دیارده نامۆ و دزێو و هاوبه‌شه‌کانى ڕابه‌رانى ناسیۆنالیزمى کوردى و عه‌ره‌بى… نووسینی: عوسمان محەمەد بەشی دووەم
دیارده نامۆ و دزێو و هاوبه‌شه‌کانى ڕابه‌رانى ناسیۆنالیزمى کوردى و عه‌ره‌بى…
نووسینی: عوسمان محەمەد
بەشی دووەم
مێژووى بزووتنه‌وه‌ى ناسیۆنالیزمى کوردى زیاتر له دوو سه‌د ساڵ ئه‌بێ، به‌ڵام له‌م مێژووه درێژه‌دا هیچ یه‌کێک له‌و ڕه‌وته‌کان و ڕابه‌ره‌کانى بزوتنه‌وه‌ى کوردایه‌تى نه‌یانتوانیوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکى کوردستان و مافه زه‌وتکراوه‌کانى ته‌نها یه‌ک هه‌نگاو بڕۆنه پێشه‌وه، ڕه‌گى خیانه‌ت و دوو به‌ره‌کایه‌تى ململانێی که‌سى، پیشه‌ى هه‌میشه‌ى ڕابه‌رانى ئه‌و بزووتنه‌وانه بوونه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى که عه‌قڵى سیاسى ئه‌و ڕابه‌رانه زۆر ناوچه‌یی بووه، نه‌یانتوانیوه مامه‌ڵه‌یه‌کى درووست له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجى سیاسى سه‌رده‌مدا بکه‌ن، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ل گۆرانکارییه هاوچه‌رخه‌کانى جیهاندا بڕۆن و به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌کانی خۆشیان!! بپارێزن.
کاتێ که سمایل ئاغاى شوکاک ئه‌بیستێ که شێخ مەحمودى حه‌فید له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌کان گفتوگۆ ناکات و به قێزه‌وه‌نیان ئه‌زانێ ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ ناکات، نامه‌یه‌ک بۆ شێخ ئه‌نێرێ داواى لێ ئه‌کات که مامه‌ڵه‌یه‌کى درووست له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌کان بکات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له ڕێگه‌ى ئه‌وانه‌وه پێگه‌یه‌کى کوردى درووست بکه‌ن، چوونکه ئه‌وکات ئه‌وان فه‌رمانڕه‌وای عێراق بوونه، هه‌موو شتێک به ده‌ستى خۆیان بووه، به‌ڵام په‌یگیرى و سووربوونى شیخ بۆ لایه‌نگرى له ده‌وڵه‌تى عوسمانى و تێنه‌گه‌یشتن له گۆرانکارییه جیهانییه‌کان پاش کۆتایى جه‌نگى جیهانى دووه‌م، ئه‌م باگراونده فکرى و سیاسیه شیخ مەحمودى به‌وه گه‌یاند که ته‌نانه‌ت ئاماده‌ى گفتوگۆ نه‌بێت له‌گەل ئینگلزه‌کاندا.
ئه‌و ملنه‌دانه‌ى شێخ به ئینگلیزه‌کان به ته‌نها ئه‌وه نه‌بوو که خۆى بکه‌وێته ململانێیه‌کى سیاسى و تاکتیکى بێ به‌رانبه‌ره‌وه به‌ڵکو ئه‌و فرسه‌ته‌ى که نیو سه‌ده جارێک دێته پێش بۆ میلله‌تێک!!، ئه‌و له ده‌ستى دا‌و تا ئێستاش دووباره نابێته‌وه.
له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ى خه‌ڵکى کوردستان ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى شێخ به‌رانبه‌ر به ئینگلیزه‌کان زۆر به هه‌وڵێکى شۆڕشگێڕانه‌ى گرنگ ئه‌زانن و شانازى پێوه ئه‌که‌ن، بەڵام له ڕاستیدا فرسه‌تێکى گه‌وره و گرنگى سیاسى بۆ ناسیۆنالیزمى کوردى له ده‌ستدا، که هه‌تا ئێستا نه‌گبه‌تى و نه‌هامه‌تییه‌کانى له سه‌رتاسه‌رى کوردستان درێژه‌ى هه‌یه.
ڕه‌نگه لێره‌دا پێویست به‌وه نه‌کات باسى به‌ڕێوه‌بردنى کۆمه‌ڵگە بکه‌ین له‌ژێر سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى ئه‌ودا، چوونکه ئه‌و وه‌ک پادشاى کوردستان خۆى ناساندووه که ده‌سه‌ڵات به ڕه‌ها له ژێر سایه‌ى تاکڕه‌وى خۆیدا بووه، هه‌ر بڕیارێ که ده‌رى کردووه که‌س بۆى نه‌بووه ڕه‌تى بکاته‌وه، زۆربه‌ى سه‌رچاوه میژوییه‌کان باسیان له ده‌سه‌ڵاتى تاکڕه‌وى و نه‌هامه‌تیه‌کانى ژیر سایەی ئەو زۆر به ڕوونى کردوه.
کاتێ سه‌یرى سیاسه‌تى نه‌ته‌وه‌په‌رستى ئه‌که‌ى له ده‌وروبه‌رى خۆماندا نمونه‌ى حیزبى به‌عس ئه‌بینى، به ڕابه‌رایه‌تى ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر و سه‌دام حوسێن، جگه له‌وه‌ى چى له نه‌هامه‌تى و رۆژ ڕه‌شیه‌کیان به سه‌ر خه‌ڵکى عێراق و کوردستان هێنا له هه‌مان کاتدا چۆن نزیکترین هاوڕێکانى خۆیان یەک بەدوای یەکدا بەشێوەی تاک و بەکۆمەڵ لەناو ئه‌برد، دواى له ناوبردنى ئه‌و سه‌رکردانه سه‌دام حوسێن، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر و کوڕه‌کانى له‌ناو برد، دواى ئه‌وانیش له ژێر ناوى پیلان و ده‌ستى ده‌ره‌کى 55 ى له ده‌رکه‌وتووترین هاوڕێکانى خۆى له سێداره‌دا که هه‌موویان ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى به‌عس بوون، هه‌تا واى لێهات گۆڕه‌پانه‌که‌ى بۆ چۆڵ بوو، که‌سێک نه‌ما که ترسی لێ بێت، دواى ئه‌وه که‌وته لەناوبردنى که‌س و کاره‌که‌ى خۆى، چه‌ندین که‌سی لێ کوشتن له‌وانه حوسێن کامیل و براکانى و عه‌دنان خه‌یروڵا، یه‌کێک له کوڕە ئامۆزاکانی نزیکى خۆى له ئه‌رده‌ن وتبووى له‌به‌ر گه‌مارۆ به‌سه‌ر خه‌ڵکى عێراقه‌وه‌یه ژیانى خه‌ڵک زۆر قورسه، دواى هاتنه‌وه‌ى بۆ عێراق ڕژێم ئه‌یگرێ و داوا ئه‌کات له براکانى ئه‌بێ براکه‌تان گولله باران بکه‌ن، ئه‌گه‌ر گولله بارانى نه‌که‌ن ئه‌وه هه‌مووتان گولله‌باران ئه‌کرێن، ئه‌وانیش به ناچارى براکه‌ى خۆیان گولله باران ئه‌که‌ن، ئه‌مه‌ش بڕیارى سه‌دام بوو که سه‌دام ڕابه‌رى نه‌ته‌وه په‌رستى عه‌ره‌ب بوو.
له وڵاتى عه‌ممان کاتێ میرى وڵات ئه‌چێ بۆ ده‌ره‌وه کوڕه‌که‌ى وه‌ڵامى بۆ ئه‌نێرێ که نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات، چوونکه تۆمان لاداوه له سه‌رۆکى وڵات.
حافز ئه‌سه‌د جگه له کووشتنى سه‌رکرده‌کانى حیزبى به‌عس و ڕاونانى موشیل عه‌فله‌ق که‌وته گیانى برا و برازاکانى خۆى و تا ئێستاش له ده‌ره‌وه‌ى سووریا ئه‌ژین، مه‌حه‌مه‌د را‌شد ئال مه‌کتوم تا ئێستا (6-7) ژنى هێناوه له هه‌ر یه‌کێکیان (3-4) مناڵى هه‌یه و زۆربه‌یان گه‌وره‌ن، ئه‌بێ هه‌موویان به عه‌قڵى باوکیان شوو بکه‌ن و ژن بهێنن، هه‌ڵسوکه‌وتیان له چوارچێوه‌یه‌کدایه که باوکیان بۆیان دائه‌نێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ربچن گه‌وره‌ترین سزایان به‌سه‌ردا ئه‌سه‌پێنێ، دیاره کچه‌کان زیاتر له قاڵب دراوون، تا زۆریان هه‌وڵى ڕاکردیان داوه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، بەڵام له‌به‌ر تووندوتیژى پاسه‌وانه‌کانى ده‌وریان نه‌یانتوانیوه سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنن، تا ئێستا (1-2) له کچه‌کانیان له خانو‌یەکدا ده‌ست به سه‌رن که‌س بۆى نییه بیانبینێت.
یه‌کێک له ژنه‌کانى که 25 ساڵ له خۆى مناڵتره، کچ و کوڕێکى لێی هه‌یه، کچه‌که ته‌مه‌نى 11 ساڵه ویستى به شووى بدات به که‌سێک که 40 ساڵ له خۆى گه‌وره‌تره، دایکه‌که‌شى به ناچارى هه‌ردوو مناڵه‌که‌ى هه‌ڵگرتوو خۆى گه‌یانده له‌نده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌و په‌یوه‌ندییه دژه ئینسانییه خۆى ڕزگار بکات.
هه‌رچه‌ند ئال ڕاشد هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌یانیدا بەڵام بێ سوود بوو، شا عه‌بدولعه‌زیز پاشاى سعودیه له مێژووى ژیانیدا 400 ژنى هێناوه.
ئه‌مه مشتێکى بچووکه له خه‌رمانى ئه‌و تاوانانه‌ى که کردوویانه به‌رانبه‌ر به که‌سه نزیکه‌کانى خۆیان، ئه‌بێ به‌رانبه‌ر به خه‌ڵک و نه‌یارانیان چى ڕه‌فتارێکى دڕندانه‌یان ئه‌نجام دابێت، ئه‌وه ئه‌و تاوانانه‌ن له ژماردن نایه‌ت که تاسه‌ر ئێسک دڕندانه و دژه ئینسانى بووه، ئه‌م میراته که به‌شێکى که‌ممان باس کرد، کارکردى هه‌موو نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانى جیهانه.
بۆیه ناکرێ حیزبێکى سیاسى نه‌ته‌وه‌په‌رست و ناسیۆنالیست خواستى گشتى خه‌ڵک له ئازادى و یه‌کسانى و خۆشگوزه‌رانى به‌دى بهێنێ، چوونکه ئه‌م ناسیۆنالیست و نه‌ته‌وه‌په‌رستانه سه‌ر به خێزانى بۆرژوازین، که چینى چه‌وسێنه‌رى کۆمه‌ڵگەن، به‌بێ چه‌وساندنه‌وه‌ى به‌شێکى زۆرى کۆمه‌ڵگە ناتوانن درێژه به سیاسه‌تى خۆیان بده‌ن، به تایبه‌تى له‌م قۆناغه‌دا که سه‌رمایه‌دارى تووشى قه‌یرانێکى قوڵ و خنکێنه‌ر بووه‌ته‌وه هیچ حیزبێکى سیاسى که سه‌ر به خێزانى بۆرژوازییه ناتوانێ نوزه‌ى ئازادى بۆ کۆمه‌ڵگە سه‌رکوت نه‌کات، ئه‌و بیرۆکه که باس کوردایه‌تى ڕه‌سه‌ن ئه‌کات، بیرۆکه‌یه‌کى دواکه‌وتوانه‌یه که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ى گێلکردنى خه‌لکى کوردستانه، به تایبه‌تى خه‌ڵکى کرێکار و زه‌حمه‌تکێش، چه‌ندین سه‌ده‌یه ناسیۆنالیسته‌کانى کورد هه‌وڵ ئه‌ده‌ن که ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه وه‌ک سوونه‌تێکى ڕیشه‌دار له کۆمه‌ڵگەى کوردی‌دا جێگیر بکه‌ن، که توانیویانه تا ڕاده‌یه‌کى زۆر له‌م سیاسه‌ته‌یاندا سه‌رکه‌وتوو بن، کاتێک هه‌موو حیزبه‌کانى ناسیۆنالیستى کوردى ڕووبه‌ڕووى ناڕه‌زایه‌تى تووندى خه‌ڵک بوونه‌ته‌وه، بەڵام ده‌ست مایه‌یه‌ک که به ده‌ستیانه‌وه ماوه (کوردایه‌تى ڕه‌سه‌نه) چونکه زۆرێک له خه‌ڵک تا ئێستا ئه‌ڵێن تیرۆر و ڕه‌شه‌کوژى و کوشتنى هاوڕێ و کادره‌کانى خۆیان، برسى کردنى خه‌ڵک، نه‌بوونى ئاو و کاره‌با و خراپى ڕێگاوبان و شه‌قامه‌کان، نه‌بوونى پیداویستى پزیشکى له نه‌خۆشخانه‌کان و ده‌یه‌ها و سه‌ده‌ها کار و کرده‌وه‌ى دژى ئینسانى، هه‌موو ئه‌مانه هه‌ڵقولاوى سیاسه‌تى کوردایه‌تین، ئه‌م کوردایه‌تى ڕه‌سه‌نه کارتێکى کارایه به ده‌ستى ناسیۆنالیستى کورده‌وه بۆ فریودانى خه‌ڵک و کێش کردنیان به دواى سیاسه‌ته‌کانى خۆیان.
کاتێک که ڕاستى کرده‌یی سیاسه‌تى کوردایه‌تى ئه‌بینى، ناتوانى شتێکى جیاواز له سیاسه‌ت و کارکردى یه‌کێتى و پارتى به‌دى بکه‌یت، هه‌ر هه‌مان عه‌قڵ و هه‌مان ئه‌نجامه.
ناوه‌ڕۆکى کوردایه‌تى ڕه‌سه‌ن، به پیرۆز ڕاگرتنى بۆرژوازى کوردى و چه‌وساندنه‌وه‌ى کرێکاران و خه‌ڵکى زه‌حمه‌تکێشه، هه‌ر که‌سێ له‌م سیاسه‌ت و ستراتیژه لا بدات به سزاى (گه‌ل و شۆڕشى کوردایه‌تى ئه‌گه‌یه‌نن).
ماویەتی