یه‌کێتیی کۆمۆنیستی ئه‌ناتۆمى لیبراڵیزمى چه‌پ مارکسیزم و پراکتیکى شۆڕشگێڕانه: ده‌رباره‌ى میتۆدۆلۆژیی لێنین{١}
بەشی شەشەم
ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه، ده‌بینین که ئه‌وه مه‌نشه‌ڤیکه‌کانن، نه‌ک لێنین، که ستراتیژیى شۆڕشى ڕووسیایان به دیاریکراوى و ڕاسته‌وخۆ له ئابووریى ڕووسیا‌وه (ئه‌ویش به “هاوسێیه‌تی و به‌بێ “هاوسێ”یه‌تییه‌وه) ده‌رکێشاوه. پاشکه‌وتوویى سه‌رمایه‌داریى ڕووسیا بۆ مه‌نشه‌ڤیزم بۆته حوکمێک بۆ له‌دواوه‌ڕاگرتنى پراتیک و کرده‌وه‌ى سیاسیى پرۆلیتاری ڕووسیا. به‌ڵام بۆ لێنین، یه‌که‌م هه‌ر وه‌ک وتمان ئابوورى سه‌رچاوه‌یه‌ک نییه بۆ ئه‌نجامگیریىپراتیکى شۆڕشگێڕانه، به‌ڵکوو شه‌رت و مه‌رجى ئه‌م پراتیکه وێنا ده‌کات. دووه‌میش، چ “ئابووریى ڕووسیا” و چ “پرۆلیتاریا” هه‌ردووکیان له جه‌رگه‌ى هه‌لومه‌رجێکى نێونه‌ته‌وه‌ییدا له‌به‌رچاو ده‌گیرێن. ئه‌وه‌ى که لێنین له سه‌ره‌تاى کتێبى گه‌شه‌ى سه‌رمایه‌دارى له ڕووسیادا له باره‌ى په‌یوه‌ندییه جیهانییه‌کانى ئه‌م ئابوورییه‌وه ده‌دوێ و کاریگه‌رییه‌کانى که‌مێک جیا ده‌کاته‌وه، هه‌رگیز به‌و مانایه نییه که “شۆڕشى ڕووسیا” به مه‌سه‌له‌یه‌کى ته‌نها و ڕووتى ڕووسیایییه‌که‌ى گرتۆته پێشچاو. به‌ڵکوو به‌لاى لێنینه‌وه شۆڕشى ڕووسیا مه‌یدانێکه “له شۆڕشه پرۆلیتێرییه‌کانى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م” که تازه به که‌مێک دواکه‌وتنه‌وه کارى خۆى بردۆته سه‌ده‌ى بیسته‌مه‌وه. مارکس ده‌ستپێکى سه‌رده‌مى شۆڕشه پرۆلیتێرییه‌کانى له ئابووریى ڕووسیا‌وه به به‌رئه‌نجام وه‌ر نه‌گرتووه. مانیفێستى کۆمۆنیست به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى سه‌رمایه‌دارى و پرۆلیتاریا و پیشه‌سازى وه‌ک دیارده‌یه‌کى جیهانییه‌وه، ڕۆڵى پرۆلیتاریا له شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى چه‌رخى نوێ‌دا، ڕاگه‌یاندووه. به‌م هۆیه‌شه‌وه چینى کرێکار به‌پێى پێناسه‌یه‌ک و هه‌روه‌ها به‌پێى ده‌رکێک که لێنین له‌م چینه هه‌یه‌تى، چینێکى نێونه‌ته‌وه‌ییه. شۆڕشى ڕووسیا مه‌یدانێکه له شۆڕشى ئه‌م چینه. به‌م خاڵه به‌هێزه مێژوویى و جیهانییه‌وه‌یه که لێنین ڕۆڵى ڕابه‌ریى پرۆلیتاریا له به‌ره‌ى شۆڕشى ڕووسیادا به فه‌رز وه‌رده‌گرێ. ئه‌و خۆى توخمێکى شۆڕشى پرۆلیتاریایه و بۆئه‌وه‌ى بزانێت چ که‌سێک ده‌بێ له ڕووسیادا شۆڕش بکا و به چ ئه‌نجامێکى بگه‌یه‌نێت، له ئابووریى ڕووسیا‌وه ده‌ستپێ ناکات، به‌ڵکوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه و له خودى خۆیه‌وه (پرۆلیتاریا) و له سه‌رده‌مى شۆڕشه‌کانى خۆیدا و له به‌یاننامه‌ى ڕاگه‌یاندراوى مه‌وجودییه‌تى ئه‌م چینه‌وه (مانیفێستى کۆمۆنیست) ده‌ستپێ ده‌کات. هێنانه‌خواره‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى نێوان ئابوورى و سیاسه‌ت بۆ سه‌ر یه‌ک په‌یوه‌ندیى “میللی” که هه‌ر جاره و له هه‌ر وڵاتێک‌دا ده‌بێ سه‌رله‌نوێ له مه‌حه‌ک بدرێته‌وه، یه‌کێکه له لادانه بۆرژوازییه‌کان له مارکسیزمدا، که کارى پێ ده‌کرێ. ئه‌وه نه یه‌کێتیی کۆمۆنیستى و نه ئه‌وانه‌ى که له‌نێو مه‌نشه‌ڤیکه‌کانه‌وه سه‌ریان ده‌رهێناوه، ڕێگه‌پێدراو نین که “شۆڕشى پرۆلیتێرى” و “ڕابه‌ریی پرۆلیتاریا” له شۆڕشه‌کانى سه‌رده‌مى ئێمه‌دا، به‌هۆى دواکه‌وتوویى ئابوورییه‌وه له‌م یان له‌و تاک وڵاته‌دا سنووردار بکه‌ن. چینى کرێکار چینێکى جیهانییه، سه‌رمایه‌دارى سیسته‌مێکى جیهانییه، شۆڕشى پرۆلیتاریا دیارده‌یه‌کى جیهانییه. هه‌ر بۆیه پرۆلیتاریا له هه‌ر وڵاتێک‌دا له پێناو گێڕانى ده‌ورى پێشڕه‌وانه‌ى خۆى پێویست ناکات سه‌رله‌نوێ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئامار و لیژنه‌کانى ئه‌و وڵاته‌وه و به‌به‌رچاوى چاودێرانێکى “بێلایه‌ن”ى وه‌ک یه‌کێتیی کۆمۆنیستییه‌وه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه ئیمزالێدراوانه‌ى که کافیبوونى ژماره‌ى دوکه‌ڵکێشى کارگه‌کان و ڕێژه‌ى له سه‌داى کرێکارانى پیشه‌سازى له‌چاو گشت دانیشتواندا “گرنگى” چینى کرێکار له ئابوورى و شتى له‌م جۆره ده‌سه‌لمێنن، بخاته به‌رده‌م ئۆرگانه بڕیاربه‌ده‌سته‌کانى ئۆردوگاى لیبراڵیزمى چه‌په‌وه{٣}.
ته‌واوى ڕێفۆرمیزم و سازشى چینایه‌تیى مه‌نشه‌ڤیزم له‌وه‌دایه که یه‌که‌م، سیاسه‌ت به شێوه‌یه‌کى یه‌کلایه‌نه له ئابوورییه‌وه به‌رئه‌نجام وه‌رده‌گرن و دووه‌میش ئه‌و ئه‌نجامگیرییه‌ش ڕاسته‌وخۆ به پێوانه‌یه‌کى نیشتمانى و وڵاتى به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و دوو گۆشه‌یه‌یه که یه‌کێتیی کۆمۆنیستى به قسه‌ى خۆیان وه‌ک پایه‌کانى میتۆدۆلۆژیی لێنین به‌حیساب وه‌ری ده‌گرن. به‌ڵێ ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر “گه‌شه‌ى کۆمه‌ڵگاى ڕووسیا”یه به جیا له ڕاستییه‌کان و هه‌لومه‌رجه جیهانییه‌کان، ئه‌گه‌ر “جیهان” ته‌نها به ڕووسیا و پێکهاتى چینایه‌تى له ڕووسیادا سنوورداره، ئه‌گه‌ر پرۆلیتاریاى پیشه‌سازى له ئێستادا و به پێوانه‌یه‌کى جیهانی نه‌بووه به چینى پێشڕه‌وى سه‌رده‌مى خۆى، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌رکى حیزبى پێشڕه‌و ئه‌وه بێت که له‌سه‌ر ئه‌م بناغانه ڕه‌وتى مێژووى ڕووسیا لێک بداته‌وه، ئه‌و کاته ڕه‌نگه خستنه‌ڕووى پرۆسه‌یه‌کى له‌و بابه‌ته شوێنى له ئیعرابدا ببێ که پێى وابێت شۆڕش له ڕووسیاى دواکه‌وتوودا، وه‌ک ئاڵوگۆڕێکى قوناخبه‌ندیکراوى کۆمه‌ڵایه‌تى، له ده‌ره‌به‌گایه‌تییه‌وه بۆ سه‌رمایه‌دارى و له سه‌رمایه‌داریشه‌وه بۆ سۆسیالیزم، به ڕابه‌ریی بۆرژوازى یه‌ک له‌دواى یه‌ک تێپه‌ڕێنێ و دواتریش- سه‌ره‌ى خۆمان- سه‌ره‌ى پرۆلیتاریا بێته پێشه‌وه. به‌ڵام جیهان ته‌نها به ڕووسیا‌وه سنووردار نییه. به هه‌مان شێوه که بۆرژوازیى ڕووسیا به ته‌نها له ڕوانگه‌ى ئابووریى ڕووسیا‌وه به ئاره‌زووى په‌رله‌مان نه‌گه‌یشتووه، (له کاتێکدا که په‌رله‌مانى به‌ریتانیا هه‌م بینرا و هه‌م له‌به‌رچاوه). پراتیکى پرۆلیتاریاش به هه‌مان شێوه ناتوانێ به ته‌نها وه‌رگێڕدراوێکى سیاسى بێت له بار و دۆخ و جێگاى “گرنگى” ئابووریى خودى ئه‌م چینه‌دا. هه‌روه‌ها سه‌رده‌مى شۆڕشه پرۆلیتێرییه‌کان دووباره له وه‌زعییه‌تى ڕووسیا‌وه ده‌رنه‌کێشراوه. سه‌رده‌مێک به‌و مانایه‌ى که تیایدا سیناریۆی قۆناغ به‌قۆناغکردنى میکانیکییانه هیچ په‌یوه‌ندێکى خۆى به ماته‌ریالیزمى مێژوویییه‌وه گرێ ناداته‌وه. له ساڵى ١٩٠٥دا “ماته‌ریالیزمى مێژوویى “له هه‌نگاوى یه‌که‌مدا، یانى به‌فه‌رزگرتنى پێویستیى ڕۆڵى پرۆلیتاریا له ئاڵوگۆڕه شۆڕشگێرییه‌کاندا و له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکاندا، چ له حاڵه‌تى ئۆپۆزیسیۆنبوون و چ له سبه‌ینێى سه‌رکه‌وتن و پێکهێنانى حوکوومه‌تدا، ته‌نانه‌ت به‌جیا له‌وه‌ى که ئه‌م ئاڵوگۆڕه شۆڕشگێڕییانه، ڕاسته‌وخۆ و خێرا به‌بێ وه‌ستان سۆسیالیستى بن یان نا، چونکه ئه‌م ئاڵوگۆڕانه به حوکمى هه‌لومه‌رجى بابه‌تى و مێژوویى نێونه‌ته‌وه‌یى، ئیتر به‌شێک نین له شۆڕشه بۆرژوا- دیموکراتییه کلاسیکییه‌کان، به‌ڵکوو پێشینه‌یه‌کن بۆ شۆڕشى سۆسیالیستیى پرۆلیتاریا….
ماویەتی