شانه حیزبییه‌کان و ئاکسیۆنه کرێکارییه‌کان… ئەمنییەتی ئاژیتاتۆر
بەشی دوانزەهەم
ئه‌منییه‌تی ئاژیتاتۆر
گرنگترین مه‌سه‌له له ئه‌منییه‌تی ئاژیتاتۆری کۆمۆنیستیدا په‌یوه‌ندییه‌که، که وه‌ك ڕابه‌ر له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری کرێکاراندا پێکی ده‌هێنێ. به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی چالاکانه‌ی جه‌ماوه‌ری کرێکار له خۆی و پشتبه‌ستن به ئیراده و بڕیاره‌کانی ده‌سته‌جه‌معی ئه‌وان، به‌شداریکردنی کرێکاران له هه‌موو ئاسته‌کانی خه‌باتی ناڕه‌زایه‌تی و پشتبه‌ستن به پشتیوانی توانای جه‌ماوه‌ر. ئه‌مه حه‌یاتیترین سه‌رمایه‌ی ئاژیتاتۆره له مه‌یدانی پاراستنی ئه‌منییه‌تی خۆی له ڕه‌وتی ڕابه‌ریی خه‌باتی ناڕه‌زایه‌تی و هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕۆژانه‌یدا له‌گه‌ڵ کرێکاران. دوژمن هه‌ر چه‌نده‌ش، که له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه سێبه‌ری داپڵۆسین و سه‌رکوت به‌رفراوان بکات، ناتوانێ به ئاسانی ده‌ست بۆ ڕابه‌رانی کرێکاران درێژ بکات، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌ناو دڵی جه‌ماوه‌ری کرێکاراندا جێگایان هه‌یه و نوێنه‌ری شایسته و ناسراوی ئه‌وانن.
ئه‌منییه‌تی ئاژیتاتۆر له ڕه‌وتی هه‌ڵسووڕاندا وه‌کوو یه‌ك ئاژیتاتۆر، له بنچینه‌دا ده‌بێ له‌م ڕێگه‌یه‌وه دابین بکرێ. به‌ڵام مه‌رجی پێویست بۆ ئه‌م کاره له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌وه‌یه، که پۆلیسی سیاسی نه‌توانێ په‌ی به لایه‌نگریی ڕێکخراوه‌یی و په‌یوه‌ندییه عه‌مه‌لییه‌کانی ئاژیتاتۆر و ڕێکخراو به‌رێ. له فیکر و په‌روه‌نده‌کانی پۆلیسدا هاوڕێی ئاژیتاتۆری ئێمه ده‌بێ لانی زۆر وه‌کوو کرێکارێکی هه‌ڵسووڕاو و خه‌باتگێڕ ده‌ربکه‌وێت، که له‌به‌رامبه‌ر زۆرداریی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نکاردا سه‌ر دانانه‌وێنێ و به‌رگری له مافی کرێکاران ده‌کات. به‌ڵام په‌یوه‌ندیی ڕێکخراوه‌یی به هیچ ڕه‌وتێکه‌وه نییه. ئه‌مه خاڵێکی به‌هێزی ئاژیتاتۆره له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پۆلیسی سیاسی‌دا. ئه‌وه ده‌بێ په‌یوه‌ندیی ڕێکخراوه‌یشی له گۆشه‌یه‌ك دوور له ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی فیکری خۆی بپارێزێ و به شێوه‌یه‌کی جیددی ده‌روونناسیی ڕابه‌رێکی جه‌ماوه‌ری، کرێکارێکی ناڕه‌زا، ناڕازییه‌کی جوامێر، واته به‌شێك له‌وه‌ی که به واقیعی هه‌یه بگرێته خۆ. به هه‌ر ئه‌ندازه په‌یوه‌ندیی ڕێکخراوه‌یی پشتی به په‌یوه‌ندیی سروشتیی جێکه‌وتووتر به‌ستبێت، ئاژیتاتۆر له‌ڕووی وره و عه‌مه‌لییه‌وه له‌به‌رامبه‌ر پۆلیسی سیاسی‌دا له مه‌وقیعه‌تێکی به‌هێزتردا ده‌بێ.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌بێ کۆمه‌ڵه خاڵێکی تر به شێوه‌یه‌کی جیددی له‌به‌رچاو بگرین. نابێ پۆلیس بتوانێ له لای موبه‌لیغی حیزبی به‌ڵگه‌نامه و بڵاوکراوه‌کانی ڕێکخراو یان ته‌نانه‌ت بڵاوکراوه‌ی عه‌له‌نیش په‌یدا بکات. په‌روه‌نده‌که‌ی ده‌بێ به ته‌واوی له به‌ڵگه‌نامه و بڵاوکراوه “پاك” بێت. ئاژیتاتۆر جگه له ئه‌نجامدانی کاری ئاژیتاتۆر، نابێ هیچ کاری تری حیزبی هه‌بێ. نابێ له چاپ و دابه‌شکردنی بڵاوکراوه‌کان، گواستنه‌وه، گوێزانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه، کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی ماڵی به ناوی حیزبه‌وه، له ڕاکێشانی که‌سانی تازه بۆ حیزب (به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ) هاوبه‌شی بکات، ئاژیتاتۆر ده‌بێ ئه‌رکی تایبه‌تی خۆی ئه‌نجام بدات.
ئه‌مه ئه‌رکی شانه‌ی نهێنی و ئه‌ڵقه‌کان و تۆڕه‌کانی ده‌وروبه‌ری شانه‌ن، که هه‌ڵسووڕانه ڕۆتینییه‌کانی شانه له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌کی باشتر گه‌شه پێ بده‌ن، که له ئه‌نجامی هه‌ڵسووڕانی هاوڕێی ئاژیتاتۆر دێته‌کایه‌وه. له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، پێناسی ئاژیتاتۆری حیزبی و لایه‌نگریی ئه‌و بۆ حیزب، که‌سێك جگه له هاوڕێی موره‌ویج نابێ بیزانێ (ده‌بێ حیساب و کیتابی تایبه‌تیی نێوان هاوڕێی ئاژیتاتۆر له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی لیژنه‌ی ڕێکخراوه‌یی سه‌ر به حیزب پێك بێت، تا له کاتی پچڕانی په‌یوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێی موره‌ویج، په‌یوه‌ندی ئاژیتاتۆر له‌گه‌ڵ شانه به شێوه‌ی پێویست سه‌رله‌نوێ له لیژنه‌ی ڕێکخراوه‌یییه‌که‌وه بگه‌یه‌نرێته‌وه). به کورتی وزه‌یه‌کی زۆر ده‌بێ بخرێته گه‌ڕ، تا ئاژیتاتۆر بتوانێ له ئه‌منییه‌تییه‌کی ته‌واودا چالاکی بنوێنێ. ئه‌م خاڵه‌ش زیاد ده‌که‌م، که پاڕاستنی هاوڕێی موره‌ویجیش زۆر حه‌یاتییه. هه‌م به‌های فه‌ردی ئه‌و وه‌کوو کادرێکی کۆمۆنیست و هه‌م ڕۆڵێکی هه‌ستیار که له‌م نێوه‌دا له ئه‌ستۆیدایه، وا پێویست ده‌کات که ئه‌گه‌رچی به قه‌ده‌ر ئاژیتاتۆر ڕاسته‌وخۆ گیرۆده‌ی زه‌ربه‌کانی کاتی ڕوودانی ئاکسیۆن نییه، به‌ڵام ده‌بێ لانی زۆری ئیمکانات بۆ پاڕاستنی ئه‌منییه‌تی ئه‌و ته‌رخان بکرێ. هه‌روه‌ها له کاتی ڕوودانی هه‌ر مه‌ترسییه‌کی پۆلیسیی بۆ سه‌رشانه‌که، موره‌ویجیش له‌گه‌ڵیدا تێوه بگلێ، ده‌بێ خێرا ئاگادار بکرێته‌وه و ئیمکاناتی پێویستیش بۆ پاڕاستنی ئه‌منییه‌تی فه‌ردی ئه‌و بێته کایه‌وه. گه‌یاندنی بڵاوکراوه‌کان به‌ده‌ستی هاوڕێی موره‌ویج، وه‌رگرتنی ڕاپۆرته‌کانی ئه‌و دانیشتنانه که ئه‌و تیایاندا به‌شداری ده‌کات، ده‌بێ له ڕاده‌یه‌کی ئه‌منییه‌تی زۆر باڵادا ڕێك بخرێت.
٢) کار له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئاماده‌یییه نوێکاندا
ئه‌گه‌ر ڕابه‌رانی جێگرتووی کرێکاری له یه‌ك پرۆسه‌ی فێربوون و بارهێنانی ڕه‌خنه‌گرانه‌دا له حیزبی کۆمۆنیست نزیك ده‌بنه‌وه، خاوه‌ن ئاماده‌یییه نوێکان و ڕابه‌ره گه‌نجتره‌کان زۆرتر پێویستییان به فێربوون و بارهاتنیئیسپاتییانه‌ی مارکسیزم و شێوازه عه‌مه‌لییه‌کانی ڕابه‌ری کرێکاری هه‌یه. کاری فێرکردن و بارهێنان و کێشکردنی ئه‌م ده‌سته‌یه له کرێکاران، ده‌بێ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له لایه‌ن هاوڕێیانێکه‌وه ئه‌نجام بدرێ، که له هه‌مان شوێنی کار و ژیاندا ئاماده‌یییان هه‌یه. ئه‌م هاوڕێیانه‌ن که ده‌بێ لیهاتوویی و ئاماده‌یی کرێکارانێك، که ده‌توانن ببنه ڕابه‌ری عه‌مه‌لیی خه‌باتگێڕ، دیاری بکه‌ن و هه‌ر خۆیانن که قوناغه سه‌ره‌تایییه‌کانی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن. هه‌ر هاوڕێیه‌کی حیزبی له کارگه و گه‌ڕه‌ك ده‌توانێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند کرێکاری لیهاتوو خاوه‌ن ئاماده‌یی هه‌بێ و به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی مه‌سه‌له‌ی هۆشیارکردنه‌وه و فێرکردن له نێویاندا به‌ره‌و پێش به‌رێت. به‌شێکی گرنگی ئه‌م فێرکردنه، فێرکردنێکی عه‌مه‌لی و ئه‌زموونگه‌رییه. په‌روه‌رده‌کردنی ئاژیتاتۆر یه‌ك پرۆسه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك دوور و درێژه. هاوڕێی کرێکار ده‌بێ هه‌موو هونه‌ری ئاژیتاسیۆن فیر بێ، وه به‌مپێیه وه‌کوو هه‌ر به‌شێکی زانستی و هونه‌ری دیکه ده‌بێ قوناغی جۆراوجۆر ببڕێت. فێری کار بێت، له کاری ساده‌وه بۆ کاری ئاڵۆز بچێ.
ئاژیتاسیۆن ته‌نها ئازایه‌تیی ناڕه‌زایه‌تیکردن و بانگه‌وازکردنی که‌سانی تر بۆ ناڕه‌زایه‌تی نییه، به‌ڵکه شێوه ڕێکخستن و ڕابه‌ریکردنی جه‌ماوه‌ری کرێکارانیشه به شێوه‌ی ئاشکرا و نیمچه ئاشکرا. ئه‌وه‌ی، که ئاژیتاتۆری تازه‌کار ده‌بێ له‌ڕووی تیۆرییه‌وه فێری ببێ، جیاوازییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نییه، که هه‌ر ئێستا له ئه‌ڵقه ته‌رویجییه‌کاندا جێگه‌ی باس و لێکۆڵینه‌وه‌یه. به‌ڵام له‌ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه. هیچ که‌سێك ناتوانێ له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی مانگرتنێكدا ڕابوه‌ستێ و هه‌موو لایه‌نه‌کانی به ته‌واوه‌تی ڕابه‌ریی بکات. تاکه‌که‌س ده‌بێ له‌پێشدا فێری کارکردن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری کرێکاران له ئاستی جۆراوجۆردا بووبێت و پێداویستییه‌کانی ڕابه‌رایه‌تی هه‌نگاونانی ناڕه‌زایه‌تیکردن بناسێت، ده‌وره‌ی کار و فێربوون به مانای واقیعی وشه‌که ده‌وره‌ی فێربوونه. ده‌وره‌یه‌که به “پرۆژه‌کان” و ڕاهێنانه‌کان و ده‌رسه‌کانییه‌وه. هاوڕێی موره‌ویجی ئێمه ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی هۆشیارانه ئاژیتاتۆری تازه‌کار بخاته ئه‌م تاقیکردنه‌وانه‌وه (ئه‌ڵقه “خوبه‌خۆیی”یه‌کانی کرێکارانی پێشڕه‌و هه‌ر ئێستا ئه‌م ڕه‌وشته له فێرکردنی کرێکاره خاوه‌ن ئاماده‌یییه نوێیه‌کاندا به‌کار ده‌هێنن).
بۆ نموونه کێشه و هه‌را شه‌خسییه‌کان، په‌یوه‌ندیی نێوان به‌شێک له کرێکارانی سارد و ناهاوڕێیانه لێکردووه، ئایا تازه‌کاری ئێمه ده‌توانێ به قسه‌کردن و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه و ڕوونکردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌کانی کرێکاران ئه‌م جیاوازییانه له‌نێو به‌رێ و بار و دۆخێکی هاوڕێیانه پێك بهێنێ؟ کرێکارێك له کاتی کارکردن‌دا زیانبار ده‌بێ و له کار ده‌که‌وێ، ئایا تازه‌کاری ئێمه ده‌توانێ کاریك بکات، که کرێکاران به شێوه‌ی کۆڕ و کۆمه‌ڵ و به ده‌ست له کار کێشانه‌وه بچنه لای و سه‌ر له خێزانه‌که‌ی بده‌ن و بۆ وه‌رگرتنی ته‌عویز گوشار بۆ خاوه‌نکار بێنن؟ ئایا تازه‌کاری ئێمه ده‌توانێ سندوقێکی یارمه‌تی بۆ خێزانی ئه‌و هاوڕێ کرێکاره‌ی که له‌کار که‌وتووه ڕێك بخات؟ بۆ پشتگیری‌کردن له کرێکارێکی خه‌باتگێڕی زیندانی چی ده‌کات؟ ئایا تازه‌کاری ئێمه ده‌توانێ کارێ بکات، که کرێکارانی ئه‌م یان ئه‌و به‌شه، فڵانه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی که ده‌ستی به تۆقاندنی کرێکاران کردووه به‌پێی یه‌ك به‌رنامه‌ی حیسابکراو پاشه‌کشه پێ بکه‌ن؟
ئه‌م ته‌جروبانه زۆرن و له ژیانی هه‌موو ڕۆژه‌ی کرێکاراندا چه‌ند جار دێته به‌رده‌م هه‌موو کرێکارێکی هۆشیار و خه‌باتگێڕ. له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئاژیتاتۆر به قووڵی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌کانی کرێکاران، توانای ئه‌وان، شێوه جیاوازه‌کانی ڕێکخستنیان، ئه‌و هۆکارانه‌ی که ئازایه‌تییان پێ ده‌به‌خشێ یان نیگه‌رانیان ده‌کات، ده‌روونناسیی جه‌ماوه‌ری کرێکاران … هتد. ئاشنا ده‌بێ، ئه‌مانه هه‌موویان پێداویستییه‌کانی بوون به ڕابه‌ری عه‌مه‌لیی کرێکارانن.
له‌ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه سه‌رده‌می ئاماده‌کردن و کێشکردن ده‌بێ له‌ژێر چاودێری هاوڕێیه‌کی موره‌ویجی حیزبی‌دا ببرێته پێش. به‌و ڕاده‌یه‌ی که هۆشیاری و ئه‌زموونی ئاژیتاتۆری داهاتووی ئێمه زیاد بکات، به هه‌مان ڕاده‌ش له‌ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه له حیزب نزیك ده‌بێته‌وه. ئه‌م هۆشیاری و ئاماده‌یییه ده‌بێ به ڕاده‌یه‌کی وا بچێته سه‌ر، که ئاژیتاتۆر خۆی خوازیاری کاری جیددی و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حیزبی کۆمۆنیست و ئه‌ندامه‌تی له حیزب‌دا بێت.
کاتێك، که ئاژیتاتۆر جێگه‌ی خۆی وه‌كوو کۆمۆنیستێك له حیزب‌دا و وه‌ك ڕابه‌رێك له پێشه‌وه‌ی کرێکارانه‌وه به‌ده‌ست بینێ، مه‌سه‌له عه‌مه‌لییه‌کانی ڕێکخستنی ئه‌و جۆرێك ده‌بێ، که پێشووتر باسمان کرد. هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌کردنی ئاژیتاتۆر هه‌ر له قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تاوه به مانای ئه‌وه ده‌بێ، که به‌ره‌به‌ره په‌یوه‌ندیی سروشتیی پته‌و له نێوان ئه‌و و موره‌ویج، وه یان موره‌ویجه‌کانی حیزب‌دا پێك هاتووه، هاوڕێیه‌تی کۆن و پشت پێ به‌ستراو دروست بووه و موره‌ویج و ئاژیتاتۆر به قووڵی ئیمکانات و که‌سایه‌تیی فه‌ردی یه‌کتر ده‌ناسن. ئه‌مه که خۆی یه‌کێکه له پێکهێنه‌ره‌کان و نیشانه‌کانی جه‌ماوه‌ریبوونی شانه بنه‌ڕه‌تییه‌کان له‌نێو کرێکاراندا، ده‌ستی ئێمه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له ڕێکخستنی گونجاوی په‌یوه‌ندیی ڕێکخراوه‌یی نهێنی له‌گه‌ڵ ئاژیتاتۆری عه‌له‌نیکاردا ئاوه‌ڵا ده‌کات.
درێژەی هەیە….