پارادۆکسی وشە دەرکەوتنی زمانی شیعر… بەنموونە لەلای نالی
پارادۆکسی وشە دەرکەوتنی زمانی شیعر… بەنموونە لەلای نالی
ناری سینەم گەر نەبێ، غەرقم ئەمن
ئاوی چاوم گەر نەبێ، سووتاوم ئەز
نالی
ڕەخنەگران دەڵێن شیعر لەبنەڕەتدا بریتییە لەپێكهاتەیەكی وێنەیی بەتایبەتی لەو بابەتانەی كەپەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە بەمەسەلە (هەستی) و (هزرییەكانەوە) وەك ڕەنگ و شێوە وجووڵە وجێگەو زەمەن وڕووناكی. ئەمەش هۆكارە بۆ گواستنەوەی فۆڕم وناوەڕۆكی سروشتی واقیع بۆ وێنە ناسروشتییەكان كەخەیاڵ ڕۆڵێكی كاریگەری تێدا دەبینێت.
نالی لەم بەیتە شیعرەدا چەمکی عاتیفەو هەستە باڵاکانی لەسەر بوون و کۆبوونەوەی دوو شتی دژی یەک داڕشتوە کە بەندە بە فەرهەنگی وشەوە کە زمان دەتوانێ دەستنیشانی ئەو جیاوازەیە گەورەیە بکات ڵەڕووی کەوتنەوەی مانای وشەکانەوە، واتە حەزرەتی نالی، هێند دەوڵەمەند بووە بە فەرهەنگی وشەو زمانی شیعرو پانتای خەیاڵ و بەرجەستەکردنی لە تەوزیفکردنی شیعرێکی ڕۆمانسیدا، بە چەشنێک سەرلەبەری بەیتە شیعریەکەی لێوان لێوە لە ئێستاتیکای جوانی لەهونەری زمان. هەڵبەتە زۆرینەی شاعیرانی کلاسیک شارەزاییەکی باشیان هەبووە لە بەکارهێنانی ڕەوانبێژی، کاتێک لەم بەیتە شیعرەی نالی بکۆلینەوە دەبینین نالی زۆر بەجوانی لێزانانە توانییەتی ئەو دژ یەکیانەی لە ڕووی وشەوە دژ دەکەونەوە، بەڵام لە ماناو دەلالەتی واتادا بە شێوەیەکی دروست بکەوێتەوە کەتەواوی جوانی ببەخشێتە بەیتە شیعریەکەی، گەرچی پارادۆکسێک لە ڕووی تەوزیفی وشەکانەوە بەدی دەکرێ، بەڵام لەچۆنێتی بەکارهێنانی زمانی شیعر بە شێوەیەکی ئێستاتیکی تەوزیفی کردوە کە سەر لەبەری شیعرەکەی جوانتر کردوە…وەک لێرەدا دەفەرموێ:
ناری سینەم گەر نەبێ غەرقم ئەمن
ئاوی چاوم گەر نەبێ سووتاوم ئەز
ئاگری سینەم و ئاوی چاوم. ئەگەر ئاگری سینەم نەبوایە کە ئەوەندە بەتینە تەنانەت بەری ئاویشی پێ ئەگیرێ، لەبەر فرمێسکی زۆری چاوم ئەخنکام و ئەگەر ئاوی چاوم نەبوایە کە ئەوەندە بەهێزە هەر ئاگرێکی بێتە پێش ئەیکوژێنێتەوە، بە ئاگری سینەم ئەسووتام.
نالی شاعیر ئەو دژە وشەیەی لەسەر بنەمای فۆرم و ناوەڕۆک داڕشتوە بەواتا نالی لەڕێگای (سیماوە) لەدەرگای پەنهانی توخمەکانی شیعر بدات “به پێچهوانهی (ڕوخسارهوه)، نابینرێت، بهڵكه(سیما) له توخمی دهركهوتن و دۆزینهوهیه؛ سهر به جیهانی ههستهكی نییه، و ئاماژهیه به ڕووداوێك كه له «ئهویتر»ـهوه دێت. سیما، دهربڕینه؛ سهرچاوهیهكه له سهرچاوهی ماناكان (سیما) ههقیقهت ئاشكرا دهكات، درووست به پێچهوانهی ڕوخسارهوهیە كه دهیشارێتهوه..
شاعیر کاتێک هانا بۆ سیما دەبات دەزانێ لەماناو دەلالەتی واتادا “سیما”خۆی: دانهپۆشراویی و ئاشكرایی ڕوخساره به تهواوی ڕووتییهكهیهوه کە دەتوانم بڵێم ڕۆڵی (وتە) دەبینێ بۆشاعیر، کەواتە لێرەدا و لەم دەقەدا سیما لای نالی . وتهیه.»
سیما درووستكردنی پهیوهندییه لهگهڵ «ئهویتر»ـدا و ههر جارێك كه دهركهوێت داوای وهڵام دهكات.
کاتێک نالی لەم بەیتە شیعرەدا دەڵێ:
ناری سینەم گەرنەبێ غەرقم ئەمن
لەم نیوە دێڕەدا نالی ئاماژەی بۆ ئەوە دەکات مادام سیما بەتەواوەتی دەرکەوتنی زمان دەستنیشان دەکات، ئالێرەوەیە کە نالی بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لەڕێگای وشەو دژەیەکی وشەکانەوە دەچێتە ناو مەعریفەی زمان خۆیەوە کە بە ڕەوانبێژی توانیویەتی لەم دەقەدا هەستە باڵاکانی خۆی لە ماناو دەلالەتی واتاوە تەوزیف بکات.
کارکردنی نالی لەڕێگای شیعرەوە بۆ خولقاندنی هەقیقەتە لە لەمانای وشە، لەو شوێنەدا کەسیما تەواجدی هەیە، سیما كردهیهكی پهتییه ڕێگه نادات ههم شوناسی بهسهردا بسهپێنرێت. سیما بهرهنگارییه له بهرامبهر سیستهمی ڕهمزییدا. دهركهوتنی سیما، به تهواوهتی دهركهوتنی (زمانه). سیما شتێكه ناتوانرێت لهچێوهی تێگهیهكدا جێ بكرێتهوه، به كورتی، لهو شوێنهدا كه سیما ههیه، ههقیقهت، مانا، ئهزموون ڕوو دهدات و، لهو شوێنهشدا كه ڕوخسار ههیه، ڕواڵهت، نمایش و بهركهوتنی ڕووكهشە.
نالی بڕوای وایە لەڕێگای سیماوە دەتوانێ ئەو ئەشقە پەنهانیەی دیاری بکات، واتە لەڕووخساریاندا هەست بەبوونی ئەو دەکرێ، کە لەڕێگای سیمایانەوە بەپەنهانی هێڵراوەتەوە، ئەو هانا دەباتە بەر سیما، بۆ تەوزیفکردنی وێنەی ئەو بەواتایەکی تر شاعیر کاتێک هانا بۆ سیما دەبات دەزانێ لەماناو دەلالەتی واتادا دەتوانێ بیبینێ ” .
بەمانایەكی تر، وێنە هەستییەكان لەڕێگەی دوو جەمسەری سەرەكییەوە لەدایك دەبن، یەكەمیان، واقیع ودووهەمیان، خەیاڵ، کەواتە نالی بۆ تەوزیفکردنی ئەم دەقەی ئیشی لەسەر، هەردوو چەمکەکە کردوە. وەک لێرەدا دەڵێ:
ئاوی چاوم گەر نەبێ سووتاوم ئەز
سەرئەنجام كارنامەی وێنەی شیعری لای نالی شاعیر خۆی لەدوو ڕەهەندی گشتگیریدا دەبینێتەوە:
وێنەگرتنی ئەزموونی شاعیر كەلەلایەكەوە دەبێتە نامە و گوتاری دەق، لەلایەكی تریشەوە دەبێتە گەیەندەری دەق بۆ وەرگر کە خوێنەرە…
ئا: جەمال نوری