کارنامه‌ى ڕابه‌رانى حیزبه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى کوردایه‌تى نووسینی: عوسمان محەمەد
کارنامه‌ى ڕابه‌رانى حیزبه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى کوردایه‌تى
نووسینی: عوسمان محەمەد
کاتێ ئاوڕ له مێژووى دوور و درێژى بزووتنه‌وه‌ى کوردایه‌تى ئه‌ده‌ینه‌وه، سه‌یرى ئه‌و هه‌موو قوربانى و کاره‌ساتانه‌ى خه‌ڵکى کوردستان ئه‌که‌ین، کە له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌سه‌ریاندا هاتووه، یان دەڕوانینە تۆماری دوورودرێژی گیان له‌ده‌ستدانى هه‌زاران ئینسانى کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و دڵ پڕ له هیوا، کە له ژێر سایه‌ى سیاسه‌ت و ده‌سه‌لاتى ئه‌واندا گیانیان به‌خت کردووه، دەبینین چ مەرگەساتێک بەسەر خەڵکی کوردستان هاتووە. لە کۆمەڵگەی کوردستاندا به ده‌گمه‌ن هەیە خه‌ڵک پریشکى ئاگرى سیاسه‌تى بزووتنه‌وه‌ى کوردایه‌تى به‌رى نه‌که‌وتبێ، کە له ئه‌نجامى کارکرد و سیاسه‌ته‌ى ئه‌واندا، توشی هاتوون. که‌م ماڵ و خێزان هەیە تاڵاوی کارنامەی بزوتنەوەی کوردایەتی نەچەشتبێ. بە دەیان هەزار خیزان توشی ماڵویرانی و ئاوارەیی و دەیان دەردەسەری بوون، ماڵیان سوتاوە، رەزوباغیان تێکدراوە، خانوویان ڕوخاوە، له زیندانى ڕژێمه فاشستەکانى عێراقدا به‌ر ئازار و ئه‌شکه‌نجه کەوتوون، ئه‌وه جگه لەوەی لە ململانێ و شەڕو کێشەی ئەم بزوتنەوەیە لەگەڵ رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقدا، بەهەزاران ئینسان کوژراون یان لە سیاچاڵەکان و دەزگا مەرگچینەکاندا لە سێداره دراون. هه‌موو ئه‌و کاره‌ساته گه‌ورانه له پێناو ده‌ستکه‌وتى سیاسى و ئابوورى به تایبه‌تیش بۆ به‌شداریکردن له ده‌سه‌ڵاتدا بووه.
سەرانی بزوتنەوەی کوردایەتی بۆ هەڵخراندنی جەماوەری بیبەشی کوردستان و کۆکردنەوەیان لەدەوری سیاسەت و ئامانجەکانیاندا، بەڵێنی قەبە، وادەی گەورەیان دەدا… دەیانوت هەر کوردستان رزگاری بوو، ئیوە دەکەونە ناو دنیای ئارام، ژیانی تەسەل، ئازادی و مافە رەواکانتان بۆ فەراهەم دەبێت. دەیانوت قەرەبووی ماندوبوون و قوربانیدانەکانتان بە ژیانێکی شیوە بەهەشتی دەدەینەوە، گیانی جگەرگۆشە قوربانیەکانتان، شاد دەکەین و مەدالیای شەرەف پارێزیان پێدەدەین. منداڵان و که‌س و کارتان، ئه‌خه‌ینه ناز و نیعمه‌تى شاهانه‌وه، له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه جیاوازیان ئه‌بێت له‌گه‌ڵ مناڵانى تردا، به‌ڵام ئەوا زیاتر لە ٣٠ ساڵە، کوردستان لەژێر چەپۆکی بەعسیەکان نەماوەو دەسەڵات بەدەستی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتیەوەیە، گەیشتن بەدەسەڵات و هەموو بەڵێنەکانیش نەک هەر بوونە بلقی سەرئاو، بەڵکو ئەو موسیبەت و کوێرەوەریانەی لەسەر دەستی ئەم جەنابانەی بزوتنەوەی کوردایەتی رووبەرووی خەڵکی کوردستان بۆتەوە، درێژکراوەی هەمان ستەم و بێمافی و سەرکوتی بەعسی لە گۆڕنراوە. خۆشى و ده‌ستکه‌وته‌کان بۆ هه‌ندێ که‌س بوون که به په‌نجه‌ى ده‌ست ئه‌ژمێردرێن، ئه‌ویش سه‌ر به خێزان و بنه‌ماڵه‌کانى خۆیان بوو، بۆ خه‌ڵکی کوردستانیش بوون به نه‌گبه‌تى و برسێتى و مایەی قات و قڕی. ئه‌و کاره‌ساتانه‌ى که له سه‌ر ده‌ستى ئه‌واندا به سه‌ر خه‌ڵکدا هاتووه، ئه‌وه‌نده زۆره له ژماردن نایه‌ت، ته‌نانه‌ت ڕژێمه یه‌ک له دواى یه‌که‌کانى به‌غداش نه‌یتوانیوه ئه‌و نه‌گبه‌تیانه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بهێنن.
کارنامه‌ى سیاسى ئه‌وان چى له شار و چى له شاخ، هه‌میشه دژى ئاوات و ئامانجى خه‌ڵک بووه، هه‌میشه پشتگیریان له چینه دارا‌کان کردووه، ئه‌وه‌نده چیرۆکى دژه ئینسانى و دژه خه‌ڵکیان تۆمار کردووه له ژماردن نایه‌ت، ئه‌م چیرۆکانه ئه‌وه‌نده دڕندانه‌ن ڕه‌نگه له مێژووى هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک تۆمار نه‌کرابێ، هه‌رچى تاوان هه‌یه که له مێژووى نه‌ته‌وه‌کانى تر به میرات به جێمابێ، بزووتنه‌وه‌ى ناسیۆنالستى کوردى تاقیکردۆته‌وه.
به‌شێکى به‌رچاو له خه‌ڵک هه‌تا ئێستا پێیان وایه ئه‌م حیزبانه کوردایه‌تى ناکه‌ن و له ڕێباز و سیاسه‌تى کوردایه‌تى لایانداوه و کوردایه‌تى ڕه‌سه‌نیان په‌یڕه‌و نه‌کردووه، بۆیه چاوه‌ڕوانى حیزبێکى کوردى ڕه‌سه‌نن، که بێته مه‌یدانى سیاسى و بتوانێ هه‌لومه‌رجى سیاسى و ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى له سه‌رانسه‌رى کوردستان بگوڕێ و ئازادى و خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵکى کوردستان به‌دى بهێنین.
ئه‌م بیروبۆچوونه سیاسییه مێشکى زۆرى خه‌ڵکى کوردستانى داگیرکردووه، به‌شێک له سیاسییه‌کان و زۆرێک له ڕۆشنبیران و چاودێرانى سیاسى و لایه‌نگرى بزووتنه‌وه‌ى ناسیۆنالیستى کوردین.
هه‌ر وه‌ک چۆن لایەنگرانى مه‌زهه‌بى شیعه چاوه‌ڕوانى (ئیمامى مه‌هدى) ئه‌که‌ن ئه‌ویش هه‌ر نایه، به‌شێکى زۆرى خه‌ڵکى کوردستانیش له چاوه‌ڕوانى حیزبێکن که په‌یڕه‌وى له سیاسه‌تى کوردایه‌تى ڕه‌سه‌ن بکات.
دیاره کوردایه‌تى ڕه‌سه‌ن، له دید و بۆچوونى ئه‌و خه‌ڵکه‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ر به گه‌نده‌ڵى و دزى و تیرۆرى هاوڕێ و هاوخه‌باته‌کانى خۆیان و دابینکردنى ته‌واوى مووچه‌ى کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران و زۆرکردنى هه‌لى کار و نه‌هێشتنى بێکارى و دابینکردنى خزمه‌تگوزارى و ئاو و کاره‌با و چاککردنى ڕێگا و بانه‌کان و ئازادى بیروباوه‌ڕى سیاسى و ده‌یه‌ها و سه‌ده‌ها و کار و کرده‌وه‌ى باشتر که ئازادى و خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵکى کوردستان ئه‌هێنێ.
کام حیزبى سیاسى و ناسیۆنالیستى ئه‌توانێ ئازادى و خۆشگوزه‌رانى به‌دى بهێنێ
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا حیزبێکى سیاسى و سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى ناسیۆنالیستى کوردى ئه‌توانێ مافه گشتیەکانى خه‌ڵک دابین بکات؟ کاتێک ئاوڕێک له مێژووى بزووتنه‌وه‌ى کوردایه‌تى ئه‌ده‌ینه‌وه به ته‌نها سه‌یرى سه‌د ساڵى ڕابووردوو ئه‌که‌ی، هیچ قۆناغێکى مێژووى نابینى، که ئه‌م حیزب و بزووتنه‌وه چه‌کداریانه، له به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خه‌ڵک کاریان کردبێت، یاخود له هیچ وێستگه‌یه‌کدا نه‌یانتوانیوه ئازادى و خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵک دابین بکه‌ن، بەڵکو هه‌میشه به‌شى زۆرى کرێکار و خه‌ڵکى زه‌حمه‌تکێشى چه‌وساوه و به‌شێکى که‌مى بۆرژوازى چه‌وسێنه‌ر بوونه ده‌ستیان به سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانى کوردستاندا کردووه و بۆخۆیان و خیزانەکانیان قۆرخیان کردووه، هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تى هه‌ڵبڕیبێ یان بووبێته ڕێگر له به‌رده‌م سیاسه‌ت و کارکردیان، ئه‌وه به‌شێوه‌ى جۆراجۆر که‌وتوونه‌ته دژایەتی کردن و سرینەوەی. بە تیرۆرکردنى کادره بارزه‌کانیان و به زیندانیکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و هه‌ڕه‌شه کردن هه‌وڵیان داوه خه‌فه‌یان بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر بڕێک دوور بکه‌وینه‌وه له ده‌مارگیرى نه‌ته‌وه‌یى و سه‌یرى کۆمه‌ڵگە به واقعى بکه‌ین و بزانین چى ئه‌گوزه‌رێ، ئه‌بینین ناکۆکى و ململانێی چینه‌کان ڕۆژانه درێژه‌ى هه‌یه، چینێک چه‌وساوه و چینێک چه‌وسێنه‌ر، ئه‌م سیسته‌مه‌ش مۆرکى گشتى گشت وڵاتانى جیهانه و باڵى به سه‌ر هه‌موو په‌یوه‌ندیەکانى کۆمه‌ڵگەدا گرتووه، له گشت مه‌یدانه‌کانى ژیاندا به ئاشکرا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه.
گشت بزووتنه‌وه ناسیۆنالیستیەکانى جیهان، جا سه‌ر به هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێک بێت، کورد، عه‌ره‌ب، تورک، فارس، هه‌ر هه‌موویان ده‌مڕاست و پاسه‌وانى به‌رژه‌وه‌ندیەکانى بۆرژوازین، گشت یاسا و رێساى کۆمه‌ڵگەش ئه‌خه‌نه خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندى و کۆمه‌ڵایه‌تى سیاسى خۆیانه‌وه، ژێرخانى ئابوورى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌سه‌رخانێکى تۆکمه و ته‌نراو به دادگا و ده‌سه‌ڵات و زیندان و هێزه داپڵۆسێنه‌ره جۆراجۆره‌کانه‌وه به گۆرانى و مۆسیقا و خوێندنه‌وه و وه‌رزش و ده‌زگاى ڕاگه‌یاندنه‌وه به گشتى ئه‌خرێته خزمه‌ت ئه‌و ژیرخانه ئابووریه‌وه، که ئابوورى سه‌رمایه‌دارییه، کاتێ که حیزبێکى سیاسى یان بزووتنه‌وه‌یه‌کى چه‌کدارى، له هه‌ر گۆشه‌یه‌کى ئه‌م گۆى زه‌ویه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى ناسیۆنالیستى بێت، ئه‌وه نه ئه‌توانێ خۆشگوزه‌رانى و نه ئه‌توانێ ئازادى بۆ گشت کۆمه‌ڵگە و خه‌ڵک به‌دى بهێنێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان نوێنه‌رى چینێکى دیاریکراوى کۆمه‌ڵگەن و به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و چینه ئه‌پارێزن، بۆ به‌ره‌و پێشچوونى ئه‌م سیاسه‌ت و ستراتیژه‌ش ئه‌بێ چینه‌که‌ى تر‌ى کۆمه‌ڵگە که چینى کرێکار و خه‌ڵکى ئازادیخوازه به چه‌وساوه‌یی بمێنێته‌وه.
ئه‌حزابى بۆرژوازى و ناسیۆنالیستى، هه‌میشه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان که ناکۆکیه چینایه‌تیه‌کان په‌رده‌پۆش بکه‌ن، هه‌زاره‌ها چیرۆکى تراژیدى درووست ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک فریو بده‌ن به کێشى بکه‌ن بۆ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیەکانى خۆیان، تا ئێستا هه‌زاره‌ها خه‌ڵکى کرێکار و زه‌حمه‌تکێش بوونه‌ته قوربانى و سه‌ده‌ها کاره‌سات و مه‌ئساتى گه‌وره و دڵته‌زێن به‌سه‌ر خه‌ڵکدا هاتووه له درێژه‌ى سیاسه‌ت و کارکردى ئه‌واندا، به ده‌گمه‌ن خێزانێک ئه‌بینی که پریشکى ئاگرى سیاسه‌تى ئه‌حزابى ناسیۆنالیستى کوردى به‌رى نه‌که‌وتبێ، هه‌میشه بارقورسیه‌کى گه‌وره بوونه به سه‌ر خه‌ڵکى کوردستانه‌وه، خۆشیان له هه‌رکوێیه‌ک ژیابێتن جیاوازیه‌کى زۆر گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا هه‌بووه له بارى مادى و مه‌عنه‌وییه‌وه.
هیزە ناسیونالیستە بۆرژوازییەکان هەوڵیانداوە، بە پاساوی رزگاری میللەت لەدەست شۆڤینیستی عەرەبی و کۆتاییهینان بە پلە دوویی خەڵکی کوردستان. رەوایەتی بە بوونی خۆیان وسیاسەت و شیوازەکانی خەباتی خۆیان بدەن و خۆیان بە کیشەی سیاسی خەڵکی کوردستانەوە هەڵبواسن و بانگەوازی ساختە بۆ “رزگاری کوردستان” بکەن.
به‌دریژای مێژوو هه‌وڵیانداوه که خه‌ڵک فریو بده‌ن له چوارچێوه‌ى ئه‌م سیاسه‌سه‌ته‌یان. بەڵام کاتێک ئاوڕ له مێژووى شه‌ست ساڵی ڕابردوو ئه‌ده‌ینه‌وه، چاوت به‌ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره و بچووکانه ئه‌خشێنین که به سه‌ر خه‌ڵکدا هاتووه له کاول کردن و بۆردوومانى لادێکانه‌وه بگره هه‌تا سووتاندنى خانووبه‌ره و هه‌تا کووشتارى به کومه‌ڵ و زیندان و له سێداره‌دان و ئه‌شکه‌نجه و ڕه‌شبگیرى رۆژانه و ترس و له‌رز و دڵه‌ڕاوکێى هه‌میشه‌یى که مۆته‌که‌یه‌کى ڕه‌ش بووه به‌سه‌ر خه‌ڵکی کورد زمانه‌وه ئه‌مانه و زۆر کاره‌ساتى تر به درێژایی سیاسه‌تى ئه‌مانه که‌س نه‌یتوانیووه قۆناغیک له ژیانى خۆیدا به ئارامى و به بێ دڵه‌راوکێ به‌سه‌ر بردبێ.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان به‌بێ سیاسه‌ت و کارکردى ئه‌م… حیزبانه‌ى بزوتنه‌وه‌ى کوردایه‌تى له ژێر سایه‌ى سیاسه‌تى شۆڤینی عه‌ره‌بیدا ژیانى بکردایه، جیاوازییەکی ئەوتۆی نەدەبوو. ڕاسته له‌ژێر سایه‌ى حکومه‌ته یه‌ک له دواى یه‌که‌کانى عێراقدا خه‌ڵکى کوردستان ژیانێکى مه‌ینه‌تباریان به‌ڕێکردووه به تایبه‌تى له‌سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ڕ‌ژێمى به‌عسدا، که ڕژێمێکى ناسیۆنالیستى میلیتانتى عه‌ره‌بى تا سه‌ر ئێسقان دژى مرۆڤ و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان بوو، به‌ڵام هه‌میشه کارکرد و سیاسه‌ته‌کانى حیزبه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى کوردایه‌تى وه به تایبه‌تى پارتى و یه‌کێتى لەلایەکەوە به‌هانه‌ى داوه به حکومه‌ته یه‌ک له دواى یه‌که‌کانى به رژێمى به‌عسیشه‌وه که مه‌ینه‌ته‌کانى خه‌ڵکى کوردستان قورس تر و زیاتر بکات، لەلایەکی تریشەوە بوونەتە تەواوکەری کارە دژە ئینسانیەکانی رژێمی بەعس.
هه‌ر حزبیکی سیاسی ئه‌گه‌ر له پێناوى رزگارى خه‌ڵکدا نه‌بێ، ئه‌گه‌ر خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵک نه‌هێنێ، ئه‌گه‌ر سیاسه‌ته‌کانى نه‌بێته ئارامى و ئاسووده‌ى بۆ خه‌لک، ئه‌وه بێگومان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌بێته سه‌رچاوه‌ى ده‌رد و مه‌ینه‌تى بۆ خه‌لک، بۆیه خه‌یاڵى چاوه‌ڕوانى هاتنى حیزبێکى ناسیۆنالیستى ڕه‌سه‌نى کوردى، ئه‌وه له ئه‌ندیشه و خه‌یاڵێکى شاعیرانه و ناواقعیانه تێپه‌ڕ ناکات، چوونکه هه‌موو حیزبه‌کان به‌رگرى له‌به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى چینێکى دیارى کۆمه‌ڵگە ئه‌که‌ن، ئه‌وان هه‌رچى ناوێک له خۆیان بنێن هه‌رچه‌نده بریقه‌داریش بێت ئه‌وه بۆ ڕاپێچکردنى زۆرینه‌ى خه‌ڵکى کرێکار و زه‌حمه‌تکێشه له ده‌ورى سیاسه‌ت و کارکردى خۆیاندا، ئه‌گینا به قه‌د نووکه ده‌رزیه‌ک له به‌رژه‌وندی گشتى خه‌ڵکدا نییه.
ماویەتی…