”پڕۆسەی ئاشتی” لە تورکیا و کێشەی کورد …. عەبدوڵا مەحمود

"دوای زنجیرەیەک کۆبونەوەو لێدوانی نیوان بەرپرسانی تورکیا و دەم پارتی، سەرئەنجام عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە، لە بەرواری ٢٧ شوبات، پەیامی چەک دانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی راگەیاند دەوڵەتی تورکیاو پەکەکەش پێشوازیان لەو پەیامە…

ئاینندەی شەڕی غەززە… نووسینی: عوسمانی حاجی مارف

هاوکاتی ڕاگرتنی شەڕی داگیرکاری ئیسرائیل بۆ سەر دانیشتوانی غەززە، فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل لەناکاو هێرشی ئاسمانیان لە سەرانسەری کەرتی غەززە دەستپێکرد، زیاتر لە ٣٦٠ فەلەستینی کوژران، کە زیادبونی ژمارەی قوربانیەکان تائێستاش بەردەوامە.…

خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، مەسەلەی کورد و پەیامی ئۆجەلان… نووسینی: ڕێبوار ئەحمەد

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەیدانێکی گەرمی کێشمەکێشی دەوڵەتانی زلهێزی جیهان و جەمسەری شەرق و غەرب و دەوڵەتانی زلهێزی ناوچەکەیە، لەپێناو ئارایشدانەوە و دابەشکردنەوەی ناوچەی نفوز و بەهێزکردنی پێگەی خۆیان. تا بەر لە ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ڕوسیا و…

لە پەراوێزی تاوانە خۆیناویەکەی گوندی گرێزەوە!… دەشتی جەمال

ڕۆژی چوارشەمە ١٩ی ئازار لەگوندی گرێزەی شارەزوور، لە روداوێکی دڵتەزێندا، گەنجێك بەناوی "بەشیر سالار" تەقە لە ئەندامانی خێزانەکەی دەکات و لەئاکامدا باوک و دایك و دوو خوشک و برایەكی دەکوژێت و دواتریش کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت. بەپێی…

نهێنی پارێزی و تایبەتمەندی کەسی یان ئەتککردنی مرۆڤەکان؟… دلێر محەمەد نوری

کە دەگەیتە ئەوروپا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەر سیستم و دامودەزگا فەرمی و نا فەرمییەکان دەکەویت، ئەوسا بۆت دەردەکەوێ کە ژیان و زانیاری تاکەکەسی و ناو و وێنەت چەندە گرنگ و چەند بە بەها تەماشا دەکرێ. ئەنجا بۆت دەرکەوێ کە تۆ خودی خۆتت وەکو کەیانێکی…

ئەم تاوانە ناکرێ لە بیر بکرێ! لە پەراوێزی قەسابخانەکەی گوندی گرێزە!…نووسینی: ئیبراهیم حسێن

دوێنێ گەنجێکی تری پەروەردە بووی تیرۆریزمی ئیسلامی ئەندامانی خێزانەکەی لە گوندی گرێزە، قەسابی کرد. بێڕەحم و دڵڕەقانە باوکی نەخۆش و خوشکی ورد و ئەوەی کە کەوتە بەردەستی لە خوێندا گەوزاند. گوایە هۆکاری ئەم هەموو ڕق ئەستوریە دڵڕەقانەیە ئەوە بووە…

ڕەگەزپەرستی… نووسینی: میرۆ عبدولکەریم

ڕەگەزپەرستی... نووسینی:میرۆ عەبولکەریم ڕەگەزپەرستی هەر ئەوە نیە کە میلەتێک یان نەتەوەیەک بە بەرزتر بزانێت لە نەتەوەیەکی تر و بە شان و باڵی ئەمیانا هەڵدەیت و بە دایکو باوکی ئەویانا بێیتە خوار. دەربڕینی ڕەگەزپەرستانە ئەکرێت وێناکردنێکی…

بزوتنەوەی شورایی هیواو دیاردەیەکی نوێ لە جەرگەی هەلومەرجێکی کۆنەپەستانەدا…

بزوتنەوەی شورایی و شوراکان لەدڵی تاریکترین بڕگەی میژوویدا، لەناو جەرگەی وەیشومەی جەنگ و ملهوری ئەمریکاو غەربدا، لەژێر سایەی ئاسۆی کۆنەپەرستانەی ناسیونالیستیدا، لەگەڵ ڕاپەرینێکدا کە ئاسۆی بزوتنەوەی کوردایەتی و خەونی کۆنەپەرستانەی حزبەکانیان،…

بۆ شورا کرێکارییەکان…نووسینی: بژار

 هه‌تاوه‌ مه‌زنه‌که‌ی هه‌ڵاتووی گڵێنه‌ تاریکی داگره‌ بۆ ئه‌مڕۆ له‌تیشکت به‌لافاو بڕژێنه‌ ده‌مێکه‌ ئه‌بینم توڕه‌ییت ئاگره‌ ئاگربه‌! باسته‌م ببێته‌ ئه‌ستێره‌ی کوژاوه‌ ئاگربه‌! بائیتر وه‌ک ڕێژنه‌ی بروسکه‌ بڕژێیته‌ دونیاوه‌ هه‌ڵسانه و…