دیموکراسی: لێکدانهوهکان و واقعیهت… چاوپێکهوتنی مەنسور حیکمەت لهگهڵ ئینتهرناسیۆناڵ
بەشی چواردەهەم
ئینتهرناسیۆناڵ: بەدرێژایی ئەم باسە دهستهواژهى دیموکراتیتان لە لایەک بە بەراورد لەگەل ئازادیدا بە تێڕوانینى سۆسیالیستییانە و لە لایەکى تریشەوە لە پەیوەند بە ڕاستییە عەمەلییەکانى ڕژێم و کۆمەڵگە دیموکراتییەکان دایە بەر ڕەخنە و خستتانە لاوە. لە پەیوەند بە ئێرانەوە ئەگەرى هاتنەسەرکارى ڕژێمێکى دیموکراتیتان کەمێک هەڵسەنگاند. بە گوێرەى ئەم قسانە، ئایا بەڕاى ئێوە قۆناغێک لە نێوان ئیستیبدادى بێپەردەى بۆرژوازى و ئازادیی سۆسیالیستى لە ئێراندا تهسهور ناکرێت؟ ئایا خودى بەدیهاتنى مافە فەردى و مەدەنییەکان دەبێتە یەکێک لە ئەرکەکانى شۆڕشى کرێکارى؟ ئایا بەدیهاتنى ئەم مافانە خۆى پێشمەرجێکى سەرکەوتنى شۆڕشى کرێکارى نییە؟
مهنسوور حیکمهت: لە وەڵامى بەشى یەکەمى پرسیارەکەتدا دەڵێم، کە قۆناغى لەو جۆرە نەک هەر قابیلى تهسهوره، بهڵکوو لە ڕەوتى مێژووى دیاریکراوى ئێراندا چەندین جار ڕوویان داوە و ڕووش دەدەن. مەسەلەکە ئەوە نییە کە ئایا ڕهتکردنەوەى ئیستیبدادى بێ پەردەى بۆرژوازى لە وڵاتێکى وەک ئێراندا شتێکى عەمەلییە یان نا، بهڵکوو ئەوەیە کە تا چ ڕادەیەک بار و دۆخێکى ئاوا دەتوانێت فۆرمێکى حوکوومهتیی ئۆرگانیک و پایەدارى سەرمایەدارى و دەسەڵاتى بۆرژوازى لە وڵاتدا بێت. سەبارەت بەم مەسەلەیە لە ماوەى ١٤-١٥ ساڵى پێشوودا زۆرمان نووسیوە. جیاوازى هەیە لە نێوان ئازادییەکى سیاسیی دوولایەنە و سەپێنراو کە بەرهەمى هاوسەنگیى هێز و قوناغێکى مێژوویی دیاریکراوە و بۆ ماوەیەکى دیاریکراو لە وڵاتێکدا بەردەوام دەبێت، لەگەڵ ئەو سەرخانە سیاسییە بۆرژوا-دیموکراتیکەى کە لەگەڵ کارکردى ئاسایی سەرمایەداریى ئێراندا هاویەک و گونجاو بێت. یەکەمیان واقیعییە هەر ڕوو دەدات و دووەمیشیان خۆشخەیاڵى و فریودانى ئەنقەستانەیە. ئەمە مەسەلەیەکى ئەکادیمییانە نییە و ڕاستەوخۆ پەیوەندى بە ژیان و گیانى ژمارەیەکى زۆر لە مرۆڤەکانەوە هەیە. بێگومان لەم قۆناغە “دیموکراتى”یانە لە ژیانى هەر ئەم نەوەیەى چینى کرێکارى ئێران دێتە پێشەوە. لە قۆناغێکى ئاوادا دیاریکردنى ئەم ڕاستییە بۆ چینى کرێکار مەسەلەیەکى چارەنووسسازە. ئەو چینى کرێکارەى کە ئاوەڵایییەکان و مافە بەدەستهاتووەکان بە بەرهەمى ململانێ و هاوسەنگیی هێزى سیاسیی کاتى نێو کۆمەڵگە سەیر بکات و سیفەتى کاتیبوون و بەردەوام نەبوونى بار و دۆخەکە بناسێت، لە میکانیزمى پاڕاستنى ئەوەى کە بەدەست هاتووە و هەروەها پەرەپێدان و واوەتر ڕۆیشتن لێى و دینامیزمى وەرچەرخانى شۆڕشگێرانە و کۆنەپەرستانەى ئەم بار و دۆخەش تێ دەگات، لەو هەڵسوکەوتە سیاسیی بۆرژوایییانە و ئەو کودەتا و پیلانگێڕى و شەڕە ناوخۆیییانەى کە بۆرژوازى لەم بار و دۆخەدا خۆى بۆ ئامادە دەکات تێ دەگات، نرخى هەر ساتێک لە بەردەوامیی هەلومەرجى ئازادیی ڕێژهیی بۆ بەدەستهێنانى ئامادەیی پێویست بۆ شەڕە سیاسییە جیددیترەکان لە داهاتوودا دەزانێت و لە مەیدانى خەباتى سیاسیدا دەمێنێتەوە. لەبەرامبەردا چینى کرێکار لەو ڕۆژەوە کە پێى وابێت بەڵێ دیموکراسى هاتۆتە دى و ئێران چۆتە ڕیزى وڵاتە “شارستانى”یە سەرمایەدارییەکانەوە، پێویستە خۆى بۆ یەک دوو ساڵ زێدەکارى و سکهەڵگوشین لە پێناوى شانازى بە دیموکراتییەوە و هەر لە ساڵى سێیەمیشەوە خۆى بۆ ژمارەیەکى زۆر زیندانى و ئیعدام ئامادە بکات.
بەڵام سەبارەت بە بەشى دووەم و سێیەمى پرسیارەکەت، بەدیهاتنى مافە کۆمەڵایەتى و فەردییەکانى مرۆڤ و بە ماناى ڕاستەقینە و قووڵى وشهکە و پاڕاستنیان، بێگومان تەنها بە شۆڕشێکى کۆمۆنیستیى کرێکارى دەکرێت. مرۆڤى سەدەى بیستەم ئەوپەڕى سنوورى پەرەسەندنى ئازادى لە سایەى نیزامى سەرمایەداریدا تاقى کردۆتەوە. هەرچى هەیە هەر ئەمەیە کە دەیبینین. بڕیار نییە موعجیزەیەکى تازە ڕوو بدات. ئەگەر لەم بارەیەوە قسەیەک هەبێت کە شایانى وتن بێت ئەوەیە، کە بە ڕاستى ماوەیەکە ڕەوتى گەڕانەدواوەى تێڕوانینى گشتیى خەڵک لە ئازادى و پێودانگە حوقووقییهکانى کۆمەڵگەى بۆرژوایی دەستی پێ کردووە. بەڵام هەر وەک وتم، نەفى ئیستیبدادى بۆرژوایی لەڕووى عەمەلییەوە، گۆجکردنى تواناى سەرکوتگەرانەى دەوڵەتەکان و حیزبە بۆرژوایییەکان بۆ ماوەیەکى دیاریکراو و سەپاندنى هەلومەرجێک کە تیایدا زەوتکردنى ئازادیى دوولایەنەى خەڵک بە نیسبەت چینى دەسەڵاتدارەوە بۆ ماوەیەک یەکجار قورس بێت، نەک هەر شتێکى عەمەلییە بهڵکوو تهوهرێکى تاکتیکەکانیشمانە. ڕووخاندنى کۆماری ئیسلامى، چەکدارکردنى جەماوەرى کرێکاران و زەحمەتێکش و پاڕاستنى مافە سیاسی و مەدەنییەکانى خەڵک نەک هەر لە توانادایە، بهڵکوو چارەنووسسازیشە. بەڵام هێنانەسەرکارى نیزامێکى پەرلەمانى لە تاراندا، کە لەوە بەدواوە هەموو بۆرژواکان بەپێى بڕیارنامهکانی یارى بکەن و قسەى خۆیانى تێدا بکەن و بیرى بەدەستەوەگرتنى ملهوڕانەى دەسەڵات و قەدەغەکردنى حیزب و دامەزراوە کرێکارییەکان و سەربڕینى ئازادییە بەدەستهاتووەکانى خەڵک لە مێشکیاندا دەربکەن، تەنها خۆشخەیاڵییه. هەڵپێچانى ئیستیبداد و بەرقەرارکردنى ئازادییە مەدەنییەکان پێشمەرجێکى سیاسییە بۆ کۆکردنەوەى هێز و توانایییهکى ئەوتۆ کە لێدانی دوایین گورزى چینى کرێکار لە نیزامى سەرمایەدارى ئاسان بکات. بەڵام گشت باسەکەى ئێمە لەم ساڵانەدا ئەوە بوو کە پێویستە چینى کرێکار بەهێزى خۆى و لە ڕووبەڕووبوونەوەدا و لەگەڵ بەرهەڵستیى توندى بۆرژواییدا ئەم پێشمەرجە دابین بکات.
ئینتهرناسیۆناڵ: ئایا کۆمەڵە ڕەخنەیەک کە بەدرێژایی ئەم باسە لە پەرلەمان و پەرلەمانتاریزم گیرا، لەڕووى مەبدەئییەوە ئێوە دەگەیەنێتە هەڵوێستى بایکۆتی یەکجاریی پەرلەمان و خەباتى پەرلەمانی؟ ئایا بەڕاى ئێوە حیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى دەبێت هەر لەپێشەوە مەسەلەى بەشدارى لە هەر جۆرە پەرلەمان و هەڵبژاردنێکى پەرلەمانى لە ئێراندا بە تەواوەتى ڕەت بکاتەوە؟ ئایا دەکرێت هەلومەرجێک بهێنرێتە بەرچاو، حیزب لە هەڵبژاردن و تەنانەت لە دەوڵەتێکى پەرلەمانیشدا بەشدارى بکات؟
مهنسوور حیکمهت: مەسەلەى مەبدەئى لە زەمینەی هەڵوێستى حیزبى کرێکارى لەبەرامبەر پەرلەمان و ڕژێمى پەرلەمانیدا لاى من ئەوەیە، کە ئەم دامەزراو و ئەم ڕژێمە سیاسییە ناتوانێت ئامراز و هۆکارێک بێت بۆ سەرکەوتنى سۆسیالیزم. سۆسیالیزم لە ڕێگاى پەرلەمانەوە بە سەرکەوتن ناگات، بهڵکوو بە پێچەوانەوە پەرلەمان بە هەر ڕادەیەک دیموکراسى بێت و ڕواڵهتیش نەبێت، وەک سەنگەرێکى بەرهەڵستیی بۆرژوازى لە بەرامبەریدا دەوەستێتەوە. من لەڕووى مەبدەئییەوە بایکۆتکردنی پەرلەمان تەرح ناکەم، بهڵکوو باس لە لاوەکیبوونى لە تاکتیکى بەدەستهێنانى دەسەڵاتى سیاسیی چینى کرێکارى سۆسیالیستدا دەکەم. ئەبێت ئەوەش بڵێم، کە هەڵوێستى من بەرامبەر پەرلەمان، تەنانەت لە وڵاتانى چەشنى بهریتانیا و فەرەنسادا لەچاو تێگەیشتنى گشتیى چەپى شۆڕشگێڕ، یان حیزبە ڕادیکاڵە کرێکارییەکان لەم وڵاتەدا، زیاتر لە بایکۆتهوه نزیکە. بە بۆچوونى من بەنیسبەت کرێکارەوە، پەرلەمان مەیدانێکى ململانێ و بهرهیهکی خەباتە، نەک دەروازەیەک بۆ دەسەڵات گرتنەدەست.
لەڕووى عەمەلییەوە مەسەلەى بەشدارى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانی و ئەم جۆرە شتانەدا، بە تەواوى پەیوەندە بە کات و شوێنەوە. من خۆم ڕام وایە، کە کۆمۆنیزم لە ئهورووپا لە ڕادەبەدەر سەرقاڵى پەرلەمان و خەباتى پەرلەمانییە. لە ئهمهریکای ئەمڕۆدا، بە ڕاى من، بایکۆتکردنی ئەنجوومەنەکانى یاسادانان و هەڵبژاردنەکانى سەرەککۆمار وەک پرانسیپێک، کە تەنها بۆ هەندێ هەلومەرجى تایبەتى دروست نییە، تاکتیکێکى مەبدەئیترە بۆ کۆمۆنیزمى کرێکارى. لەبەشى زۆربەى وڵاتانى دواکەوتوودا و بەتایبەتى لە ئێران و وڵاتانى دیکەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا کە تیایدا پەرلەمان یان دیکۆرێکە وەیان بەفهرمى و بەکردەوە چوونەناوەوەى نوێنەرانى هەڵبژێردراوى خەڵک بۆ ناویان مومکین نییە، بەڕاى من لەڕووى مەبدەئییەوە دەبێ بایکۆت بکرێت.
بە ڕاى من، حیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى پێویستە هەمیشە و لەدرێژەى هەمان ئەو مەسەلانەدا کە لەم باسانەدا هاتنەگۆڕ، پەردە لەڕووى پەرلەمان و پەرلەمانتاریزم هەڵماڵێت. بەڵام لەڕووى تاکتیکییەوە ههڵسووڕانى ئینتیخاباتى و پەرلەمانیی حیزب هەرگیز ڕەت ناکەمەوە. سەرەنجام بە ڕاى من، ئەوە بە تەواوى لەسەر خودى حیزب ڕادەوەستێ، کە لە هەر بارێکدا زهروورهتى بەشدارى لە پەرلەماندا، لەسەر بنەماى لێکدانەوەی جێگاوڕێگاى سیاسی و بەرژەوەندیی بزووتنەوەى سۆسیالیستیی چینى کرێکار بخاتە ڕوو. بێگومان دەکرێت هەر لەپێشەوە کۆمەڵە پایە و پرانسیپێک وەک پێشمەرجەکانى ئوسووڵیبوونى بەشدارى حیزب لە پرۆسەى پەرلەمانیدا دیارى بکرێت. بەڵام لە دواشیکردنەوەدا، ئەوەى کە وەڵامى ئەم مەسەلەیە دەداتەوە، لێکدانەوەى تایبەتیی حیزبە سەبارەت بە جێگاوڕێگاى مێژوویی-دیاریکراوى هەر قۆناغێک.
درێژەی دەبێت…