مەنسوری حیکمەت… لە پەیوەند بەشۆڕشی ئۆکتۆبەرو هۆکاری شکستی ئەو شۆرشەوە… لەوەڵامی دوو پرسیاردا
مەنسوری حیکمەت… لە پەیوەند بەشۆڕشی ئۆکتۆبەرو هۆکاری شکستی ئەو شۆرشەوە… لەوەڵامی دوو پرسیاردا
ئینته‌رناسیۆنال: پاشه‌کشه‌ی سۆڤیه‌ت و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات به تێکشکانی سۆشیالیزم و کۆتاییهاتنی کۆمۆنیزم ناو ده‌به‌ن. ئایا هیچ ڕاستیه‌ک له پشتی ئه‌م داڕشتنه ڕه‌سمی و باوه‌ی بورژوازییه‌وه له‌مه‌ڕ ئه‌م ئاڵوگۆڕانه خۆی حه‌شارداوه؟ به ڕای ئێوه تاچ ڕاده‌یه‌ک ده‌توانرێت بووترێت تێکڕمانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات یان ته‌جروبه‌ی سۆڤیه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی گشتی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رنه‌که‌وتووی کۆمۆنیزم و سۆشیالیزم بووه؟
مه‌نسور حکمه‌ت: تا ئه‌و جێگایه‌ی که په‌یوه‌ندی هه‌یه به سۆشیالیزم و کۆمۆنیزمی کرێکاریی و مارکسیزم وه‌ک چوارچێوه‌ی فیکری و تیئوری ئه‌و، ئه‌م ڕووداوانه نه تێکشکانی سۆشیالیزم ده‌رده‌خه‌ن و نه کۆتاییهاتنی کۆمۆنیزم. ئه‌مه تێکشکان و کۆتاییهاتنی جۆرێکی دیاریکراوه له سۆشیالیزمی بۆرژوازی و مۆدێلێکی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی که بنه‌ماکه‌ی پێکده‌هێنا. ئه‌و ڕاستیه‌ی که سۆڤیه‌ت وڵاتێکی سۆشیالیستی نه‌بوو، ئه‌و ڕاستیه‌ی که سۆڤیه‌ت به ته‌واوه‌تی نامۆ بوو به ئاسۆی مارکسیستانه بۆ سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم، نه‌ک ته‌نها بۆ به‌شی هه‌ره زۆر و له‌ڕاستیدا زۆرینه‌ی ئه‌و توێژه‌ی که هه‌ر‌چۆنێک بێت خۆی به کۆمۆنیست ناوده‌برد ڕۆشن بوو، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت موفه‌کیران و سۆڤیه‌تناسانی جۆراوجۆری بۆرژوا دانیان پیادا ده‌نا. پێداگریی ئه‌مڕۆی ئایدیۆلۆژی ڕه‌سمی بۆرژوایی له‌سه‌ر ناوبردنی سه‌رله‌نوێی سۆڤیه‌ت به کۆمۆنیزم و مارکسیزم و درز تێکه‌وتنی کۆمه‌ڵه لێکدانه‌وه و ته‌فسیره‌کانی تا ئێستای زۆرێک له چاودێران و ئه‌کادیمیه بۆرژواییه‌کان که پێچه‌وانه‌ی ئه‌م شته‌ی ده‌سه‌لماند، نووکی ڕمێکی ته‌بلیغاتییه له هێرشێکدا که ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی تێکشکانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات ده‌کرێته سه‌ر مارکسیزم و کۆمۆنیزمی ڕاسته‌قینه‌ی کرێکاریی. ده‌ڵێن سۆشیالیزم تێکشکاوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تێکیبشکێنن، ده‌ڵێن کۆمۆنیزم کۆتایی هاتووه بۆئه‌وه‌ی بتوانن کۆتایی پێ‌بێنن. ئه‌مانه هه‌مووی خۆهه‌ڵکێشان و هه‌را و زه‌نای جه‌نگی بۆرژوازییه و هه‌ر چه‌نده گوێ سووکتر بکرێت زیاتر ده‌لاله‌ت له زیندووبوونی کۆمۆنیزم وه‌ک ئاسۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی کرێکاریی له کۆمه‌ڵگەی بۆرژوازی ده‌کات.
خودی پاشه‌کشه‌ی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا داوه‌رییه‌ک له‌باره‌ی سۆشیالیزم و کومۆنیزمه‌وه نادات به‌ده‌سته‌وه، چونکه سۆڤیه‌ت و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات به هیچ پێودانگێک، هه‌ر له پێودانگی ئابوری و سیاسیه‌وه تا ئیداری و ئایدۆلوژی، نوێنه‌رایه‌تی کۆمۆنیزم و سۆشیالیزمیان نه‌کردووه. به‌ڵام بێ گومان ته‌جروبه‌ی سۆڤیه‌ت به گشتی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رنه‌که‌وتوو بووه بۆ شۆڕشی کرێکاریی ئۆکتۆبه‌ر. ئێمه بۆچوونی خۆمان سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه پێشتر له بۆڵتنه‌کانی مارکسیزم و مه‌سه‌له‌ی سۆڤیه‌تدا خستۆته‌ڕوو. به بۆچوونی من شۆڕشی کرێکاریی ساڵی١٩١٧ توانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له چنگ بۆرژوازی ده‌ربێنێت و به‌سه‌ر هه‌وڵ و ته‌قه‌لا ڕاسته‌وخۆ سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی چینه ده‌سه‌ڵاتداره سه‌رنگون کراوه‌کانی ڕوسیادا که ده‌یانوویست نیزامی سیاسی کۆن بگێڕنه‌وه سه‌رکه‌وێت. به‌ڵام له‌م قۆناغه به‌دواوه چاره‌نووسی شۆڕشی کرێکاریی ڕاسته‌وخۆ به‌سترابۆوه به‌وه‌وه که ئایا توانای گۆڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوریه‌کانی هه‌یه یان نا و به‌رنامه‌ی ئابوری سۆشیالیستی چینی کرێکار داده‌مه‌زرێنێ یان نا، وه لێره‌وه بوو که شۆڕشی ڕوسیا نه‌یتوانی پێشڕه‌وی بکات. به ده‌وڵه‌تی بوونی سه‌رمایه و خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌م هێناندا جێی مه‌سه‌له‌ی به ئیشتراکی کردن و گۆڕینی ته‌واوی هۆیه‌کانی کارکردن و به‌رهه‌مهێنان به موڵکی گشتی هاوڵاتیانی گرته‌وه. کرێ و کاری به کرێ، پاره، به‌های ئاڵووێر (القیمة التبادلیة) و جیابوونه‌وه‌ی چینی به‌رهه‌مهێنه‌ر له هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له جێی خۆیان مانه‌وه. له نیوه‌ی دووه‌می ده‌یه‌ی بیستدا بینای ئابوریه‌کی میللی به‌پێی ئه‌لگۆی سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌تی، که به کرده‌وه به‌هۆی ڕوودانی شۆڕشێکی کرێکارییه‌وه ته‌نها ئه‌ڵته‌رناتیڤی له ڕووی مێژووییه‌وه مومکینی بورژوازی بوو بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه له‌م وڵاته‌دا، بووه بنه‌ما و ناچار له‌گه‌ڵ پته‌وبوونی ئابوریانه‌ی سه‌رمایه‌دا، سه‌رکه‌وتنی سیاسی چینی کرێکاری ڕوسیاش زه‌وت کرایه‌وه. له جێی حکومه‌تی شۆڕشگێرانه‌ی کرێکاریی سه‌رده‌می لینین، بیروکراتیه‌تێکی بۆرژوازیانه‌ی متمرکزی ده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر سۆڤیه‌تدا زاڵ بوو. له سۆڤیه‌ت ناسیونالیزمی بۆرژوازی، پشت به‌ستوو به ئه‌لگۆیه‌کی ده‌ستکاریکراوی سه‌رمایه‌داری، به‌سه‌ر کۆمۆنیزمدا سه‌رکه‌وت. ته‌واوی ئه‌م دیارده‌یه له‌مڕۆدا هاتۆته دواوه. نه‌ک پاشه‌کشه، به‌ڵکو په‌یدابوونی ئه‌م دیارده‌یه شایه‌تی سه‌رنه‌که‌وتوویی سۆشیالیزمی کرێکارییه. که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مڕۆ و ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌مڕۆ.
سه‌باره‌ت به هۆیه‌کانی ئه‌م که‌موکوڕییه ده‌توانرێت زۆر شت بووترێت. به‌کورتی، وای بۆ ده‌چم که ده‌رسی بنه‌ڕه‌تی ته‌جروبه‌ی سۆڤیه‌ت بۆ مارکسیسته‌کان ئه‌وه‌یه که شۆڕشی کرێکاریی هه‌ر وه‌ک چۆن مارکسیزم به تایبه‌تی له باره‌ی ته‌جروبه‌ی کۆمۆنه‌ی پاریسه‌وه ته‌ئکیدی لێ کردۆته‌وه به بێ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رکه ئابوریه‌که‌ی خۆی، به‌بێ به‌رپاکردنی شۆڕشێک له بنه‌مای ئابوری کۆمه‌ڵگەدا، هه‌ر تێکده‌شکێت و هه‌ر سه‌رکه‌وتنێکی سیاسی به‌بێ ئه‌م شۆڕشه ئابوریه سه‌رئه‌نجام دووچاری ناکامییه. شۆڕشی سۆشیالیستی ناتوانرێت به‌ش به‌ش بکرێت و ده‌بێت له کولیه‌تی خۆیدا، وه‌ک شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به سه‌رکه‌وتن بگات. شۆڕش به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ئابوریه‌کاندا، پێویسته به‌ڕاستی شۆڕش بێت نه‌ک سه‌پاندنی کۆمه‌ڵه ڕیفۆرمێک به‌سه‌ر نیزامی ئێستادا. بنه‌مای ئه‌م شۆڕشه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کاری به‌کرێ و ئیشتراکی کردنی ته‌واوی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌ش کردنه. ئه‌م کاره هه‌رگیز ئه‌نجام نه‌درا له سۆڤیه‌ت.
ئینته‌رناسیۆنال: ده‌ورانی گرنگ له مێژووی سۆڤیه‌ت و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتدا کاریگه‌ری ته‌کانده‌ریان له‌سه‌ر گشت بزووتنه‌وه‌ی ناوبراو به بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و شه‌خسیه‌تی سۆشیالیزم هه‌بوو. دادوه‌رییه‌کانی(محاکمات) ده‌یه‌ی سییه‌کان، باسه نهێنییه‌کانی خرۆشۆڤ ده‌رباره‌ی په‌رده‌هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر سه‌رده‌می ستالین، داگیرکردنی هه‌نگاریا و دواتر چیکسلۆفاکیا هه‌ر کامیان بوونه هۆی شه‌پۆلێک له جیابوونه‌وه له مارکسیزم و کۆمۆنیزم له‌ودیو سنوره‌کانی خودی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین به هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشوودا به‌راورد ناکرێت. سه‌باره‌ت به‌م ڕه‌وه‌نده خێرایه‌ی جیابوونه‌وه‌ی “کۆمۆنیسته‌کانی” پێشوو له مارکسیزم ده‌ڵێن چی؟ به بڕوای تۆ پاشه‌کشه‌ی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات تا چ ڕادده‌یه‌ک پێویستی پێداچوونه‌وه به مارکسیزمدا دێنێته ئاراوه؟
مه‌نسور حکمه‌ت: مارکسیزم به‌ر له‌وه‌ی ڕسته‌یه‌ک ئه‌حکام و پێشبینی بێت، ڕه‌خنه‌گرتنه له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری. ڕۆشنه که ئه‌م ڕه‌خنه‌گرتنه خۆی پشتی به شیکردنه‌وه‌یه‌کی ئیسپاتی له بنه‌ماکانی ئه‌م نیزامه و ناکۆکییه ده‌رونییه‌کانی به‌ستووه. به‌بۆچوونی من جیابوونه‌وه له مارکسیزم جیابوونه‌وه‌یه له حه‌قیقه‌ت. هه‌زار سۆڤیه‌ت بێت و بڕوات هیچ گۆڕانکارییه‌ک له ڕه‌خنه‌ی من وه‌کو مارکسیستێک له کۆمه‌ڵگەی ئێستا، تێڕوانینێک که سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگەیه‌کی شایسته به ئینسانی ئازاد و سه‌باره‌ت به‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که بۆ به‌دیهاتنی ئه‌م کۆمه‌ڵگە نوێیه له دڵی کۆمه‌ڵگەی ئێستادا هه‌مه، ڕوونادات. مارکسیزم تێروانینێکی یه‌کجار قووڵ و له ڕووی میتۆدۆلۆژی و ناوه‌ڕۆکه‌وه پته‌و و مونسه‌جیمه سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگەی سه‌رمایه‌داری. مارکسیزم ڕه‌خنه و تاوانبارکردنی به‌شێکی دیاریکراوی کۆمه‌ڵگەیه، واته چینی کرێکاری به‌کرێ، دژ به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێستا. به‌ڕای من نه‌ک ته‌نها ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌مڕۆی سۆڤیه‌ت، به‌ڵکو ته‌واوی ڕاستییه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی سه‌رده‌می ئێمه، ته‌واوی سه‌رقاڵییه‌کانی دنیای ئه‌مڕۆ و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که له ده‌زگا گشتیه‌کان و زانکۆکان، له‌مه‌یدانه‌کانی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات و… هتدا وه‌ک مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ ده‌درێنه به‌ر باس، هه‌موو ڕۆژه ته‌ئکید له ڕاست و دروستی تێڕوانین و ڕه‌خنه‌ی مارکسیستیانه له‌م کۆمه‌ڵگەیه ده‌که‌نه‌وه. گاڵته‌یان به مارکس ده‌کرد که په‌یوه‌ندییه ئابوریه‌کان به بنه‌مای ژیانی سیاسی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگە ده‌زانێت. ئه‌مڕۆ له‌هه‌ر ڕێبوارێکی نێو شه‌قامه‌کان سه‌باره‌ت به گه‌شه‌ی ڕاسیزم و فاشیزم و ناسیۆنالیزم و تاوانکاری هه‌تا خراپ بوونی فڵانه شێوازی وێنه‌کێشان و مۆسیقایی پرسیار بکرێت، ئه‌مانه ده‌به‌ستێته‌وه به وه‌زعیه‌تی ئابوریه‌وه. مه‌لا له ئێران مانه‌وه‌ی دیانه‌ت له‌کارکردی بانقی مه‌رکه‌زی و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و نرخی به‌رامبه‌ر یه‌کی ڕیاڵ و دۆلاردا ده‌بیننه‌وه. هه‌مووان ده‌زانن که مه‌سه‌له له‌سه‌ر قازانج و به‌رهه‌مهێنه‌ریی کاره(انتاجیة العمل) [labour productivity]. هه‌موویان پڕ به‌دڵیان ده‌زانن که ده‌وڵه‌ت وه‌سیله‌ی چ کارێکه و پۆلیس و سوپا بۆچی دروست کراون. هه‌موویان ده‌زانن که له ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگەدا کێشمه‌کێشێکی هه‌میشه‌یی له نێوان کرێکار و سه‌رمایه‌دار و کرێ وه‌رگر و کرێ ده‌ردا هه‌یه. ڕۆشن بۆته‌وه که تۆزقالێک ئازادی و ئینسانیه‌ت له کۆمه‌ڵگادا به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕادده‌ی توانایی و هێزی کار و ڕێکخراوی کرێکارییه‌وه له‌به‌رامبه‌ر دامه‌زراوه‌کانی سه‌رمایه‌داری و حزب و ده‌وڵه‌ته‌کانیاندا. ئه‌و چاوه‌ڕوانییه له ڕێکخراوه کرێکارییه‌کان که دژی چه‌وسانه‌وه و ئیستبداد بن، دژی هه‌ڵاواردن بن، خوازیاری خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی و… هتد بن، بووه‌ته چاوه‌ڕوانیی سروشتی خه‌ڵک. کرێکار به ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و بۆرژوازی به هه‌ڵاواردن و چه‌ته‌گه‌ری و تاڵانی ناسراون. به بۆچونی من سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ده‌ی مارکسیزم و گشتی بوون و هه‌مه‌گیربوونی لێکدانه‌وه مارکسیستیه‌کان بوو سه‌باره‌ت به جیهانی سه‌رمایه‌داری. به‌م پێیه تا ئه‌و جێیه‌ی که په‌یوه‌ندی به مارکسیزمه‌وه هه‌یه وه‌ک تێڕوانینێک که باس له ناسین و ته‌عریفی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگە ده‌کات، به‌ڕای من نه‌ک هیچ پاساوێک له‌ئارادا نییه بۆ پێداچونه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه، به‌ڵکو ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی جیهان سه‌د ئه‌وه‌نده ڕاست و ڕه‌وابوونی ئه‌م بیر و بۆچونه‌ی سه‌لماندووه.
به‌ڵام شه‌پۆلی دوورکه‌وتنه‌وه له مارکسیزم هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ڕاست و دروستی یان هه‌ڵه‌بوونی ته‌فسیری مارکسیستیه‌وه نییه. ئه‌مه ڕه‌وه‌ندێکی سیاسییه. ئیختیاره‌کان سیاسیانه‌یه نه‌ک زانستیانه. وانییه که له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی سۆڤیه‌ت له‌ناکاو تیشکی مه‌عریفه چووبیێته دڵی که‌سێکه‌وه. ڕاست بوون یان ڕاست نه‌بوونی ته‌فسیری مارکسیزم بۆ کۆمه‌ڵگە لێره‌دا ده‌ورێکی زۆر ناگێڕێ و ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ڕواڵه‌تی پێداچوونه‌وه‌یه‌کی زانستییانه بده‌ن به‌م پاشه‌کشه سیاسیه‌ی چه‌پ له‌ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به بڕوای من که‌سانێکن که کات به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن و به نرخی ڕۆژ نان ده‌خۆن. واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه که هێرشی سیاسی و فکری بۆرژوازی بۆ سه‌ر مارکسیزم و سۆشیالیزم، به پشت به‌ستن به له‌ناوچوونی بلۆکی سۆشیالیزمێکی درۆزن، فشارێکی سیاسی و ته‌بلیغاتی زۆری خستۆته سه‌ر با‌ڵی چه‌پی کۆمه‌ڵگە. ڕه‌وه‌ندی ڕووتێکردنی ڕۆشنبیرانی ڕیفۆرمیستی کۆمه‌ڵگە له مارکسیزم، که تایبه‌تمه‌ندی ده‌وره‌ی ته‌واوبوونی جه‌نگی جیهانی دووه‌م تا ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی هه‌فتا بوو، پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه. زۆری ده‌وێ تا ئه‌م شه‌پۆله هێرشبه‌رانه‌یه پووچه‌ڵ بێته‌وه و پێویسته زه‌ربه‌ی کرێکاریی گرنگ بدرێ له بۆرژوازی تا جارێکی تر ڕۆشنبیرانی بۆرژوا خۆناوبردنیان به مارکسیست به مایه‌ی چوونه سه‌ری ئیعتباریان بزانن. ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیه‌ش ته‌ئکید بکه‌مه‌وه که به‌شێکی زۆری “مارکسیسته‌کان” له واقعدا ناڕازیان و ڕه‌خنه‌گرانی غه‌یره سۆشیالیستی کۆمه‌ڵگای مه‌وجود بوون که به ڕه‌چاوکردنی ئیعتباری گشتی مارکسیزم له بزووتنه‌وه ئیعترازییه دژی سه‌رمایه‌داریه‌کاندا ناچار ئه‌م به‌رگه‌یان پۆشیبوو. ناسیونالیسته‌کان، ڕیفۆرمیسته‌کان، لایه‌نگرانی پیشه‌سازی له جیهانی سێیه‌مدا، سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌کان، موخالیفانی ئیحتکارات، که‌مایه‌تیه زۆڵم لێکراوه‌کان و به شێوه‌یه‌کی گشتی چه‌ندین ده‌سته و تاقمی جۆراوجۆر مارکسیزم و سۆشیالیزمیان کردبووه چوارچێوه‌ی به‌یانکردنی ئیعتراز و داواکاریه‌کانیان له کۆمه‌ڵگەی ئیستادا. دوێنێ مارکسیزم مۆدێل بوو ئه‌مانه بوونه مارکسیست، ئه‌مڕۆ “دیموکراسی” مۆدێله و هه‌موویان له‌ده‌وری خڕبوونه‌ته‌وه و جێبه‌جێبوونی هه‌مان ئامانج و خواست و ئاره‌زوویان له دیموکراسی و بازاڕ چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن. جیابوونه‌وه‌ی ئه‌مانه له مارکسیزم له‌م ده‌وره‌یه‌دا چاوه‌ڕوان کراو و به بڕوای من مایه‌ی خۆشحاڵییه. ئه‌مه ئه‌گه‌رچی فه‌زا له مارکسیزم ته‌سکتر ده‌کاته‌وه، به‌ڵام کاری شکڵدان به کۆمۆنیزمێکی کرێکاریی و مارکسیستی قووڵ له زۆر ڕووه‌وه ئاسانتر ده‌کاته‌وه.
به بڕوای من پێداچوونه‌وه‌یه‌ک به مارکسیزمدا، ئه‌گه‌ر مارکسیزم له‌و کڵێشانه‌ی که له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه‌دا به درێژایی ده‌یان ساڵ به مه‌به‌ستی ساغکردنه‌وه‌ی سیاسی جۆراوجۆر هێنراونه‌ته بازاڕ جیابکه‌ینه‌وه، زه‌رووری نییه. ئه‌وه‌ی که زه‌روورییه به‌شداری ته‌حلیلی و نه‌زه‌ریی جیدی مارکسیه‌کانه له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانی تیئوری کۆمه‌ڵایه‌تیدا. جێگای هه‌ڵوێستی مارکسیستیانه سه‌باره‌ت به لایه‌نه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگەی هاوچه‌رخ و ئه‌و ڕه‌وه‌نده یه‌کلاکه‌ره‌وانه‌ی که جیهانی ئه‌مڕۆ پێیاندا تێپه‌ڕئه‌بێت، خاڵییه. پێداگرتن و پشت به‌ستن به مارکسیزم وه‌ک جیهانبینی و تیئۆریه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به مانای وتنه‌وه‌ی پایه گشتییه‌کانی مارکسیزم سه‌ربه‌ست له بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه. به‌ڵکو به مانای به‌شدارییه له خه‌باتی فکری هه‌ر سه‌رده‌مه‌دا وه‌ک مارکسیست و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و خستنه‌ڕووی شیکردنه‌وه سه‌باره‌ت به‌و گیروگرفته نوێیانه‌ی که له ڕه‌وه‌ندی حه‌ره‌که‌تی مێژوویی کۆمه‌ڵگە و خه‌باتی چینایه‌تیدا دێنه‌گۆڕێ. ئێمه پێویستیمان به پێداچوونه‌وه نییه له تاکه تێڕوانینی ڕاست و ڕادیکالدا بۆ کۆمه‌ڵگە، به‌ڵکو پێویستمان به به‌کارهێنانیه‌تی له جیهانی هاوچه‌رخ و گیروگرفته جۆراوجۆره‌کانیدا…