شانه حیزبییه‌کان و ئاکسیۆنه کرێکارییه‌کان په‌یوه‌ندی، فێرکردن، ڕێنماییکردن بەشی یازدەهەم… نووسینی: مەنسور حیکمەت
په‌یوه‌ندی، فێرکردن، ڕێنماییکردن
یه‌که‌مین مه‌سه‌له‌یه‌ك، که ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێ، مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی و لێکه‌وتی هه‌میشه‌یی ڕێکخراوی نهێنییه له‌گه‌ڵ ئاژیتاتۆر. له هه‌لومه‌رجی ئێستادا دڵنیاترین ڕێگای پاڕاستنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ئه‌وه‌یه، که ئاژیتاتۆر بخرێته سه‌ر په‌یوه‌ندگرتن به یه‌ك موره‌ویجی کارامه‌ی حیزبییه‌وه، که ته‌نها ئه‌رکی (یان ئه‌رکی سه‌ره‌کی) ڕێکخراوه‌ییی ئه‌و پاڕاستنی په‌یوه‌ندی، فێرکردن، گۆشکردنی سیاسی و ڕاپۆرتدانه له‌سه‌ر کاری ئاژیتاتۆر. ته‌رخانکردنی هاوڕێیه‌کی تایبه‌ت بۆ هه‌ر ئاژیتاتۆرێك لانی که‌می ئیمکاناتێکه، که ده‌بێ له خزمه‌ت هه‌ڵسووڕانی ئاژیتاتۆر دابنرێ. به‌ڵام هاوڕێی په‌یوه‌ندگر ته‌نها ئه‌رکی پاڕاستنی په‌یوه‌ندیی ئاژیتاتۆر و شانه‌ی نییه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و له واقیعدا نوێنه‌ری ته‌واوی ئۆتۆریته‌ی شانه ده‌بێ له په‌یوه‌ند به ئاژیتاتۆره‌وه. له‌ڕووی سیاسی و شه‌خسییه‌تی خه‌باتکارانه‌وه، هاوڕێی موره‌ویج ده‌بێ هاوڕێیه‌ك بێ، که بتوانێ وه‌ڵام به مه‌سه‌له تیۆری و عه‌مه‌لییه‌کانی ئاژیتاتۆر بداته‌وه، له کاتی کارکردن‌دا ئه‌و ڕێنمایی بکات و خاڵه لاواز و به‌هێزه‌کانی کاری ئه‌و گه‌ڵاڵه بکات. هاوڕێی موره‌ویج ده‌بێ بتوانێ ببێ به یه‌ك ئۆتۆریته‌ی مه‌عنه‌وی و سیاسی بۆ ئاژیتاتۆر. هه‌رچه‌نده ئاژیتاتۆر به پێشینه‌تر، به‌ئه‌زموونتر و چالاكتر بێ، تایبه‌تمه‌ندییه‌ك که هاوڕێی موره‌ویجی په‌یوه‌ندگر ده‌بێ هه‌ی بێ، به هه‌مان ڕاده ده‌بێ له ئاستێکی باڵاتردا بێ.
شێوازی کاری ڕۆژانه‌ی موره‌ویج له‌گه‌ڵ ئاژیتاتۆردا
هاوڕێی موره‌ویج بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ڕێنمایی ئاژیتاتۆر بکات، ده‌بێ له هه‌مان شوێنی هه‌ڵسووڕانی ئاژیتاتۆر (کارگه و گه‌ڕه‌ك)دا ئاماده بێ، وه ئه‌گه‌ر بتوانرێ له هه‌مان یه‌که‌ی به‌رهه‌مهێنان که ئاژیتاتۆر تیایدا کار ده‌کات، ئیش بکات و چالاکی ده‌نوێنێ، په‌یوه‌ندی ئه‌م دوو هاوڕێیه ده‌بێ په‌یوه‌ندی دوو دۆست و دوو هاوکاری نزیك بێت. به‌ڵام ئاستی ئاشکرای ئه‌م دۆستایه‌تییه ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك بپارێزرێ، که له لایه‌که‌وه ئاژیتاتۆر و هاوڕێی موره‌ویجی حیزبی به شێوه‌یه‌کی خۆبه‌خۆ یه‌کتری ئاشکرا نه‌که‌ن. موره‌ویج ده‌بێ دۆستێکی نێو دۆسته‌کانی ئاژیتاتۆر بێت. له لایه‌کی تره‌وه ئه‌م هاوڕێیه‌تییه ده‌بێ ئه‌وه‌نده نزیك بێ، که په‌یوه‌ندی یه‌ك له‌دوای یه‌کی ئاژیتاتۆر و موره‌ویج بۆ هه‌ر که‌سێکی دوور له ئه‌مان کارێکی سروشتی بێته به‌رچاو.
به پێچه‌وانه‌ی ئاژیتاتۆره‌وه، که به‌شداری ئاشکرا و نیمچه ئاشکرا له خه‌باتی کرێکاریدا ئه‌رکی ئه‌وه. هاوڕێی موره‌ویج ده‌بێ هه‌تا بتوانێ و بۆی بکرێ وه‌کوو یه‌ك کرێکاری ئاسایی به‌شداری ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بکات. ئه‌گه‌ر موره‌ویج خۆی ڕاسته‌وخۆ ده‌خاڵه‌ت له کاری ئاژیتاسیۆندا بکات، ئه‌و کاته شانه‌ی حیزبی به‌کرده‌وه دوو ئاژیتاتۆری بێ پشتیوان و بێ په‌یوه‌ندی هه‌یه. مه‌سه‌له‌که ده‌توانرێت به‌م شێوه‌یه له به‌رچاو بگیرێت، که هه‌ر یه‌که‌یه‌کی ئاژیتاسیۆنی ئێمه لانی که‌م دوو که‌س ده‌گرێته خۆی، یه‌کێکیان خودی ئاژیتاتۆره و ئه‌وه‌ی تریان لێپرسراوی سیاسی و په‌یوه‌ندی ئه‌وه. پاراستنی کاردابه‌شکردن له نێوان ئه‌م دووانه‌دا حه‌یاتییه. هاوڕێی موره‌ویج ده‌بێ کارێك بکات، که له ده‌روونی په‌یوه‌ندییه سروشتییه‌کاندا ئاژیتاتۆر بتوانێ له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه و به یارمه‌تیی ئه‌و بڵاوکراوه حیزبییه‌کان بخوێنێته‌وه، ده‌ستی بگات به کتێب و نامیلکه زه‌رورییه‌کان و به لێکۆڵینه‌وه ناوخۆییه‌کانی حیزب ئاشنا بێ. ئاژیتاتۆر له ڕێگه‌ی هاوڕێی موره‌ویجه‌وه بۆچوونه‌کان و ڕاپۆرتی خۆی ڕه‌وانه‌ی شانه و ڕێکخراوه‌ی حیزبی ده‌کات. سه‌ره‌کیترین خاڵێك له په‌یوه‌ندی نێوان موره‌ویج و ئاژیتاتۆردا، پشتبه‌ستنی سیاسیی ئاژیتاتۆره به موره‌ویج و ئۆتۆریته‌ی مه‌عنه‌وی هاوڕێی موره‌ویجه. به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ستکردنی ڕابه‌رانی عه‌مه‌لی له‌گه‌ڵ شانه‌کان، له بنچینه‌دا له گره‌وی هه‌بوونی هاوڕێیانێکدایه که بتوانن ڕۆڵی په‌یوه‌ندگر_ موره‌ویج به چاکی بگه‌یه‌نن. هه‌موو په‌یوه‌ندگرێك ناتوانێ ئه‌م ئه‌رکه بگرێته ئه‌ستۆ، چونکه لاوازیی سیاسی، لاوازیی ئه‌زموونی موره‌ویج ده‌بێته هۆی دواکه‌وتوویی ئاژیتاتۆر، دڵساردی ئه‌و له کار و جیایی سیاسی ئه‌و له حیزب. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئۆتۆریته مه‌عنه‌وییه به ده‌ست بێت، ئه‌وا هه‌ڵسووڕانی ڕۆژانه‌ی ئاژیتاتۆر به چاپوکی و به‌که‌مترین ناڕۆشنیی عه‌مه‌لی و به پله‌یه‌کی کافی له پشتبه‌ستن به خۆ ئه‌نجام ئه‌درێ. لێره‌دا مه‌سه‌له‌ی ئێمه پێش ئه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌یی و کارگێڕی بێت، یه‌ك مه‌سه‌له‌ی سیاسییه. ئێمه ده‌بێ کادره موره‌ویجه خاراوه‌کانی خۆمان له خزمه‌تی ڕاکێشان و ڕێکخستن و پاڕاستنی په‌یوه‌ندی به باشترین ڕابه‌رانی عه‌مه‌لی له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریدا دابنێین.
زه‌رووره‌تی سه‌ربه‌خۆیی عه‌مه‌لی ڕێژه‌یی ئاژیتاتۆر
ته‌نانه‌ت له کاتی ئیمکانبوونی پێكهێنانی پته‌وترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شانه‌کان و ڕێکخراوی حیزب، واته له هه‌لومه‌رجێکی زۆر له‌بارتر له ئه‌مڕۆ، یه‌ك موبه‌لیغی شه‌عبی حیزبی و یه‌ك ڕابه‌ری کۆمۆنیستی کرێکاران ده‌بێ له ئازادییه‌کی عه‌مه‌لی ڕێژه‌یی به‌رز به‌هره‌مه‌ند بێ. داهێنان له کاردا، بڕیاردانی خێرا، ده‌ستنیشانکردنی ده‌ستبه‌جێی مه‌وقیعه‌ت له ساته جیاوازه‌کانی خه‌باتدا، مه‌رجی پێویستی هه‌ڵسووڕانی یه‌ك ئاژیتاتۆری کۆمۆنیستییه و ئه‌مه له‌گه‌ڵ پله‌یه‌کی به‌رزی سه‌ربه‌خۆیی له چالاکی نواندنه‌کانی جاریدا هاوتایه. له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، ده‌بێ ئێمه به ڕاده‌یه‌کی زۆرتر، له مه‌سه‌له‌ی ئازادیی کار بۆ ئاژیتاتۆره‌کان، “ڕازی” بین. ناله‌بارییه‌کانی ئه‌منییه‌تی و عه‌مه‌لیی په‌یوه‌ند و کونتڕۆڵ تا ڕاده‌یه‌کی زیاد له‌م قوناغه‌دا ده‌بێ له‌ڕێگه‌ی فێرکردنی ئاژیتاتۆر، هاودڵی ئایدیۆلۆژیك_ سیاسیی نێوان ئاژیتاتۆر و ڕێکخراوی نهێنی و نه‌ریته جێگرتووه‌کانی هه‌ڵسووڕانه‌وه قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه.
له هه‌ر جێیه‌ك “کونترۆڵ” وه‌کوو یه‌ك مه‌سه‌له‌ی ڕێکخراوه‌یی و کارگێڕی لاواز بێت، ڕۆڵی هاوئاهه‌نگی سیاسیی تاکه‌کا‌ن و له‌سه‌رخه‌تبوونیان و زاڵبوونی ئه‌وان به‌سه‌ر نه‌ریته‌کانی کاری حیزبی‌دا زیاد ده‌کات. له‌م قوناغه تایبه‌تییه‌ی هه‌ڵسووڕانی حیزب، ئێمه ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی لێبڕاوانه، به ڕاده‌یه‌کی زۆر پشت به‌م هوکاره سیاسی_ ئایدیۆلۆژیك و به‌م نه‌ریتانه ببه‌ستین (که ده‌بێ به هه‌وڵ و کۆشش جێگیر بکرێن). ئه‌و نه‌ریتانه‌ی که له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌تا ئێستا نه‌بوون و گه‌ڵاڵه و جێگیرکردنیان ئه‌رکی ئێمه‌یه. هه‌ر چه‌نده ئاژیتاتۆر له‌ڕووی سیاسی و ئایدیۆلۆژییه‌وه پته‌وتر بێت، پێداویستییه‌کانی حیزب به دروستی بناسێت و له کاری خۆیدا به‌ئه‌زموون بێت، ڕێکخراوی نهێنی ده‌توانێ به هه‌مان ڕاده زیاتر پشت به ڕاستیی بڕیاره فه‌ردییه‌کانی ئه‌و ببه‌ستێت. ئه‌مه ئه‌رکه‌کانی هاوڕێی په‌یوه‌ندگر و موره‌ویج به‌هێزتر ده‌کات و زه‌بر‌لێدانی ڕێکخراویش که‌م ده‌کاته‌وه.
ئه‌منییه‌تی شانه‌کان
چۆن ده‌توانرێت شانه له‌و زه‌بر‌لێدانانه بپارێزرێت، که هه‌ڵسووڕانی عه‌له‌نیی ئاژیتاتۆر بۆی دێنێته پێش. هاوڕێی موره‌ویج خۆی یه‌ك ئه‌ڵقه‌ی میانه‌یییه، که ئاژیتاتۆر له شانه جیا ده‌کاته‌وه ئیمکانی ئه‌وه به ئێمه ده‌دات، که شانه له ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی پۆلیس دوور بخه‌ینه‌وه. هۆشیاری هاوڕێی موره‌ویج له دیاریکردنی ئه‌گه‌ری زه‌بری پۆلیس له ئاژیتاتۆر، ڕاگه‌یاندنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاژیتاتۆر و شانه له لایه‌ن خودی موره‌ویجه‌وه له کاتی خۆیدا، توانستی ئه‌وه به ئێمه ده‌دات که خۆمان له زه‌برلێدان دوور بخه‌ینه‌وه، یان ئه‌و زه‌بره له هه‌مان سنووردا ڕابگرین. له هه‌لومه‌رجی ئێستادا ده‌بێ زانیاری ئاژیتاتۆر له‌سه‌ر شانه زۆر که‌م و ته‌نها به ڕاده‌یه‌ك بێ که بۆ هه‌ڵسووڕانی ئه‌و حه‌یاتییه. ئه‌م زانیارییانه ده‌بێ به ڕاده‌یه‌ك بێ، که ته‌نانه‌ت ده‌ستکه‌وتنی هه‌موو ئه‌مانه له لایه‌ن پۆلیسی سیاسییه‌وه نه‌بێته هۆی شوێنپێ هه‌ڵگرتنی شانه. زانیاریی هاوڕێی موره‌ویجیش له شانه، ده‌بێ به‌پێی پرانسیپی “لانی که‌می زانیاری” به‌رته‌سك بێته‌وه، به جۆرێك که له کاتی زه‌بر‌خواردنی هاوڕێی موره‌ویجدا، شانه هه‌لی ته‌واوی بۆ پاکسازیی خۆی به‌ده‌سته‌وه بێ. له هه‌لومه‌رجی ئێستادا ده‌بێ چاوپۆشی له به‌شداریکردنی هاوڕێی ئاژیتاتۆر له دانیشتنی شانه‌کاندا بکرێت. له هه‌لومه‌رجی باشتردا ده‌توانرێ ئاژیتاتۆر بانگ بکرێت بۆ دانیشتنی تری حیزبی، که له‌وێدا ئیمکانی یه‌کترناسینی که‌سه به‌شداربووه‌کان نه‌بێ. له هه‌لومه‌رجێکدا و له ئایینده‌شدا، ده‌بێ به‌شداربوونی ئاژیتاتۆر له دانیشتنه حیزبییه‌کاندا له هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌منییه‌تییه‌وه زۆر به وردی، قووڵی و دڵنیایییه‌وه بێت.
ماویەتی…