ئەگەر لەمن دەپرسی…
بەشێکی ئەم هەوارەیان کرد بە بازاڕ..
گیرفانی زۆرینەش ، دڕاو!
بەشێکیان کرد بە خوێندنگەو تای خورافەو جەهلیش ، بڵاو!
بەشێکیان کرد بە مزگەوت و خوێن لە شمشێر ڕا دەچۆڕ ێ!
بەشێکیش بە قومارخانە و مرۆڤ شکۆی تیا دەدۆڕێ!
بەشێکیان کرد بە…