هەر رۆژە هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی بۆ بۆپێشەوە دەدوێن…شیرین ئەحمەد: چالاکوانی مافەکانی ژنان

0

یاسای ژمارە ۱۸۸ی ساڵی ١٩٥٩ تا ئێستا کاری پێ دەکرێت، و لەوکاتەدا واتە نزیکەی ٦٥ ساڵ پێش ئێستا یەکێک بووە لەیاسا پێشکەوتوەکانی ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی. هەموارکردنەوەی لەئێستادا بەجۆرێک گەڕانەوەیە بۆدواوە بەراستی مایەی شەرمەزاریە بۆکۆمەڵگەی عیراقی. لە ڕۆژی ٣/٧/٢٠٢٤ پرۆژەکە خوێندنەوەی یەکەمی لەسەر کراو، کە دواتر دەنگدانەوەیەکی ناڕەزایەتی شەقامەکانی وروژاند. بەپێی پرۆژەکە کە چەند ماددەیەک گۆرانکاری تیا دەکرێت، وە بەم شێوەیە دادگاکان ناچار دەکرێن بە پێی مەزهەبە جۆراوجۆرەکانی ئیسلام (بەسونی شیعەیەوە) کۆنەپەرستەکان تەمەنی هاوسەرگیری دیاری بکرێت (یەکێک لەمەزهەبە شیعیەکان رێگە دەدات بەهاوسەرگیری کچان لە تەمەنی ٩ ساڵی).بەم شێوەیە بێت مەزهەب چارەنووسی کچان دیاری دەکات، نەک دادگا ویاساکانی دەوڵەت! ئەمە ناڕەزایەتیەکی  کۆمەڵی مەدەنی بەدوایی خۆیدا هێنا. یاسادانەران لە جیاتی بە دوای چارەسەری بنەڕەتیدا بگەڕێن، کەچی  کێشەکان ئاڵۆزو قورستر دەکەن و کێشە کۆمەڵایەتی و کەلتوریەکان فراونتر دەکەن ودەیانگێڕنەوە بۆدواوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.