ڕێئالیسم له هه‌ڵبژاردنی ئامێردا نووسینی: كای كۆهله‌ر وەرگێڕان؛ رامیار ڕەزایی
ڕێئالیسم له هه‌ڵبژاردنی ئامێردا
نووسینی: كای كۆهله‌ر
وەرگێڕان؛ رامیار ڕەزایی
له ئاگوستی ١٩٥٦ برتۆڵت برێشت مرد. له‌و ده‌مه‌وه زۆرجار مردنه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه. دیالێكتیسییه‌نی bb13_k ماندووكه‌ره، ئامێره شانۆییه‌كانی ئه‌و ئیتر جێگایان له مۆزه‌خانه‌یه، و میراتگره ترسنۆكه‌كانی ڕێگر ده‌بن كه ده‌رهێنه‌ره‌كان به ئازادی شانۆیه‌كانی ده‌كار بكه‌ن. ڕه‌نگه به‌م هۆیه‌ش بێت كه به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و لەلای بینه‌رانی سەر‌كه‌وتوو ماونه‌ته‌وه. له ساڵیادی له‌دایكبوونی، ساڵی ١٩٩٨، به ئاشكرا به ده‌ربڕینی نیگه‌رانی فێمێنیستی، له چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان په‌یڤ هاته گۆڕێ. بێبه‌ختییان ئه‌وه بوو كه برێشت هه‌رده‌م ناوی ژنه هاوكاره‌كانی خۆی هێناوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ناكرێ كاری یه‌كلابكرێته‌وه، ده‌زگای بورژوایی به یارمه‌تی ژیانێكی ساخته، ئه‌و داگیر و له‌خۆیدا هه‌رس ده‌كات. ئاوا بوو كه ئه‌و ڕووخسارانه سه‌ریان وه‌ده‌رنا: برێشت، داهێنه‌ری گشت ئامێرە مۆدێرنه‌كانی شانۆ، كه به ڕامیاری و به تایبه‌ت به ماركس كه‌مترین سه‌رنج و بایه‌خی نه‌ده‌دا؛ و برێشت، یه‌كێک له قوربانیانی DDR كه به‌رلینه‌ر ئه‌نسه‌مبڵیان (Berliner Ensemble) ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه بۆ ساز كردبوو كه ناسه‌ركوتوو بمێنێته‌وه و بەس كاره‌كانی سه‌رۆكه‌كه‌ی چێ بكات.
ئه‌م جۆره ده‌ست به‌سه‌رداگرتنانەی شانۆنامه‌كانی برێشت كارا نیین. هێندێك له‌وانه به‌شێك له به‌رنامه هه‌میشه‌ییه‌كانی شانۆكانن، هێندێكیشیان جارجار به‌رچاو ده‌كه‌ون، هێندێكیان ده‌گمه‌ن دێنه سه‌ر شانۆ یان هه‌رگیز نایه‌ن. «ڕۆژه‌كانی كۆمۆن» یه‌كێكن له‌و گرووپه‌ی كۆتایی كه له ١٩٤٩ نووسراوه و بۆ دوایین جار سێ مانگ دوای مه‌رگی برێشت، له ١٧ نۆڤه‌مبری ١٩٥٦ له كارل-ماركس-ستات به ده‌هێنه‌ری به‌نۆ به‌سۆن (Benno Besson) و مانفرێد ڤه‌كڤێرت (Manfred Wekwerth) هاته سه‌ر شانۆ.
ڕووداوه‌كانی شانۆ له ژانویه‌ی ١٨٧١ ده‌ست پێده‌كا و هه‌تا شكستی كۆمۆنی پاریس له ٢٨ مه‌ی ١٨٧١ درێژه‌یان هه‌یه. خه‌ڵكی پاریس له كۆتاییه‌كانی شه‌ڕی ئا‌ڵمانیا و فەڕەنسا ١٨٧٠/٧١ تێده‌گەن كە باری ئەو شكستە دەكەوێتە كۆڵی خۆیان و بۆرژوازی سوود لەوەش دەبات. پاسه‌وانی نەتەوەیی وەك هێزێكی ئامادەباشی كۆمەڵانی خەڵك دەست بەسەر ئەو تۆپانە دادەگرن كە سوپا دەیەوێت بۆ دەرەوەی وڵات ڕایان گوێزێت. شۆڕش لەناو شار دەسەڵات دەگرێت، بەڵام پاشماوەی هێزەكانی دەوڵەت له وەرسای كۆدەبنەوە.
لە كاتێكدا كە شۆڕشگێڕان شاگەشکە بوون و بێ‌سنوور لە سەركەوتنی خۆیان دڵنیان، و دەست بە بەدیهێنانی ئیدەئاڵەكانی خۆیان دەكەن، دژەشۆڕش خۆی چەكدار دەكات. ئاڵمان كە لە شەڕدا سەركەوتووە، دیلە فرانسییەكانی خۆی لە ناوچەكانی دەرەوە شارەكان ئازاد دەكا و لە دژی كرێكارانیی شاری هان دەدرێن و ئامادەسازی دەكرێن. دەسەڵاتدارانی ئا‌ڵمانیا و فەرەنسا شەڕیان لە دژی یەكتر كردبوو و دەیان هەزار كەسیان لە یەكتر كوشتبوو، لێ ئەوكاتەی كە پرسی بەرەنگاریی شۆڕش سەرهەڵدەدات، پڕاوپڕ هاوڕان. یەكێك لە گرووپە هاندراو بە پرۆپاگەندەی پڕ لە نەفرەت، شەقام بە شەقام دەست بەسەر پاریس‌دا دەگرن و هه‌زاران كۆمۆنار ده‌گرن و ده‌یانكوژن.
برێشت له چوارده په‌رده‌دا ماڵباتێك پێشان ده‌دات كه له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕانن و له گۆرانه سیاسیه‌كانی كۆمۆندا به‌شدارن. پێكڕای ئه‌وه، شانۆیه‌كه نیگا ده‌خاته سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕش و له به‌رامبه‌ردا له هێندێك په‌رده‌شدا نیگا ده‌خاته سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی دژه‌شۆڕش. هیچ گرژییه‌كی دراماتیك به واتای ته‌سك و سنوورداره‌كه‌ی له گۆڕێ نییه. ئاراستەی ڕووداوه‌كانیش له‌سه‌ر هێڵیی كاتبه‌ندی خۆیانن و ژێده‌ركانیشیان دڵنیا و پشت قایمن، به‌ڵام بۆ توێشوەوانێك كه ئاماده‌یی پێشینه‌یی نییه، ڕاگرتنی نیگای تێكڕایی به گشتی دژواره. هاوسۆزی له‌گه‌ڵ ژیانی كه‌سه‌كان و تاكه‌كانیش، پڕاوپڕ شێماتیك و بەبێ ورده‌کارییەكان ده‌ناسێندرێن، به‌دژواری ده‌توانێ بینه‌ر دڵكێش بكات، به‌ڵكو ئه‌و دڵبه‌سته‌ییە ته‌نیا ده‌توانێ له پرسیاره سیاسییه‌كانه‌وه داچۆڕێته‌وه كه له شانۆی به‌رباسدا جێگیر ده‌كرێن. ته‌وه‌ره‌كه ئه‌وه‌یه كه چۆن ده‌شێ شۆڕشێك بكه‌ی كه سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر بێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، برێشت بڕگه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌كانی كۆمۆنی پاریس نووسیوه، كه له‌مه‌وه دێت كه له‌و ساتانه‌ی كۆمۆنی پاریس زیاترین هێزی هه‌بوو و بورژوازی دوژمنیش له وه‌رسای له لاوازترین واری خۆیدا بوو، هێرشی نه‌كرده سه‌ری، به‌ڵكو له كۆششی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كی ئاشتیانه‌دا بوو. كرێكارێك ده‌ڵێت »ئه‌گه‌ر كاتمان هه‌بووایه!« و لانژه‌ڤینی (Langevin) نوێنه‌ر كه زۆرینه‌ی جار وته‌بێژی برێشت خۆیه‌تی، به سه‌رنج كێشانه سه‌ر شكستێكی به‌زووی ده‌ڵێت »به‌ڵام خه‌ڵك هیچ كات له كاتژمێرێك ئه‌ملاتر كاتی نییه. ئامان ئه‌گه‌ر ساز و ئاماده، پۆشته به هه‌موو چه‌كه‌كان خۆی نه‌گه‌یه‌نێته مه‌یدان.«
له‌م خاڵ و به‌ندانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه برێشت مه‌به‌ستی گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی مێژووی نه‌بووه. لانژه‌ڤین به ته‌مایه به خۆشی ئازادیی ته‌واو بخواته‌وه، به‌لام خۆی ده‌بوێرێت: «من به خۆشی ئازادی ناته‌واو ده‌نۆشم»، چونكه ته‌نیا ئازادی ناته‌واو ده‌گات به ئازادی ته‌واو. ئازادی ته‌واو بۆ دژه‌شۆڕشیشه. پرسه‌كه ئه‌مه‌یه كه ده‌شێ »هه‌تا گه‌یشتن به ئازادی گشتگیر، له ئازادی تاكه‌كه‌سی چاوپۆشی بكرێت.«
لانژه‌ڤین له وه‌ڵامی ئه‌و بۆڵه‌یه كه مرۆڤ نابێ ده‌ستی به خوێن سوور بكات، ده‌ڵێت: «له‌م شه‌ڕه‌دا یان ده‌ستی خوێناوی هه‌یه یان ده‌ستی بڕدراو.» دواتر، له یه‌كێك له جڤینه‌كانی كۆمۆن وتاربێژه‌كان ده‌بێ په‌رچه‌كردیان بۆ گازنده‌كانی بیسه‌ران پێشان بده‌ن، بۆ میناك به‌م شێوه‌یه: «ئێمه هیچ ده‌وڵه‌تێكمان ناوێ، چونكه سه‌ركوتمان ناوێت.». هه‌ڵبه‌ت درووسته‌كه‌ی ئاوهایه: «ده‌وڵه‌تی ئه‌وان یان ده‌وڵه‌تی ئێمه.» یان به گوێره‌ی ئینجیل: «ئه‌و كه‌سه‌ی كه شمشێر ده‌كێشێ، به شمشێر ده‌كوژرێت.» پرسیاری به‌رامبه‌ریشی: «ئەی ئه‌و كه‌سه كه ده‌ست بۆ شمشێر نابات؟»