده‌رئه‌نجامی به‌دیهێنان و تێپه‌ڕاندنی هه‌موو ئامانجه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکایه، هه‌ر بۆیه تره‌مپ وتی سه‌رده‌مێکی زێڕینی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاوه‌ڕێمان ئه‌کات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی که که‌مێک گرژی له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات که‌وته دانوستانه‌که‌وه، وتیان که‌شتیه جه‌نگیه‌کانمان ئه‌چن هورمز کۆنترۆڵ ئه‌که‌ن، واته گرێبه‌ست کێبڕکێی ملشکاندن و ملدانی ئه‌میانه به‌وی تریان، تا ئه‌و شوێنه‌ی بۆ ئه‌مریکا ئامانجداره، ئه‌گینا چه‌ند کاتژمێریک به‌سه بۆ په‌شیمانبوونه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جه‌نگ.
بۆ ئێمه ئه‌مه ڕۆشنه، تا سیستەمی سه‌رمایه‌داری هه‌بێت، جه‌نگ، برسێتی، گه‌مارۆدان، کۆچ، ئاواره‌یی، نه‌هامه‌تی و نایه‌کسانی و جیاوازی چینایه‌تی هه‌ر به‌رده‌وام ئه‌بێت.