چەند دێڕێک لە ”ئابووری وسیاسەت لە سەردەمی دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریادا”  ڤ،ئ.لێنین ٣٠ ئۆکتۆبەر ١٩١٩( وەرگێڕانێکی ئازاد بەدەستکاریەوە لە ئینگلیزیەوە

0

سۆشیالیزم چییە؟ سۆشیالیزم هەڵوەشاندنەوەی چینەکانە، لەناوبردنی چیانیەتیە. بەڵام بۆئەوەی چینەکان لەناوبەرین و چینایەتی نە‌هێڵین یەکەم کار بریتیە لە سەرنگوومکردنی (ژێروژوورکردنی) خاوەن موڵک و سەرمایەدارەکانە. واتە نەهێشتنی سەرمایەداران وخاوەن موڵکەکان. بەپێێ وتەی لینین لە ٣٠ ئۆکتۆبەری ١٩١٩دا ئەم کارە ئەنجامدراوە. واتە سەرمایەداران وخاوەن موڵکەکان خراونەتەلاوە و سەرنگووم کراون. ئەمە تەنها یەک بەشە و هەمووی نییە وە سەختترین بەشی ئەم کارە نییە. دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا ئەوەی توانیویەتی کردوویەتی بۆ لەناوبردنی چینەکان. بەلام چینەکان بە یەک زەربە وبەیەک پیاکێشان لەناونابرێن. چینەکان هێشتا ماون و هەر دەمێننەوە لە سەردەم و رۆژگاری دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریادا. دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا زەرورەت و گرنگی نامێنێ کاتێ چینەکان لەبەرچاو نامێنن و گووم دەبن. بەلام بەبێ بوونی دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا چینەکان لەناوناچن و لەبەرچاو ون نابن. چینەکان ماونەتەوە و هێشتا ماون (باس لە ساڵی ١٩١٩دەکرێ لێرەدا) بەلام لە سەردەمی دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریادا هەموو چینەکان ئاڵوگۆڕ وگۆرانیان بەسەردادێت وە پەیوەندی نیوان چینەکانیش گۆرانکاری بەسەردا هاتووە و گۆڕاوە. وخەباتی چینایەتی لە سەردەمی دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریادا لەنێوناچێ و ون نابێت. تەنها شێوەی جیاواز دەگرێتە خۆ. لە ژێر سایەی کاپیتالیزم (سەرمایەداری) دا پرۆلیتاریا چینێکی ستەملێکراوبوو چینێک بووە کە لە هۆکانی (ئامرازەکانی) بەرهەمهێنان بێبەشکراوە و تەنها چینێک بوە کە راستەوخۆ و بەتەواوی بەرامبەر بە بۆرژوازی وەستاوەتەوە وبەوپێ یەش تەنها چینێک بوە کە توانیویەتی تا سەرشۆڕشگیر بێت. پاش وەلانانی بۆرژوازی و گرتنی دەسەلاتی سیاسی پرۆلیتاریا دەبێتە چینی دەسەلاتدار(چینێک کە دەسەلاتی بەدەستە) دەسەڵاتی دەوڵەت مومارەسە دەکات (بەکاردەهێنێ). وە کۆنترۆلکردنی خۆی بەسەرهۆکانی/ئامرازەکانی بەرهەمهێناندا دەسەپێنێ و بەکۆمەلایەتی دەکرێ. بەرگریکردنی سەرسەختانەی چەوسێنەران تێک دەشکێنێ. هەموو ئەمانە ئەرکە تایبەت ودیاریکراوەکانی خەباتی چینایەتی یە ئەرکێک کە پرۆلیتاریا لەوەبەر نەیدەتوانی خۆی ڕێکیان بخات. هەروەک باسکرا چینی چەوسێنەران واتە خاوەن موڵکەکان و سەرمایەداران لەبەرچاو ون نەبوون و لەناونەچوون و هەر یەکسەر لەناوناچن وگوم نابن لەبەرچاوان لەسایەی دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریادا. چەوسێنەران تێکشکێنراون، بەلام لەناونەچوون. هێشتا بنەمایەکی نێودەوڵەتیان هەیە لە فۆرمی (شکڵی) سەرمایەی نێودەوڵەتیدا کە ئەمان لقێکین (لقێکی ئەوانن) لێی. هێشتا هەندێ هۆکانی یا ئامرازەکانی بەرهەمهێنانیان هەیە و لایانە و هێشتا پارەیان هەیە و هێشتا پەیوەندی بەرفراوانی کۆمەلایەتییان هەیە. لەبەرئەوەی کە شکستیان هێناوە وزەو ئینێرژی بەرگریکردنیان سەد بەرامبەر وهەزار بەرامبەر زیادیکردوە. چینەکان دەمێننەوە بۆ لەناوبردنی چینایەتی زۆر گرنگە جیاوازی نیوان کرێکارانی کارخانەکان وجوتیارەکان نەمینێت و نەهێڵرێت، تا هەموویان ببنە کرێکار. ئەمە دەست وبرد ناکری، وە ئەم ئەرکەش بێهاوتا سەختترە وە کاتیکی زۆری دەوێ. ئەمە کێشەیەک نییە کە چارەسەربکرێ بە سەرنگووم کردنی چینێک یا بەلابردنی.

. سەرچاوە: Lenin Economics and Politics in the Era of the Dictatorship of Proletariat. Progress Publishers Pravda No 25. Oct30, 1919

Leave A Reply

Your email address will not be published.