ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی.. دیسان وەڵام بە هاوڕێ سامان.
خه‌سره‌و سایه
به‌دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی وتارێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌م له‌بۆچونه‌کانی هاوڕێ سامان که‌ریم سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، چاوه‌ڕوانیم ئه‌وه‌بوو که‌وه‌ڵامێکی کۆنکرێت به‌و ده‌یان پرسیار‌و سه‌رنجانه بداته‌وه که له‌و وتاره‌دا به‌ره‌وڕووی کراوه‌ته‌وه، وه‌یا لانی که‌م ڕێگایه‌کی دروست بۆ ئه‌و ناکۆکیانه بخاته به‌رده‌ست که‌له بۆچون وهه‌ڵویسته‌کانیدا له‌مه‌ر ڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیی تێ که‌وتووه. له‌مه‌ش که‌متر چاوه‌روانی من ئه‌وه‌بوو که هیچ نه‌بێت قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیانه بکردایه که‌له‌بۆچون وهه‌ڵویسته‌کانیدا سه‌ری هه‌ڵداوه و پێمان بڵێت که له سه‌ر بنه‌مای چ لێکدانه‌وه‌یه‌ک له‌ساڵی 2014دا وه‌ک لایه‌نگرێکی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵوێست ده‌گرێ و بۆچی له2017 دا به‌پێچه‌وانه‌که‌ی گه‌یشتووه. به‌داخه‌وه هاورێ سامان گه‌رچی وانیشان ده‌دات که‌وتاره‌که‌ی به‌ناوی “دەوڵەتی کوردی و دیباتی نێوان کۆمۆنیزم و ناسیونالیزم!”، وه‌لامێکه به وتاره‌که‌ی من، به‌ڵام به‌هیچ جۆریک خۆی له‌قه‌ره‌ی بابه‌ت و بڕ‌گه‌کانی ئه‌و وتاره و ناوه‌رۆکی ڕه‌خنه‌کان نه‌داوه و ته‌نها له‌گۆشه‌و که‌ناره‌وه چه‌ند جارێک ئاماژه‌ی بۆ ناوی من و وتاره‌که کردووه، تا به‌هه‌موان بڵێ “وه‌ڵامێکم داوه‌ته‌وه!”. بێگومان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامێکی ئاوا‌شدا دروست ئه‌وه‌یه که بڵێم ته‌واوی ئه‌و ره‌خنه و بۆچون و پرسیارانه‌ی که له‌وتاری “ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، کام سیاسه‌تی کۆمۆنیستی!- وه‌ڵامێک به هاوڕێ سامان که‌ریم- ” هاتووه، له‌شوینی خۆیدا باقین و چاوه‌ڕێی وه‌لامن. به‌ڵام ئه‌مه خۆێ گوزارشت له شیوازێکی دیاریکراو له‌جه‌ده‌لی سیاسی ده‌کات، که‌ناکرێ به‌فه‌رامۆشی بسپێردرێت.
شێوازی هاوڕێ سامان له‌جه‌ده‌لی سیاسی‌دا!
هاوڕی سامان دوایین ڕه‌سته‌ی وتاره‌که‌ی به‌وه کۆتایی دێنێت که: “پیویستە ئەلگۆیەکی ڕاقی و مۆدێرن لە دیبات و گفتوگۆ بۆ کۆمەڵگا نمایش بکەین”، به‌لام ئایا خودی خۆی له‌وه‌ڵامه‌که‌یدا به بۆچوون و ڕه‌خنه‌کانی من په‌یره‌وی له‌م ئه‌لگۆیه کردووه؟
به‌داخه‌وه هاوڕێ سامان په‌نای بۆ شێوازێک له جه‌ده‌لی سیاسی بردووه که به یه‌کجاری پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ “ئه‌لگۆیه‌کی ڕاقی و مۆدێرن له‌دیبات و گفتوگۆ”، چونکه له‌باتی ئه‌وه‌ی وه‌لامدانه‌وه‌یه‌کی کۆنکرێت به‌ڕه‌خنه و بۆچونه‌کانی نێو وتارێکی دیاریکراو، بخاته به‌رده‌ست، باسه‌که‌ی بردۆته شوێنێکی تر و ئاگاهانه، ته‌ره‌فی به‌رامبه‌ر و ته‌واوی ئه‌و ڕه‌خنه و بۆچوونه‌نای که ئاراسته‌ی کراوه، له”دیباتی نیوان کۆمۆنیسته‌کان و ناسیونالیسته‌کاندا” وونکردووه و به‌م جۆره‌ش جه‌ده‌لێکی سیاسی نیوان دووکه‌سی گۆڕیوه بۆ گفتوگۆی نیوان دووجوڵانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌م شیوازه له جه‌ده‌لی سیاسی کاتێک خۆی به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه که هاوڕی سامان به‌زمانی “هاوڕیان” به‌گشتی ده‌دوێ و “حه‌ریف” و موخاتبی وه‌ڵامه‌که‌ی خۆی له که‌سێکی دیاری کراوه‌وه ده‌گۆڕێ بۆ کۆمه‌ڵه کاسانێک که نه ناویان مه‌علوم و نه بۆ چونه‌کانیشان تایتڵێکیان هه‌یه. به‌تایبه‌تی کاتێک که “نوسینی هاوڕیانێک”، وه‌یا ” نووسەرانی بزووتنەوەکه‌مان”، وه‌یاخۆد “بۆچوونی هاوڕیانێک”، وه‌ک ته‌ره‌فی به‌رامبه‌ر له‌م جه‌ده‌له سیاسیه‌دا، له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه کراونه‌ته نێشانه‌یه‌ک بۆ ئاراسته‌کردنی ڕمی وه‌لامه‌کانی خۆی. ئه‌مه ئیتر نه‌ک هه‌ر به‌شه‌به‌ح کردنی خاوه‌نی بۆچونه‌کان و تێکه‌ڵکردنیانه به‌وجۆره‌ی که دڵ ده‌یخوازێ، به‌ڵکو خۆ ده‌ربازکردنێکی خشکه‌ییه له ڕه‌خنه‌ی به‌رامبه‌ر و بازدانه به‌سه‌ر هه‌ر راستیه‌کدا که له ئه‌نجامی ئه‌م جه‌ده‌ل و گفتۆگۆیه‌دا سه‌وزبووه.
دیاره ئه‌و هه‌قی خۆیه‌تی به‌چ شێوازێک “دیبه‌یت” به‌ڕی ده‌خات، ته‌نانه‌ت هه‌قیه‌تی بوچونی “هاوڕیان به‌گشتی” و”نوسه‌رانی بزوتنه‌وه‌که‌مان” و بۆچوونه‌کانیان هه‌ڵسه‌نگێنێ و بیانداته‌به‌ر ره‌خنه، به‌لام ناهه‌قی ده‌کات ئه‌م شیواز و دیبه‌یت کردنه به‌پای وه‌لامدانه‌وه به‌که‌سێکی دیاریکراو و بۆچوونیكی دیاریکراو که هه‌لگری ناو و تایتلێکی دیارکراوه بنوسێ. هه‌روه‌ها ناهه‌قی ده‌کات بۆ سه‌پاندنی بۆچوونه‌کانی ده‌ست بۆ “موجامه‌له‌ی سیاسی” و” نائه‌مانتداری له گواستنه‌وه‌ی بۆچونه‌کان” به‌رێ و داواش له‌به‌رامبه‌ره‌که‌ی بکات که “ئه‌لگۆیه‌کی راقی و مۆدێرن نمایش بکات.
به‌دڵنیایه‌وه شیوازێک له‌جه‌ده‌لی سیاسی که‌هاوڕێ سامان پشتی پێبه‌ستووه، نه‌ک هه‌ر که‌مترین کۆمه‌ک ناکات به رۆشنکردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کان و جێگیرکردنی سیاسه‌تێکی کۆمۆنیستی، به‌ڵکو فه‌زایه‌کی ناسالم و سه‌ره‌گیژه له‌ئاست بزوتنه‌وه‌که‌ماندا ده‌خوڵقێنێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که جه‌ده‌لی سیاسی و خه‌باتی فکری به‌لای ئه‌وه‌وه مه‌یدانێک نیه بۆ هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته زهنیه‌کانی سه‌ر ڕیگای خه‌باتێکی یه‌کگرتوانه و یه‌کده‌ست کردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی کۆمۆنیزم به‌ده‌وری سیاسه‌تێکی کۆمۆنستیدا. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که جه‌ده‌لی سیاسی بۆ کۆمۆنیسته‌کان جگه له‌وه‌ی هه‌وڵێکی به‌لگه‌دار و ئه‌مانه‌تداره و به‌ده‌ره له موجامه‌له‌ی سیاسی، کرده‌یه‌کی ئامانجدارانه و هه‌ڵگری ئالته‌رناتیڤه، به‌م پێیه‌ش ناکه‌وێته شوێنی ئه‌وه‌ی که بۆچونی کام فه‌رد و ڕای کام شه‌خس دروسته، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی که چاوی له مه‌نفه‌عه‌تی جولانه‌وه و حزبه‌کانی به‌ستووه و مه‌سئولانه و مولته‌زم به‌قه‌وانین و سونه‌ته‌کانی حزبیه‌ت و یه‌کپارچه‌یی راگرتنی هیزه‌کان له هه‌ر جه‌ده‌لێکدا مامه‌ڵه ده‌کات. هاوڕێ سامان که سەرزەنشتی ئێمە دەکات به‌وه‌ی ئومێدیکمان بە هیزی بزووتنەوەکەمان نیە وگه‌ره‌کیه‌تی خۆی له‌مه‌وقعیه‌تیه‌کی جیاوازتر له‌ئێمه به‌رامبه‌ر به‌حزبه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری نیشان بدات، ئه‌و ئه‌رکه‌شی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ که به‌شێوه‌یه‌کی ئوسولێ هاوشانی هاوڕێکانی تێبکۆشێت بۆ جێگیرکردنی سیاسه‌تیکی کۆمۆنیستی و یه‌کگرتووکردنی هیزه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری و راکێشانیان بۆ مه‌یدانی کاری کۆمۆنیسی. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رکێکی ئاوا‌شدا ده‌بێ به‌رله‌هه‌ر شتێک ده‌ست له‌م شێوازه له‌جه‌ده‌لی سیاسی هه‌ڵگرێ. ته‌نانه‌ت ده‌بێ خۆی به‌پایبه‌ند به‌زه‌وابت و سونته حزبییه‌کانه‌وه بزانێ و کاتێکیش له‌مباره‌وه سه‌رپێچیه‌کان ده‌خڕیته به‌رده‌می به‌سازکردنی حکایه‌تی “دیاله‌کتیکی مه‌عکوس” گاڵته‌ی پێنه‌کات، به‌پێچه‌وانه‌وه ئاکامه زیانباره‌کانی جه‌ده‌لیکی ئاوا به‌ر له هه‌ر که‌سێک ڕوی له هاوڕێ سامان خۆیه‌تی.
“کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان”، گرێی فکری له‌کوێدایه!
هاوڕی سامان پاش ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵمه‌تێکی خویندنه‌وه و گویگرتن له‌وتار و نوسینی “هاوڕیان” و سه‌رانی حزبه کۆمۆنیست و ناسیونالیسته‌کان ده‌بێته‌وه، دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌مان پرسیار که له هه‌ردووبه‌شی ووتاره‌که‌ی پێشودا کردویه‌تی. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌چۆن”ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی” کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، به‌بێ بوونی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی، چاره‌سه‌ر ده‌کات؟. له‌م باره‌وه دیسانه‌وه ده‌ڵێت:
“لە هیچ ووتارێکدا، کە دووا ووتاریان لە بزووتنەوەی ئێمەدا تا نوسینی ئەم باسە ووتاری هاوڕێی خۆشەویست خەسرەو سایەیە..، نەمخوێندەوە و نەم بیست کە چۆن کوردوستانێکی سەربەخۆ دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کۆسپەکان و”کێشەی کورد بێستەمی نەتەوەیی، چونکە ئەم ستەمە نەماوە”چارەسەردەکات”– هێڵی ته‌ئکید هی منن-
به‌م پێیه”مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌بێ سته‌می نه‌ته‌وه‌یی” هه‌م بۆته گرێیه‌کی زهنی وهه‌م ئه‌وی گه‌یاندووه به‌و باوه‌ڕه‌ی که‌ئیتر “باسەکانی لینین ومەنصور حیکمەت”چوارچیوه‌یه‌ک نین بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که”ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی” کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی چاره‌سه‌ر ده‌کات!. به‌ڵام ئه‌وه من و هاوڕێیانیکی تر نی‌یه که‌مولزه‌م بین بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م گرێیه‌ی مێشکی ئەو، به‌ڵام ئه‌کرێ چه‌ندین به‌ڵگه بخه‌ینه به‌رده‌ست بۆ پێچه‌وانه سه‌ڵماندنی ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه. سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق کە هاوڕێ سامان خۆی له‌داڕشتنه‌وه‌ی به‌نده‌کانیدا به‌شداربووه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی به‌م جۆره روون کردوەتەوە:
“ ومن بعد الحرب واحتلال العراق وإسقاط سلطة البعث، فإنّ خطط أمريكا والتيارات السياسية القومية والاسلامية البرجوازية في العراق لإعادة تنظيم الدولة على أسس الانقسام القومي، الاثني والديني، قد عمقت الهوة والتقابل القوميين في العراق. ونتيجة لكل ما تقدم فإنّ المسالة الكردية ظلت معضلة بحاجة الى الحل، وفي ظل مثل هذه الاوضاع، فإنّ التعایش المشترك والخالي من المشاكل بين الجماهير الكردية والعربية في إطار عراق موحد يواجه مصاعب جدية.
إنّ الحزب الشيوعي العمالي العراقي يعترف رسمیا، کمبدأ، بحق الانفصال عن العراق واقامة دولة مستقلة عن طريق عملیة استفتاء حرّ وشامل للجماهير في كردستان ، ويقف بالضد من أيّة أعمال قسرية أو عسكرية تتعرض لذلك الاستفتاء الحرّ. يناضل الحزب الشيوعي العمالي العراقي من أجل الحسم الفوري لهذه المسألة ولانتشال جماهير العراق وكردستان من تحت وطأة النزاع القومي، عن طريق إقامة استفتاء حرّ في المناطق التي يسكنها الاكراد في شمال العراق وتحت إشراف المؤسسات الدولية الرسمية.”- به‌رنامه‌ی دونیایه‌کی باشتر/ به‌زمانی عه‌ره‌بی- هێلی ته‌ئکید له‌لایه‌ن منه‌وه‌یه.
وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌کیتر: ئاخرین به‌یاننامه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، که له‌ژێر‌ناوی “بەیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق سەبارەت بە: ریفراندۆم لەکوردستان” کە ١٧ی تەموزدا بڵاوکراوەتەوە و هاوڕی سامان وه‌ک ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی به‌شداربووه له‌نوسینیدا، دیسانه‌وه وه‌لامی به‌هه‌مان پرسیار داوه‌ته‌وه. له به‌یانامه‌که‌دا هاتووه:
لەسەر ئەم بنەمایەو بێ شک، ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی ئازادانە دەربارەی جیابونەوە لە عێراق و (دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ) یاخود مانەوە لە چوارچێوەی عێراقدا، بەمافی یەکسانەوە یەکێکە لە مافە ڕەواکانی جەماوەری کوردستانی عێراق، هەروەها میکانیزکی گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی مەسەلەی نەتەوەیی کورد لە کاتی ئێستادا (لەژێر سەرپەرشتی دامەزراوە رەسمیە نێو دەوڵەتیەکان)” –هێڵێ ته‌ئکید هی منه-
له‌م به‌ڵگانه‌ش زیاتر، دەیان باس و وتاری بزوتنه‌وه‌که‌مان له‌به‌رده‌ستدان که پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی هاوڕێ سامان ده‌سه‌لمێنێ که‌دەڵێ “لە هیچ نوسراوێکدا وەڵامەکەیم دەست نەکەوتوە؟”، لەوانە خودی وتارێکی خۆی که له‌په‌یوه‌ند به‌بانگه‌شه‌ی مه‌سعود به‌رزانیه‌وه بۆ ڕیفراندۆم سالی ٢٠١٤ نوسیویه‌تی و تێیدا دەڵێ:
“باسەکە دەبیتە ئەوەی کۆمۆنیستەکان سیاسەتیان چی بێت ئەگەر ریفراندٶمیک بکرێت و گریمان لە ٦ مانگی داهاتودا؟ دیارە ئەوە گریمانەیە. سیاسەت مانەوە بیت لە چوارچیوەی عێراقی ئێستادا؟ یان جیابونەوە بیت؟ هەموو باسەک ئەوەیە. کامیان بە قازانجی کرێکارە وەکو چێنێک؟! رزگار بونی بەشیک لە چینی کریکار لە ئاگری تیرۆر کاڕیکی خراپە، ئەگەر نەتوانی هەمووی رزگار بکەیت؟! کۆتایی هێنان بە هەراوشەرو توندکردنەوەی نەتەوەپەرستی کارێکی خراپە؟ من پێم وابیت نابێت کۆمۆنیزم چاوەڕێی ئەوە بیت کە ناسیونالستەکان جاڕی ریفراندۆم بدەن، دەبێت وە هەر ئێستا کار بکرێت بۆسەر خستنی پرۆسەی ریفراندۆم و کردنی ئەم پرسە بە پرسی ڕاستەوخۆی خەڵک و دەرکێشانی لە دەست ناسیونالستەکان، بە ” بەڵی” یەکی گەورەوە بۆ جیابونەوەی کوردوستان و پێکهێنانی دەوڵەت تیایدا. “
به‌م پێیه گرفته‌که نەبوونی وەڵامی رۆشن نیە بەو پرسیارە، بەڵکو کێشەکە ئەوەیە کە هاوڕێ سامان کیلۆمەترەکەی خۆی سفر کردووەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ دیدگاکانی چەپی پۆپۆلیستی ساڵانی حەفتاکان و ئه‌م حاله‌ته‌ش ئه‌وی به‌و ئه‌نجامه گه‌یاندووه که به‌ڵگه و نوسراوه‌کان، به‌وتاره‌کانی خۆشیه‌وه نه‌بینێ، وه‌یا به فه‌رامۆشی بیان سپێرێ. که‌وایه ئیتر ئەوە ئه‌رکی خودی خۆیه‌تی کە ئەگەر بۆچونه‌کانی گۆڕیوه، ڕوونی بکاتەوە و بیسه‌لمێنێت که چۆن ڕیفراندوۆم و سه‌ربه‌خۆیی، کە ساڵەهای ساڵه، له‌لایه‌ن جوڵانه‌وه‌که‌مانه‌وه، وەکو ڕێگاچارەیه‌ک پێداگری له‌سه‌ر کراوه، ئیتر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ناکات؟ ئه‌وه ئه‌وه ده‌بێ پێمان بڵێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕێگاچاره‌یه چ ڕیگایه‌کیتر هه‌یه؟ به‌داخه‌وه هاوڕێ سامان به‌درێژایی جه‌ده‌لێکی سیاسی که‌له سه‌رێکیدا ڕاوه‌ستاوه، نه‌ک وه‌ڵامێک به‌م پرسیارانه ناداته‌وه بگره بێئه‌ڵته‌رناتیڤ و بێ چاره‌سه‌ر له‌هه‌لویستێکی مه‌نشه‌فیکانه‌وه د‌ردێنێ و به‌پاساوی ئه‌وه‌ی “ئالوگۆر ڕوییداوه، ده‌وله‌ت سیاده‌ی نه‌ماوه، سه‌رمایه‌داری گڵوباڵ له‌ئارادایه..”، کێشه‌ی کورد و “کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان” بۆ بۆرژوازی و حزبه ناسیونالیسته‌کان جێدێڵێ و کۆمۆنیزم له‌سیاسه‌تێکی چاوه‌روانیدا، بێده‌خاله‌ت له‌کێشه‌یه‌کی واقعیدا که به‌رۆکی به کۆمه‌لگای کوردستان گرتووه ڕاده‌گرێ. له‌م په‌یوه‌نده‌دا ئه‌گه‌ر سه‌رنج له په‌ره‌گرافیك بده‌ین که له به‌شی دووه‌می وتاره‌که‌یدا نوسویویه‌تی، ڕۆشنتر ئه‌م ره‌خنه‌یه به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه:
” بەڵام کەی وە لەکوێ دەوڵەت و سەربەخۆیی ئەم کێشەیەی (واته کێشه‌ی قه‌ومی) چارەسەر کردوەو؟! دەیان کێشە لە دونیای ئەمرۆدا لە نێوان دەوڵەتەکاندا ماوە لەسەر سنور و ئەم پارچە زەوی و ئەو لەتە شاخ و ئەم شاخە بەفرینە و ئەو چاڵە نەوت و گازە، ئەو کانی ئەلماس و یۆرانیوم و… سعودیە لەگەڵ هەموو ووڵاتانی دەوروبەریدا کێشەی هەیە، تازە لەم ماوەیەدا، کێشەی دوو جەزیرەیان (تیران و صەنافیر) لەگەڵ میسردا تاوتۆێکردووە. عێراق و ئێران، ئێران و ئیمارات، روسیا‌و ئێران لە دەریای قەزوین، تورکیا و سوریا و تورکیا و عیراق، ئوکرانیا و ڕوسیا، ئازرباینجان و ئەرمینیا، ئەرجەنتین و بەریتانیا، سودان و باشوری سودان کە نمونەیەکی زۆر تازەیە و کێشەکان گەورەتر بوون، ئێستاش ختوکەی مێرکل و ماکرون بدەیت لە سەر سنوری فەرەنسا وئەلمانیا دەیکەنەوە بە هەرا… سنوری نیشتمان هەمیشە سنوری دەسەڵات بووە، بەپێی توانا و دەسەلاتی زیاتری دەوڵەتی نەتەوەیەک سنورەکەی زیاتر دەبێت. سەرنج لە ئیسڕائیل و ئەو سنورە بدەن کە دیاریکراوە بە پێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتوەکان. تەنها وە تەنها سۆشیالیزم ئەویش لە قۆناغە گەشەسەندوەکانیدا کۆتایی بەم کێشانە دەهێنیت” – سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی/بەشی دووەم/ نوسینی ناوکه‌وانه‌کانو هێڵی ته‌ئکید هی منه-
له‌م ده‌ربڕینانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، چه‌ند هه‌ڵه‌ی فکری وسیاسی ئاماده‌یه:
یه‌که‌م: هاوڕی سامان له‌زهنیه‌تی خۆیه‌وه کێشه‌یه‌کی لێگۆڕیوین بە یەکی گرتوون لەگەل “ده‌یان کێشه”ی تر!. ئه‌ویش کێشه‌یه‌کی قه‌ومیه له‌وڵاتێکی دیاریکراودا، که کوردستانی عیراقه. “ده‌یان کێشه”ش، که ئه‌و به”کێشه نه‌ته‌وه‌یه‌کان” ناویان ده‌بات له‌وانه: کێشه‌ی خاک، سنور، نه‌وت وگاز ئاو ویۆرانیۆم و.. کێشه‌ی نیوان ده‌وڵه‌تان و په‌یوه‌ندیه‌کانی نیوانیانه له‌فه‌زای سیاسی دونیای ئه‌مڕۆدا، که له‌بنه‌ره‌ته‌وه ناچنه نێو خانه‌ی کێشه‌ی قه‌ومیه‌وه، تا له‌ڕیگای ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه‌وه وه‌ڵام وه‌ربگرنه‌وه. له‌حالێکی ئاوا‌شدا هاوڕی سامان ده‌که‌وێته هه‌له‌یه‌کی سیاسی و فکری ڕۆشنه‌وه ئه‌ویش تێکه‌ڵ کردنی کێشه‌ی نیوان ده‌وله‌تان و کێشه‌ی قه‌ومیه له‌ولاتێکدا. کێشه‌یه‌کی قه‌ومی که له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نیوان ولاتان، راسته‌وخۆ وه‌ک به‌شێک له‌سه‌رخانی سیاسی له‌ئارادایه و ناسنامه‌ی ده‌وله‌ت و په‌یوه‌ندی به هاولاتێانیکه‌وە هەیه که زمان و ئیسنیکیان جیاوازه، کردۆته بنه‌مای کێشه و ململانێی نیوان هیزه ناسیونالیسته‌کان. بێگومان تێکەلکردنی کێشەیەکی مەلموس و ناسراوی دنیای ئەمرۆ کە به‌دەیان سال له زوڵمی قه‌ومی و کارەساته‌کانی، هه‌روه‌ها نیو سەدە له‌شەڕی پشت سەرناوە. دواتریش ئه‌م کێشه‌یه له چوارچیوه‌ی فیدرالیزمێکی قەومیدا، که‌شەڕ و کێشەی نێوان ناسیۆنالیزمی کورد و عەرەبی تا ئاستی رق و کینەیەکی گەورەی قەومی قوڵ کردۆته‌وه و هەر ڕۆژە ئەگەری ئه‌وه‌ی هەیە که بگۆڕدرێ بۆ شەڕێکی ماڵوێرانکەر، کێشەیەک کە ئیمکانی داوە بە هەردووک ئه‌م ناسیۆنالیزمه تا جەماوەری کریکار و زەحمەتکێش بکەن بە زەخیرەی کێشمەکێشی خۆیان لەسەر دەسەلات،.. تیکەڵکردنی کێشه‌یه‌کی ئاوا لەگەل کێشەی نیوان دەولەتانێکدا که لەسەر نەوت وگاز و ئاو و.. سه‌ریان هه‌ڵداوه، وه‌یا بەیەکسان گرتنی ئەم دوو جۆرە کێشه‌یه، چ له‌روانگه‌ی مێژوو و ئه‌زمونه‌کان له‌مه‌ڕ کێشه‌ی قه‌ومیه‌وه، وه‌چ له بیرکردنه‌وه‌ی مارکسیستیدا، جگه له هه‌وڵدانێکی نابه‌جێ و بۆچوونێکی کاریکاتێری شتێکی تر نیه.
دووه‌م: هه‌له‌یه‌کی تر له‌م تێکه‌ڵکردنه که‌له‌نیوان كێشه‌ی قه‌ومی و ده‌یان کیشه‌ی نیوان دەولەتاندا کردویه‌تی، هه‌واله‌کردنی کێشه‌ی قه‌ومی کورد‌و “کێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانه” بۆ سۆسیالیزم “ئه‌ویش له‌قۆناغه گه‌شه سه‌ندوه‌که‌یدا”!!. هه‌ربۆیه باوه‌ری به‌وه نی‌یه که‌ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی چاره‌سه‌ر بێت. بۆچونێکی ئاوا له‌رووی تیوه‌ریه‌وه، پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ باوه‌ره‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا که‌چاره‌سه‌ری کێشه‌ی قه‌ومی کورد له‌چوارچیوه‌ی خودی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا به‌مومکین ده‌زانێ وئه‌م بیرۆکه‌یه‌شی له‌به‌شی لانی که‌می به‌رنامه‌ی دوناییه‌کی باشتردا جێگیر کردووه. به‌ڵام گرێ کوێره زهنیه‌که‌ی هاوڕی سامان له‌مه‌زیاتر ڕیشه‌که‌ی ڕۆچووه به‌تایبه‌تی کاتێک ده‌نوسێت:
” سیاسەتی کۆمۆنیستی دەبێت بە شێوەیەکی مەلموس و کۆنکرێت نیشانی بدات کە ئەو کێشە نەتەوەیی یانە بەهۆی سەربەخۆیی یەوە لەم سەردەمەدا( نەک هەموو کات) نامێنن…”هەموو ئەو حزبانە و هاوڕێیان دەبێت بۆ خەڵکی ڕۆشن بکەنەوە کە دوای ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی، ئیتر ناسیۆنالیزمی کورد و حزب و دەسەڵاتەکەی ناتوانێت ناوی کورد و کێشەی کورد بەکار بەرێت و جەنگ بەناوی کوردەوە بکات!!!
چ بۆچونێکی عه‌جیب له‌پشتی ئه‌م ڕستانه‌وه خۆیان ده‌نوێنن!!.. ئایا به‌راستی هاوڕێ سامان دوای ئه‌و هه‌موو خویندنه‌وه‌و موتاڵه‌عه‌کردنه له‌وه تێناگات که سه‌ربه‌خۆیی وه‌ک ڕێگا چاره‌یه‌ک له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌ی قه‌ومی کوردا خراوه‌ته‌ڕوو نه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌و ناکۆکی نێوان دەولەتان و ناسیۆنالیزم بە گشتی له‌م سه‌رده‌مه‌دا- وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕیزیکردوون -“؟ ئایا به‌راستی به‌ڕیزیان نایه‌وێت یان ناتوانێ جیاوازی بکات له‌نیوان کێشه‌یه‌کی سیاسی له‌ولاتیکدا که‌بنه‌ماکه‌ی قه‌ومیه‌ته، له‌گه‌ڵ کێشه‌ی نیوان دوو ولاتدا که به‌هۆیه‌وه په‌نایان بۆ هه‌ست وئایدیۆلۆژی قه‌ومی بردووه؟ ئایا ئه‌م جۆره کێشانه وه‌ک یه‌کن تا داوابکه‌یت له‌کۆمۆنیسته‌کان “به‌شیوه‌یه‌کی مه‌لموس و کۆنکرێت” چاره‌سه‌ی بۆبکه‌ن؟.. سه‌رسوڕ‌هێنه‌رتر له‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که‌داوامان لێده‌کات بۆخه‌ڵکی ڕۆشنبکه‌ینه‌وه که”دوای ڕیفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی” – واته دوای ئه‌وه‌ی کوردستان بوو به‌ده‌وله‌ت- ئیتر ناسیونالیزمی کورد وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ناتوانێت “ناوی کورد‌و کێشه‌ی کورد” به‌کار به‌رێت.. هاوڕێی ئازیز دڵنیابه له‌وه‌ی که دوای دروستبوونی ده‌وله‌ت له‌کوردستان ناسیونالیزم “ناوی کورد” به‌کار دێنێ و هه‌ربه‌و ناوه‌شه‌وه ئه‌گه‌ری به‌ڕێخستنی جه‌نگی له ئارادا دەبیت، به‌لام دڵنیابه له‌وه‌ش که‌دوای ئه‌م ده‌وله‌ته کێشه‌یه‌ک نامێنێ له‌کوردستانی عێراق به‌ناوی کێشه‌ی قه‌ومی کورده‌وه، چونکه به‌کار هێنانی “ناوی کورد‌و کێشه‌ی کورد” دوشتی لێک جیاوازن. یه‌که‌میان ده‌چیته خانه‌ی ئایدیۆلۆژی ده‌وله‌ت وئه‌و بزوتنەوە و حزبه ناسیونالیسته‌کانەوه و دوه‌میان مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسیه که‌له‌رابیته به‌ده‌وله‌تی فیدرال و قه‌ومی/ئیسلامیه‌وه، وه‌ک کێشه‌ی نیوان ناسیونالیزمی کورد‌و ده‌وله‌تی مه‌رکه‌زی له‌ئارادابووه. به‌م جۆره‌ش هاوڕی سامان، که‌وتۆته ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه که هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، ناوی کورد‌و کوردبوون، وه‌سه‌ره‌نجام ئایدیۆلۆژیای قه‌ومی وته‌نانه‌ت مه‌وجودیه‌تی ناسیونالیزم له‌گه‌ڵ خودی کێشه‌ی قه‌ومیدا به‌یه‌ک شت وه‌ربگرێ، چاوه‌ڕوانیشی ئه‌وه‌یه که ڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیی هه‌مو ئه‌مانه پێکه‌وه نه‌هێڵێ!. له‌واقعدا ئه‌مه نه‌ک هه‌ر ئیفرازاتی زهنی ئه‌ون بگره هه‌له‌یه‌کی ئاشکرای تیوه‌ریشه، که‌له‌گه‌ڵ بۆچونه‌کانیدا ئاوێزانبووه.
هاوڕێ سامان زیاتر بابه‌ته‌که ورده‌کاته‌وه وله‌ئاڵۆزی ئه‌ماو ئه‌گه‌ردا ده‌یخنکێنێ وله‌م په‌یوه‌نده‌دا ده‌نوسێت:
“پێمان بڵین لەسەر بردنی نەوتی کەرکوک کێشە دروست نابێت و ئیتر دەسەڵاتدارانی کورد بە ناوی کێشەی کوردەوە ناتوانن خەڵکی کوردوستان بە لاڕێدا بەرن؟!“
باسی سەرەکی بۆ ئەوەی کە سیاسەتی کۆمۆنیستی لە ناسیونالستی جیابکاتەوە لە هەنگاوی یەکەمیدا ئەوەیە کە پیشان بدرێت بە هۆی ئەم ڕیفراندۆمەوە(ڕیفراندۆمی ٢٥.٩) ئەم کێشانە چارەسەر دەبن. کێشەی نەتەوەیی نامێنیت. نموونەیەکی سادە، هەرکەس و هەر هاوڕێیەک پێی وایە کە ئەم ڕیفراندۆمە دیاریکراوەی بەردەممان دەبێتە هۆی چارەسەری ناوچە جێناکۆکەکان، دەبێت نیشانی بدات چۆن وە بەکام ڕێگا؟ ئەگەر ڕیفراندۆم ئەو ناوچانەی نەگرتەوە ئەو سیاسەتە چی بەسەر دێت؟! ئایا ئەگەر بەشێکی گرتەوە و بەشێکی دیکەی مایەوە چی؟! چونکە ئەگەر لەم ناوچانە یان لە بەشێکی دا ڕیفراندۆم نەکرێت ئەوە ئیتر هەموو ئەوباسانەی هاوڕێیان سەبارەت بە چارەسەری کێشەی نەتەوەیی، دەچێت بەهەوادا… تازە ئەمە یەک خاڵە.
به‌م جۆره وردکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی کوردی له‌کێشه‌یه‌که‌وه گه‌یاندووه به‌به‌شه پێکهاتوه‌کانی. واته کێشه‌یه‌ک له‌گشتیه‌تی خۆیدا خستۆته به‌رامبه‌ر به‌به‌شه‌کانیه‌وه، له‌وانه کێشه‌ی که‌رکوک وناوچه جێناکۆکه‌کان، تا وه‌ک پیوانه‌یه‌ک بۆ “جیاکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی کۆمۆنیستی له‌ناسیونالیستی”، به‌رووماندا بداته‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه نایه‌وێت ئه‌وه ببینێت که‌کێشه‌ی کورد وه‌ک گشتێک، بریتی نی‌یه له‌کۆکردنه‌وه‌ی میکانیکیانه‌ی کێشه‌کانی که‌رکوک، جێناکۆکه‌کان، نه‌وت.. ئه‌گه‌رچی ئه‌مانه‌ش له‌دوتوێی مه‌سه‌له‌ی کوردا جێگایان هه‌یه. به‌لام به‌چاره‌سه‌ری کێشه‌که له‌گشتیه‌تی خۆیدا ڕیگا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌مانه‌ش ده‌کرێته‌وه. ئه‌وه‌شی که‌ئایا ڕیفراندۆم له‌و ناوچانه ده‌کرێ یان نا، وه‌به‌چ میزانیك ده‌چیته پێشه‌وه و سه‌ره‌نجام هه‌ڵویستی ئیمه چی ده‌بێت؟ مه‌علومه که پرۆسه‌که کرده‌یه‌کی بێگرێ وگۆڵ نیه به‌تایبه‌تی که‌به‌نێو فه‌زای دوای جه‌نگ وململانێی نیوان هێزه‌کاندا ده‌چیته پێشه‌وه وته‌وازنی هیزی نیوان خه‌لکی کوردستان وده‌وله‌تی مه‌رکه‌زی.. کاریگه‌ریان له‌سه‌ر چونه پێشه‌وه‌ی پرۆسه‌که ده‌بێت. له‌مباره‌وه حزب به‌رۆشنی ئه‌و فاکتۆرانه‌ی دیاریکردووه که به‌دیهێنانیان ده‌بێته مایه‌ی فه‌راهه‌مکردنی هه‌لومه‌رجێکی گشتی وگونجاو وڕه‌سمی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وهه‌روه‌ها هه‌نگاو هه‌ڵگرتن به‌ره‌و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی که‌رکوک وناوچه جێناکۆکه‌کان. دیاره له‌حاله‌تی به‌ڕیوه‌نه‌چوونی ئه‌م هه‌لومه‌رجه له‌ئاستێکدا که‌ڕیفراندۆم کارتۆنی بکاته‌وه ئاوا هێج شتێک له‌وه ساده تر نی‌یه حزب هه‌لویستی لێبگرێ. به‌داخه‌وه گڕێ زهنیه‌کانی هاوڕی سامان هێنده‌یه که‌نایه‌وێت لایه‌نه‌کانی سیاسه‌تێکی کۆمۆنیستی که‌حزبی کۆردستان له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاوه ببینێ، هه‌ربۆیه په‌یتا په‌یتا بانگه‌واز ده‌کاو ده‌ڵێت:” هیچ هاوڕێ یەک ئەوەی نەخستۆتە ڕوو کە کێشەی نەتەوەیی چارەسەر دەکرێت لە ڕیگای ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی یەوە.“!!. من نازانم ئه‌مه ناوبنێم چی خۆلادان له‌راستی یان نادیده‌گرتن وبازدان به‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتێکدا که‌نمونه‌کانی خراوه‌ته ڕوو؟
ئه‌نته‌ر ناسیونالیزم یان زهنیگه‌رایی له‌لێکدانه‌وه‌دا!
هاوڕی سامان ئه‌مجاره‌یان، بۆ پاساودانی بۆچوونه‌کانی له‌ده‌رگای ئه‌نته‌ر ناسیونالیزم ده‌داو به‌گله‌ییه‌وه پێمان ده‌ڵێت:” “هاوڕییان خۆیان نادەن لە هیچ لێکدانەوەیەکی سیاسی لەهەلومەرجی ئەمڕۆدا”. به‌ڵام وه‌رن بابزانین له‌سه‌ر کام لێکدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رج باسی ئه‌نته‌رناسیونالیزمه‌که‌ی هێناوه ته‌ئاراوه:
“سیاسەتی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی سیاسەتێکی لۆکەڵی نێوخۆی عێراق یان کوردوستانی عێراق نیە. بەشێکە لە ئامانجێکی گەورەتری ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی ناوچەکە. سیاسەتێکی ماکرۆو بەشیک لە ئێستراتیژی ئەمڕۆی ئەمریکایە بۆ چارەسەی کێشە بناغەییەکانی بورژوایی جیهانی، دروست وەک کێشەی ئێستای کوریا. ئەم سیاسەتە بۆ دووبارە بەهێزکردنەوەی پێگەی ئەمریکا و دەرپەڕندانی مونافسەکانی ڕوسیا و چین لە ناوچەکەدا لە ڕیگای لاوازکردن و پەڕوباڵکردنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە” –هێڵی ته‌ئکید هی منه-
له‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌ساده‌یی ئه‌وه ده‌بینین که‌ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، “سیاسه‌تێکی لۆکه‌ڵی نی‌یه” وله‌ئه‌رزی واقعی خۆی له‌پڕۆسه‌یه‌کی زهنیگه‌راییدا ده‌رکێشراوه وکراوه‌ته بابه‌تێک بۆ چه‌ند ئاڵوگۆری جیاجیای ناوچه‌یی وجیهانی، له‌وانه: یه‌که‌م: کراوه‌ته “بەشێک لە ئامانجێکی گەورەتری ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی ناوچەکە “. دوه‌م: کراوه‌ته”سیاسەتێکی ماکرۆو بەشیک لە ئێستراتیژی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ چارەسەی کێشە بناغەییەکانی بورژوایی جیهانی“. سیهه‌م: یه‌کسان کراوه‌به “کێشه‌ی ئیستای کۆریا”. چواره‌م: کراوه‌ته فاکتۆرێک بۆ “دووبارە بەهێز کردنەوەی پێگەی ئەمریکا و دەرپەڕندانی مونافسەکانی ڕوسیا و چین لە ناوچەکەدا لەڕیگای لاوازکردن و پەڕوباڵکردنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە” .. به‌م جۆره ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بوته هه‌ڵماتێکی ڕه‌نگی به‌ده‌ستی هاوڕی سامانه‌وه‌و هه‌رجاره له‌گۆشه‌یه‌کی جیاوازه‌وه لێی ده‌ڕوانێ وئێمه‌و خوینه‌ران له‌گه‌ڵ ئیفرازاته زهنیه‌کانی خۆی به‌ره‌و ڕووده‌کاته‌وه و به نرخی ئه‌نته‌رناسیونالیزم پیمان ده‌فرۆشێ. له‌راستیدا ئینسان ده‌توانی ده‌رکی ئه‌و مه‌نتقه بکاو ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ببه‌ستێته‌وه به‌دۆخی ناوچه‌که‌وه، به‌لام هه‌رگیز ناتوانرێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌ک به‌شێک له”چاره‌سه‌رکردنی کێشه بناغه‌ییه‌کانی بۆرژوازی جیهانی” سه‌رنج بدات، به‌تایبه‌تی که‌ئه‌م باسه ره‌وه‌نده ئابوریه‌کان و په‌یوه‌ندیه‌کانی کاروسه‌رمایه له‌ئاستی جیهانیدا دێنێته کایه‌وه. ته‌نانه‌ت ئینسان ناتوانی ده‌رکی ئه‌وه بکات که‌بابه‌تی ڕیفراندۆم ودۆخێک که‌تێیدا قه‌راری گرتووه چ شه‌باهه‌تێکی هه‌یه له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ئیستای کۆریادا و وه‌چۆن ئه‌مریکا بۆ ده‌رپه‌راندنی مونافیسه‌کانی له‌روسیاو چین به‌کاری ده‌بات!! وه‌سه‌ره‌نجام هه‌موو ئه‌م لێکدانه‌وانه چ په‌یوه‌ندیه‌کیان هه‌یه به باسی ئه‌نته‌ر ناسیونالیزمه‌وه!.. به‌لام کاره‌ساتی ئه‌م مامه‌ڵه زهنیگه‌راییه له‌وه‌دا خۆی ته‌کمیل ده‌کات کاتێک هاوڕی سامان ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌ک به‌سته‌رێک بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی به‌شێکی زۆری کێشه جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان له‌نه‌زه‌ر ده‌گرێ وله‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م لێکدانه‌وه ناواقعیه‌وه باس له ئه‌نته‌رناسیونالیزم ده‌کا وناسیونالیزمیش له‌پای ئه‌وانه ده‌نوسێ که‌وه‌ک ئه‌و پێچ به‌سه‌ریاندا نایه‌ت وڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیی “به‌سیاسه‌تێکی لۆکه‌ڵی” ده‌بینن وخۆیان له‌لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه ناده‌ن!. له‌مه‌ش زیاتر له‌ده‌ربرێنێکی تردا ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی کردۆته پنتێک که‌ته‌واوی ڕووداو وسیاسه‌ت وهه‌ڵسوکه‌وتی هیزه جهانی و ناوچه‌یی و لۆکه‌ڵیه‌کانی پێدا تێپه‌رده‌بێ، هه‌ر بۆیه به‌سیاسه‌تێکی ناسیونالیستی وئه‌مریکایی ناوزه‌دی ده‌کات!! ئه‌وه‌تا نوسیویه‌تی:
لەم چوارچێوەیەدا پرۆژەی ڕیفراندۆمی بارزانی و پرۆژەی بەرەی کوردوستانی ئێران و کوڕەکەی قازی و موهەتدی و هەردوو دیموکرات و گیان بەبەراکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەمسەری ڕاستی شاهنشاخوازیەوە تادەگاتەوە ڕەجەوی و نەتەوەییەکان و ڕیزێکی فراوانی نێو چەپی ئێران، هەروەها دووبارە سەرهەڵدانەوەی پڕوپاگەندە و سیاسەتی “ئەسەد هیچ دەورێکی نیە لە ئایندەی سوریا” لەلایەن سعودیەوە، سزا تازەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و قسەکردن لەسەر هەڵوەشانەوەی “ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و پێنج بە زیادەی یەک” (سەرەڕای ئەوەی کە ئەم کارە بۆ ئەمریکا هێجگار سەختە لە ئێستادا)، نانەوەی جەنگ و شەڕ لەسەر سنوری نێوان عێراق و سوریا و، پرۆژەی تازەی کاک شاسوار عەبدولواحد “جوڵانەوەی نەخێر” (بە ووتارێک یا گرتەیەکی ڤیدیویی جیاواز لەسەر ئەم بابەتەی شاسوار قسەدەکەم)، سزاکانی ئەمریکا بەسەر ڕوسیادا… هەموو ئەوانە پێکەوە بە ئیزافەی کۆی هەلومەرجی ناوچەکە و ململانێی توندی نێوان ئەمریکا و ڕوسیا بە تایبەت … لە دووتۆیی یەک ئامانج و سیاسەتدا دەچیتە پێشەوە بۆ ئابڵوقەدانی ئێران و ڕوسیا و بۆ دوورخستنەوەی ڕوسیا و لاوازکردنی پێگەکەی لە ناوچەکەدا. هاوکات بۆ پچڕاندنی پەیوەندی زەمینی نێوان ئێران و سوریا و و بەم پێیە تێشکاندنی هیوای ئێران و پاشان چین بۆ گەیشتن بە دەریای سپی (ئەگەرچی دەوڵەتی کوردی ئەم کارە بەتەواوی مسۆگەر ناکات بەلام زۆر سەختی دەکات بۆ ئیران) و هەروەها کۆتایی هێنان بە خەونی ناردنی نەوت و گازی ئیران لە ڕێگای بۆریی یەوە بۆ دەریای ناوەڕاست و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا. ئێران هەر ئێستا خەریکی دانانی ئەلتەرناتیڤی خۆیەتی و هەم هوشیاری دەدات لە دژی ڕیفراندۆم“
بەر لەهەرشت ئه‌م ڕسته ڕیزکراوانه‌ی هاوری سامان زیاتر لە تئیوری موئامەرە دەچیت تا لێکدانه‌وه‌یه‌کی مارکسیستی، چونکه ئەمریکا روون و راشکاو چەندین جار رایگەیاندوە کەلەگەل ئەوەدا نیە کە ریفراندۆم بکریت، بۆئه‌مه‌ش هه‌م نیردەی ناردوە و لەم بارەیەوە قسەی لەگەل بارزانی کردوە، وه‌هه‌م فشاری ئەوەی هیناوە کە هاوکاریەکانی لە پێشمەرگە دەبریت، بەلام وا دیارە به‌ڕیزیان سیاسەتی ڕەسمی و راگەیاندراوی ئەمریکا بە سیناریۆ وه‌ردەگرتووه وپێده‌چێت له‌ڕواله‌تدا به‌مامه‌ڵه‌یه‌کی فریوکارانه‌ی بزانێ و لە ژیرەوە لەگەل ریفراندۆم وسه‌ربه‌خۆییدا بێت!. له‌چه‌شنی ئه‌و نمونانه‌ی که کاتی خۆی دەیناگوت ئەمریکا خۆی پلانی بۆ بنلادن داناوه تا پەلاماری واشنتۆن و پنتاگۆن بدات بۆ ئەوەی بیکاته شه‌ڕ!، یان دەگوترا ئەمریکا خۆی سەدامی راسپاردوە پەلاماری کویت بدات بۆ هەمان مەبەست.. لێکدانه‌وه وتیئوریەکه‌ی هاوری سامانیش ڕه‌نگ وبۆی ئه‌م نمونانه‌یان هه‌یه، ئەگینا ئەمریکا بۆچی راشکاوانە لەبەرامبەر پیلانی ستراتیژی خۆیدا دەوەستیتەوە. هاوکات بۆچی هاوری سامان هۆشداری ئیران له‌دژی ریفراندۆم بەجدی دەزانی، بەلام هۆشداری ئەمریکا نادیدە دەگریت؟.
به‌ڵام هێشتا ئه‌مه هه‌موو لێکدانه‌وه ئه‌نته‌رناسیونالیستیه‌که‌ی هاوڕی سامان نی‌یه، چونکه ئه‌و‌ێک که‌زهینیگه‌رایی وه‌ک میکانیزمیك بۆ ته‌جاوازکردنی هه‌ر لێکدانه‌وه وهه‌ڵویستێک به‌ده‌سته‌وه‌گرتووه زۆر ساده‌یه بازێک به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و لیکدانه‌وه عه‌جایب وغه‌ریبانه‌دا بدا‌و لێکدانه‌وه‌یه‌کیتر هه‌ڵهێنجێنێ به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه گرنگ بێت که‌پێشووتر چی ووتوه له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت. ئه‌وه‌تا له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا جارێکی‌تر رێفراندۆمو سه‌ربه‌خۆیی بردۆته نیو چوارچیوه‌ی فه‌زایه‌کی جیهانیه‌وه که”هاوشیوه‌ی جه‌نگی یه‌که‌می که‌نداوه له‌ساڵی 1991″که‌ڕووبه‌ڕوی کۆمۆنیسته‌کان بوه‌وه!. گوایه ته‌ئیدکردنی ڕیفراندۆم و جیابوونه‌وه وه‌ک ئه‌و هه‌ڵویسته ناسیونالیستیه وایه که‌ساڵی ١٩٩١، ڕویدا. یانی” شایی ولۆغانی دەسەڵاتگرتنی ناسیونالیزمی کورد.. خەڵکی عێراقی غەرقی تاریکی و کوشتن و جەنگێکی خوێناوی”کرد!.. هاوڕێی ئازیز.. ئه‌مه سه‌ره‌گێژه‌ی زهنییه یان لێکدانه‌وه‌یه؟ به‌راستی چ که‌سێک ئه‌توانێ له‌م هه‌موو پێچه‌به‌ده‌وره‌یه ڕزگاری ببێ و بتوانێ یه‌کێک له بۆچونه‌کانت به‌جدی وه‌ربگرێ؟ ئه‌وه‌ی که‌جارێک ڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆییت کردۆته پنتێکی تیپه‌رێن بۆ “چاره‌سه‌رکردنی کێشه بناغه‌ییه‌کانی بۆرژوازی جیهانی” یان ئه‌وه‌ی بیشوبهێنێ به”کێشه‌ی ئیستای کۆریا” یاخود بیباته‌وه نێو چوارچیوه‌ی ڕوداوه‌کانی که‌نداوی ساڵی 91، تا بناغه تیوه‌ریه‌کانی ئه‌نته‌رناسیونالیزمه‌که‌ت تێبگات؟. ئایا ئه‌نته‌ر ناسیونالزیم و ناسیونالیزم به‌م لێکدانه‌وه تێکه‌لو پێکه‌لانه ته‌وزیح ده‌درێ؟ ئایا شایی و لۆغانی ناسیۆنالیزمی کورد بۆ قەسابی خەلکی عیراق لە ١٩٩١ بەراورد دەکریت به خۆشی خەلکی کوردستان بەوەی بتوانن لە ریفراندۆمیکدا ئایندەی خۆیان دیاری بکەن؟
ده‌رباره‌ی “ئه‌نتی پارتی”
یه‌کێک له‌ولایه‌نانه‌ی که له‌شیوازی جه‌ده‌لی سیاسی‌دا، هاوڕێ سامان به‌زه‌قی په‌یڕه‌وی لێده‌کات، گۆڕینی سوره‌تی بابه‌ته‌که و بازدانه به‌سه‌ریدا به‌بێ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ وه‌لام به‌و سه‌رنج وره‌خنانه بداته‌وه که له‌و په‌یوه‌نده‌دا ئاڕاسته‌ی کراوه. له‌م باره‌وه باسی ئه‌نتی پارتی نمونه‌یه‌کیه‌تی. ئه‌مه چۆن؟. له‌وتاری پێشوودا، ڕه‌خنه‌ی من له‌و دیدگایه‌یه که هاوڕی سامان بۆ هه‌لویستگرتن له‌مه‌ر ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی به‌کاری بردووه، بنه‌ماکه‌ی بردۆته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌بارزانی و پارتی بانگه‌وازیان بۆکردووه، وه هه‌رله‌وێدا به‌به‌ڵگه هێنانه‌وه له‌قسه‌کانی خۆی نیشانم داوه، که‌چۆن ئه‌م میتۆده کێشه‌ی کورد وه‌ک گرفتێکی کۆمه‌لایه‌تی مه‌وجود نابینێ وخۆی ناکاته به‌رپرسیاری چاره‌سه‌رکردنی، چونکه هێزێکی بۆرژوازی هاتۆته‌پای. ته‌نانه‌ت ته‌سکبینی ئه‌م ڕوانگه‌یه به‌ترسێک ده‌گات له‌پارتی که‌به‌ده‌سه‌لاتی ڕه‌ها ده‌گا، هه‌ربۆیه ناچاره هه‌لویسته‌کانی له‌قاڵبی ڕه‌وتێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی له‌پارتیدا له‌قاوبدا و له‌کۆمۆنیزمێکی ده‌خاله‌تگه‌رو کۆمه‌لایه‌تی دورکه‌وێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و به‌جۆرێکیتر بابه‌ته‌که ده‌خاته‌وه‌ڕوو:
تیڕوانینی “ئەنتی پارتی” ئەم چەمکە لە نێو نووسەرانی بزووتنەوەکەماندا بەشی شێری بەرکەوتووە. ئەمەش تێڕوانینێکی کؤپیکراوی هەمان “ئەنتی یەکێتی” یە. ئەنتی یەکێتی بوون لە نێو بزووتنەوە کۆمۆنیستی و حزبماندا زاڵ بوو لە هەمان کات و سەردەمدا کە بڕیارماندا بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی لەساڵی 1995دا…. ئەوکات هەم ڕیفراندۆمی ئێمە و هەم ئەنتی یەکێتی بوون هەردووکیان دروست بوون. بەڵام ئێستا هەردووکیان نادروستن.
ببینن.. هاوڕی سامان چۆن له‌ئه‌سڵی ڕه‌خنه‌یه‌ک ڕاده‌کا که‌لێی گیراوه، چۆن بازده‌داو گشتی ده‌کاته‌وه بۆ ئاست “نوسه‌رانی بزوتنه‌وه‌که‌مان”، پاشان چۆن سوره‌تی بابه‌ته‌که‌ش ده‌گۆڕی بۆ “تێروانینێکی کۆپی کراوی ئه‌نتی یه‌کیه‌تی”. له‌مه‌ش زیاتر ببینن که‌چۆن هه‌واڵه‌ی ساڵی 1995 مان ده‌کاو “ئه‌نتی پارتی بوونی ئیستا” به “ئه‌نتی یه‌که‌یه‌تی” ئەوکات دەشوبهینێ! تا ته‌شه‌ری ئه‌وه‌مان لێبدات به‌وه‌ی که‌بۆچی ئه‌نتی یه‌کیه‌تی دوێنێتان قه‌بوڵ کردووه، که‌چی ئه‌مڕۆ ئه‌نتی پارتی قه‌بوڵ ناکه‌ن!..
ناهاوڕێی ئازیز ڕاستیه‌که‌ی وانییه‌و مه‌یشێوێنه! دڵنیابه له‌وه‌ی ئەگەر لەڕابردوودا ئەنتی یەکیتی دیدگامان بووبێت هەر هەڵەیه و ئەمڕۆش ئەگەر ئەنتی پارتی دیدگامان بێت دیسانه‌وه هەر هەڵەیە. پاشان دڵنیابه له‌وه‌ش که‌س نه‌ی وتووه خەبات و وەستانەوە دژی پارتی و یه‌کیه‌تی خراپه، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که‌له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌موو شتێک نه‌بینین ونه‌یکه‌ینه میتۆدی لێکدانه‌وه‌کان و گه‌یشتن به‌هه‌لوێسته‌کانمان، چونکه پارتی و یه‌که‌یه‌تیش کورپه‌ی باوه‌شی جولانه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌لایه‌تین و له‌چوارچیوه‌ی نه‌زم ونیزامیکدا مه‌وجوودن. به‌واتایه‌کیتر ڕه‌خنه‌ی ئێمه له‌ئه‌نتی پارتی له‌ورووه‌وه‌یه، که‌ئه‌م ڕوانگه‌یه سه‌ر له‌هه‌ڵویست و ئاسۆی سیاسی هێزگه‌لێکی وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی گۆران و کۆمه‌لی ئیسلامی وته‌نانه‌ت هێزیکی وه‌ک یه‌کیه‌تیه‌وه ده‌ردێنێ. روانگەی ئیمە ئەنتی سەرمایەداری یان لانی کەم ئەنتی ناسیۆنالیزمە و لەسەر ئەم بنەمایەش ئاشکرایە کە ئیمە دژی پارتی و دەسەلاتی پارتی و بەرنامەی پارتین وەکو هیزیکی بورژوازی و ناسیۆنالیستی دەسەلاتدار. وه‌هه‌ر ئەمەش نامان گەیەنێت بەوەی کەهەرچیەک پارتی وتی پیچەوانەکەی ڕاستە، هه‌روه‌ک ئەوەی سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ڕیفۆرمخوازانی په‌یڕه‌وی ڵێده‌که‌ن. ئیمە لە روانگەی نقدی ناسیۆنالیزمەوە رەخنە لە سیاسەت و دەسەلاتی یەکیتی و پارتی و گۆران و ئیسلامیەکان دەگرین، و‌هه‌ر لەم مونتەڵەقەشه‌وە رەنگە وەکو خۆت لەوتارەکەت لەسالی ٢٠١٤ بەدروستی باست کردوە، دەکرێت رۆژگارێک لەپه‌یوه‌ند به‌چارەسەری مەسەلەیەکی وەک کێشه‌ی کورده‌وه خاڵی لێکه‌وتمان له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌بێت. که‌چی له‌مڕۆدا هه‌رخۆتان پێداگری لەسەر ریفراندۆم و جیابونەوە بە واژۆکردنی لاپەرەی سپی بۆ پارتی لەقەڵەم دەده‌ن، لەو وتارەدا نوسیوتانه:
” لەکۆتاییدا چەند دێرێک لەسەر ئەوەی کەجیابونەوە و ریفراندۆم سیاسەتی ناسیونالیستەکانە یان پارتییە!!مومکنە وابێت من تا ئێستا وای نابینم ، پارتی خەریکی پێکهێنانی حکومەتە لە بەغداو لە ١٥ی مانگەوە هیزە ئیسلامی و قەومیەکان ڕێککەوتون لەسەر پێکهێنانی حکومەتی بەغدا . بەڵام گریمان وایە. ئەوکات یەکەمجار نابێت لە مێژوودا کە سیاسەتی کۆمۆنیستی و سیاسەتی بورژوایی لە پۆینتێکدا یەکبگرن“. –هێڵی ته‌ئکید هی منه-
هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌دا، هێنانەوەی نمونەیەکی ئاشنا لەمێژووی بزووتنەوەکه‌ماندا ئەم بابه‌ته باشتر رونده‌کاته‌وه، به‌تایبه‌تی که‌بزووتنەوەی ئیمە هەمیشە رەخنەگری دیدگای دژی رژێمی بووە وخۆی لێجیاکردوەتەوە. دیدگایەک کە تەنها دژی ڕژێمی بەعس بوو، وه ئاماده‌بوو به‌هه‌ر نرخێک بووه ده‌ست بۆ روخاندنی ڕژێم به‌رێت. سه‌رده‌مانێک هێزه‌کانی خاوه‌ن ئه‌م دیدگایه چاویان بڕیبووه شەری کۆنەپەرستانەی ئیران وعیراق و به‌بێ گوێدانه کوشتار و ویرانکاریەکی گەورە، له‌پشت سیاسه‌تی درێژه‌کێشانی شه‌ره‌که‌وه ڕاوه‌ستابوون تا به‌لکو رژیمی بەعس بروخێنێ. لەوەش کارەسات تر خاوه‌نانی ئه‌م دیدگایه هێزگه‌لێکی ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوایی بوون، که‌ئومیدی خۆیان بە جەنگی خەلیجەوە بەست و وەکو هاوری خۆی دەڵێت: “شایی و لۆغانیان بۆ کوشتار و ویران کردنی عیراق دەگیرا”، تەنها لەبەر ئەوەی رژیم بروخی. ئیستاش ئەو ریزە لە ئەحزاب ئیرانی کە هاوری سامان ئاماژه‌ی پێکردوون دەستیان بۆ دامێنی ئەمریکا و سعودیە درێژکردووه تا له‌جەنگ لەگەل رژیمی ئیسلامی ئێران‌دا، بانگه‌شە بۆ سیناریۆیەکی رەش بکه‌ن لە پیناو ئه‌وه‌دا که بەسوچیکی دەسەلات بگه‌ن. بزوتنەوەی ئیمە سنور بەندی خۆی لەگەل ئەم دیدگا بورژوازیە کردوە و تەنها لایەنگری سەرنگونی شۆرشگیرانەی ئەو جۆرە دەسەلاتەیە. بۆ پارتیش ئیمە هەمان دیدگامان هەیە، سنوری رۆشنمان هەیە لەگەل ئەو هیزە بورژوازیانەی کە دەیانەوی تەنها پارتی بروخی و لە جیگایدا دەسەلاتی بورژوازی وناسیۆنالیزمی کورد بەناوی دامەزراوەیی و نیشتمانی و … دوبارە خۆیی وده‌سه‌لاته‌که‌ی سازبدرێتەوە. ئیمە بەردەوام هەولمانداوە خەلک نەبیت بەلەشکری ئەم جۆرە ئالوگۆرە. ئەمە دەسکەوتیکی گرنگی بزووتنەوەی ئیمەیە. بەداخەوە هاوری سامان لیرەشدا به‌میتۆدی ئه‌نتی پارتیه‌که‌یه‌وه، گەڕاوەتەوە بۆ خالی سفر و دیدگای چەپی دژی ڕژیمی و دژی دکتاتۆری سالانی هەفتاکان.
ڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیی.. زێکزاکلێدان له هه‌ڵوێستدا.
وه‌ک ئاکامێک له‌وئاڵوزیه فکریه‌و له‌و پێچه‌به‌ده‌وره کردنه‌ی که‌هاوڕێ سامان له‌لێکدانه‌وه‌کانیدا، بۆ کێشه‌ی قه‌ومی به‌گشتی و کێشه‌ی کورد، به‌تایبه‌تی به‌دوای “نه‌مانی زوڵمی قه‌ومیدا” تێیکه‌وتووه، زێکزاکڵیدانه به‌رامبه‌ر به‌ڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیی. ئه‌مه به‌و مانایه‌ی که‌جگه‌له‌وه‌ی پنتێکی دیاریکراو له‌به‌یانکردنی هه‌ڵویستدا، نادیار‌و ناجێگیره وهه‌رجاره به‌بارێکدا خۆی ده‌رخات. هاوکات هه‌لویستگه‌لێکی پێچه‌وانه‌و ناکۆک ودژبه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێناوه. بێگومان حاڵه‌تێکی ئاوا وه‌ک لایه‌نێکی تری ئه‌و شیوازه له‌جه‌ده‌لی سیاسی، که‌له‌ره‌وتی نوسراو وده‌ربڕینه‌کانی هاوڕێدا به‌رجه‌سته‌یه، ئه‌و گرفته‌ی قوتکردۆته‌وه که‌ئینسان نازانێ کام یه‌ک له‌هه‌لویسته‌کان به‌جدی وه‌ربگرێ وله‌بازنه‌ی دیالۆگ‌و جه‌ده‌له‌دا، بۆ ساغکردنه‌وه‌ی تێبکۆشێت. سه‌یر له‌وه‌شدایه هاوڕێ سامان هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی خستۆته خانه‌ی “سیاسه‌تێکی کۆمۆنیستیه‌وه”. له‌م په‌یوه‌نده‌دا هه‌وڵده‌ده‌م ڕه‌وتی ئه‌م زیکزاکلێدانه له‌دوتوێی وتار‌و گفتاره‌کانی خودی هاوڕیدا وه‌ک به‌ڵگه بخمه‌ڕوو:
یه‌که‌م: له‌ووتاری “جیابونەوەی کوردوستان، سیاسەتێکی کۆمۆنیستی!” که‌له16/7/2014دا بڵاوبۆته‌وه، هاوڕێ سامان ریفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیی ته‌ئید ده‌کاو به‌سیاسه‌تێکی کۆمۆنستی ده‌یناسێنێ. ته‌نانه‌ت بەو حاڵەشەوە کە ئه‌گه‌ر وه‌ک سیاسه‌تێکی پارتی و بارزانی بانگه‌وازی بۆ کرابێت، ئه‌وا ئه‌و هه‌ر بەئیجابی و ڕێگایەک بۆ چارەسەری کێشەی کورد ده‌یزانێ.
دووه‌م: له‌وتاری”هەڵوێستی کۆمۆنیستی سەبارەت بە جاڕی ڕیفراندۆمی پارتی و دەوڵەتی کوردی!” دا، سه‌دو هه‌شتا ده‌ره‌جه هه‌ڵویستی خۆی به‌دژایه‌تی کردنی سه‌راپای ڕیفراندۆم وه‌ک ئه‌وه‌ی “ڕیفراندۆمی پارتیه”، پێچه‌وانه ده‌کاته‌وه و بانگه‌واز بۆ ناکام کردنه‌وه وبه‌شکستکێشانی ده‌کات. به‌لام ئه‌م هه‌ڵویسته زۆر نابات و هه‌رله‌خودی ئه‌م وتاره‌دا چه‌رخه‌یه‌ک به‌ئاراسته‌ی هه‌ڵوێستی “به‌شداری کردن به‌مه‌رجه‌وه” لێده‌دات وبه‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌ڵێت: “لەم ریفراندۆمەدا بە مەرجەوە بەشداری بکەن، مەرجێکی رۆشن ئەویش ئەوەیە کە: لە فۆرمی دەنگداندا خاڵێک زیاد بکرێت بەم شێوەیە: دەست بەجێ ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەنجامی ڕیفراندۆم هەر چیەک بێت، ئەوە لەماوەی ٦-١٢ مانگدا ڕادەگەیەنرێت”.
سێهه‌م: له‌به‌شی دووه‌می وتارێکدا “هەڵوێستی کۆمۆنیستی سەبارەت بەسەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی”، دوای ئه‌وه‌ی به‌پێچو کۆڵانه‌کانی لێکدانه‌وه‌یه‌کی ئالۆزکاودا، بۆ “ئاراسته‌کانی سه‌رمایه وسه‌رمایه‌داری گلۆباڵ، هه‌لومه‌رجی ئینتقالی، ده‌وڵه‌ت…” ڕه‌ت ده‌بێ و”سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مڕۆ” ده‌کات به‌دژی “سه‌ربه‌خۆیی مه‌نسورحکمه‌ت” دا ئه‌و حوکمه ده‌رده‌کێشێ که”سه‌ربه‌خۆی و پێکهێنانی ده‌وله‌ت له‌م قۆناغه‌دا سیاسه‌تێکی ناسیونالیستیه”. سه‌ره‌نجامێش له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م حوکمه‌و لێکدانه‌وه‌کانیدا هه‌لویستی کۆمۆنیستی له‌ڕیفراندۆم به‌وه‌دیاری ده‌کات که” بانگەوازی خەڵک بکرێت بۆ بەشداریکردن و دەنگدان بە ” نا” یەکی گەورە بۆ ئەم جیابونەوەیەی پارتی و بارزانی”!.
چواره‌م: له‌وتاری “دەوڵەتی کوردی و دیباتی نێوان کۆمۆنیزم و ناسیونالیزم!”دا، هاوڕێ سامان پاش ئه‌وه‌ی ریفراندۆم وه‌ک سه‌نته‌رێک بۆ یه‌کلاکردنه‌وه وکۆڕانکاریه جیهانی وناوچه‌یی وناوخۆییه‌کان وچا‌ره‌سه‌ری گرفته‌کانی بۆرژوازی جیهانی، سیاسه‌تی ئه‌مریکاو..له‌به‌رچاوده‌گرێ، به‌وه ده‌گات که‌به‌کۆمۆنیسته‌کان بڵێت:
“وەک چەند جار وتومە لەهەردوولای ” نەخیر”و ” بەڵی” بزوتنەوەی ئێمە لەم هەلومەرجە دەستکەوتیك بەدەست ناهێنیت. بەلام مەسەلەکە ئەوەیە کە دەبینە بەشیک لە قوڵبونەوەی کێشە نەتەوەییەکانی ناوچەکەو پرۆژەی چارەسەرکردنی کیشەکانی بورژوایی جیهانی، بەرژوەندییەکانی ئەمریکا؟! دەبێت نەبین..”
بێگومان مه‌نتقی ئه‌م قسه‌یه‌ش به‌و هه‌ڵوێسته ده‌گات که‌ڕیفراندۆم “چ به‌به‌ڵێ و چ به‌نه‌خێڕ” ده‌ستکه‌وتێکی بۆ کۆمۆنیسته‌کان تێدا نی‌یه و بۆئه‌وه‌ی نه‌بنه به‌شێک له‌پرۆژه‌ی ئه‌مریکا، باشتره به‌فه‌رامۆشی بیسپێرین!!.
پێنجه‌م: له‌فایلێکی ڤیدیۆییدا له‌وه‌لام به به‌که‌مپینی “نه‌خێر له‌ئێستادا” هاوڕی سامان دوا هه‌ڵویستی خۆی له‌ڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیی، هه‌واڵه‌مان ده‌کات بۆ سه‌رده‌مانێک که‌ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک دامه‌زراوه، ئه‌مه‌ش به‌و حاڵه‌وه که”ئایا خه‌ڵکی کوردستان ڕیفراندۆم ده‌که‌ن یان نا، وه ئایا جیاده‌بنه‌وه یان نا”!!.. به‌م جۆره‌ش پێمان نالێت تا ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵک به‌ده‌سه‌لاتی خۆیان ده‌گه‌ن ده‌بی چیبکه‌ن وچ هه‌ڵویستێکیان هه‌بێت له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی قه‌ومی به‌ناوی مه‌سه‌له‌ی کورده‌وه، که‌به‌رۆکی پێگرتوون؟ ئایا ئه‌مه راگرتنی خه‌ڵک نی‌یه له‌چاوه‌ڕوانیدا به‌دیار دۆخی ئیستا‌و ململانێی هیزه ناسیونالیسته‌کانی کورد‌و ده‌وله‌تی عێراقه‌وه؟. پاش ئه‌م هه‌موو زیکزاک لێدانه ئێمه نازانین له‌ووتار وئاخافتنی داهاتوودا چ پێچێکیتر لێده‌داته‌وه وچیمان پێده‌ڵێت؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌علومه ئه‌ویه که‌ئه‌م هه‌موو زیکزاکلێدانه ناتوانرێ به‌هیچ کلۆجێک بخرێته خانه‌ی تیوه‌ری ساغکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی کۆمۆنیستیه‌وه. ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو ئه‌م زیکزاکلێدانانه‌ش، بگوزه‌رێین، دیسانه‌وه چۆن ئه‌و ناکۆکیه چاره‌سه‌ر ده‌بێت که‌له لیکچواندنی ریفراندۆم و “مەسەلەی کۆریا”دا هاتۆته ئاراوه؟
نائه‌مانه‌تداری له‌گویزانه‌وه‌ی بۆ چونه‌کاندا!
ئه‌و شیوازه‌ی که‌هاوڕی سامان له‌جه‌ده‌لی سیاسی‌دا په‌یره‌وی لێکردووه، نا ئه‌ما‌نه‌تداری له‌گوێزانه‌وه‌ی بۆچونه‌کانیشی لێکه‌وتۆته‌وه. ئه‌و که له‌به‌شی دوومی وتاره‌که‌یدا هه‌وڵیدا بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌نیوان دوو به‌یاننامه‌ی حزبدا ناکۆکی دروست بکات، خۆی به‌یه‌کێکیاندا هه‌ڵواسێ و دژایه‌تی ئه‌وی تریانی کرد، تا له‌م ڕیگایه‌وه سیاسه‌تی حزب به‌ناسونالسیتی پێ له‌قه‌ڵه‌م بدا. به‌دیاریکراویش له‌وتاری “ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، کام سیاسه‌تی کۆمۆنیستی!- وه‌ڵامێک به‌هاوڕێ سامان که‌ریم- ” به‌ڕۆشنی هه‌قیقه‌تی ئه‌م بابه‌ته‌مان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ڕونکرده‌وه وخستمانه به‌رده‌ست به‌ڕیزیان:
“به‌ڵام له‌په‌یوه‌ند به‌به‌یاننامه‌ی حوزه‌یرانه‌وه دۆخه‌که ده‌چێته ئاستێکی تر، ئیتر “دوای که‌متر له‌دوو مانگ” حزب وریفراندۆم ده‌که‌وێته”بازنه‌ی کات‌و شوێنی دیاری کراوه‌وه” بۆیه مانای تایبه‌تی خۆی وه‌رده‌گرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌مه‌سعود بارزانی وپارتی راستەوخۆ لە ژێر گوشارێکی فراوانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، که‌ئێمه‌ش تیا به‌شداربووین، له‌دژی ئه‌وه‌ی که”ڕیفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه نی‌یه”، هاته پای سازدانی ڕیفراندۆم و به‌پۆسته‌که‌یه‌وه 25ی سیبته‌مبه‌ری دیاری کرد. دواتریش هه‌موو حزبه‌کان جگه‌له ئێمه‌و گۆڕان و کۆمه‌ڵ، پابه‌ند ده‌کات به‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی خۆیه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌و بڕیاری بودجه بۆ سازدانی پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم ده‌دات. له‌مه‌ش زیاتر بارزانی ڕای گه‌یاند که ڕیفراندۆم له‌هه‌موو ناوچه کوردنشینه‌کاندا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به‌پرسیاری جیابونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی ئا یان نا… پاشان ڕیفراندۆمێکی تر بۆ ناوچه جێناکۆکه‌کان که‌ئایا له‌گه‌ڵ عێراق ده‌مێننه‌وه یان له‌گه‌ڵ کوردستانی سه‌ربه‌خۆ.. هه‌موو ئه‌م گۆڕانکاریه تازانه بوونه بنه‌ما بۆ به‌یاننامه‌ی حوزه‌یرا‌نی حزب.”
به‌لام هاوڕی سامان هه‌موو ئه‌و فاکتۆرانه‌ی که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پیدراوه‌و ئاڵوگۆڕ له‌دۆخه‌که‌دا نیشانده‌ده‌ن، ئاگاهانه نادیده‌گرتووه وبۆ مه‌رامی خۆی له‌وه‌دا دایڕشتۆته‌وه که‌گوایه حزب له‌هه‌ڵویسته‌کانیدا شوێن “ئاڵوگۆر له‌قسه‌ی به‌رزانیدا که‌وتووه”، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت:
” نەک وەک لێکدانەوەکەی هاوڕێی ئازیزم خەسرەو کە باسی ئاڵوگۆری سیاسەتی خۆیان دەکات لە نێوان دوو بەیاننامە جیاوازەکەیاندا، هەموو ئاڵوگۆڕەکان دەباتەوە سەر ئەوەی کە ئاڵوگۆڕ لە قسەی بارزانیدا ڕوویداوە!!!!. ئەوە لێکدانەوەی بابەتی نیە چ جا کۆمۆنیستی. من نازانم لە کەیەوە کۆمۆنیستەکان بە پێی قسەی بارزانی سیاسەتیان گۆڕیوە و، بارزانی بۆتە جێگای باوەڕمان ئەوە دەبێت هاوڕێ خەسرەو وەڵامی بداتەوە.
ئه‌مه ئیتر شیواندنێکی ئاشکراو نائه‌مانه‌تداریه له‌گواسته‌نه‌وه‌ی بۆچونه‌کاندا، ئه‌مه ته‌حویری قسه‌ی به‌رامبه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی بێنرخی بکه‌یت و بتوانێ ڕه‌خنه‌ی لیبگری!. هاوڕی سامان نایه‌وێت بروا به‌وه‌بکات که له‌ئاکامی فشارێکی کۆمه‌لایه‌تیدا هه‌ڵویستی به‌رزانی له‌به‌رامبه‌ر ڕیفراندۆمدا له‌موزایه‌ده‌و قسه‌دا نه‌مایه‌وه‌و کۆمه‌ڵگای به‌ره‌و جه‌مسه‌ربه‌ندیه‌کی نوێ راکێشا. ته‌نانه‌ت نایه‌وێت بروابه‌وه بکات که‌پارتیو زیاتر له17 حزب ولایه‌ن هاتونه‌ته پای به‌رپاکردنی ڕیفراندۆم وئه‌مه‌ش بۆ سه‌ربه‌خۆیی بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی پرس به‌هیچ لایه‌کیش بکرێت. له‌مه‌ش زیاتر نایه‌وێت بروا بکات به‌وه‌ی که‌بارزانی ولایه‌نه‌کانیتر بۆ یه‌که‌مجاره هاتۆنه‌تە ژێرباری بەشیک لەو پرەنسیپانەی کە لە میژوی کوردستاندا پیش‌تر تەنها ئیمە باسمان کردوە له‌وانه: ئەنجام دانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی لە هەموو ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان و هەموو دانیشتوان بەدەر لەوەی کوردزمانن یان هەر زمانیکی تریان هەبیت، مافی دەنگدانیان هەیە. لەمەش گرنگتر بۆ یەکەمجاره ناسیۆنالیزمی کورد ئەوەی قبول کردوه کە ئەگەر دانیشتوانی ئەوناوچانە بەدەر لەوەی قەومیەتیان چیە دەنگیاندا بە مانەوە لەگەل عیراقدا ئەوان ریز لەراکه‌یان دەگرن وبەمافی ئه‌وانی دەزانن لەگەل عیراق بمیننەوە. لانی کەم لە ئاست راگەیاندندا بەکاربردنی زەخت و فشاریان مەحکوم کردووە، هه‌روه‌ها قه‌بوڵیان کردووه که‌لایه‌نی ره‌سمی نیوده‌وله‌تی به‌سه‌ر ڕیفراندۆمدا چاو‌دێر بیت، بۆئه‌مه‌ش نەتەوە یەکگرتوەکان و چاودیرانی جیهانیان بانگیشت کردوە.. ئەمانە بەشیکی زۆر لەو پرەنسیپانەیە کە ئیمە ٢٢ سالە بە تەنها پیداگری لەسەر دەکەین. به‌ڵام ئایا هەموو ئەمانە ته‌نها له‌قاڵبی قسه‌و فەرمودەی کاک مسعوددان، که‌گوایه ئیمە له‌سه‌ر بنه‌مای قسه‌ی ئه‌و هه‌لویستمان گۆڕیوه؟ ئایا به‌راستی هاوڕێ سامان له‌وه تێده‌گات که‌کۆمۆنیستەکان لەبەرامبەر سیاسەتدا سیاسەت دیاری دەکەن؟ یانی ئەگەر سیاسەت دەنگۆی ریفراندۆمێك بیت بۆ کارتی فشار، جۆریک هەلویستی لێ دەگرن و ئەگەریش سیاسەت ریفراندۆمێک بیت، کە راشکاوانە راگەینرابیت و کاتی بۆ دیاری کرابیت و چەندین ئەحزابی سیاسی هاتبیتە پالی و بەشیک لەپرەنسیپەکانی بۆ دیاری کرابیت، به‌پیویست جۆریکی تر هەلویستی لێدەگرن!. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م حاله‌تانه‌شدا تازە هیشتا بە هیچ جۆریک قسەی ئیمە ئەوە نیە کە حەتمەن ریفراندۆم لەکاتی خۆیدا دەکریت، دەزانین فشاریکی زۆر هەیە و ئەم حزبانەش هەمیشە ئامادەن خواست و بەرژەوەندی خەلک هەرزان فرۆش بکەن و رەنگە ئەمجارەش بیکەن. بۆیه ئیمە دەبی فشار بێنین کەوا نەکەن وە ئەگەر کردیان دژی راوەستین و خۆمان وەکو خاوەنی ئەسلی ریفراندۆم بمینینەوە. به‌تایبه‌تی رووداوەکانی ئەم ماوەیە تا رادەیەکی زۆر ریفراندۆم ریگاچارەی ئیمەی لە کوردستان هەمەگیر و ئاسانترکردووه و دەبی بەردەوام بین لەسەری هەتا ئەگەر بارزانیش پاشەکشەی کرد.
به‌دوای خستنه‌رووی ئه‌م هه‌موو راستیانه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بلێم بۆ که‌سێک که‌له‌جه‌ده‌لی سیاسی‌دا شوێن که‌وته‌ی قانعکردنی به‌لگه‌داری به‌رامبه‌ری نه‌بێ وئامانجی ئه‌وه‌بێت به‌هه‌ر نرخێک بووه ڕای خۆی به‌دروست بسه‌لمێنێ، به‌پێویست په‌ناش بۆ ته‌حویرو شێواندنی بۆچونی به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌بات، چونکه ئه‌مه چه‌کێکه بۆ به‌زاندی “حه‌ریف”، نه‌ک دیالۆگ له‌گه‌ڵ هاوسنگه‌رو هاوخه‌باتی خۆدا. له‌م په‌یوه‌نده‌شدا وه‌لامی من بۆ تۆ ئه‌ی هاوڕیی ئازیز ئه‌وه‌یه که به‌ڕیزتان ده‌تانتوانی به‌ساده‌یی هیچ قسه‌و بۆچونێکی منتان لاپه‌سه‌ند نه‌بوایه‌و سه‌راپا ڕه‌تتان بکردایه‌ته‌وه، به‌لام دروست نی‌یه بۆ ئێوه‌یه‌ک که‌باس له‌نمایشکردنی ئه‌لگۆیه‌کی راقی ومۆدێرن ده‌که‌ن ئه‌مه‌نه‌تدارنه‌بن له‌گویزانه‌وه‌ی بۆچوونی به‌رامبه‌ره‌که‌تاندا وه‌ک خۆی!.
نیسبیه‌تی سیاسی .. “هاوڕی خه‌سره‌وی به‌رژه‌وه‌ندیخواز وهاوڕێ سامانی موته‌حه‌زب”!
له‌دواین وێستگه‌ی وه‌ڵامه‌که‌ی هاوڕی ساماندا، ئیفرازاتی شیوازی جه‌ده‌لکردنه‌که‌ی به‌خاڵێک ده‌گات که‌ئیتر نه‌ک هه‌ر جێگایه‌ک بۆ گه‌یشتن به‌هه‌قیقه‌ت له‌م جه‌ده‌له‌دا ناهێڵیته‌وه، به‌ڵکو ئینسان به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌یه‌نی که‌دیالۆک له‌گه‌ڵیدا بۆ جوڵانه‌وه‌که‌مان بێسوده وڕه‌نگه عاقیبه‌تێکی خراپێشی به‌دواوه‌بێت. له‌م وێستگه‌یه‌دا هاوڕی سامان ده‌سته‌واژه‌ی “نیسبیه‌تی سیاسی” خواستوه، تا “به‌رژه‌وه‌ندی خوازی” منی پێ که‌شف بکات، ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر “هه‌ڵویسته‌یه‌کی دڵسۆزانه”دا، که‌له سه‌ره‌تای وه‌لامه‌که‌م به‌هه‌ردوو به‌شی وتاره‌که‌ی له‌مه‌ر ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی خستومه‌ته‌ڕوو. هه‌ڵویسته‌یه‌ک که هاوڕێ سامانی له‌سونه‌تێکی ناحزبی ومه‌ترسیه‌ک ئاگادارکردۆته‌وه‌و هیوای خواستوه به‌به‌رپرسیاڕیه‌تیه‌وه مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێ، ئه‌ویش به‌وه‌ی که‌له‌م جه‌ده‌له‌دا به‌رژه‌وه‌ندی جولانه‌وه‌و حزبه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری وهه‌وڵدان بۆیه‌کگرتوو هێشتنه‌وه‌ی ڕیزه‌کانیان له‌ده‌وری سیاسه‌تێکی کۆمۆنیستی، به‌ئه‌سڵ وه‌ربگیڕێ و نه‌کریته قوربانی ڕای شه‌خسی که‌سانه‌وه، به‌تایبه‌تی که‌خیلافاته‌که‌ن له‌سه‌ر بابه‌تێکی تاکتیکیه. به‌ڵام هاوڕی سامان ئه‌م هه‌لویسته‌یه‌ی چۆن وه‌رگرتووه؟. ئه‌و ده‌ڵێت:
“بەپێویستم زانی کۆتایی باسەکە لەسەر پێشەکی نوسینەکەی هاوڕێم خەسرەو بێت. کەسەرتاپای پێشەکیەکەی پەیوەندی نیە بە باسی ریفراندۆمە. وەک نمونە باسی “ناحزبی بوونی سامان کەریم و ڕیفراندۆم” دەکەم من نەمزانی بوو کە پەیوەندییەکی دیالەکتیکی لە نێوان ناحزبی بونی من و ڕیفراندۆمدا هەیە. ئێستا دوای نوسینەکەی هاورێی بەڕیزو خۆشەویستم خەسرەو تێگەیشتم کە ئەو پەیوەندییە هەیە. پەیوەندیەکی دیالەکتیکی پێچەوانەیی “مەعکوس” لەنێوان ناحزبی بوونی سامان کەریم و ڕیفراندۆمدا هەیە. پەیوەندیەکەش بەم شێوەیەیە. سامان ناحزبیە، کەواتە ڕیفراندۆم و سیاسەتی هاوڕی خەسرەو دروستە. سامان حزبیە کەواتە سیاسەت و تێڕوانینی هاوڕی خەسرەو هەر دروستە. ئەمە بەڕاستی نوکتەیە و پەیوەندی بە باسەکەمانەوە نیە. “باسی ناحزبی” و” ڕەئی شەخسی گرینگە یان حزبی” و ” یەکریزی جولانەوە”و شتی لەم بابەتە…..هیچیان پەیوەندیان نیە بە باسەکەوە. بەرژەوەندی هاوڕی خەسرەو لەم باسەیدا ڕۆشنە، بەرژەوەندییەک کە مانای نیسبیەتی سیاسی هەیە بە قازانی خۆ، چونکە پایەیەکی واقعی نیەو تەنانەت بێ ویژدانی پیوە دیارە. بەڵام لەبەرئەوەی هاوڕی دڵخۆشە و پێی وایە تەوەرەیەکی باشی گرتوە، من وەڵامی نادەمەوە. و هیوادارم لە گفتوگۆ‌و دیباتی نێوانماندا دانەبەزینە ئاستی ئەم شێوەیە لە نیسبیەتی سیاسی. پیویستە ئەلگۆیەکی ڕاقی و مۆدێرن لە دیبات وگفتوگوو بۆ کۆمەڵگا نمایش بکەین.”
له‌وه‌ڵام به‌و بۆچوونانه‌ی که‌له‌دوتوێی ئه‌م ڕستانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا خۆیان نمایش کردووه، ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک به‌پیویست ده‌زانم:
یه‌که‌م: به‌دڵنیایه‌وه ”سه‌رتاپای پێشه‌که‌یه‌که” په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نی‌یه به‌باسی ڕیفراندۆمه‌وه. به‌ڵام په‌یوه‌ندی به‌یه‌ک مه‌سه‌له‌ی گرنگه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش هه‌لسوکه‌وتی رابه‌رانێکی حزب وشیوازی مامه‌ڵه کردنیانه له‌گه‌ڵ باسێکی سیاسی وجیاوازیه‌ک له‌بۆچن وهه‌لویستدا، که‌له‌م په‌یوه‌نده‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه. مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه هاوڕی سامان که‌له‌رابه‌ری حزبێکدایه، پێش حزبه‌که‌ی که‌وتووه ونه‌زه‌ری شه‌خسی خستۆته پێش سیاسه‌تی حزبه‌که‌یه‌وه، نه‌زه‌رێک کە ناکۆکی تەواوی هەیە لەگەل بەرنامە و پەسەندکراوەکانی حزبەکه‌ی خۆیدا، ئایا ئه‌م سونه‌ته دروست‌و حزبیه؟ ئایا ئیتر ره‌وایه داوا له‌ئه‌ندامان بکرێ ئیلتزام به‌بڕیاره‌کانی حزبه‌وه بکه‌ن؟ ئایا درێژه‌کێشانو به‌رین بوونه‌وه‌ی ئه‌م سونه‌ته مه‌ترسی لێکترازانی به‌دواوه نی‌یه؟ به‌داخه‌وه هاوڕی سامان به‌و هۆیه‌وه‌که بۆچونه‌کانی خۆی به‌سه‌نته‌ری هه‌ر راستیه‌ک داناوه، نه ئه‌م هه‌سته‌ی هه‌یه ونه‌ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی نیوان ڕیفراندۆم و”سه‌رتاپای پێشه‌کی” وتاره‌که‌ی من ببینێ.
دووه‌م: هاوڕی سامان بۆ ئه‌وه‌ی سونه‌تێکی هه‌له‌و ناحزبی نه‌سه‌لمێنێ وبگره به‌ته‌حقیره‌وه له‌و ڕه‌خنه‌و سه‌رنجه‌ش بروانێ که‌ڕووبه‌روی کراوه‌ته‌وه، ده‌ست بۆ سیناریۆیه‌کی زهنی ده‌باو دیاله‌کتیک ده‌به‌خشیته‌وه و ده‌نوسێ: “پەیوەندیەکی دیالەکتیکی پێچەوانەیی “مەعکوس” لەنێوان ناحزبی بوونی سامان کەریم و ڕیفراندۆمدا هەیە. پەیوەندیەکەش بەم شێوەیەیە. سامان ناحزبیە، کەواتە ڕیفراندۆم و سیاسەتی هاوڕی خەسرەو دروستە. سامان حزبیە کەواتە سیاسەت و تێڕوانینی هاوڕی خەسرەو هەر دروستە. ئەمە بەڕاستی نوکتەیە و پەیوەندی بە باسەکەمانەوە نیە“.. ئایا ئه‌م قسانه خۆیان “نوکته‌ن” یان ڕه‌خنه‌یه‌ک که‌گیراوه، به‌تایبه‌تی که‌هیچ مانایه‌کیان نی‌یه وهیچ زانیاری وراستیه‌ک نابه‌خشن له‌م جه‌ده‌له سیاسیه‌دا؟.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه هاورێ سامان به‌ڕۆشنی داوێتی بەژیر بەرنامەو سیاسەتی رەسمی حزبەکەیدا، کارێکی ئاواش پێشێڵکردنی سەرەتایترین مەوازین و تعهدی حزبیه و بەندیکی بەرجەستەی بنەما ریکخراوەییەکانی حزبەکەیەتی. به‌ندێک که‌ده‌بێ نەک هەر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، بەلکو سه‌رجه‌م کادران و ئەندامانی کۆمیتە حزبیه‌کان پابه‌ندبن پیوه‌ی. باسی نیسبیەتی سیاسی چۆن سه‌رپێچی وئه‌م حاڵه‌ته‌ی پێ پینەدەکریت؟! پاشان ئەوە چ تقلیدیکی کۆمۆنیستییە، چ ئه‌لگۆیه‌کی ڕاقیو مۆدێرنه، ئەو سیاسەتەی کەبە بەشداری خۆت له‌بەرنامەو به‌یاننامه‌ی رەسمی حزبەکەتدا ته‌دوینکراوه‌و ده‌نگت له‌سه‌رداوه. که‌چێ به‌پێی پێوانه‌ی نەزەری شه‌خسی خۆت هه‌مان سیاسه‌ت له‌حزبی هاوپەیمانتدا بۆته ناسیونالیستی و به کەوتنه‌پال جەمسەری ئەمریکا و دژایەتی کردنی بەرژەوەندیه‌کانی کریکاران و واژۆکردنی وەرەقەی سپی بۆ بورژوازی، تۆمه‌تباری ده‌که‌یت؟! ئایا حاڵه‌تێکی ئاوا تۆمەتگه‌لێکی گه‌وره لە حزبیکی کۆمۆنیستی که‌هاوپەیمانی خۆتانه ناخاته ئه‌ستۆته‌وه؟.
سێهه‌م: له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا که‌ده‌ڵێیت: –“باسی ناحزبی” و” ڕەئی شەخسی گرینگە یان حزبی” و ” یەکریزی جولانەوە”و شتی لەم بابەتە) …هیچیان پەیوەندیان نیە بە باسەکەوە.– قسه‌یه‌که بۆ خۆلادان له‌به‌رپرسیارێتی ومل نه‌دان به‌ره‌خنه‌یه‌ک که‌گیراوه. وه‌یا لانی که‌م فه‌رامۆش کردنیه‌تی!. دیسانه‌وه ئه‌وه ڕاسته که‌باسی “ناحزبی وڕه‌ئی شه‌خسی ویه‌کڕیزی جولانه‌وه وشتی له‌م جۆره” په‌یوه‌ندی به‌باسه‌که‌وه نی‌یه، به‌لام هاتنه‌کایه‌وه‌یان به‌رئه‌نجامی شیوازی جه‌ده‌لێکه که‌هاوڕی سامان له‌سه‌رێکیدا راوه‌ستاوه ونایه‌وێت ئیفرازاته زیانباره‌کانی ببینێ وبۆ به‌رگرتن پێی هه‌نگاوێک هه‌ڵگرێ!. ئایا ئیتر ده‌توانرێ ئه‌و ده‌یان لاپه‌ره‌یه‌ی که‌له‌سه‌ر حزبیه‌تو ته‌حه‌زوبی کۆمۆنستی به‌ڕیزیان ڕه‌شی کردۆته‌وه، به‌باسێکی جدی‌و مه‌سئولانه وه‌ربگیرێ؟
چواره‌م: “خه‌سره‌و به‌رژه‌وه‌ندی خوازه” چونکه باسی “ناحزبی وره‌ئی شه‌خسی وحزبی” له‌په‌یوه‌ند به‌ڕیفراندۆمه‌وه ئاماژه پێداوه، تا ڕای خۆی بسه‌لمێنێ!.. به‌راستی ئه‌مه چ مه‌نتقێکه که‌هاوڕی سامان بیری پێده‌کاته‌وه؟ پاشان چ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی شه‌خسی و خراپ له‌وه‌دا هه‌یه که‌ڕه‌فقی خۆت له‌سونه‌تێکی هه‌ڵه ومه‌ترسیه‌کانی ئاگادار بکه‌یته‌وه؟ ئایا هێچ ئه‌قڵێکی سه‌لیم که‌به‌شوێن ڕاستیه‌وه بێ وخۆی به‌سه‌نته‌ر نه‌بینێ، ئاوا بیرده‌کاته‌وه؟. به‌لام سامان حزبیه، چونکه “نیسبیه‌تی سیاسی” ئه‌و مانایه‌ی هه‌یه که‌باسی ته‌حه‌زوب په‌یوه‌ندی نی‌یه به‌ڕیفراندۆمه‌وه!.. ئه‌مه ئه‌و حیکایه‌ته دروستکراوه‌یه که” بێ ویژدانی پیوە دیارە “.
دوایین خاڵ له‌سه‌ر ئه‌م ڕسته‌یه راده‌وه‌ستم که‌هاوڕی سامان نوسیویه‌تی:” بەڵام لەبەرئەوەی هاوڕی دڵخۆشە و پێی وایە تەوەرەیەکی باشی گرتوە، من وەڵامی نادەمەوە.“.. ئه‌مه به‌خشنده‌یی نیه، به‌لکو موجامه‌له‌یه‌کی سیاسی بێتامه، له‌جه‌ده‌لی سیاسی‌دا. ئه‌مه فه‌رامۆشکردنی ڕاستیه‌کانی ڕه‌خنه‌یه‌که له‌ژێر ناوی “دڵخۆشکردنی هاوڕێیه‌کدا” ئه‌مه نا ئوسولیە له‌بیرکردنه‌وه‌دا، به‌تایبه‌تی، که‌پێتوایه هاوڕێکه‌ت، هه‌له‌یه به‌لام چاوپۆشی لێدکه‌یت، چونکه دلێ پێخۆشه!!. ئه‌مه دڵسۆزی وراستگۆیی نی‌یه، به‌ڵکو ڕاکردنه له‌هه‌قیقه‌تی به‌رپرسیارێتی.. سه‌ره‌نجامیش کۆمۆنستی نیه، ئسوڵی نی‌یه، ڕاقی ومۆدێرنیش نی‌یه.. به‌داخه‌وه‌م بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی جه‌ده‌لی سیاسی بۆئاستێکی له‌م جۆره.
کۆتایی ئابی 2017