یه‌کێتیی کۆمۆنیستی ئه‌ناتۆمى لیبراڵیزمى چه‌پ مارکسیزم و پراکتیکى شۆڕشگێڕانه: ده‌رباره‌ى میتۆدۆلۆژیی لێنین{١}… بەشی پێنجەم
دووباره ئه‌وه خودى لێنینه که له دیاریکردنى ڕیشه‌ى جیاوازى نێوان بۆڵشه‌ڤیزم و مه‌نشه‌ڤیزمدا، به تێزه‌کانى مارکس ده‌رباره‌ى فۆیه‌رباخ ده‌گات:
“بڕیارنامه‌ى مه‌نشه‌ڤیکه‌کان … له‌باتى ئه‌وه‌ى ئه‌و خاڵه ڕۆشن بکاته‌وه که پرۆلیتاریا له ئێستادا ده‌توانێ چۆن “ڕه‌وه‌ندى شۆڕشگێڕانه به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێ”، له‌باتى ئامۆژگاریکردن سه‌باره‌ت به خۆئاماده‌کردنى دیارکراو له پێناو خه‌بات له‌دژى بۆرژوازى کاتێک که له دژى ده‌ستکه‌وته شۆڕشگێڕییه‌کان ڕاده‌وه‌ستێته‌وه، یه‌ک وه‌سفى گشتى له یه‌ک پڕۆسه به‌ده‌سته‌وه ده‌دات. وه‌سفێک که هیچ شتێک له باره‌ى ئامانجه دیاریکراوه‌کانى هه‌ڵسووڕانى ئێمه‌وه ناڵێت. ڕه‌وشى ئیسکراى نوێ له خستنه‌ڕووى بۆچوونه‌کانیدا ئینسان ده‌گێڕێته‌وه بۆ بۆچوونه‌کانى مارکس (که له تێزه‌کان سه‌باره‌ت به فۆیه‌رباخ ئاشکراى کردووه) له باره‌ى ماته‌ریالیزمى کۆنه‌وه، ماته‌ریالیزمێک که له‌گه‌ڵ بۆچوونه دیالێکتیکییه‌کاندا بێگانه‌یه. مارکس ده‌ڵێت: فه‌یله‌سووفه‌کان جیهانیان له ڕێگاى جۆراوجۆره‌وه لێکداوه‌ته‌وه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌که گۆڕینییه‌تى. گرووپى ئیسکراى نوێ دروست به هه‌مان شێوه ده‌توانێ لێکدانه‌وه و وه‌سفێک له پڕۆسه‌ى خه‌باتێک که به به‌رچاومانه‌وه که‌وتۆته ڕێ، بخاته ڕوو، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کى گشتى له‌و ڕووه‌وه بێ توانایه که درووشمێکى دروست بۆ ئه‌م خه‌باته بخاته ڕوو. ڕابه‌رانى باش و ڕابه‌رانى خراپ. ئه‌وان به فه‌رامۆشکردنى ڕابه‌رییه‌کى چالاک که ڕۆڵى ڕێنماییکه‌ر ده‌بینێ و ده‌توانن و ده‌بێ له مێژوودا، له ڕێگاى ئه‌حزابێکه‌وه پێشمه‌رجه مادییه‌کانى شۆڕش به‌ده‌سته‌وه بگرن و خۆیان له ڕیزى پێشه‌وه‌ى چینه پێشڕه‌وه‌کان داناوه و ده‌ور ده‌گێڕن. ده‌رکى ماته‌ریالیستى بۆ مێژوو پووچ ده‌که‌نه‌وه.
(هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێشوو، به‌رگى ٩، لاپه‌ڕه‌٤٤. که‌وانه‌کان و هێڵه دوانییه‌کانى جه‌خت له ده‌قه‌که‌دایه و ئه‌وانى تر له لایه‌ن ئێمه‌وه‌یه)
ئایا ئیتر ڕۆشن نییه، که خودى لێنین چۆن بۆ جیاوازییه‌کانى نێوان خۆى و مه‌نشه‌ڤیکه‌کان سه‌رنجى داوه؟ هه‌مان ده‌رکى پراتیکى و دیالێکتیکییه له مارکسیزم و ماته‌ریالیزمى مێژوویى که بناغه‌ى میتۆدۆلۆژیی لێنین پێک ده‌هێنێ، نه‌ک تواناى ئه‌و وه‌ک موفه‌سیرێکى باشى ئابووریی ڕووسیا. به‌م جۆره مه‌سه‌له‌که قسه‌کردنه له‌سه‌ر ناسینى ڕۆڵ و جێگاى توخمى چالاکى شۆڕشى پرۆلیتار، له شکڵدان به مێژووى واقیعى و بردنه پێشه‌وه‌ى شۆڕش و گێڕانى ڕۆڵى ڕێنماییکه‌ر له ڕێگاى ئه‌حزابێکه‌وه که خۆیان له ڕیزى پێشه‌وه‌ى چینه پێشڕه‌وه‌کان داناوه. ئیتر ڕۆشنه بۆ ڕۆشنبیرانێکى ئه‌کادیمیست که تازه له دڵى شۆڕشه‌وه چرایان هه‌ڵکردووه و له‌ملا و ئه‌ولاى ئابووریی کۆمه‌ڵگاوه که‌وتوونه‌ته دواى دۆزینه‌وه‌ى چینى پێشڕه‌و و “گرنگ”ه‌وه، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م میتۆدۆلۆژییه و ئه‌م تێڕوانینه‌دا بێگانه‌ن.
ئایا ئه‌م پێداگرییه‌ى ئێمه (هه‌روه‌ها لێنینیش) له‌سه‌ر ڕۆڵى چاره‌نووسسازى توخمى چالاک له پڕۆسه‌ى شۆڕشدا بۆچوونێکى ڤۆلنتاریستى(ئیراده‌گه‌رى) نییه؟ ئایا له‌م میتۆدۆلۆژییه‌ى لێنیندا توخمى چالاک نه‌کراوه به هێزێک که هه‌رچییه‌کى بوێت، بیکات؟ (ئه‌مه ئه‌و تۆمه‌ته‌یه که به زۆرى ده‌درێته پاڵ لێنین) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه، نه‌خێره. چونکه لێنین له باره‌ى ده‌رککردنى پێشمه‌رجه مادییه‌کانى شۆڕشه‌وه، له ئه‌حزابى پێشڕه‌و ده‌دوێ. ئه‌م پێشمه‌رجه مادییانه هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه‌ن که له بیرى دیترمینستى مۆ‌نشه‌ڤیکه‌کان و یه‌کێتیی کۆمۆنیستیدا گۆڕدراون به توانایییه‌کى ڕه‌ها. ئه‌و دراوانه‌ى (بابه‌ت) که له خشته و پێناسه له‌پێشدابۆکراوه‌کانه‌وه بۆ شۆڕش و ئه‌وه‌ى “ئه‌بێ و نابێى مێژوویى که مه‌نشه‌ڤیکه‌کان و یه‌کێتیی کۆمۆنیستی لێى ده‌رده‌کێشن. هه‌لومه‌رجى بابه‌تى له میتۆدۆلۆژیی مارکس و لێنیندا، شوێنى واقیعى خۆیان ده‌گرن. دراوه خێرا و ڕاسته‌وخۆکان، بچووک و گه‌وره‌کانیان، به‌رئه‌نجامى بزاوتى توخمى چالاک نین. به‌ڵکوو که‌لێن و سنوور و دامێنه‌کانى کارى ئه‌م توخمه چالاکه پێک ده‌هێنن. ئه‌م که‌لێن و سنوورانه‌ش خشته و پێناسه‌یه‌ک بۆ شۆڕش و بڕیاره‌کانى نین، ته‌نانه‌ت لیستگرتنى ئه‌و چینانه نییه که یه‌ک له‌دواى یه‌ک ڕۆڵى “گرنگى مێژوویى”یان هه‌یه و له قاڵبى “هاوسێیه‌تى” شێوه‌کانى به‌رهه‌مهێنانى باودان. به‌ڵکوو ئه‌م که‌لێن و سنوورانه ئه‌و به‌ربه‌سته ماددى و کۆمه‌ڵایه‌تییانه و ئه‌و بار و دۆخه بابه‌تییه ئابوورى و سیاسییانه و ئه‌و سنوور و دواکه‌وتوویییه ڕێژه‌یییانه‌ن که به‌شێکن له توخمی زاتى شۆڕشى پرۆلتاریا و ده‌ستبردن بۆ کارى شۆڕشگێڕانه‌ى خێراى سۆسیالیستییانه‌ى سه‌رکه‌وتوو، یانى ده‌ستبردن بۆ پراتیکێک له پێناو دامه‌زراندنى دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا و لێدانى کۆتایى له موڵکدارێتى تایبه‌تى ڕاسته‌وخۆ نامومکین ده‌که‌ن. ئه‌مه‌یه ئه‌و به‌شه له پێناسه‌کردنى “به‌ربه‌ست” که ئه‌توانێ و ده‌بێ سه‌رنجى بۆ بدرێ. له ڕۆماى سه‌رده‌مى سه‌ره‌تاییدا، له خواره‌وه‌بووونى ئاستى هێزه‌کانى به‌رهه‌مهێنان، وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکى ڕه‌هاى به‌ربه‌سته‌کانى سه‌ر ڕێگاى شۆڕش ناژمێردرێن. هه‌روه‌ها دواکه‌وتوویى ئابوورى، وه یان ئیستبداد له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا، پێناسه و تایبه‌تمه‌ندیی کۆمه‌ڵگاى ئه‌م سه‌ده‌یه نییه، به‌ڵکوو ئه‌مانه به‌ربه‌سته‌کانى سه‌ر ڕێگاى کامڵبوونى ئاڵوگۆڕى شۆڕشگێڕانه‌یه که له بارى مێژوویییه‌وه ئیمکانى هه‌یه. ئه‌وانه شێوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کن که له هه‌مان کاتدا بابه‌تین و به شێوه‌ى ماددی، بوونیان هه‌یه، به‌ڵام له‌چاو سه‌رده‌مى خۆیدا “ده‌ره‌کین” و پێویستیی مێژوویى خۆیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى که له‌سه‌ر ڕێگاى ئاڵوگۆڕى شۆڕشگێڕانه‌ن، دراوى هه‌مان کۆمه‌ڵگان و له‌بارى مێژووییه‌وه تێپه‌ربوون لێیان له توانادایه. شۆڕشى دیموکراتى بۆ لێنین، پڕۆسه‌یه‌که که تێیدا پرۆلیتاریا بتوانێ له‌م به‌ربه‌ستانه بدا و خۆى له هه‌لومه‌رجێکى بابه‌تى باشتر و یاریده‌ده‌رتردا دابنێ و به‌ره‌و شۆڕشى خۆى بیان بات. که‌وایه بۆچى “شۆڕش”؟ چونکه سه‌ربه‌خۆ له ئیراده و نه‌خشه‌ى له‌پێشه‌وه‌دانراوى هه‌ر که‌سێک، خودى کۆمه‌ڵگا له‌دژى ڕووه جۆراوجۆره‌کانى ئه‌م پاشکه‌وتووییانه و سه‌نگى کۆن که له به‌رپێدان، دێنه نێو شه‌پۆلێکى شۆڕشگێڕانه‌وه. بۆچى “دیموکراتى”؟ چونکه خواستى دیموکراسى و چاکسازیی دیموکراسى هۆکارى هێزه‌بزوێنه‌ره‌کانى ئه‌م شه‌پۆلدانه‌یه. چونکه جگه له پرۆلیتاریا توێژگه‌لێکى فراوانترى کۆمه‌ڵایه‌تى پێیان ناوه‌ته مه‌یدانى خه‌باتى زه‌بروزه‌نگانه‌وه له‌دژى بار و دۆخێک که هه‌یه. چونکه ئه‌مه یه‌ک بزووتنه‌وه‌ى شۆڕشگێڕانه‌ى هه‌مووانه و له‌م بڕگه‌یه‌دا و له شێوه‌ى هه‌مه‌خه‌ڵکییه‌که‌یدا، ئامانجێکى زیاتر له دیموکراسى و چاکسازى دیموکراتییانه‌ى نییه. بوونى شۆڕش و خه‌سڵه‌ته دیموکراتییه‌که‌ى نه له لایه‌ن لێنین و تروتسکییه‌وه، وه نه له لایه‌ن مارکسیزمى عه‌له‌نییه‌وه، هیچکامێکیان دیاری‌یان نه‌کردووه. ئه‌م ڕاستییه به هه‌مان پله بابه‌تییه که خودى ڕووسیا و ئابوورى و پێکهاتى چینایه‌تییه‌که‌ى بابه‌تین. مه‌سه‌له‌که به ته‌واوى په‌یوه‌ندى به شێوه‌ى مامه‌ڵه‌کردنى حیزبى پێشڕه‌وه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م شۆڕشه‌دا. حیزبێک که “هه‌لومه‌رجه مادییه‌کانى ئه‌م شۆڕشه‌ى ناسیوه”. ماته‌ریالیزمى میکانیکى و سروشتى- گه‌شه‌کردن، که به‌لاى مه‌نشه‌ڤیکه‌کانه‌وه ده‌گات به‌وه‌ى که مێژوو دابڕاوێکه وه‌ک خشته له‌پێشه‌وه دروستکراوه‌کانى نێو بیر و هۆش که به‌ر له مێژووى واقیعى و خه‌باتى زیندووى چینایه‌تییه‌وه دانراون و چاره‌یه‌کیان نییه جگه له‌وه‌ى که شۆڕش له قاڵبێکى کڵێشه‌سازى و “شۆڕشى بۆرژوا- دیموکراتیک”دا، یانى قوناغێکى “مێژوویى” که به‌پێى پێناسه ”بۆرژوازى ڕابه‌رى شۆڕشه” بگونجێنێ. لێنین که له مێژووى واقیعى و به‌رهه‌مى بابه‌تییانه‌ى ئه‌م مێژووه‌وه، یانى له پرۆلیتاریا و پێداویستییه‌کانى ئه‌م چینه و توانا واقیعییه‌کانییه‌وه ده‌ستپێ ده‌کات، خوازیارى زیاتر ڕۆیشتنه له ئاست چاوه‌ڕوانى و ئاره‌زووه‌کانى چینى بۆرژوازى له‌م بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕانه‌یه‌دا و به‌دواى فراوانکردنه‌وه‌یه‌تى تا دوا پله‌ى چاوه‌ڕوانى چینه‌که‌ى. یانى ڕادیکاڵترین هێزى واقیعیى نێو شۆڕش. سروشتییه که له‌م شێوه مامه‌ڵه‌کردنه‌ى زۆرتر بردنه پێشه‌وه و “به‌ره‌وپێشبردن”ه‌ى شۆڕشدا، ئه‌وه ئه‌رکى خودى چینى کرێکاره که خوازیارى تێک و پێکشکاندنى یه‌کجاریی به‌ربه‌سته دژى دیموکراتییه‌کان له خه‌باتى چینایه‌تیدا بێت. سروشتییه که ئه‌م بۆچوونه له پێناو ئه‌رکى ڕابه‌رێتى پرۆلیتاریا له بزووتنه‌وه‌ى شۆڕشگێرانه و درێژه‌پێدانى ئه‌م ڕابه‌رایه‌تییه‌دا، تا ئه‌و شوێنه‌ى که بزووتنه‌وه‌یه‌که بۆ گرتنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى، به‌ده‌سته‌وه گرتووه بڕوات. بۆ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕێى دانى هیچ فۆرمووله‌یه‌کى تیۆ‌رى نییه له لایه‌ن لێکۆڵه‌ره مارکسیستییه پاسیڤیستییه‌کانى نێو مه‌نشه‌ڤیکه‌کانه‌وه. پرسیارێکى بنه‌ڕه‌تى که لێنین له‌به‌رامبه‌ر خۆیدا دای ده‌نێت، ئه‌وه‌یه که چۆن ده‌توانێ له ڕێگاى هێزى خۆى و چینى کرێکاره‌وه و به پشتبه‌ستن به هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى تر، که خوازیارى ئاڵوگۆڕى دیموکراسیى بنه‌ڕه‌تین، ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى که له ساڵى ١٩٠٥دا له‌سه‌ر ڕێگادان به خێراترین و به که‌مده‌ردیسه‌رترین شێوه، که له توانادایه لاببات. بۆ لێنین ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه جێگاى هه‌یه که پێویستیی “شۆڕشى دیموکراسى” به‌ده‌ستهێنانى کۆمارێک ده‌خاته ڕوو. جیاوازى بۆڵشه‌ڤیزم و مه‌نشه‌ڤیزم له شۆڕشى دیموکراسیدا له‌وه‌دایه که بۆڵشه‌ڤیزم ئه‌م شۆڕشه به وێنه‌ى بزووتنه‌وه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى له ڕوانگه‌ى سیاسه‌تى پرۆلیتاریا و خه‌باتى چینایه‌تییه‌وه لێک ده‌داته‌وه. له کاتێکدا مه‌نشه‌ڤیزم ئه‌م شۆڕشه له ده‌روازه‌ى “په‌ره‌سه‌ندنى کۆمه‌ڵگاى ڕووسیا”وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ. که به‌رئه‌نجامێکى سیاسى و پراتیکى تر‌ى لێ به‌ده‌ست دێت. بۆڵشه‌ڤیزم خودى پرۆلیتاریا، به هێزى بزوێنه‌ر و سه‌ره‌کى و ڕابه‌رى خه‌بات له پێناو یه‌کلاکردنه‌وه‌ى کۆسپه بابه‌تى و خودییه‌کان ده‌زانێ و بانگه‌وازى ئه‌م چینه‌ش ده‌کات تا ئه‌م رۆڵه بگێڕێ. له کاتێکدا مه‌نشه‌ڤیزم ئه‌م ئه‌رکه به ئه‌رکى “میژوویى” ئه‌و چینانه ده‌زانێ که له بارى مێژویییه‌وه جێگاى “گرنگ”یان هه‌یه و پێویسته ئه‌و ڕۆڵه له‌پێشه‌وه دیاریکراوه‌یان بخرێته ئه‌ستۆ که له‌سه‌ر ڕێگاى “په‌ره‌سه‌ندنى” کۆمه‌ڵگادایه، تا نۆره‌ى خۆیان تێپه‌ڕێنن و “به‌رهه‌مى مێژوویى” خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن و دواتریش پرۆلیتاریا بهێننه نێو کارى پراتیکه‌وه و به‌م جۆره‌ش دوایین په‌رده‌ى نمایشه‌که پێشکه‌ش بکرێ. له دیدگاى مه‌نشه‌ڤیکه‌کاندا ده‌خاڵه‌تى پرۆلیتاریا له “ڕابه‌ریکردنى بزووتنه‌وه ناسۆسیالیستییه‌کان”دا و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى که “په‌ره‌سه‌ندنى مێژوویى” دێنێته ئاراوه، ده‌ڕووشێنرێ و پێیان وایه “له نێوان تێپه‌ڕاندنى مێژوودا” هه‌نگاونانى تر مه‌حاڵه. هه‌ر بۆیه خشته تیۆرییه‌کان ڕیز ده‌کرێن و دواجار پرۆلیتاریاى سه‌رکه‌ش ده‌کرێته “که‌رسوارى” (ته‌عبیرى مه‌جازى پاشکۆیه‌تیکردنى کرێکارانه بۆ چینه‌کانى تر له ئالۆگۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا- وه‌رگێڕ) هه‌مان گۆڕانکارى ناپرۆلیتارییانه له کۆمه‌ڵگادا، که به حوکمى هه‌لومه‌رجى بابه‌تی، کۆمه‌ڵگا ده‌بێ به شێوه‌یه‌کى “جه‌برى” پێیدا تێپه‌ڕ ببێت. له ته‌واوى کتێبى دوو تاکتیکدا باسى لێنین له‌سه‌ر ئه‌م دوو تێڕوانینه و ئه‌م دوو میتۆدۆلۆژییه‌یه.