ئەدەبی ژان لەدەقی شیعری ئەخماتۆڤای شاعیردا شرۆڤە: جمال نوری

0

ئەدەبی ژان لەدەقی شیعری ئەخماتۆڤای شاعیردا

شرۆڤە: جمال نوری

ئەنائەخماتوفا… شاعیر و ڕەخنەگرو ئەدیب و وەرگێری  ڕووسی. بە یەکێک لە روکنە سەرەکیەکانی  ئەدەبی ڕووسی ئەژمار دەکرێت. لەسەدەی بیستدا، اخماتوفا ژیانێکی سەخت و ناخۆشی بەڕێکردوە  بۆیە ئازارو ژانەکانی لە نوسینی شیعرەکانیدا تەوزیفکردوە. بە ئەدەبی ژان ناودەبرێت.

ژیان و لەدایک بوونی..ئەخماتۆڤا

ئەخماتوفا لەبەرواری  11 ی حوزەیرانی 1898 لەخێزانێکی یەهودی دەوڵەمەند لەشاری ئەدیسای  ڕووسیای قەیسەری هاتۆتە دنیاوە،

هەر لەمندالیەوە، کەسێکی حەدی و زرنگ و وریاو زیرەک بوە، بەماوەیەکی کەم فێری خوێندنەوە و نوسین دەبێت، ئەخماتۆفا هێشتا لەتەمەنی پێنج ساڵیدا دەبێت دەست دەکات بە خوێندنەوەی  شاکارەکانی نوسەری گەورەی ڕووسی لیف تولستۆی، پاشان بەهۆی حەزی زۆری بۆ فێربوونی زمانی  فەرەنسی، گوێگرێکی باشی وانەی فێربوونی زمانی فەرەنسی دەبێت لەگەڵ هاوڕێکانیدا.

خۆێندن و خۆدروستکردن ..

لەپێناو ئاشنا بوونی بە قوتابخانە ئەدەبیەکان لەساڵی 1900 دا دەچێتە قوتابخانەی ئەدەبی بۆماوەی پێنج ساڵ دەخوێنێت، دواتر لەشاری کییف پەیوەندی دەکات بە قوتابخانەی تایبەتەوە و بەشداری لەخولی تایبەتەکانی ئەدەبدا دەکات لەساڵی 1908  دا.

دواتر دەست دەکات بە گەشتەکانیبەرەو فەرەنسا و ڕۆما و  لەنزیکەوە ئەندامی خێزانە دەوڵەمەندو خانەدانەکان دەناسێ و ئاشنایەتی لەگەڵ زۆرێک لە نوسەرو ئەدیبانی ناسراو و دیارەکانی فەرەنسا  پەیدا دەکات

ئەزمونی ئەدەبی ئانا ئەخماتۆفا

لەساڵی 1912 دا یەکەم کۆمەڵە شیعری بەچاپ دەگەیەنێ بەناوی (آمسیة)،  پاشان  بەهۆی  بەهەند وەرگرتنی شێوازی نوسینی لەبواری ئەدەبی شیعریدا لەساڵی 1914 دووەم کۆمەڵە شیعری بەچاپ دەگەیەنێت. بەناوی ا(لمسبحة)، وە لەساڵی 1917 دا سێهەم کۆمەڵە شیعری بەچاپ دەگەیەنێ بەناوی  (القطیع الابیض)، دواجار لەساڵی 1921 دا چوارەم کۆمەڵە شیعری بەناوی (اعشاب علی جانب الطریق) بەچاپ دەگەیەنێت.

لە پشت کۆمەڵە شیعرەکانی ئانا ئەخماتوفاوە مەبەستێکی تایبەت و شاراوەی تێدا بەدیدەکرا، کە پەیگیر بووە بەو گۆڕانکارییە سیاسیەی  لەووڵاتەکەیدا، ڕوودەدات. هەر ئەم هۆکارەش دەبێتە خاڵێک بەدەست دەسەڵاتدارانی قەیسری تزاری و ڕێگای بڵاوبوونەوە لە شیعرەکانی دەگرن لەڕێگای  یەکێتی نوسەرانەوە لەساڵانی 1923 تا  ساڵانی 1934، ئانا ئەخماتوفا لەساڵی 1938 دا پەیوەندی بە یەکێتی نوسەرانی سۆڤیەتەوە دەکات. بەڵام دواتر  فشاری بەچاپ گەیاندن ۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی لەسەر لادەبرێت لەساڵی 1939 دا کۆمەڵە شیعرێکی خەمگین و ڕەشبینی و یاخبوانە دەنوسێ بەناوی   (مرثاة). کە باس لەنەبوونی ئازادی وتۆندوتیژی دەسەڵاتی سیاسی وڵات دەکات، دوای لەسێداردانی  (نیقۆلای غومیلۆڤی ) مێردی یەکەمی و زیندانی کوڕەکەی بۆماوەیەکی درێژ.

ئەخماتۆفا لەوساڵانەی کە ڕووسیا لەجەنگی جیهانی دووەهەمدا لەگەڵ ئەڵمانیای نازیدا لەجەنگدا بوو،هیچ شیعرێکی نەنوسی، کە چواردەوری لینگراد لەلایەن ئەڵمانەکانەوە تەوقدرابوو، بۆیە   ئەخماتۆفا دووردەخرێتەوە بۆ تاشقندی ئاسیای ناوەڕاست لەدوای نەمانی جەنگەکە دەگەرێتەوە بۆ وڵاتەکەی وەک عائیدون گەڕاوەکان ..

لەساڵی 1946 دا بەهۆی کۆمەڵە شیعری (مرثاة) ەوە دەستڵاتدارانی یەکێتی سۆڤێەت لەڕێگای یەکێتی نوسەرانی ڕووسیاوە ئەو کۆمەڵە شیعرەی دەخرێتە بەر ڕەخنەی توندی نوسەرانەوە لە بەناوبانگترین گۆڤاری ئەوکاتەدا ئەو کۆمەڵە ڕەخنە ئەدەبیەی دژی کۆمەڵە شیعری (مرثاة) نوسران بڵاوی دەکەنەوە و  لەیەکێتی نوسەرانیش دووری دەخەنەوە.

لەساڵی 1950 دا ئەخماتۆفا کۆمەڵە شیعرێکی تر دەنوسێ کەئەم شیعرانەی بەشێوەیەکی گشتی  بەرژەوەندی دەسەڵاتی لەبەرچاو دەگرێ، وەک ئەو سەرچاوانەی باسی دەکەن کە ئەخماتۆفا بەهۆی  کوڕەکەیەوە بووە کە لە زیندانەوە دەیهێننە شوێنێکی دەست بەسەرکراو، هەربۆیە لەساڵی 1956 دا  جارێکی تر دەیگەڕێننەوە بۆ یەکێتی نوسەران و کوڕەکەشی لەو شوێنە دوورخراوە ئازاد دەکەن.

بەڵام کوڕەکەی بەهیچ شێوەیەک هەست بەو ئازارو  ژانەی دایکی ناکات، بەڵکو ڕقیشی لێدەبێتەوە، ئەم هەڵسوکەوتەی کوڕەکەی والە ئەخماتۆڤا دەکات گۆشەگیرو توشی خەمۆکی و ڕەش بینی بکات هەر لەو ساڵەدا  کۆمەڵە شیعری بەناوی (اشعاری)  دەنوسێت کە لێوان لێوە لەڕەشبینی.

خەڵاتەکانی ئەخماتۆڤا لەبواری ئەدەبدا

جگە لە خەڵاتی ئەدەبی ئیتاڵیا لەساڵی 1964 هیچ جۆرە خەڵات یا ئوسامی ئەدەبی پێ نەبەخشراوە. تا سەردەمی پرۆستوریکای گۆرباشتۆڤ، واتە لەساڵی  هەشتاکانی سەدەی بیست و یەکدا، تەواوی کۆمەڵە شیعرەکانی کۆکرانەوە لە یەک بەرگدا، تەواوی بەرهەمە شیعرەیەکانی چاپ دەکرێت، بەجیاش هەرچی نوسینەکانی ڕەخنەیە ئەدەبی و ژیانی ئەخماتۆڤا بکرێنە سینەماو لەدەیان فلمدا ڕۆڵی ئەویان تیا گێڕاوە  ئەمە جگە لە بواری بەرهەمی شانۆو  شانۆگەری و بوتریت ی هۆنەری نیگارکێشاندا، بەکاریان هێناوە.

دواجار لە11ی ئازاری 1966 لەیەکێک لەناوچەکانی دەوروبەری مۆسکۆ گیانی لەدەست دەدات.

 

سەرچاوە /

 الجزيرة

روسيا الأدب الشعر والنقد الأدبيآنا أخماتوفا 

Leave A Reply

Your email address will not be published.