یه‌کێتیی کۆمۆنیستی ئه‌ناتۆمى لیبراڵیزمى چه‌پ مارکسیزم و پراکتیکى شۆڕشگێڕانه: ده‌رباره‌ى میتۆدۆلۆژیی لێنین{١}… بەشی چوارەم
لێنین له ساڵى ١٩٠٥دا به جۆرێک له مه‌نشه‌ڤیکه‌کانى ده‌ڕوانی، وه‌ک ڕه‌وتێک که له درێژه‌ى سروشتى و مه‌نتیقى ئیکۆنۆمیزم و مارکسیزمى عه‌له‌نیدایه. ئه‌و له باره‌ى ڕۆشنکردنه‌وه‌ى جیاوازیی نێوان بڕیارنامه‌ى کۆنگره‌ى بۆڵشه‌ڤیکه‌کان و کۆنفرانسى مه‌نشه‌ڤیکه‌کان، به تایبه‌تى له شێوازى هه‌ڵوێستگرتن له ده‌وڵه‌تى شوڕشگێڕى کاتى له شۆڕشى ١٩٠٥دا، به دروستى په‌نجه له‌سه‌ر ڕیشه‌ى میتۆدۆلۆژى ئه‌م جیاوازییانه‌ى نێو سۆسیال دیموکراته‌کانى ڕووسیا دانا.
“ئه‌مه به دروستى هه‌مان ئه‌و جیاواز‌ییه‌یه که ماوه‌یه‌که مارکسیسته‌کانى ڕووسیاى بۆ دوو باڵ دابه‌ش کردووه. له ده‌وره‌ى کۆندا “مارکسیزمى عه‌له‌نى” وه‌ک باڵێکى موعجیزه‌گه‌ر، له‌به‌رامبه‌ر باڵى تێکۆشه‌ر و سیاسی‌دا ڕاوه‌ستا، وه له سه‌رده‌مى سه‌رهه‌ڵدانى بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا ئه‌م جیاوازییه له شێوه‌ى هه‌ردوو باڵى ئیکۆنۆمیستى و باڵى سیاسی‌دا، شکڵیان گرت، به‌تایبه‌ت که هه‌ردووکیان له یه‌ک پێشینه‌ى دروستى مارکسیستییه‌وه بۆ ڕیشه قووڵه ئابوورییه‌کانى خه‌باتى چینایه‌تى به گشتى و خه‌باتى سیاسى به شێوه‌یه‌کى تایبه‌تى ده‌یان ڕوانى. ئیکۆنۆمیسته‌کان ڕاسته‌وخۆ ئه‌و ئه‌نجامه‌یان ده‌گرت که ئێمه ده‌بێ پشت بکه‌ینه خه‌باتى سیاسى و فراوانبوونه‌وه‌ى خاو بکه‌ینه‌وه و دامێنه‌کانى سنووردار و ئامانجه‌کانیشى بهێنینه خواره‌وه. به‌ڵام ئێمه باڵى سیاسى، به پێچه‌وانه‌وه له هه‌مان پێشینه‌وه ئه‌نجامگیرییه‌کى ته‌واو جیاوازمان به‌ده‌سته‌وه گرت. ئه‌ویش ئه‌وه بوو که هه‌رچى زیاتر خه‌باتێک که ئێستا له بره‌ودایه قووڵ بکه‌ینه‌وه. ئێمه ده‌بێ به هه‌مان ئاست فراوانتر و ڕاوه‌ستاوانه‌تر و لێبڕاوانه‌تر و به داهێنان و توانایى زۆره‌وه ئه‌م خه‌باته به‌ره‌و پێش به‌رین. له ئێستاشدا دیسانه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌م جیاوازییه‌دا به‌ره‌و ڕووین، به‌ڵام له هه‌لومه‌رجێکی تر و له شێوه‌یه‌کى تری‌دا. ئێستاش جیاوازییه‌که له‌و پێشینه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات که ده‌ڵێت شۆڕشى دیموکراسى ڕاسته‌وخۆ شۆڕشى سۆسیالیستى نییه و ئه‌وه ته‌نها هه‌ژاران و بێبه‌شان نین که له‌م شۆڕشه‌دا “قازانج” ده‌که‌ن. ئا له‌م حوکمه‌وه بوو که ئه‌م شۆڕشه (شۆڕشى دیموکراتى) به قووڵى ڕیشه‌ى له پێداویستییه به‌رپێ نه‌گیراوه‌کانى گشت کۆمه‌ڵگەى بۆرژوازیدایه. ئێمه‌ش له هه‌مان ئه‌م پێشینه‌یه‌وه ئه‌و ئه‌نجامه ده‌گرین که چینى پێشڕه‌و پێویسته ئامانجه دیموکراسییه‌کانى خۆى هه‌رچى به‌رجه‌سته‌تره فۆرمووله بکا و هه‌رچى ڕۆشنتر و کامڵتره بیخاته ڕوو. دروشمى ده‌ستبه‌جێى دامه‌زراندنى کۆمارێک بخاته ڕوو. هاوکات بیرۆکه‌ى پێویستیی هێنانه‌سه‌رکارى حوکوومه‌تێکى شۆڕشگێڕى کاتى و تێکشکاندنى بێڕه‌حمانه‌ى به‌ره‌ى دژى شۆڕش، به فراوانى له‌نێو جه‌ماوه‌ردا په‌ره‌پێ بدات. نه‌یارانى ئێمه، گروپى ئیسکراى نوێ، دروست له هه‌مان پێشینه‌وه ئه‌و ئه‌نجامه ده‌گرن، که نابێ ئه‌نجامگیرییه دیموکراتییه‌کان به شێوه‌یه‌کى کۆکراوه بخرێته ڕوو، له‌نێویاندا دروشمى کۆماری، که ئه‌توانێ درووشمێکى عه‌مه‌لی بێت، له ده‌ستوور ده‌رده‌کێشن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ده‌بێ ئێمه خۆلابده‌ین له جه‌ماوه‌ریکردنه‌وه‌ى بیرۆکه‌ى پێویستیی هێنانه‌سه‌رکارى حوکوومه‌تێکى شۆڕشگێڕى کاتى. ئه‌م گرووپه باوه‌ڕى وایه که بڕیاردان له‌سه‌ر پێکهێنانى شووراى دامه‌زرێنه‌ران ئه‌توانێ سه‌رکه‌وتن بڕیار بدا و لێره‌شه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ن که ئه‌رکى ڕووبه‌ڕووبوو‌نه‌وه و ڕاوه‌ستانه‌وه به‌ڕووى به‌ره‌ى دژى شۆڕشدا ئامانجێکى چالاکى ئێمه پێک ناهێنێ، ئه‌م جیاوازییانه‌ش ئه‌کرێ له یه‌ک ئاماژه‌ى ناڕۆشندا (هه‌ر وه‌ک چۆن له فۆرمووله هه‌ڵه‌کانیاندا بینیمان) بۆ “پرۆسه‌ى خه‌باتى ڕووبه‌ڕوو” بخنکێندرێ و بتۆێندرێنه‌وه. ئه‌مه ئیتر زمانى ڕابه‌رانێکى سیاسى نییه. به‌ڵکوو زمانى یه‌کێک له لیژنه په‌ککه‌وته‌کانى چاودێرانى ئه‌رشیڤه!”
(لێنین دوو تاکتیکى سۆسیال دیموکراته‌کان له شۆڕشى دیموکراتیدا … به‌رگى ٩، لاپه‌ڕه ٤٠-٤١، هێڵى جه‌خت له ئێمه‌وه‌یه. که‌وانه‌کان له ده‌قه‌که‌دایه.)
ئه‌مه ئه‌و به‌ڵگانه‌یه که لێنین به‌هۆیه‌وه ”به‌رئه‌نجامه سیاسییه‌کان”ى مارکسیزمى عه‌له‌نى و ئیکۆنۆمیسته‌کان و مه‌نشه‌ڤیکه‌کان “په‌سه‌ند ناکات”. ئه‌وه‌شى که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌رنج ڕاده‌کێشێت ئه‌وه‌یه، که لێنین نه ته‌نها هیچ ئاماژه‌یه‌ک، نه لێره‌دا و نه له ته‌واوى کتێبى “دوو تاکتیک”دا، به جیاوازى بۆچوونه‌کان له شیکردنه‌وه‌ى فۆرماسیۆنى ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى ڕووسیادا ناکات، به‌ڵکوو له پێناو به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ى جیاوازییه بنه‌ڕه‌تییه‌کاندا، یانى جیاوازییه‌ک که له بوارى میتۆدۆلۆژیی ده‌خاڵه‌تگه‌رانه‌ى بۆڵشه‌ڤیزم و جێگاى خه‌باتى په‌یگیرى سیاسى بۆ گرتنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسی، پێداگرى ده‌کاته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى چاوپۆشیکردن له‌و ئاسته له هه‌بوونى لێکچوونى پێشینه و لێکدانه‌وه ئابوورییه‌کان، که له نێوان هه‌موو باڵه‌کانى سۆسیال دیموکراسیدا هه‌یه. به‌م جۆره‌ش جیاوازییه‌کان به ته‌واوى به‌و به‌رئه‌نجامه سیاسى و عه‌مه‌لییانه‌وه گرێ ده‌داته‌وه که له پێشینه و شیکردنه‌وه‌ى هاوشێوه‌وه به‌ده‌ست هاتوون. گه‌ر میتۆدۆلۆژیی تایبه‌تى لێنین “به شێوه‌یه‌کى تر” بێت، که به‌پێى قسه‌ى یه‌کێتیی کۆمۆنیستى له ئابوورى و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى ڕووسیاوه بۆى ده‌ڕوانێت، ئه‌وا لێنین له‌م جۆره میتۆدۆلۆژییه بێ ئاگایه. به پێچه‌وانه‌ى یه‌کێتیی کۆمۆنیستییه‌وه، ئه‌وه لێنینه که پێداگرى ده‌کات له‌وه‌ى هه‌موو سۆسیال دیموکراته‌کانى ڕووسیا بناغه ئابوورییه‌کانى شۆڕشى دیموکراسیى ڕووسیا و خه‌سڵه‌تى بۆرژوازیبوونى ئه‌م شۆڕشه و توانایى و جیاوازییه‌کانى له‌چاو شۆڕشى سۆسیالیستی‌دا، که‌م تا زۆر، وه‌ک یه‌ک و “دروست” لێک داوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆڵشه‌ڤیزم له‌سه‌ر ئه‌نجامگیرییه سیاسى و عه‌مه‌لییه‌کان که‌وتۆته به‌رامبه‌ر مه‌نشه‌ڤیزمه‌وه. ئه‌مه‌ش ئیتر ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ى جیاوازییه کۆنه‌کانى نێوان باڵى سیاسى و تێکۆشه‌ر و بۆڵشه‌ڤیکه‌کانه، له‌گه‌ڵ باڵى ئاکادیمیستى و ئیکۆنۆمیسته‌کاندا، که هه‌ردوو ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ مه‌نشه‌ڤیکه‌کاندا له یه‌ک خاڵدا هاوبه‌شن: خۆلادان له هه‌ڵوێستگرتنێکى چالاکانه له شۆڕشى دیموکراتى و خه‌باتى سیاسى، هه‌روه‌ها پشت‌کردن له مه‌سه‌له‌ى ئاڵوگۆڕپێدانى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له شۆڕشێکى ناسۆسیالیستیدا و سپاردنى ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى سیاسى به بۆرژوازى و فه‌رامۆشکردنى پێداویستییه حه‌یاتییه‌کانى پرۆلیتاریا، یانى ئه‌وه‌ى که خواسته دیموکراسییه‌کان تا ئه‌وپه‌ڕى په‌ره‌پێ بدرێ و به ئه‌نجامى مه‌نتیقى خۆى بگات، که بریتییه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به حوکوومه‌ت و کۆمارێکى دیموکراتیک. حوکوومه‌تێک که پێویسته ته‌نانه‌ت بۆ که‌سێک ئه‌گه‌ر به ڕاستى دیموکراسى ده‌وێت، تا وه‌ک ئامرازێک بۆ سه‌رکوتى دوژمنانى دیموکراسى به‌کارى به‌رێ. لێره‌دایه لێنین ڕاسته‌وخۆ یه‌کێتیی کۆمۆنیستى بانگه‌واز ده‌کات. که‌سانێک بانگه‌واز ده‌کات که له “سه‌رمایه‌داربوونى” ئێران به‌پێى خشته‌کانى خۆیان، به‌و بۆچوونه پووچه ده‌گه‌ن، که ده‌ڵێ “له شۆڕشى سیاسی‌دا، ده‌سه‌ڵات له‌نێوخۆى چینى ده‌سه‌ڵاتداردا، له توێژێکه‌وه بۆ توێژێکى تر ده‌گوێزرێته‌وه”، که‌سانێک که هه‌وڵدان بۆ کرده‌ى ڕابه‌ریی پرۆلیتاریا له شۆڕشدا بۆ دیموکراسى، به بیانووى ژێربیناى ئابوورى و نۆره‌ى مێژوویى چینه‌کانه‌وه، به هه‌ڵه‌دا ده‌به‌ن و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌ڵێن به بۆرژوازى ده‌ده‌ن که له‌م خه‌باته‌دا بۆ دیموکراسى کاریان به‌سه‌ر حوکوومه‌ته‌وه نابێ و له “ئۆپۆزیسیۆن”دا ده‌مێننه‌وه، حوکوومه‌تێک که گرنگترین فاکتۆره بۆ زامنکردن، وه یان ژێرپێنانى دیموکراسى. جیاوازیی نێوان بۆڵشه‌ڤیزم و مه‌نشه‌ڤیزم له شۆڕشى دیموکراسیدا، به‌ر له‌وه‌ى جیاوازییه‌ک بێت له‌سه‌ر شیکردنه‌وه‌ى فۆرماسیۆنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له حاڵه‌تى شۆڕشدا، به‌ڵکوو جیاوازییه‌که له ده‌رککردنى میتۆدۆلۆژیى مارکسیستیی لێکدانه‌وه و پراکتیکدا. بێگومان لێره‌وه ده‌بێ بۆ خودى مارکس بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک نه بۆ ڕه‌خنه‌ى ئه‌و له ئابووریی سیاسى، به‌ڵکوو بۆ ڕه‌خنه‌یه‌ک که له ماته‌ریالیزمى میکانیکى و جه‌برگه‌رایى و یه‌کلایه‌نه‌ى پێش خۆى هه‌یه‌تى. لێنینیزم ده‌رکه‌وته‌ى به‌کرده‌وه و درێژه‌پێده‌رى ئه‌م ڕایه‌ڵه دیاریکراوه‌یه له بیرى مارکسیستیدا. یانى ماته‌ریالیزمى دیالێکتیکى، ماته‌ریالیزمێکى چالاک و ده‌خاڵه‌تگه‌ر که جێگاى ڕاسته‌قینه‌ى پراتیکى شۆڕشگێڕانه له ئاڵوگۆڕپێدانى کۆمه‌ڵگەدا ده‌ناسێ و سیمبۆل و داکۆکیکه‌ر و لایه‌نگرى فیکرى و عه‌مه‌لیى ئه‌و تێزانه‌یه که مارکس ده‌رباره‌ى فۆیه‌رباخ وه‌ک سیما تایبه‌تى و جیاکه‌ره‌وه‌کانى بیرى شۆڕشگێڕانه له بوارى ڕه‌خنه‌یدا له فه‌لسه‌فه‌ى سکۆلاستیکى خستوویه‌تییه ڕوو.
درێژەی هەیە