عەلی مەحمود: نامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان ده‌ری ده‌خات باوه‌ڕی به سۆشیالزم نه‌ماوه، سه‌رده‌می تێپه‌ڕیووه لای ئه‌و، ئه‌مه‌ی ئه‌و ده‌یكات زۆر پارت و لایه‌ن 35 ساڵیش له‌مه‌وپێش كردیان، ئه‌و زۆر دواكه‌وتووه، هاوكات باوه‌ڕی به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و خۆسه‌ری دیموكراتیش نه‌ماوه… دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ هاوڕی عەلی مەحمود سیمای ناسراوی چەپ و بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری لە کوردستان… سەبارەت بە پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان و پرۆسەی ئاشتی و ڕیکەوتنی جۆلانی و مەزڵوم عەبدی…
بۆپێشه‌وه: به‌دوای كه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د، پرسی كورد چ ئاستی ناوچه‌كه‌و چ له ئاستی دنیا‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌فراوانی هاتۆته‌وه ئارا… هۆكاری هاتنه‌وه ئارای پرسی كورد به‌و فراوانییه چییه؟
عەلی مەحمود: دیاره روخانی به‌شار ئه‌سه‌د به ده‌ستی محه‌مه‌د جۆلانی و هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام هیچ له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و كه‌مایه‌تییه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سوریادا نه‌بوو, ئه‌مه به‌و مانایه نییه به‌شار ئه‌سه‌د و به‌عس باش بووبێتن، به‌ڵكه ئه‌لته‌رناتیفه‌كه‌ی له ده‌سه‌ڵاته‌كه خراپتر بوو ئه‌وه‌ی هات له‌م رۆژانه بینیمان چ هه‌ڵمه‌تێكی كۆمه‌ڵكوژییان به‌رامبه‌ر به عه‌له‌وییه‌كان ئه‌نجام دا، به هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌و تاوانانه ده‌چنه چوارچێوه‌ی تاوانه زه‌قه مه‌زنه‌كانه‌وه، ئه‌م ده‌نگ و سه‌دایه ئه‌نجامی ئه‌و تۆپه بوو ئۆجه‌لان ته‌قاندی، هێشتا چاره‌نوسی دووكه‌ڵه‌كه‌ی دیار نییه.
پرسی كورد له رۆژئاوای كوردستان, پێش شه‌رع و له كاتی تێكشكانی داعش له هه‌ره رۆژه پرشنگداره‌كانی خۆیدا بوو نه‌ك ئێستا، ئێستا كه شه‌رع ئاماده‌ی رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ رۆژئاوا له ئه‌نجامی ئابڵووقه‌دانێتی له لایه‌ن پێكهاته‌كانی سوریا‌و كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌یه, ئه‌نجامی ترسانه له ده‌سته سوره خوێناوییه‌كه‌ی خۆی كه هه‌موو جیهان تاوانه‌كه‌یان بینی.
بۆپێشه‌وه: دوای چه‌ندین ده‌هه له حاشاكردن له بوونی كورد و كیشه‌ی كورد له توركیادا، چ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و چ ئه‌ردۆغان، له ئێستادا دان به بوونی كورددا ده‌نێن، هۆكاری ئه‌وه بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه؟ داننان به بوونی كورد له توركیادا تا چه‌نده به مانای داننانه به پرسی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان؟
عەلی مەحمود: رۆژگارێك ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌ك هه‌ڵبواسرایا له ئۆجه‌لان بچوایه سزای له‌سه‌ر بوو, له‌ساڵی ٢٠٠١، پۆلیسی توركیا خاوه‌نی كه‌بابخانه‌یه‌ك و ١٢ پیاوی قه‌ڵه‌ویان ده‌ستگیر كردووه كه سمێڵ و برۆیان پڕ‌و ئه‌ستور بووه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی برۆیان پڕ بووه، گۆرانی به‌سه‌ر ئیمرالی قه‌ده‌غه بوو، ئێستا باخچه‌لی كه خراپترین بوو به‌رامبه‌ر به پرسی نه‌ته‌وه‌یی ته‌وقه ده‌كات له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی كورد، ئه‌مه گۆڕانه، به‌ڵام ئه‌م گۆڕینه پێویستی به‌وه‌یه وڵات له وڵاتی تاك نه‌ته‌وه‌و تاك ئاڵا‌و تاك زمانه‌وه بگۆڕێت بۆ وڵاتی هه‌مووان، هه‌رچه‌نده وڵات نابێت به وڵاتی هه‌مووان، چونكه ده‌وڵه‌ت ئامرازێكی چینایه‌تییه، بێ لایه‌ن نییه له نێوان چینه‌كاندا.
رۆژنامه‌نوسی ئه‌رمه‌نی هرانت دینك له ساڵی 2002 كه وتی”من تورك نیم. من توركیایی و ئه‌رمه‌نیم.” راكێشرایه دادگا و به‌وه‌نده‌شه‌وه نه‌وه‌ستان هه‌زاران كه‌س هه‌ڕه‌شه‌یان لێی كرد، تا له رێكه‌وتی 19-1-2007 تیرۆریان كرد.
دنیس گێچمش كۆمۆنیست بوو، وه‌ك توركێك باوه‌ڕی به برایه‌تی تورك و كورد بوو، له كاتی ئیعدام دروشمی بژی برایه‌تی كورد‌و توركی وته‌وه، له 6-5-1972 ئیعدام كرا.
كێشه نییه ئۆجه‌لان كه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌سته باسی برایه‌تی بكات، كێشه ئه‌وه‌یه نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست كه سه‌رچاوه‌ی نا دادیی و سته‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌یه دان به‌و برایه‌تییه‌دا بێنێت.
بۆپێشه‌وه: عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانی كراوی په‌كه‌كه له ٢٧ مانگی رابردوودا، په‌یامێكی راگه‌یاند، كه تییایدا داوای چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كات… چۆن ده‌ڕوانه ئه‌م په‌یامه و بۆچی ئه‌م په‌یامه له ئیستادا هات؟
عەلی مەحمود: من له‌گه‌ڵ تێكۆشانی چه‌كداری نیم، بزووتنه‌وه چه‌كدارییه‌كان له‌م سه‌رده‌مه نه‌ك شانسی سه‌ركه‌وتنیان نییه، به‌ڵكه زۆریان به‌ره‌و كۆتایی چوونه، ئه‌مه‌شی روویدا له ئه‌فغانستان و سوریا له ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنه‌وه نه‌بوو، له ئه‌نجامی رۆڵ دابه‌شكردنه‌وه بوو، له ئه‌نجامی به‌هێزكردنه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستی بوو له قازانجی سه‌رمایه‌داری.
خه‌باتی چریكی له دوارۆژه‌كانی ته‌مه‌نی خۆیدا به‌سه‌ر ده‌بات، پێشكه‌وتنه گه‌وره‌كانی زانست له بواری زیره‌كی ده‌ستكردوو و په‌یوه‌ندییه‌كان، به تایبه‌تیش جه‌نگی غه‌زه‌و ئۆكراین ته‌كانی گه‌وره‌ی دا به پیشه‌سازی جه‌نگی، رۆژ له دوای رۆژیش ئه‌م پیشه‌سازییه به‌هۆی گۆڕانی جیۆپۆلتیكی جیهانی له ئه‌نجامی ململانێی چین و ئه‌مه‌ریكا به راده‌ی مه‌ترسیدار ده‌چێته پێشه‌وه، شانسێك بۆ مانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه چه‌كدارییه چریكییه‌كان ناهێڵنه‌وه، بینیمان بزووتنه‌وه چه‌كدارییه‌كان له كۆڵۆمبیا له فاركه‌وه بۆ ئالن رێك كه‌وتن، رێككه‌وتنه‌كه‌ش به قازانجی چه‌پ له‌و وڵاته ته‌واو بوو، له مه‌كسیك زاباستییه‌كان كه هاوشێوه‌ی پ‌ك‌ك ن و باوه‌ڕیان به خۆسه‌ری دیموكراتی هه‌یه، ماركۆس له گه‌شتێكی چه‌ند مانگی‌دا خۆی به‌پێ چوو بۆ مه‌كسیكۆ بۆ رێككه‌وتن، چه‌كیان دانا، پڵنگه‌كانی تامیل خه‌ڵتانی خوێن كران، ناكساله‌كانی هیندستان لاواز كراون، سوپای گه‌لی فلپین له گفتوگۆدایه، ئه‌م جۆره بزووتنه‌وانه خۆریان له ئاوا بووندایه.
پ‌ك‌ك ه‌ش له خه‌باتی چه‌كداریدا ئاسۆیه‌كی روونی له به‌رده‌مدا نه‌ماوه، جه‌نگ ئه‌گه‌ر درێژه‌ی سیاسه‌ت بێت به شێوه‌ی زه‌برو زه‌نگ، ئه‌وه ئه‌گه‌ر قازانجت نه‌بێت عاقڵی نییه ئه‌و شێوازه تێكۆشانه بكه‌یت، پ‌ك‌ك له كاری سیاسی ناو خۆی توركیا چاكتر ده‌توانێت كاربكات، ته‌نانه‌ت له قازانجی به‌شێك له چه‌پی توركیاشدا حه‌ره‌كه‌ت بكات.
دواتر نامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان ده‌ری ده‌خات باوه‌ڕشی به سۆشیالزم نه‌ماوه، سه‌رده‌می تێپه‌ڕیووه لای ئه‌و، ئه‌مه‌ی ئه‌و ده‌یكات زۆر پارت و لایه‌ن 35 سالیش له‌مه‌وپێش كردیان، ئه‌و زۆر دواكه‌وتووه، هاوكات باوه‌ڕی به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و خۆسه‌ری دیموكراتیش نه‌ماوه، باسی دیموكراتیك ده‌كات ئیتر نازانم له‌و چوارچێوه‌یه ئاراسته‌ی پارته‌كه‌ی دوای خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه به چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ك ده‌م پارتی بێت بۆ ناوچه‌كه گرنگه وه‌ك هێزێكی چه‌پی پێشكه‌وتنخواز ده‌مێنێته‌وه.
بۆپێشه‌وه: په‌یامی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان تا چه‌نده له ژێر هه‌ژموونی زینداندایه؟ به واتایه‌كی تر كه‌سی زیندانی تا چه‌نده ده‌توانێت ئیراده‌ی ئازادانه‌ی خۆی به‌یان بكات؟
عەلی مەحمود: ئۆجه‌لان پێشتریش له‌گه‌ڵ ئاگر به‌س و رێكه‌وتن بووه، یه‌كه‌م كاری بۆ ئاگربه‌ست له رێكه‌وتی ١٧-٣-١٩٩٣ بڕیاری ئاگربه‌ستی یه‌ك لایه‌نه‌ی دا.
له‌و قۆناغه له پاڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، ئه‌حمه‌د تورك، كه‌مال بورقای سه‌رۆكی پارتی سۆسیالست و حه‌مه‌ڕه‌ش ڕه‌شۆ ئاگر به‌سته‌كه‌ی راگه‌یاند.
سه‌ره‌تا ڕێگه‌یان دا عومه‌ر ئۆجالانی برازای عه‌بدولا ئۆجه‌لان و په‌رله‌مانتاری پارتی ده‌م سه‌ردانی بكات، پاشان شاندی ڕابردووی ئیمرالی كه پێكهاتبوون له په‌روین بوڵدان و سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر، دووجار له‌سه‌ر یه‌ك بچن بۆ دیدار له دوورگه‌ی ئیمرالی.
ئه‌و ده‌ڵێت ئاماده‌م ململانێكان له شه‌ڕ و توندوتیژییه‌وه بگۆڕم بۆ كاری سیاسی و یاسایی، به‌مه‌رجێك زه‌مینه‌م بۆ بڕه‌خسێنن, له نامه‌كه‌شیدا وه‌ك فه‌رمان داواكاری نه‌خستۆته به‌رده‌ست وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندتان كرد.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی كه رابه‌ری مێژوویی نه‌ته‌وه په‌رسته په‌ڕگیره‌كانی توركه ده‌ڵێت ئه‌و په‌یامه‌ی له ئیمڕاڵی نووسراوه له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی به نرخه، هه‌رچه‌نده ئه‌ویش له كۆتادا كه‌وته هه‌ڕه‌شه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك له لێدوانه‌كانیان ناكرێت بۆ ئاشتی.
بۆپێشه‌وه: چ له په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و چ له لێدوانی سه‌رانی توركیادا، باسێك له كیشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له توركیادا نییه، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن چی؟
عەلی مەحمود: ئۆجه‌لان نامه‌كه‌ی به كراوه‌یی هێشتۆته‌وه, به‌وه‌ی گۆڕانكاری له بواری یاسایی و حقوقی بكرێت، ئێستا جه‌هه‌په داوا ده‌كات پرسه‌كه له په‌رله‌مان بكرێت و كێشه‌یه‌ك هه‌یه ناوی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و وڵاتی تاك نه‌ته‌وه هه‌یه ده‌بێت به ریفۆرم چاره‌سه‌ر بكرێت، په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان بووه گفتوگۆ له كۆمه‌ڵگەدا، ئه‌و باوه‌ڕی به چاره‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌ییانه بۆ پرسه‌كه نییه، پێی وایه ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕییوه و كۆتایی هاتووه, لێ من پێم وایه تێنه‌په‌ڕیوه كورد تێنووی چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه‌یه، تا ئاوه‌كه نه‌خواته‌وه ئه‌و داواكارییه كۆتایی نایات، ئه‌م قۆناغه مێژووییه ده‌بێت به سروشتی تێپه‌ڕێت.
بۆپێشه‌وه: لاتان وایه ده‌وڵه‌تی توركیا به‌دوای چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وایه‌تی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌یه یان هه‌ر به‌دوای ئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و چه‌ك دابنێت؟
عەلی مەحمود: تا ئێستا حكومه‌تی ئه‌ردۆگان ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت ته‌نها هه‌ڵوه‌شاندنه‌ه‌ی په‌كه‌كه‌یه، به‌ڵام به‌شێك له پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن وه‌ك كێشه‌ی نه‌ته‌وه و دیموكراسیه‌ت چاره‌سه‌ر بكرێت، جه‌هە‌په و داود ئۆغڵو باباجان و زۆری دی، بۆ یەكه‌مجاره دووژمنه مێژووییه‌كانی پرسی كورد بوون ئێستا هاتوونه‌ته پێشه‌وه به ریفۆرمی كه‌میش بێت ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌ری پرسه‌كه وه‌ك ناسنامه و ده‌ستوور بكرێت.
بۆپێشه‌وه: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌و چه‌ك دانانی، ده‌توانێت پرسی سیاسی خه‌ڵكی كوردستان و سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی وه‌ڵام بداته‌وه؟
عەلی مەحـود: نه‌خێر ده‌بێت ده‌وڵه‌تی توركیا له ده‌وڵه‌تی تاك نه‌ته‌وه‌وه بگۆڕێت بۆ ده‌وڵه‌تێكی نا نه‌ته‌وه‌یی و مافه لیبراڵییه‌كان وه‌ك مافی هاووڵاتیبوون به فه‌رمی بناسێنێت، پێش پككه‌ش ئه‌م پرسه هه‌بووه.
بۆپێشه‌وه: په‌یامی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رووی له په‌كه‌كه‌یه كه خۆی هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه و چه‌ك دابنێت، كه‌چی ده‌وترێت ئه‌م په‌یامه رووی له هه‌سه‌ده‌شه له كاتێكدا هه‌سه‌ده هیزێكی فه‌رمانڕه‌وایه، نه‌ك پارتی زانی؟ له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن چی؟
عەلی مەحمود: هێشتا نا رونییه‌ك له‌وه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی هه‌سه‌ده كۆتایی به‌و نا رونییه هێناو ده‌چێته ناو سوپای سوریاوه، ئه‌گه‌ر وه‌ك هێزێكی یه‌كگرتووش بێت.
بۆپێشه‌وه: ئایننده‌ی هه‌سه‌ده له‌لایه‌ك و پرسی كورد له سوریای دوای ئه‌سه‌دا چۆن ده‌بینن؟ به‌تایبه‌تی كه توركیا هینده‌ی دژی په‌كه‌كه‌و كیشه‌ی كورده له توركیادا، هێنده‌ش دژی ده‌سه‌ڵاتی خۆ به‌ڕیوه‌به‌ری رۆژئاوا و كیشه‌ی كورده، له سوریادا؟ جیا له‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شق، گوێرایه‌ڵی ئه‌نقه‌ره‌یه؟
عەلی مەحمود: هه‌سه‌ده كۆتایی به ده‌سه‌لاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هێنا، به‌وه‌نده رازی بوون سوپاكه‌یان بچێته ناو سوپای یه‌كگرتوه‌وه، ئه‌مه له زۆر جێگا كراوه وه‌ك باشووری سودان ئه‌نجامه‌كه‌ی باش نه‌بووه، خوێندن به زمانی كوردی، ناسنامه‌ی سوری بۆ سه‌دان هه‌زار مرۆڤ ئاواره‌كانی عفرین و جێگاكان دیكه بگه‌ڕێنه‌وه، له‌رێكه‌وتننامه‌كه ته‌نها ئه‌وه هاتووه كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ره‌سه‌نی وڵاته، ئه‌مه‌ش مافی هاووڵاتیبوونی به‌خشی، وه‌لێ ئه‌م رێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ هێزێكدا كراوه كه بینیمان رووی داعشیان سپی كرده‌وه له دڕنده‌یی و وه‌حشیه‌ت، لێ رێكخستنی رێكه‌وتننامه‌كه هه‌رچه‌نده ناوه‌ند گێڕه‌كان ده‌رنه‌كه‌وتن له فلیمی واژۆ كردنه‌كه كه زۆر باشتر بوو ده‌ربكه‌ون” توركیا، قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسان” به‌ڵام شێوازێكی ساده‌ی پڕۆتۆكۆڵی تێدا بوو له ئاستی كامپ دیڤد و رێكه‌وتنی فارك و حكومه‌تی كۆڵۆمبیا یان ته‌یمووری رۆژهه‌ڵات نه‌بوو، به‌ڵام له‌وه زۆر زیاتره توركیا ده‌یه‌وێت به‌سه‌ر پەكەكه‌دا بیسه‌پێنێت.
بۆپێشه‌وه: تا ئیستا ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده له كۆمه‌ك و پشتیوانی ئه‌مریكاو غه‌رب به‌هره‌مه‌نده، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به كۆتاییهاتنی پشتیوانی ئه‌مریكا و غه‌رب، چاره‌نووسی چی به‌سه‌ر دێت؟
عەلی مەحمود: رۆژئاوا له‌ناوچه‌ی جوگرافیای جینۆسایددایه، به كشانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه بارودۆخی باش نابێت، یان ئه‌وه‌تا به هه‌موو شتێك رازی بێت خه‌ریكه واش ده‌كات، ده‌سه‌لاتی خۆسه‌ری دیموكراتیك نامێنێ، وشه‌ی كوردستان و رۆژئاوا له ناونانی جوگرافیای ناوچه‌كه‌یان نامێنێت، سوپا ده‌بێته به‌شێك له سوپای ناوه‌ندی بۆیه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا كاڵ ده‌بێته‌وه، زیاتر ئه‌وه‌ی كرا ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌هێشت كه هه‌سه‌ده به‌شێكه له بانگه‌وازی ئۆجه‌لان یان نا؟ بووه به‌شێك و پێش پەكەكە ده‌ستی پێكرد.
بۆپێشه‌وه: چۆن ده‌ڕواننه ڕیكه‌وتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع و موزڵوم عه‌بدی؟ ئایا ئه‌م ڕیكه‌وتنه تا چه‌نده شانسی به كرده‌وه ده‌رهاتنی هه‌یه‌و ده‌توانێت چاره‌سه‌ری پرسی كورد له سوریا بكات؟
عەلی مەحمود: له رێكه‌وتنه‌كه هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ پرسێك ناوی كورد وه جوگرافیایه‌ك ناوی كوردستان بێت نه‌كراوه، وڵات ده‌بێته یه‌ك وڵات یه‌ك ناو، یه‌ك ئاڵا، ته‌نها ئه‌و په‌راوێز خستنه كه هه‌بوو بڕیار وایه كاڵ بكرێته‌وه‌و وه‌ك یه‌كێك له پێكهاته ره‌سه‌نه‌كانی وڵات سه‌یر بكرێت كه ئه‌سه‌د ئه‌وه‌ی نەكرد و ناسنامه‌ی نەدا پێیان، ئه‌م رێكه‌وتنه‌شی له‌گه‌ڵ هێزێكدا كردووه له مانۆڕ‌و فیڵكردن و پاشقول گرتندا بێ وێنه بووه له رابردوودا، ئه‌خلاقی سیاسی نییه.
به داخه‌وه رێككه‌وتنه‌كه له ته‌وقیتێكیشدا كرا ده‌ستی شه‌رع و گروپه فاشسته‌كه‌ی له قه‌تڵ و عامی عه‌له‌وی كریستاندا خوێنی لێ ده‌تكدا، بۆیه له رووی هه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تییه‌وه نا ئه‌خلاقی بوو له‌م كات و ساته ده‌ست بنێیته ناو ئه‌و ده‌سته تاوانباره خوێناوییه.
بۆپێشه‌وه: كاریگه‌ری ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت “پرۆسه‌ی ئاشتی” له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له باشور چی ده‌بێت؟
عەلی مەحمود: به ئه‌ندازه‌ی باكور كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشوور ده‌بێت، چونكه جه‌نگی پەكەكە و حكوومه‌تی توركیا ئێستا جه‌بهه گه‌رمه‌كه‌ی له باشووره، له به‌شێكی زۆری كوردستان هه‌ر له جاده‌ی قیر لاتدا پەكەكە‌یه‌و ئه‌مه وێڕای مه‌ترسی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی به فڕۆكه‌وان و زیاتر له 150 سه‌ربازگه‌ی توركیا له هه‌رێمی كوردستان.