پرسی رۆژ… سالار مامە کەریم نووسەر و چالاکوان، وەڵام بە پرسی رۆژ دەداتەوە…
پرسی ڕۆژ/ لە سەرەتای ئەم مانگەدا شاهیدی چەند هێرش و پەلامار رووداوی توندوتیژی شەخسی بووین لەشاری هەولێر، و ژیان لەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە. ئەو رووداوانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەنگدانەوەی توڕەیی خەڵک و نیگەرانیان لە سەلامەتی و ئاسایشی گشتی لێکەوتەوە. نیگەرانیەکی گەورە لە پێشێلکردنی یاسا و دادگا بوو لەوشارە و لە هەریمی کوردستان بەگشتی.
هەڵکشانی ئەم رووداوانە لە شارەکانی کوردستان لە چی سەرچاوەی گرتووە، و ڕێگەچارەکانی چین؟
سالار مامەکەریم/ سه‌ره‌تا سوپاسی ڕۆژنامه ئازیزه‌كه‌تان ده‌كه‌م بۆ وروژاندانی ئه‌و بابه‌ته گرنگه و بایه‌خدان به پرسی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك.
به‌ڕێزان؛ به‌رله‌وه‌ی باسی ئه‌م توندوتیژی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ وترس و تۆقاندنانه بكه‌ین كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ڕووده‌ده‌ن، ده‌بێت بزانین كه ئه‌وه درێژه‌پێده‌ری ئه‌و عه‌قڵیه‌ته ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌یه كه سه‌رده‌مانێك ده‌ره‌به‌گه ده‌ستڕۆیشته‌وه‌كان و زۆرداره‌كان به‌رامبه‌ر جوتیار و وه‌رزێره بێده‌سه‌ڵاته‌كان پیاده‌یان ده‌كرد. دواتر ئه‌و عه‌قڵیه‌ته گوازرایه‌وه نێو ململانێی نێوان مه‌لایی و جه‌لالییه‌كان له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سەدەی رابردوو، كه گرتوخانه‌كانی ڕایاتی مه‌لاییه‌كان و به‌كره‌جۆی جه‌لالییه‌كان گه‌وره‌ترین قوتابخانه بوون بۆ فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنی سه‌دان جه‌لاد له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سوكایه‌تی و هه‌تككردنی نه‌یاره‌كانیان، هه‌ربه‌مه‌ش نه‌وه‌ستان ئه‌مجاره‌یان ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌یان وه‌كو ڕێكخراوێكی سه‌ركوتكه‌ر خسته نێو ڕێكخستنه نهێنی و ئاشكراكانیانه‌وه، مه‌لاییه‌كان له كۆتاییه‌كانی شه‌سته‌كاندا هێزێكیان دروستكرد به‌ناوی هێزی (كوته‌ك) بۆ پاكتاوكردن و داپلۆسینی شیوعیه‌كان و سوكایه‌تی پێكردن و هه‌تككردنیان. ئه‌و عه‌قڵیه‌ته دواتر ده‌چێته ناو شاخ و له‌شه‌ڕی براكوژیدا هه‌ر به سوكایه‌تی و هه‌تككردنه‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌تر وه‌رده‌گرێت له دیل كوشتن و شێواندنی جه‌سته‌ی پێشمه‌رگه كوژراوه‌كانی یه‌كتر. جا هه‌ركه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر عه‌قڵیه‌ت و باكڕاوه‌ندی ئه‌و حزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه نه‌بێت، ڕه‌نگه ئه‌و ڕه‌فتاره نامرۆڤانه و ناشارستانیانه‌ی كه ئێستاكه پیاده‌ی ده‌كه‌ن لایان سه‌یر و نامۆ بێت، چونكه خه‌ڵكه ساده و عاتفیه‌كه ته‌نیا گوێیان له دروشمی بریقه‌دار بووه، به‌ڵام بێئاگابوونه له‌وه‌ی له پشت ئه‌و دروشمانه‌دا چی ده‌گوزه‌رێت! جا ئه‌و عه‌قڵیه‌ته هه‌نوكه حكومه‌ت و داده‌وه‌ری كۆنتڕۆڵكردووه، تاوانباره‌كانیش زۆربه‌یان جه‌لاده سه‌كوتكه‌ره‌كانی خۆیانن، له فه‌یسبوكه‌كانیاندا به‌مه‌به‌ستی چاوترسانی خه‌ڵك به‌چه‌كی جۆراوجۆر خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، یان وێنه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی حكومی و حزبییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه تاكو نیشانی بده‌ن كه پشتیان به‌هێزه و هیچ باكیان به یاسا نییه! جا هه‌ڵكشانی ئه‌م ڕووداوانه له‌مه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه یاسا له ترۆپكی لاوازیدایه و به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن ئه‌و عه‌قڵیه‌ته خێڵه‌كی و ده‌ره‌به‌گایه‌تیه كۆنتڕۆڵكراوه! هه‌روه‌كو جۆرج ئۆروێل له‌ڕۆمانه به پێزه‌كه‌ی ١٩٨٤ دا ده‌ڵێت: هیچ یاسایه‌ك نییه جگه له تاوان … به بیروبۆچوونی من ڕێگه‌چاره ئه‌وه‌یه ڕه‌وه‌نده‌كانی كورد له ئه‌وروپادا لۆبیه‌ك دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، تاكو گوشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێز له مافی مرۆڤ بگرن و ڕێگری له پیاده‌كردنی سیاسه‌تی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته ناشارستانه‌یان بكه‌ن.