مێژووى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى یه‌کێتى و پارتى له کوردستان نووسینی: عوسمان محەمەد بەشی سێهەم و کۆتایی
مێژووى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى یه‌کێتى و پارتى له کوردستان
نووسینی: عوسمان محەمەد
بەشی سێهەم و کۆتایی
له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کاندا بزووتنه‌وه‌ى چه‌کدارى به ڕابه‌رایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان و مه‌لا مسته‌فا بارزانى سه‌رى هه‌ڵدا، هه‌ر له ساڵه‌کانى یه‌که‌مدا و دواى جێگیرکردنى بنکه و باره‌گاکانیان، سه‌رکردایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌سه‌ڵاتێکى ئه‌وتۆى به سه‌ر حیزب و بزووتنه‌وه‌که‌دا نه‌ما، هه‌ر ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى لایه‌نگرى ته‌واوى بۆ مه‌لا مسته‌فا نه‌بوایه ئه‌وه پشت گوێ ئه‌خراو به قه‌د پێشمه‌رگه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتى نه‌بوو، هه‌رچى بڕیار و بڕیارنامه هه‌بوو ئه‌وه له باره‌گاى بارزانیه‌وه ده‌رئه‌چوو، کۆنه‌په‌رستى سیاسى ئه‌وه‌نده زاڵ بوو به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌که‌دا که سه‌ده‌ها کارى دژه ئینسانى و قێزه‌وه‌نیان ئه‌نجام ئه‌دا، چه‌ندین سه‌رکرده‌ى کوردى ئێران و تورکیایان کوشت و ڕاده‌ستى ساواک و میتیان ئه‌کرده‌وه، ته‌نانه‌ت سه‌رکرده‌یه‌کى کوردى لبنان که ناوى جه‌میل محۆ بوو چه‌ند ساڵ له زیندانى ده‌زگاى پاراستن هێشته‌وه، فاخر مێرگه‌سوورى و براکانى و باوکى که له زیندانى ڕایات به‌ند کرا بوون و خزمى نزیکى مه‌لا مسته‌فا بوون، دواى ئاش به‌تاڵ هه‌مویانى گولله باران کرد و به ته‌نها به ده‌لیلى ئه‌وه‌ى که ڕاى سیاسى جیاوازیان هه‌بوو، ته‌نانه‌ت دوو کوڕى خۆى که عوبه‌یدوڵا و سابیر بوون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک که تا ئیستایش هۆکارو به‌هانه‌کان نادیاره، بارزانى که‌وته دژایه‌تى کردنیان و ئه‌وانیش زانیان مه‌لا مسته‌فا ئه‌یانکوژێ ڕایان کرد بۆ به‌غداد و دواى ماوه‌یه‌ک ڕ‌ژێمى به‌عس هه‌ردوکیانى سه‌رنگوم کرد.
ئه‌م کار و کرده‌وانه‌ى پارتى و بارزانى، مشتێکه له خه‌روارى ئه‌و تاوانانه‌ى که له مێژووى ده‌سه‌ڵاتیاندا په‌یڕه‌ویان کردووه، له‌م باره‌وه چه‌ندین کتێب له‌سه‌ر ڕێڕه‌وى سیاسى کار و کرده‌وه دژى ئینسانیەکانیان له کتێبخانه‌کانى کوردستان به‌رده‌ست ئه‌که‌وێ.
ئه‌وه‌نده‌ى بۆ یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ئه‌گه‌ڕێته‌وه وابزانم پێویست به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى قوڵ و هه‌مه‌لایه‌نه ناکات، بۆ تێگه‌یشتن له تاوانه‌کانى ئه‌م حیزبه سیاسیه، به‌شێک له کادر و ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تیان شه‌رحى حاڵى حیزبه‌که‌ى خۆیان کردووه، ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێ له‌و مێژووه تێبگات ئه‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رچاوانه.
ئه‌وه چه‌ندین جاریشه مه‌لا به‌ختیار په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه لا ئه‌دات که له مێژووى یه‌کێتى ڕوویداوه، چه‌ندین جار پێشمه‌رگه و کادرى بێ تاوانیان کووشتووه، ته‌نانه‌ت چه‌ندین پیلانى نه‌خشه بۆ داڕێژراویان بۆ له ناوبردنى ئه‌و ڕابه‌رانه داڕێژاوه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌یارى سیاسى سه‌رکرده‌یه‌ک بووه، له دووتوێی ئه‌و کتێبانه‌دا چه‌ندین چیرۆکى دڵته‌زێن و خیانه‌تکارانه جێبه‌جێ کراوه، که خۆشیان به‌شێک بوون له‌و سیاسه‌ته دڕندانه و دژى ئینسانیه، ئه‌مانه هیچ کات خه‌باتیان بۆ لابردنى سته‌مى میللی نه‌کردووه له هیچ قۆناغێکى مێژوویدا، گرنگترین ستراتیژیان ئه‌وه بووه که فشار بخه‌نه سه‌ر ڕژێمه‌کانى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى مل بدات به هه‌ندێ ده‌ستکه‌وتى ئابوورى و سیاسى بۆ ناسیۆنالیزمى کوردى، ئیتر خه‌ڵک چۆن ئه‌ژى چۆن ژیان ئه‌گوزه‌رێنێ و که‌موکوڕیه‌کانى چییه ئه‌وە کێشه‌ى ئه‌م ڕابه‌ره کوردیانه نه‌بووه، له‌م مێژووه درێژه‌دا هه‌ڵوێستێکى سیاسى کۆمه‌ڵایه‌تى نابینى که ئه‌مانه به‌رگریان له مافه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان کردبێ، ته‌نانه‌ت له ناو خۆشیاندا که له شاخیش بوون له‌سه‌ر پانتایی ده‌سه‌ڵاتیان ئاماده بوون هه‌زاران که‌س به کووشت بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوێک گه‌وره‌تر ده‌سه‌لات به ده‌ستیان بێت، ئه‌مانه پڕ به دڵ شه‌یداى ده‌سه‌ڵات و ده‌ستکه‌وتى ئابوورین، نه‌ک بۆ خه‌ڵکى کوردستان، به‌ڵکو بۆ چینى بۆرڕوازى و ناسیۆنالیستى کوردى، ئه‌و زیاتر له سى ساڵه له کوردستان ده‌سه‌لاتیان به ده‌سته، ئه‌وه‌ى له‌م سى ساڵه‌دا به‌سه‌ر خه‌ڵکدا هاتووه که‌م وێنه‌یه، یه‌کێک له ئابروبه‌رترین شتیک ئه‌وه‌یه که له زیندانى سیاسى دا ڕوو ده‌دات، تێکۆشه‌رانێک که له‌سه‌ر یه‌کێتى و پارتى زیندانى کراون، ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه دراون، چه‌ندین ساڵ له ته‌مه‌نى لاویان کردووه‌ته قوربانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، که‌چى هه‌ر ئه‌و هاوڕێیه‌ى که له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمه و مووچه‌که‌ى له‌سه‌ر حکوومه‌تى ناوه‌نده 1500000 به‌ڵام له هه‌ریم هاوریه‌کانیان 500000 موچه‌یانه .
قسه‌کردن له‌سه‌ر یه‌کێتى و پارتى ڕه‌نگه زیاده بێت، چوونکه له ماوه‌ى سى ساڵى ڕابوردوودا کار و کرده‌وه‌ى ئه‌م حیزبانه‌تان به گۆشت و ئێسقان و خوێنه‌وه بینیوه، ڕۆژ به ڕۆژ خه‌ڵکیان ڕه‌زیل و هه‌ژار و بێ‌دار کردووه خۆیان و داروده‌سته‌کانیان له خۆشترین ژیانى شاهانه‌دا ئەژین، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک گیرفانى خه‌ڵکیان ته‌کاندووه و خۆشیان ململانێ له‌گه‌ڵ ملیاردێره‌کانى جیهان ئه‌که‌ن.
هه‌موو ئه‌م کاره قێزه‌وه‌ن و دڕندانه‌یه هه‌ڵقوڵاوى سوونه‌تى ناسیۆنالیستى و کوردایه‌تییه، چوونکه ئه‌زانن خه‌ڵک گیرۆده‌ى ئه‌و وشه‌یه‌ن و فریو ئه‌خۆن پێی، دوو سه‌د ساڵه ئه‌م وشه‌ى کوردایه‌تى و کوردى ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قینه له مێشکى خه‌ڵکدا ئه‌چه‌سپێنن، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن که سۆزى خه‌ڵک به‌و وشه‌یه به لاى خۆیاندا ڕاکێشن که تا ڕاده‌یه‌کیش کردوویانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌کانى خۆیان.
ئه‌و حیزبه‌ى که وه‌ک ڕزگارکه‌رى خه‌ڵک خۆیان ناساندووه له مێژووى 60 ساڵى ڕابه‌ریدا
له ساڵه‌کانى سه‌ره‌تاى 1961دا له ژێر فشارى مه‌لا مسته‌فا پارتى ناچار کرا که ئه‌بێ هێزى چه‌کدار درووست بکرێ و ڕووبه‌ڕووى ڕ‌ژێمى عێراق ببێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى مل به ئۆتۆنۆمى بدات، ئه‌م شه‌ڕە چه‌کدارییه چه‌ند ساڵ به‌رده‌وام بوو، مه‌لا مسته‌فا باڵاده‌ست بوو به‌سه‌ر گشت ده‌سه‌ڵاتى بزووتنه‌وه‌که‌دا و گوێی به بڕیار و کرداره‌کانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى و مه‌کته‌بى سیاسى نه‌ئه‌دا، تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵێ له ئه‌ندامانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى و مه‌کته‌بى سیاسى جیا ببنه‌وه و حیزبێکى تازه درووست بکه‌ن به ناوى پارتى شۆڕشگێڕ، بەڵام مه‌لا مسته‌فا ڕێگه‌ى پێ نه‌دان که چالاکى سیاسى و سه‌ربازى بکه‌ن له کوردستان ئه‌وانیش له ژێر فشارى مه‌لا مسته‌فا ته‌سلیم به ڕ‌ژێمى عێراق بوونه‌وه، به ناوى مافى لامه‌رکه‌زى و مه‌قه‌ڕاتیان له‌هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانى کوردستان درووستکرد، ڕابه‌رایه‌تیه‌که‌شیان له به‌غدادى پایته‌خت جێگیر بوون، ئه‌مانیش به هیچ جۆرێک له مه‌لا مسته‌فا باشتریان نه‌کرد، که‌وتنه ڕاوى لایه‌نگرانى پارتى دیموکراتى کوردستان و دڵه‌ڕاوکێیه‌کى زۆریان له کوردستان دروست کرد، که‌وتنه ململانێی تووند و چه‌کدارى له‌گه‌ڵ پارتى و حیزبى شیوعى له شاخ و شاره‌کان.
ئه‌گه‌رچى پارتى شۆڕشگێڕ هه‌ندێ کادرى ڕادیکاڵى تێدا بوو جیاوازیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ کادرانى پارتى دیموکراتى کوردستان، بەڵام سه‌رئه‌نجام خه‌ڵکى کوردستان ئه‌وانى وه‌ک پیاوى ڕ‌ژێمى عێراق له قه‌ڵه‌م ئه‌دا و ئه‌مه‌ش وایکرد بوو که قسه و باس و سیاسه‌تیان نه‌توانێ کۆمه‌ڵایه‌تى بێته‌وه، ئه‌و جیاوازییه سیاسیه‌ى که باسیان ئه‌کرد له‌گه‌ڵ پارتى نه‌یتوانى ببێته به‌شێکى که‌مى خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵکى کوردستان.
پارتى شۆڕشگێڕى کوردستان له ساڵى 1970 پارته‌که‌ى حه‌ل کرد، به‌ڵام له هه‌ناوى ئه‌م پارته‌وه کۆمه‌ڵه‌ى مارکسى لێنینی درووست بوو له ماوه‌یه‌کى زۆر که‌مدا توانى جێگاى خۆى بکاته‌وه، خه‌ڵکانێکى ڕۆشنبیر و مارکسیست له ده‌ورى گرد و کۆ بوون، خه‌ڵکى کوردستان ئومێدى زۆریان به‌م ڕێکخراوه هه‌بوو، که ئاوات و ئاره‌زووه‌کانیان به‌دى بهێنێ و له‌و مه‌ینه‌تیه‌ى که به سه‌ریاندا هاتووه ڕزگاریان بکات، بەڵام هه‌ر زوو باڵى ڕاست و ناسیۆنالیست توانى باڵ بکێشێ به سه‌ریدا و ڕابه‌رایه‌تیه‌که‌ى بگرێته ده‌ست و هه‌رچى کادرى مارکسیستى هه‌بوو چى به کووشتن و له ناوبردن و چى به ڕاوه‌دوونانیان توانیان پاشه‌کشه به باڵى چه‌پ بکه‌ن، ئه‌و ئومێده‌ى که خه‌ڵک هه‌یبوو توانیان له‌بارى به‌رن، هه‌ر له هه‌ناوى ئه‌م رێکخراوه جیابوونه‌وه ڕوویدا و باڵێک درووست بوو به ناوى ڕێکخراوى ڕه‌نجده‌رانى کوردستان هه‌رچه‌ند ئه‌م ڕێکخراوه‌ش له بارى سیاسى و به‌رنامه و کارکردیانه‌وه جیاوازیان نه‌بوو له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ى مارکسى لێنینی، به‌ڵام باڵى ڕاستى کۆمه‌ڵه و یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان توانى به نه‌خشه‌یه‌کى له پێشدا بۆ داڕێڕژاو ئه‌م ڕێکخراوه‌ش له ناو به‌رن.
دواى له ناوبردنى ئه‌و ڕێکخراوه ناوى کۆمه‌ڵه‌ى مارکسى لێنینیان گۆڕى بۆ کۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌رانى کوردستان و له ساڵى 1992 به ته‌واوى کۆمه‌ڵه‌یان توانه‌وه له‌ناو یه‌کێتى و ئیتر ئاسه‌وارى ئه‌ویشیان نه‌هێشت، که‌سیش له‌م کرده‌وه‌یه به‌رهه‌ڵستى نه‌کرد، چوونکه کادرى مارکسیان له ناو ڕێکخراوه‌که نه‌هێشتبوو، دواى ساڵى 1991 که ئیتر ئه‌حزابى ناسیۆنالیستى ده‌ستى گرت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له کوردستان، هه‌ر زۆر زوو که‌وتنه به‌ر نه‌فره‌ت و بێزارى خه‌ڵک، هه‌ر له کاتى به‌ره‌ى کوردستانیه‌وه ئه‌و بێزاریه ده‌ستى پێ‌کرد و ئیتر تا ئه‌هات ڕووى توڕه‌یی خه‌ڵک له‌سه‌ر بوو هه‌ر ئه‌و کاته خه‌ڵک شیعارى ئه‌وه‌ى ئه‌وته‌وه (ماست و په‌نیر و که‌ره..سه‌دام باشتره له به‌ره) ناڕه‌زایه‌تییه‌کان تا ئه‌هات تووندتر ئه‌بووه‌وه، به‌ڵام شتێک که ببوه ڕێگر له‌به‌رده‌م خرۆشانى خه‌ڵکدا ئه‌وه بوو که سوپاى عێراق له سنووره‌کانى کوردستان جێگیر کرابوون، بۆ هه‌ر خرۆشانێکى جه‌ماوه‌رى ئه‌وان ئه‌یانتوانى هێرش بکه‌ن و جارێکى تر کوردستان داگیر بکه‌نه‌وه ئه‌م سوپایه مۆته‌که‌یه‌ک بوو له ده‌ست و پێى خه‌ڵکى کوردستانى به‌ستبوو، ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ش تا ساڵى 2003 درێژه‌ى کێشا.
دواى ساڵى 2003 و ڕوخانى ڕ‌ژێمى دڕنده‌ى به‌عس به ڕابه‌رى ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانى، ئه‌مانه هه‌لومه‌رجێکیان درووست کرد پڕۆژەیەکی زۆریان کرده‌وه که به‌شێکى زۆر له خه‌ڵکى کوردستان سوودی زۆریان بینى، به کوردیه‌که‌ى ده‌مى خه‌ڵکیان چه‌ور کرد، وایان کرد که به‌شێکى زۆر له ناڕه‌زایه‌تیه‌کان که‌م بێته‌وه، بەڵام ئه‌مه‌ش زۆر درێژه‌ى نه‌کێشا و توڕه‌یى خه‌ڵک جارێکى تر ده‌ستى پێکردووه به تووند تر، کار گه‌یشته ئه‌وه‌ى که مه‌ترسى له‌سه‌ر ده‌سه‌لات درووست بکات، له‌م کاته‌دا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به ڕابه‌رى نه‌وشێروان مسته‌فا درووست بوو، خۆیان وه‌ک حیزبێکى سیاسى ڕزگارکه‌رى خه‌ڵک نیشاندا و سوارى شه‌پۆلى ناڕه‌زایه‌تیه‌کان بوون، توانیان 25 کورسى په‌رله‌مانى به ده‌ست بێنن، بەڵام دواتر بوون به به‌شێکى له ده‌سه‌لات و هاوشانى یه‌کێتى و پارتى کێکى ده‌سه‌ڵاتیان به‌ش کرد له نێوان خۆیاندا.
هه‌ر دواى چه‌ند ساڵێک که خه‌ڵک له سیاسه‌ته‌کانیان ئاشنا بوون، له دوا هه‌ڵبژاردندا نه‌یانتوانى ته‌نها یه‌ک کورسیش به ده‌ست بهێنن.
ئه‌مانه هاتن و به خه‌ڵکیان وت ئێمه بزووتنه‌وه‌یه‌کى کوردى ڕه‌سه‌نین ده‌سه‌ڵاتدارى به واتاى ڕزگارى ئێوه، ئه‌مان نه‌ک خه‌ڵکیان ڕزگار نه‌کرد خۆشیان توانه‌وه، چونکه ئه‌مانیش سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى ناسیۆنالیستى کوردین، ئیشیان ئه‌وه نییه خه‌ڵک له چه‌وسانه‌وه ڕزگار بکه‌ن، ئێستا هه‌مان سیناریۆ بۆ هه‌مان فلیمى تراژیدى خه‌ریکه له لایه‌ن نه‌وه‌ى نوێ وه دووباره ئه‌بێته‌وه، خه‌ڵکیش تا ڕاده‌یه‌ک ئومێدى پێیانه، به‌و ده‌لیله‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا 9 کورسی په‌رله‌مانیان به ده‌ست هێناوه، ئه‌میش به جۆرێکى تر وه به شێوازێکى تر هه‌مان سیاسه‌تى یه‌کێتى و پارتى و گۆران درێژه پێئه‌دات له ئه‌نجامدا ئه‌بێ به‌شى زۆر خه‌ڵکى کوردستان چه‌وساوه بێت و به‌شێکى که‌میش چه‌وسێنه‌ر، چوونکه پێکهاته‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌سه‌ر بنه‌ماى چه‌وسانه‌وه‌ى هێزى کار درووست بووه، ناتوانێ له‌م پره‌نسیبه سیاسیه لا بدات، ناتوانێ ڕه‌خنه‌ى ڕیشه‌یى له سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى بگرێ و کاتێ که ئه‌مه‌شى نه‌کرد هه‌لومه‌رجه‌که وه‌ک خۆى ئه‌مێنێته‌وه و درێژه‌ى ئه‌بێت.
لانى که‌م له مێژووى 60 ساڵى ڕابووردوودا ده‌یان حیزب درووست بووه که سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى ناسیۆنالیستى کوردى بوون، بەڵام به‌شى خه‌ڵکى کرێکار و زه‌حمه‌تکێش تا هاتووه ناخۆش تر بووه ده‌رده‌سه‌ریه‌کان و نه‌گبه‌تیه‌کان هه‌ر به‌ره‌و خراپتر ڕۆشتووه، یان له دڵه‌ڕاوکێیه‌کى به‌رده‌وامدا بوون یاخود برسێتى و بێکارى ته‌نگى ێێ هه‌ڵچنیون، خه‌ڵکى کوردستان دواى ئه‌و هه‌موو ده‌رده‌سه‌ریه‌ى که به سه‌ریاندا هاتووه ئه‌بێت بیرێک له چاره‌نووسى خۆیان و نه‌وه‌کانیان بکه‌نه‌وه، لانى که‌م ئه‌وه زیاتر له نیو سه‌ده‌یه هه‌رچى حیزب و ڕێکخراوى سیاسى ناسیۆنالیستیان تاقى کردۆته‌وه، هه‌ر یه‌کێکیان نه‌بوونه فریاد ڕه‌س و ڕزگارکه‌رى خه‌ڵک، ئه‌بێت سه‌نگه‌رى خۆیان جیابکه‌نه‌وه و له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى ناسیۆنالیزم ده‌ربچنه ده‌ره‌وه و ڕیزى سه‌ربه‌خۆى خۆیان ڕێک بخه‌ن و له شوراکانى خۆیاندا کۆبوونه‌وه‌ى گشتى فراوان بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى ڕابه‌ره‌کانیان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه، کاتێک ده‌سه‌لات ئه‌که‌وێته ده‌ستى ڕابه‌رانى خۆیان ئه‌وکات هه‌ر ڕابه‌رێک خواسته سیاسیه‌کانى خه‌لکى نه‌برده پێشه‌وه ئه‌وه به زۆرینه‌ى ده‌نگ لاى ئه‌برین، له‌م سیسته‌مه‌دا ده‌سه‌لات ناتوانێ له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه قۆرخ بکرێت و سه‌رکرده‌ى هه‌تا هه‌تایی هه‌بن و کاتێ چاره‌نووسى سیاسى ئه‌و ڕابه‌رانه له ده‌ستى خۆماندا بێت، هه‌ر یه‌کێ له‌وان بۆ ڕازیکردنى خه‌ڵک ناتوانێ له ڕێباز و به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک لابدات، چوونکه ئه‌زانێ چاره‌نووسى ئه‌وه‌یه که به‌ر نه‌فره‌تى گشتى خه‌ڵک ئه‌که‌وێ و چوارمەشقى دایئه‌نشێنن و ڕیسواى ئه‌که‌ن.
ڕێکخراو بوون له‌ڕیزى سه‌ربه‌خۆدا وه‌ک ئاو وایه بۆ ژیانى خه‌ڵک، بۆیه ئه‌بێ تا دره‌نگ نه‌که‌وتینه و زه‌ره‌رى گه‌وره‌ترمان نه‌کردووه، خۆمان ڕێکخراو بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نووسى سیاسى خۆمان دیارى بکه‌ین.