دەربارەی تێپەڕاندی پرۆژە یاسایی هەمواری باری کەسێتی لە پەرلەمانی عێراقدا، لە ڕێکەوتنێکی پڕ شەرمەزاریدا… چەند هەڵسوراوێکی بەرگری لە مافی ژنان و مناڵان وەڵامیان داوەتەوە…
٢١ی کانوونی دووەم ٢٠٢٥ لە سات و سەودای سیاسی نێوان فراکسیۆنەکانی (شیعە وسونە وکورد) لەپەر لەمانی عێراق ٣ یاسا بەیەکەوە دەنگیان لەسەردرا (وەک زۆرێک لەپەرلەمانتاران ئاماژەیان پێکرد) پێشێلکردنی دەستورە. هەموارکردنەوەی یاسی باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ داواکاری سەرەکی هێزی (چوارچێوەی هاوئاهەنگی) بوو، هەموارکردنەوەی لێبووردنی گشتی داواکاری فراکسیۆنی سونەبوو (زوربەی گیراوەکانی تیرۆر لەپارێزگا سونیەکانن)، لەکاتێکدا کورد لەدەنگدانی یەک سەبەتەی یاساکاندا، یاسای گێڕانەوەی موڵکەکانی پێبڕا کەسەردەمی رژێمی بەعس زەوتکرابوون وگەڕانەوەیان بۆکوردەکان بەتایبەت لەپارێزگای کەرکوک شارەکانی دیکەی کوردستان.
پرسی رۆژ: بەرای ئێوە قوربانی سەرەکی لەو دەنگدانەدا کەبە دەنگدانی (یەک سەبەتە) ناودەبرێت کێ دەبێت؟ کۆمەڵگەی عێراق بەگشتی؟ یان تەنیا کچان وژنان دەبن؟
پرسی رۆژ: خەڵک و کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنان ومنداڵان لەناوە و لەدەرەوە دەتوانن چی بکەن؟
بەڕێز (کەژاڵ عەبدولقادر حەمەشەریف) داکۆکیکار لەمافەکانی ژنان وەڵامی ئەم پرسەی داینەوە.
کەژاڵ عەبدولقادر حەمەشەریف: عێراق سەدەیەک چووە دواوە لەژێر رکێفی فەرمانرەوایی مەزهەبی و لەبۆشایی یاسادا!
سێ یاسا بەیەکەوە هەموار بکرێت؛ وەکو یاساییەکان دەڵێن یاسایی نییە! بەڵام عێراق ئێستا وڵاتی سەوداو مامەڵەی سیاسییە، لەبری پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان. ٢١/١/٢٠٢٥ رۆژێکی رەش تۆمارکرا لەم وڵاتەدا کەلانکەی شارستانێتی بوو، کەرەشییەکەی بە نێوچاوانی سەرۆکی پەرلەمانەوە لەهەمویان رەش ترە.
ئایا پەرلەمان شوێنی چاودێری وباشکردنی یاساکانە؟ یان شوێنی سەوداو مامەڵەیە؟
هەمواری یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩؛ کۆمەڵێک مافی بۆ ژنان وکچان دەستەبەر کردبوو، کەلەنێویاندا تەمەنی هاوسەرگیری ١٨ سال بێت، و مافی دایکایەتی دوای جیابونەوە بۆ دایک، و کۆمەڵێک بابەتی تر. ئەمانەش مافی سەرەتایین وپێویستی بەهەموار کردنەوە هەبوو بەرەو باشتر نەوەکو وێرانکردنی! بەڵام کۆمەڵێک ئەندام پەرلەمانی بێویژدان، کەبەدەنگی خەڵک هاتونەتە پەرلەمان،
گوایە هەندێ برگەیان چاکردووە، و تەمەنی کچ لە ٩ ساڵەوە کراوە بە ١٥ ساڵ. بەڵام ئەمە لە مدەوەنەکاندا نەنوسراوە؟ ئەوکاتە مەزهەبەکان خۆیان بریار ئەدەن وهیچ جێگایەک بۆیاسا نامێنێتەوە بەدڵی خۆیان. بۆنمونە مەزهەبی شیعە کەبریتییە لە مەزهەبی جەعفەری و مەرجەع بریار ئەدات. بەڵام سوننە هیچ مەرجەعێکیان نییە وەلەهاوسەر گیرییا تەنها مەزهەبی پیاو حوکم ئەکات! ئیتر مێینەیەک نییە وەکو مرۆڤ بژی! تەنها بوکەڵەیەکەو هەویرێکە ئەشێلرێت بەدڵی هاوسەر، وەکرین وفرۆشتنی پێوە ئەکرێت، بەبێ پرسی ئەو ئەتوانێت ٤ ژن بهێنێت ولەکاتی جیابونەوەشیدا بێبەشی بکات لە دایکایەتی! جگە لەوەی برگەو بابەتی ترسناکی تیایە.
باشە هەڵوەشاندنەوەی بریارێکی رژێمی پێشوو و گەرانەوەی زەوی وزار بۆخاوەنەکانیان جێگەی دەست خۆشییە، بەڵام لەبەرامبەر وێرانکردنی کۆمەڵگەدا هیچ نییە، یاخود لێبوردنی گشتی بۆ ژمارەیەکی زۆر لەسونەکان، کەبەشێکی زۆریان کۆنەبەعسی وتیرۆرستن! ئەم سێ یاسایە بەیەک پاکێج سەیرە لەماوەی خولەکێکدا تێبپەرێنرێت!
بەراستی پێویستی بەدەنگێکی زۆر هەیەو نارەزایی وهاتنە سەرخەت لەلایەن رێکخراوەکانی ژنان ومناڵان ومافی مرۆڤ . چونکە گەورەترین زوڵم لەمناڵان و نەوجەوانان ئەکرێت، هاوشێوەی نییە.
رۆژی ٤شەممە ٢٢/١ لەسلێمانی هاوپەیمانی ١٨٨ کەپێکهاتووە لەکۆمەکێک رێکخراوو چالاکوانان و پیاوانی ئازادیخوازو یەکسانیخواز ومرۆڤدۆست؛ بەیاننامەی نارەزایەتی خوێندرایەوە وجگە لەوەی بەزمانی ئینگلیزی بۆزۆربەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نێردراوە، وپێویستە لەدەرەوەش هەمان دەنگی نارەزایەتی هەبێت، چونکە عێراق سالی ١٩٨٦ واژوی کردووە کەئەبێت مافی ژنان ومناڵان پارێزراو بێت. ئەم هەموارە دژی واژۆی خۆیەتی و بەرپرسیار ئەبن وتۆماری پەڵەیەکی رەشیانکرد بۆخۆیان.
هەمواری ئەم یاسایە خراپترین لێکەوتەی هەیە بۆسەر کۆمەڵگەی عێراق، وگەرانەوەی سەدەیەک بۆ
دواوەیە. چونکە کۆمەڵگەو خێزان هەلئەوەشێتەوە، کچان مناڵیان لێ ئەسەندرێتەوە بێبەش ئەبن لەمافی یاری وخوێندن وخۆش گوزەرانی، چونکە ئەکەونە ژێر باری قورسی بەرپرسیارێتی خێزان. وە مەزهەب جێگای یاسا ئەگرێتەوە. عێراقێکی تاریک ونەخوێندەوار چاوەرێمانە!