نەهرۆ ئاڵایی: كۆمه‌ڵگەی عێراق و كوردستان له غیابی هێزێكدایه كه عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی و دان نان به مافه بنه‌ره‌تیه‌كانی ژنان و لاوان پره‌نسیبی نه‌گۆڕی بێت … دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز” نەهرۆ ئاڵایی” ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق.
نەهرۆ ئاڵایی: كۆمه‌ڵگەی عێراق و كوردستان له غیابی هێزێكدایه كه عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی و دان نان به مافه بنه‌ره‌تیه‌كانی ژنان و لاوان پره‌نسیبی نه‌گۆڕی بێت …
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز” نەهرۆ ئاڵایی” ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق.
بۆپێشەوە: جموجۆڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، بەردەوامە… تا چەندە لاتان وایە ئەم حكومەتە دەتوانێت سەربەخۆ بێت و دوور لەدەستێورەردانی دەرەكی پێكبێت؟
نەهرۆ ئاڵایی: له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت بێگومان ئه‌وه روونه كه عێراق هیچ جۆره سه‌ربه‌خۆیه‌كی نییه! و وڵاتانی دونیا ته‌ڕاتینی تێدا ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌وڵاته زلهێزه‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمایه‌تی. بۆیه حكومه‌تێك كه ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌جندای وڵاتان بكات، یاخود وڵاتان بیانه‌وێ به پێی خواست و ویست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان حكومه‌تێك پێكبێهنن ده‌بێ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م وڵاته و حكومه‌ته له كوێدابێت . له سه‌رێكی دیكه‌وه عێراق به درێژایی مێژوو، به‌چڕیش ئێستا گیرۆده‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌یان نه‌خۆشی دیكه‌یه. ناتوانێ ده‌وڵه‌تێك ئه‌م هه‌موو په‌تایه‌ی هه‌بێت و حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ تێدا بێته‌كایه‌وه. به بۆچوونی من؛ ئه‌سته‌مه بتواندرێت ته‌نانه‌ت حكومه‌تێكی هاوسه‌نگیش له نێوان پێكهاته‌كانی عێراق دروست بكه‌ن. ئەوەی جێگای داخە، خەڵکی عێراق لەناو ئەو هەموو بەرداشە مەزهەبیە دوورستکراوە دەهاڕدرێت، رۆژ لەدوای رۆژیش کۆمەڵگە لە مەدەنیەت و خۆشگوزەرانی دووردەکەوێتەوە .
بۆپێشەوە: ئایا لەهەلومەرجی ئێستای عێراقدا، پێكهێنانی حكومەتی زوربە لە جێگای حكومەتی تەوافوقی كێشە دروست ناكات؟
نەهرۆ ئاڵایی: له دوای ڕوخانی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس، زۆرجار شیعه‌كان بیرۆكه‌ی هێنانه پێشه‌وه‌ی حكومه‌تی زۆرینه‌یان باس كردووه، كه به بۆچوونی من مه‌ترسیدارترین بیرۆكه‌یه بۆ عێراقێك تێیدا پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی جیاجیای تێدایه، و هه‌ر له سه‌رەتای دروستبوونی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌وه، ئه‌م بیرۆكه‌یه بێ دوودڵی ئه‌جندا و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تانی تری تێدایه. نابێت پێكهاته‌كان به تایبه‌تیش كورد بچێته ژێر باری ئه‌م بیرۆكه‌یه، نه‌خاسمه له گەڵیدا بێ، چونكه دوور مه‌بینه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئه‌م بیرۆكه‌یه به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كان و كوردیش به‌كاربهێندرێته‌وه، و به بێ به‌شداری كورد حكومه‌تی زۆرینه‌ی شیعه دروست بكرێت، و به به‌رنامه كورد په‌راوێز بخرێت به بیانووی پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه. بۆیه ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاتی بیرۆكه‌ی حكومه‌تی زۆرینه نه‌كه‌ن؟ به دڵنیایه‌وه ئاینده باش نابێت و مه‌ترسیداره.
بۆپێشەوە: جێگەو ڕێگەی حزبە دەسەڵات بەدەستەكانی كوردستان بەتایبەت (پارتی و یەكێتی) لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا چۆن دەبینن؟
نەهرۆ ئاڵایی: حیزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان پێگه و جێگای خۆیان له هه‌موو بارودۆخێكدا به وردی حیسابی بۆ ده‌كه‌ن و ده‌یپارێزن، مه‌گه‌ر ئه‌و ململانێیه‌ی كه به‌رده‌وام بوونی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه نییه كه حیزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان ده‌یكه‌ن، ئه‌وان له كونج و كه‌له‌به‌ره‌كانی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان شاره‌زان، و به درێژایی ده‌سه‌ڵاتیشیان ئه‌وه‌یان ره‌چاو كردووه و هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی له مه‌سه‌له نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌میشه له دواوه‌ن. هه‌موو هه‌نگاو و رێكه‌وتنێكی ئاشكرا و نهێنی ئه‌وان دابینكردن و پاراستنی جێگە و رێگەی خۆیان و حیزبه‌كانیانه. داهاتی ئەو کۆمەڵگەیە دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی دەخرێتە خزمەتی گروپە تیرۆرستیەکان بۆئەوەی هەمیشە بەسەر سەری کەسانی ناڕازی مۆتەکە بن.
بۆپێشەوە: دزی و تاڵانی و سەركوت و زەوتكردنی سەرەتاییترین مافە ئازادییەكان، تایبەتمەندی حزبە دەسەڵات بەدەستەكانە لە سەرتاسەری عێراق و كوردستاندا، خەڵكی عێراق و كوردستان چۆن دەتوانن لەدەست ئەم دەسەڵاتە، رزگاریان بێت؟
نەهرۆ ئاڵایی: به هه‌موو پێوه‌ره‌كان خه‌ڵكی كوردستان و عێراق كۆمه‌ڵگەیه‌كی مه‌ده‌نیه، بۆیه شایه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ده‌نیشه. به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی له عێراق و كوردستاندا مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لك ژێر پێ نراوه، به جۆرێك كه هه‌موو حه‌ز و خۆزگه و هیوایه‌ته‌كانی گه‌نجان و لاوان ورد و خاش كراون. رۆژانه به ساڵاچووان بریندار ده‌كرێن! زندووترین نموونه‌ی ئه‌و تێكشاندنه ئێستا له‌سەره‌ی وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان ره‌نگ ده‌داته‌وه، كه چه‌ند بێ‌ڕه‌حمانانه شكۆ و شكۆمه‌ندی مرۆڤه‌كان ورد و خاش ده‌كرێن . به دیمه‌نی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك ئاسان تێده‌گه‌ین كه ئه‌و كۆمه‌لگەیه چی تر ناتوانێت ئه‌و هه‌موو ئێش و ئازاره له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرێت، و به بێباكی و خه‌م ساردی و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی سه‌ره‌تایترین پێداویستیه‌كانی ژیانی خه‌ڵكیش ئه‌وه‌مان لا رۆشن بووه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ناتوانێ وه‌ڵامی خواستی كۆمه‌لگە بداته‌وه.
بۆپێشەوە: درەنگ یان زوو خەڵكی عێراق و كوردستان دەست دەبەن بۆ راپەرین و شۆرش، سەركەوتنی راپەرین و شۆرش، لە گرەوی چیدایە؟
نەهرۆ ئاڵایی: خه‌ڵكی نارازی و به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان له‌گه‌ل واقعیه‌تێكی تاڵ رووبه‌روون، له‌لایه‌ك ده‌سه‌ڵات خۆی له هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تێكی ویژدانی و ئه‌خلاقی دزیووه‌ته‌وه، به چه‌ندان به‌ڵگه پێمان ده‌ڵێن كه ناتوانن ئیداره‌یه‌كی ته‌ندروستی ئه‌م كۆمه‌لگەیه بكه‌ن، له‌لایه‌كی تر كۆمه‌ڵگە رووبه‌رووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك حیزب و ده‌سته‌ی به‌ناو ئۆپۆزیۆسیۆنی ساخته. كه ته‌نها ئامانجیان شریك بوونه له دزی زیاتر! ناره‌زایی بوون و ئۆپۆزیسیۆن بوونیان ته‌نها له به‌رئه‌وه‌یه كه به‌شی كه‌متر له شیرینی كێكه‌كه‌یان به‌ركه‌وتووه ئه‌گینا له‌سه‌ر یه‌ك خاڵ له ماف و ئازادییه‌كان له مووچه و قووتی ده‌می منداڵان له بێ حورمه‌تی كردن و شكاندنی شكۆی مرۆڤه‌كان كێشه‌یه‌كیان نییه. له رابردوودا چه‌ندان هێزی ساخته‌ی له‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر لاشه‌ی هیلاكی خه‌ڵكدا تاقیكردنه‌وه‌یان كرد، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی یه‌كجار سه‌ختی خستۆته سه‌ر شانی هێزه ناڕازیی و ئازادیخوازه‌كان كه په‌یمانی گۆرانكاری باشكردنی ژیانی خه‌ڵكیان له پلاندایه. كۆمه‌لگەی عێراق و كوردستان له غیابی هێزێكدایه كه عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی و دان نان به مافه بنه‌ره‌تیه‌كانی ژنان و لاوان پره‌نسیبی نه‌گۆڕی بێت، له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بۆ خه‌ڵك زه‌ره‌یه‌ك سازش نه‌كات. داهاتی بێشوماری خه‌ڵكی عێراق و كوردستان به شه‌فافی له‌خزمه‌تی بنیاتی كۆمه‌ڵگە سه‌رف بكات.
بۆپێشەوە: ئەڵتەرناتیفی دەسەڵاتی ئێستا چ سیستەمێكە؟ بە واتایەكی تر دەبێ چ سیستەمێكی سیاسی جێگەی دەسەڵاتی ئێستا بگرێتەوە؟
نەهرۆ ئاڵایی: پێش ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارەت بدەمەوە؛ خەڵک لەناو بێئومێدییەکی قوڵدایە لەهەموو لایەنەکان. دوای ئەوەش جێگرەوەی هەر دەسەڵاتێك پێویستی بەریفۆرمێكی بنەڕەتییە پێچەوانە بێ لەگەڵ جۆری حوكمڕانییەتی دەسەڵاتەكە. هێنانەكایەی شێواز و جۆریتریش پێویستی بە هێنانە پێشەوە و رەخساندنی سیستمی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتییە، وردتریش ئەوەیە ریفۆرمی كۆمەڵایەتی دەستەبەری نەوعێكی دیكەی حوكمڕانییەتییە، پێویستیمان بە دەسەڵاتێك هەیە ئینسانی بوون سەنتەری بڕیار و كار و بەرنامەی بێت.