با کاڵا بکەين بە بەری باڵادا… نووسینی: رێبوار حەمە شەریف…
گرينگە ئێمە “کە وەک مرۆڤێکی بە ئاگاو خود ئاگایی… لەبوون و بەئاگایمان لەخۆمان و ئەو کردارە دژوارو کردە پەچەی هەر ڕووداوێک لەناو بۆتەی ئەم ژيان بينين و ژيان بوونەدا تێبگەين و مانای بەريەککەوتەبوونمان “لەگەڵ هەر تەنێکی ناو ئەم ئامێزەی لەباوەش ژيانەدا، تێبگەين.
کە ئێمە”.. بەهۆی هەستەکانمانەوە کە هەن وە دەکرێ ڕەدێکی ئەقڵانيمان بۆی هەبێت و بتوانين بەهۆی ژيريمانەوە شيکارو شيکردنەوەی بۆبکەين، دەنا گەر وەها نەکەين و ئەوا … وەک گياندارێک مامەڵەمان دەبێت لە ڕووی ژيان بينينەوە، ئەو تیئوريەی (داروين)مان بەسەردا ناچەسپێت کە دەڵێت:
(مرۆڤ کائينێکی گياندارو ژيرە)، کەواتە: لەڕووی فەسلەجييەتەوە و سايکۆکانەوە ئێمە” گياندارين دەخۆين و دەخەوين، ئەوەی کە جيامان دەکاتەوە ژيری مانە.
هەر بۆيە…بابڵێن: کاڵا با بکەين بە بەری باڵادا.
دەکرێت نووسەر يان هەر مرۆڤێک وەک ئەرک و تێڕوانين لە ژياندا خۆی بێت و خۆی بڵێ تا خودی خۆی بدوێت کە چیدەوێت و چۆن بە ئاگاهیيەوە لە ژيان تێدەگات، چونکە، هەموومان بەشی ئەوە دەزانين کە بڵێن و قسەی ناو دەرونی پەنگ خواردومان بدرکێنين، بەڵام مەرجە کەچی بنووسين و چی بدرکێنين تا ئاستی هۆشياريمان لە بەرزيدا بێت نەک نزمی، ئەوەش پێوەرە تا چەندە ژيری تۆ باڵا دەستە .
بەگشتی.. دەکرێ وەک ئەرک و وەک تاکێک لەم بونماندا هەست و ژيری و تێڕامانمان هەبێت و لەگەڵ ئەوەش بە لەڕێگەی وانە وەرگرتن و خوێندنەوەی پێشينەييەک پێش لە خۆم بەشی ئەوەم هەڵگرتبێت کە ئەی من چی بڵێم؟!
خۆ دەکرێت لێرەدا بتوانم و بنووسم ناوی زاناو نووسەری گەورەی جيهانی و تيئوری و فەلسەفەی ناوداران زۆر بە نمونە بهێنمەوە، بەڵام نامەوێت، ئەوە گرینگە کە گەر باسم لە دنيای دەروون ناس و فيزک و کيمياناس و دين ناس و گەردوون ناسان بکەم ، ئيدی چيتر هەيە کە خۆم وتبێتم !!
گەر باس لە ئەرستۆ و ئەفلاتوون و ئەسخيلۆس و يوربتس و ستانسلافسکی و برێخت و کانت و ديکارت و فرۆئیدو پافلۆف و تا کامۆ و تا دوا تر… ئبسن لەو ديدگاییەی ئەوانەوە بڵێم ـ دوبارە دەڵێم ئەی…خۆم’ چيم هەيە، بۆ ژيان و تێڕامانەکان” لەو کۆمەڵگەو گەردوون و بەر يەککەوتنەمدا کە لە ئێستامدا کە تێيدا هەم.
هەر بۆيە من لێرەدا باس لە چەند پێوەرێک وەک، ناسينەوەی کەسييەتی و ئەو کردارە بوون بە (کەس)يەتی و ناکەسيەتيە، بەچەند نووسينێک لە ڕووی ئەو خوێندنەی کە خۆم هەوڵم داوە وەک کەسێک کە ديدی هونەرو شانۆو فۆڕمێک لە نمايشتی زۆر تاک لە کۆمەڵگەدا بهێنمەوە و پێناسەو شيکاری کەسييەتی وەردەربخەم، بۆنمونە:
١/ کەسیەتی کێيەو چۆن پێناسە دەکرێت (کەسييەتی لاواز و بەهێز) لەبڕياردانيدا؟.
٢/ ناسينی کەسييەتی تاک چۆن دەناسرێتەوە؟.
٣/ کەسی هوشيارو ناهوشيار چۆن بناسم .
٤/ چۆن مامەڵە بکەم لەگەڵ کەسانێگداو ئەو ناسينەوانە چين، کە کەسايەتی پێ دەناسرێنەوە؟
٥/ من کێم’ و ئەوان” کێن” و ئێمە “ کێين؟
ئەی… خۆم و بەرکەوتەم چۆن دەبێت ببێت لەگەڵ بەرامبەردا؟
٦/ ئەی ئەو کەسايەتیە دەبێت چۆن هەڵبسەنگێنم! تا تێبگەين و ديالۆگێکی سرووشتی و ڕەوشت بەرزی و ڕێزداری نێوانمان” تا ئاستی تێگەيشتنێک بگا و لە ژياندا فريادڕەس بين و کەموکوڕيەکانی يەکتر پڕبکەينەوە.
٧/ کۆتا خاڵ ..
ئامانج لە ناسينی کەسييەتی چييە؟
وەکەی کۆتا بە ئامانج و ويست دەگات و بێ ئەوەی کە زەرەرمەندنەبين لەو ئامانجەدا ؟.
هەر بۆیە لێرەدا ..
ناسينەوەی کەسييەتی (البعاد الشخسيیە)، دەکرێت وا بە پێوەرکردن و نمونەیی لە ناسيندابن،
وەکوو…
١/ ڕووخسار.
٢/ کردار.
٣/ ڕەفتار .
٤/ گوفتار.
جوڵە ميکانزميەکان:
دەنگ.
ڕەنگ.
کارکەرو کارلێکراوی ئامرازەکان
وە لەگەڵ ئەوەشدا ..
کارێگەری ..
نەخۆشييەکانی دەروون و ناوەوەی شاراوەیی… گۆشەتاريکەکانی مرۆڤ و کەسييەتی.
ئێمە” و نمايشکردنمان، لەناو نواندنەکاندا:
بونمان لەسەر تەختەی شانۆی ژياندا کە دەکرێت چ جۆرە نواندنێکمان بوونی هەیە يان دەبێت ببێت، چۆنن وە چۆن بناسرێتەوە لە بونی هەڵسوکوتکردن و ڕەنگدانەوەی لە کەسايەتيەکاندا؟ کە وەک ئەکتەرێک، بەرکەوتەیمان لەگەڵ ژيانی ڕۆژانە و بەرکەوتەیمان لە لەگەڵ يەکتریدا وە دەکرێت چی لەيەکترەوە فێردەبين .
سەرەتا:
بەم ڕوونکردنەوانە دەست پێدەکەم تا ئەوجێ کە هەر دەبێت بڵێم: هێشتا/: جورئەتی ئەوەنەکەم و نەتوانم‘ بڵێم: کە کۆتایی بە زياتر وردتر و ڕوونتر هەق بەو بابەتە بدەم کە مەبەستی کۆی قوڵایی ناوەڕۆکە دەرونە چڕو تاريکەکانی هەر تاکێکبێت کە مرۆڤە وەک ناسينی و کەسییەتی هەر تاکێکمان کە بونمان هەیە!
کەس ناسی’ ..
يان ناسينەوەی کەسايەتيەکان” :
وەک لە بەشی پێشتردا وتم: نامەوێت وەکو تيئوری فەلەسەفەو زانستیتان بەسەردا هەڵڕێژم و باو بالۆرەی ئەم و ئەو بهێنمەوە وەک نمونەیی، لەبەرئەوەی کە ئێمە”مرۆڤين و هەموومان خاوەنی دەها کردەو ڕووداوی بێسەروبەرەی و هەموو وەک بينەرێکی سەر تەختە شانۆین کە ناوی ژيان و ژين زيدەیی تێدا ئەگوزەرێنين” وەکو مرۆڤ، کە دەکرێ … بەخێرایی ئەم دوو وشە لێکبدرێتەوە: “مرۆڤی بەئاگاو مرۆڤی بێئاگ”.
وەک وتم: لە تيئوريەکانی داروین لزميدا وەتا ئەمڕۆش، ئێمە “ گياندارێکن و تەنها هۆش/ ئەقڵ جيامان دەکاتەوە لە بوونەوەرەکانی تر، ئەويش کە توانایی چەند کردارو پێوەرێک و خاڵی جياکەرەوەن هەيە، لەنێوان گياندارو لەگەڵ بوونێک کە گياندارێکی تر دەکات کە بڵێين بویەک کە دەبێت ناو نراوە مرۆڤ.
١/ دواندن واتە:
زمانێک بۆ وتن و ڕاڤەکردنێک بۆ دەربڕين و دەربڕينێک بۆ گوزارشتکردن و گوزارشتێک بۆ وێناکردن و وێناکردنێک بۆ فۆڕم و بە ئەنجام گەياندنی تا دەخرێتە ناو چوارچێوەی پێناسەیی يەوە.
٢/ هەستکردن :
لەڕێگەی وتنەوە بەگەرمی و ساردی .
٣/ درک/ الحساس :
کە بەشێکی گرنگە لە مرۆڤداو دوای زۆر بەوردی ئەم باسە شيتاڵ شيتاڵ دەکەمەوە لە ڕووی هەموو ئەوانەی کەلێدوانی لەسەر دەکەم .
٤/ وتن:
دەربڕين و کاريگەريەکانی لەسەر کەساییەتی تاک .
٥/ ڕەفتار/ سلوک:
کردە نامۆييەکان ”و چاکە ڕەفتارييەکان”، کە ئەوەش پەيوەستە بە ئاگاییەکانەوە لە ئاگایی ناوەکی شاراوەیی و دەرەکی لەکاتی دەربڕيندا.
٦/ کردار:
کرداری خۆکردەیی يان کرداری داهينەرانە، خۆويستەیی لە نواندندا، ئبداع/ التسنع .
٧/ زمان تيژی :
زمان بڕبەنی:
هۆنينەوەی باتو بالۆرە و خۆبردنە پێشەوە بۆ کردە کارەکان” تا وا بزانين چاکەکارە.
٨- چينە درۆ/ درۆزنی :
کە دەتوانرێت ببێتە هۆی يەکەم پاڵنەر بۆ هەر ڕووداوێک و کەلێن خستنە ناو هەر پەيوەنديەک و هەڵوەشاندنەوە هەر ئامانجێک .
٩/ هەڵويستەیی (الموقف)، و بە نيازی و بێ نيازی! وە چۆن لەئەمەش تێبگەين :؟
١٠/ کەسی دوو جەمسەرە “الشخسيە اثنتان” کە ئەمە لە دەروون نەخۆشەکاندا بەربڵاوە کارێکی زۆر ترسناکە کە هەبێت لە مرۆڤدا.
هەتا ئێرەو دواتر بەوردی باس لە ڕەفتاری و کردای و گوفتاری دەکەم بە خاڵی زۆر وردتر کە باس لە ناسينەوەکانی کەسايەتی تاک دەکات و ڕۆڵی لەسەر شانۆو وەک، نواندن و نمايشتکردن و ئەو ڕۆڵەی کە ويستی ناوەوەی خۆيەتی ياخود دەرەوەی ئەرکەکانن”، کە وەکو کارێکی پێسپێردەين، دەبێت بيکات لەناو و دەورەکانيدا کە ڕۆڵیتێدا دەگێڕێت .
کەسييەتی… وەک (مرۆڤ)ێک، دابەش دەبێت و پۆڵێن دەکرێت لەناو بوونی هۆشێکدا.
لە:
١/ ژيریدا.
٢/ ژيربێژیدا.
٣/ نائاگایی.
٤/ فەنتازيایی :کە ئەقڵی چوارەمە( ٤)م لە مرۆڤدا بونی هەيە .
جا لێرەوە بپرسين؟
ئەمانە “ کاروکردەيان چی دەبێت لەسەر کەسییەتی و ناسینی کەسيدا لەناو بوونی نواندندا و لەسەر تەختەی شانۆ و هەتا لە ديدگای نووسەرێک و نووسيندا (کانت) ئاسا شرۆڤە بکرێت.
کەسييەتی هەر تاکێک (الشخسييە)،
نواندن يا نمايشکردنی لەناو ژياندا !
لە پێشتردا، تيشکم خستە سەر هەندێ خاڵ و گرنگی دانێک بە ناسينەوەی کەسييەتی هەر تاکێک لە ناو کۆمەڵگەدا و ئەو ڕۆڵگێڕانەی کە وەک ئەکتەرێک گەر بييەوێت لەناو ژين، نامەی ژيانيدا بە دروستی ڕۆڵێکی گەر بييەوێ ببينێت ، ئەوا /:دەبێت کە پاپەندی سێ خاڵی زۆر گرنگ و بنەڕەتييەکە بێت (گوفتار و ڕەفتارو کردار)، گەر هەريەکێک لەو خاڵانە بە زۆری لە بەئەرک جێبەجێ نەکردنيدا نەکرێت ئەوا/ پێناسەی کەسييەتی دەکەوێتە ژير پرسيارەوە، ڕەنگە بپرسين بۆ؟
لەوەڵاميدا دوو وەڵامی زۆر گرينگ دێتە پێشەوە کە:
١/ گومان.
٢/ درۆ .
کەواتە/ ڕۆڵ و نمايشتەکەی تاک وەک کەسییەتی بوونێک و سەنگينيە…