گۆشەی ژن… دیمانە لەگەڵ گۆنا سەعید…. بەرپرسی گۆشە: نازەنین سالح
گۆشەی ژن… دیمانە لەگەڵ گۆنا سەعید…. بەرپرسی گۆشە: نازەنین سالح
بۆ پێشەوە : هۆکاری سەرەکی توند و تیژی دژی ژنان لە کۆمەڵگەی کوردستاندا، چییە ؟
گۆنا سەعید: لە کوردستان سەرچاوەی توند وتیژی و هەڵاواردنی ژنان وا لەناوجەرگەی ئەو سیستەمە ئابووری وچینایه‌تیه‌ی که بۆ پاراستنی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌مه‌ندان و خاوه‌ن کۆمپانیاو سه‌رمایەدارە‌کان لە شێوەی ده‌سه‌لاتێکی میلیشیایی وعەشیرەتیدا یەکێتی وپارتی لە کوردستان دایانمەزراندوە و هەموو جۆره‌کانی جیاکاری چینایه‌تی و ڕه‌گه‌زی پێ دەپارێزن. له‌م ڕاستایه‌شدا ئه‌م ده‌سه‌لاته چەندین یاسا و دام و دەزگای دینی و کۆمەلایەتی بەڕەسمی دروست کردووە کەبە هەموویان هەلاواردنێکی هەمەلایەنەی سیاسی، یاسایی، کۆمەلایەتی وکه‌لتوری و ئابووریان بەسەر ژناندا داسەپاندووە.
بۆ نمونە، لەیاسادا مافی هاوڵاتی یه‌کسان وئازادیه فه‌ردی ومەدەنیەکان بۆ ژنان نەسەلمێنراوە، شه‌ریعه‌تی ئیسلامی کراوە به‌سه‌رچاوه‌ی یاساکان ویاسای باری که‌سێتی سه‌رده‌می به‌عس بۆ چەندەها ساڵ بەکار هاتووە، ئەم یاسایە کەژنی کردۆته ژێردەستە وپاشکۆی پیاوان له هەموو بوارێک‌دا. ئەمانە وپه‌سه‌ند کردنی یاسای فره‌ژنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه، هەروەها کردنی دینی ئیسلام بەسەرچاوەی ڕەشنوسی دەستوری هەرێم.. هەموو ئەمانە بەڵگەن بۆ کۆیله‌کردنی ژنان لەیاسادا. لە یاساش خراپتر دام و دەزگای دادوەریە لە هەرێمی کوردستان کە مامەڵەی ژنان بە هەمان عەقڵیەتی پیاوسالارانەوە دەکەن و کەیسەکانی توندتیژی کەم جار لە بەرژەوەندی ژنان کۆتایی دێت.
لەسەر ئاستی کۆمەلایەتیدا، لەلایەک بەهێزکردنی دەسەلاتی دام و دەزگای دینی و وه‌زاره‌تی ئەوقاف و تا دەگاتە مەلای مزگەوتەکان، هەمووی لەخزمەت بەدروستکردنی کەش و هەوای دژی ئازادیەکانی ژنان وهاندانی توندتیژی پیاوانی نێو خیزانن بەدژی ئەو ژنانەی لەهەر ڕێ‌و ڕەسمێکی دینی و خێڵەکی پیاوسالارانە لادەدەن.
لەباری ئابوریەوە زۆرینه‌ی ژنان به‌کاری خۆڕایی ماڵداری وپه‌روه‌رده‌ی مناڵه‌وه یه‌خسیرکراون، ئه‌وانه‌شی فرسه‌تی کاریان به‌ده‌ست هێناوه، به‌نان ئاوه‌ری ماڵ حساب ناکرێن و له‌چاو پیاواندا هیچ ماف و ئیمتیازیکیان نیە. هه‌روه‌ها نزمی ئاستی کرێ و نایەکسانی لەدابەشکردنی بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا و زۆرترین ڕیژه‌ی بێ‌کاری کە بەسەر ژناندا سەپینراوە. هاوکات چەندین بواری کار لەژنان قەدەغە وتابوو کراوە، ژنانی کرێکار لەکەرتی تایبەت وکاری سەربەخۆدا هیچ ماف و بیمەیەکی کۆمەلایەتیان نیە، هیچ پاراستنێکیان نیە لەدەست دەستدریژی سێکسی وکەمی مووچە و.. هتد. پابەندبوونی تەواوی ئابووری ژنان بە ئابووری پیاوەوە لە ژیانی خیزاندا بووەتە مایەی کۆیلایەتی بۆ ژمارەیەکی زۆر لەژنان. یەکیک لە ئاکاماکەنای ئەم کۆیلایەتیە ئابوریەی ژنان توندوتیژی بەرفراوانی خێزانیە کەژنان تیایدا وادارن بەمانەوە تییدا بەخاتری دابین بوونی بژێوی خۆیان ومندالانیان.
لە نیو میدیای ئەم دەسەلاتەدا کەدەیان کەناڵی ئاسمانی و تەلەڤزیۆنی و رادیۆ و رۆژنامە وگۆڤارن نەک هەر باسێک لە ماف وئازادیەکانی ژنان و یەکسانی ژنان و پیاوان نیە، بەڵکو زۆر جار دەکەونە بە ڕەخنەی توند لەسەر سوکایەتی کردن بەژنان وکەسایەتی ژن لەبەرنامە و بابەتەکانیاندا. میدیاکان زیاتر بونەتە مینبەری کۆنەپەرستی و مەلاکان وەک لە دەنگی ئازادیخوازان.
ئەمانەی لەسەرەوە باس کران هەمووی ئەو کۆڵەکانەن کە سەرچاوە وڕیشەی مانەوە و بەردەوامی ستەم وچەوسانەوەی ژنانن ولە ئەنجامدا لەکوردستان جێگا وڕێگای ژنانی تا ئاستی زۆر خوارتر لەپیاودا ڕاگرتووە.
هەندێک لەڕێکخراوەکان وچالاکیەکان هۆکارەکانی توندوتیژی وکوشتنی ژنان بەتەنها دەگێڕنەوە بۆ دواکەوتنی کۆمەڵگە وکەلتوری خێڵەکی و زاڵی پیاوسالاری لەنێو کۆمەڵگەدا و بەوپێیەش پێیان وایە چارەسەری توندوتیژی، لەهوشیارکردنەوەی کۆمەڵگەدایه. بەڵام ئەم لێکدانەوەیە بە دڵی دەسەڵاتێکە کە خۆی سەرچاوەی ستەم و چەوسانەوەی ژنانە، چونکە بە هۆی ئەم بۆچونەوە دەولەت و دەسەلات شانی خۆیان لە بەرپرسیارێتی خاڵی کردۆتەوە و بەرزکردنەوەی هوشیاری خەڵکیان کردۆتە کار و ئامانجی زۆرینەی ڕیکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، بەمجۆرەش خەباتی کۆمەڵی مەدەنی و ریکخراوەکانیان بەلاڕیدا بردوە بە ئاراستەیەکی تر.
بەشێکی تر پێیان وایە کەسەرچاوەی توند وتیژی لەدژی ژنان دەگەڕێتەوە بۆ دڕندەیی بایەلۆجیانەی پیاوان وگوایە ئەوان بەغەریزە حەزیان لە لێدان وئازاردان ودەستەمۆکردنی ژنانە، بەڕای ئەوانە چارەسەری ئەمەش پێویستی بەوەیە کەپیاوان سزای قورسیان بەسەردا بسەپینرێت کاتێک توندوتیژی دەکەن ودەبێت یارمەتی دەروونی بدرێن تاهەڵس وکەوتی خۆیان بگۆڕن. ئەمە تێڕوانینی بەشێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و چالاکانی ژنانن کە کەوتونەتە ژێر کاریگەری لیبرال فیمینیزمی خۆرئاواوە. ئەم لێکدانەوەیەش دووبارە مەسەلەی ژنان لە سیاسەت و سیستەمی کۆمەڵایەتی وئابووری دووردەخاتەوە و بچوکی دەکاتەوە بۆ کیشەی نێوان جیاوازی بایەلۆجی ژن و پیاو، وە دیسانەوە خزمەت بە ئەجێندای دەسەڵاتێک دەکات کە دەیەوێت شانی خۆی خاڵی کاتەوە لە بەرپرسیارێتی لە پاراستنی ژنان لە دەست توندتیژی دژی .
ئەوەندەش کە بە كلتووری خەڵک دەگەڕێتەوە، ئەوە كلتووری زاڵی نێو کۆمەڵگە، هەمیشە كەلتووری دەسەڵاتی سیاسی یە. هەموو دەسەڵاتێک بۆ بە هێزکردنی پایەکانی دەسەڵاتی خۆی و پاراستنی لە نێو کۆمەڵگەدا پێویستی بەوەیە کە کەلتورێک زاڵبکات و خەڵکی پەیڕەوی لێبکەن. لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تایبەت لە مەسەلەی جێگاوڕیگای کۆمەڵایەتی ژنان ومافەکانیان لەیاسادا بیروباوەڕی ئیسلامی هەژموونی بەسەر كەلتووردا کردووە، لە کوردستانیش ئەوە کاریگەری شێوەی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی یە کە لە پاڵ كلتووری خێڵەکی و میلیشیایی بوون، كلتووری ئایینی و دەسەڵاتی مەلا و پیاوە ئاینیەکانی سەپاندووە بەسەر خەڵکدا. ئاینییش، نەک تەنها لە پەیوەندی بە توندوتیژی لەسەر ژنان، بەڵکو بە گشتی ئایین گەورەترین خزمەتی بە سیستەمی ئابووری سەرمایەداری کردووە و یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکیەکانی ڕاگرتنی ئەم سیستەمە لە خۆرهەلاتی ناوەراست و کوردستان. ئایین ئامرازێکی زۆر کارایە بۆ دەستەمۆکردنی خەڵک و کپکردنی نارەزایەتی و ” شوکور بوون ” بە نایەکسانی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی دنیای ئەمڕۆ.
لێرەوە ڕۆشن دەبێت کەکوشتنی ژنان و توندوتیژی خۆی ئاکامی بەڕەسمیکردنی ئەم هەموو هەڵاواردنەیە بەسەر ژناندا لەنێو یاسا وژیانی کۆمەڵگە وخێزان و ژیانی سیاسی وئابوریدا.
بۆ پێشەوە : ڕێگا جارە چیە و دەبی چ بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بەو ستەم و توندتیژیە دژ بە ژنان لە ئارادایە ؟
ڕێكخراوبوون وه گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ژنان بۆ ناو سیاسه‌ت. بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هوشیاریه له نێو ژناندا. وه ده‌ست بردن بۆ ڕێكخراوكردنی ژنان له‌و شوێنه كه كێشه‌یان هه‌یه. به دڵنیایی توندوتیژی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ژنانه له كوردستاندا، كوشتن، لێدان، به زۆر به‌شوودان، خه‌ته‌نه‌كردن و هه‌موو ئه‌مانه. به‌ڵام توندوتیژی ئه‌نجامه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌نجامی ئه‌و بارودۆخه‌یه، ئه‌و پله‌دووی یه‌یه، ئه‌و یاسایانه‌یه، ئه‌و سته‌مه‌یه كه له‌سه‌ر ژنان دروستكراوه. ڕێكخراوكردنی ژنان بۆ نمونه ژنانی مامۆستا بۆ موچه‌كانیان یان ئه‌وه‌ی كه هه‌زاره‌ها ژن كێشه‌ی هه‌یه به ده‌ست نه‌بوونی دایه‌نگاوه، یان ته‌حه‌روشی جنسی له‌سه‌ر كاردا. ئه‌مانه ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ن كه ئه‌توانێ ژن به ده‌وری خۆیاندا ڕێكخراو بكه‌ن، ژنی كارمه‌ند، ژنی كرێكار، ته‌نانه‌ت ژنی ماڵه‌وه. ئێستا ژنانێکی زۆر له‌م وه‌زعیه‌تی بێكاری و قه‌یرانه‌ی كوردستاندا ده‌ستیان داوه‌ته كاری سه‌ربه‌خۆ. نازانم ئه‌یبینن یان نا چه‌ند كارگه‌ی بچوك دروستكراوه له ئێستادا. ژنان ئه‌چن پێكه‌وه كۆمه‌ڵێك ژن كارگه‌یه‌كی نان دروستكردن ئه‌كه‌نه‌وه، چێشتخانه دروست ئه‌كه‌ن. ئه‌مه ئه‌و جێگایانه‌یه كه ژن تیایدا به‌شداری له ئاكتیڤیتی ئابوری‌دا ئه‌كات، به‌م مانایه جێگه‌وڕێگایه‌كی هه‌یه له سیستمه‌كه‌دا كه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به‌ڕێوه ئه‌بات وه ئه‌وانه شوێنێكی باشن بۆ هێنانیان له ده‌وری مه‌سه‌له‌ی توندوتیژیش، له مه‌سه‌له‌ی بێمافی، مه‌سه‌له‌ی هه‌ژمونی دین، مه‌سه‌له‌ی كولتوری دواكه‌وتوو. به‌ڵام به ته‌نها وەستانەوە بە دژی توندوتیژی و كو‌لتور و دین و هه‌موو ئه‌مانه ناتوانێ چارەسەری کێشەکانی ژنان بکات.
ژنان بۆ ڕزگاربوونیان لەتوندوتیژی به‌ته‌نها لەبەرامبەر دەسەلاتی توندوتیژی تاکی پیاو، یان کەلتوری دواکەوتووی کۆمەڵگەدا نیین، بەڵکو لەپشتی ئەمانەوە ڕووبەڕووی سیستەمیکی ڕێکخراو وسەقامگیر کراونەتەوە کە ئەم دەسەڵاتەی تاکی پیاو وکەلتووری دواکەوتووی کۆمەڵگەی زال کردووەو هەموو ڕۆژیک کار دەکات بۆ زیندوو ڕاگرتنیان. هەر بۆیە خەباتی ژنان دەبێت ئەو ستراتیژیە بۆ خۆی دابنێت کەبەرەوڕووی سیستەمێکی کۆمەلایەتی وسیاسی وئابوورییە کە پڕە لە جیاکاری و هەلاواردن لە دژی ژنان و هەموو هەولەکانی لە راستای هەڵوەشاندنەوەی ئەو سیستەمەدا بێت. لەکوردستانیش ئیستا ژنان پێویستیان بەوەیە کەخۆیان لەبزوتنەوەیەکدا ڕێکخەن کەئامانجی گۆڕین و داڕووخانی سەرجەم کۆڵەکانی ئەو سیستەمە بێت کە توندوتیژی بەرهەم دێنیت بۆیان.