روانگەی کۆمۆنیزمی کرێکاریی بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد و کۆتاییهێنان بە رکەبەری نەتەوەیی …
روانگەی کۆمۆنیزمی کرێکاریی بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد و کۆتاییهێنان بە رکەبەری نەتەوەیی …
نووسینی: مەنسوری حیکمەت
سڕینەوە سته‌می نەتەوەیی
کۆمۆنیزمی كرێكاری تێده‌كۆشێ له‌پێناو سڕینەوەی ته‌واوی هه‌رجۆره سته‌مێكی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌رجۆره جیاكاریه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی له یاساكانی ووڵات و كاركرده‌كانی ده‌وڵه‌تدا. كۆمۆنیزمی كرێكاری ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و ناسیۆنالیزم به بیروباوه‌ڕ و مەیلێکی زۆر دواكه‌وتوو، تێكده‌ر و ناكۆك له‌گه‌ڵ پیرۆزیی ئینسان و ئازادی و یه‌كسانیی ئینسانه‌كاندا ده‌زانێ و لێبڕاوانه له دژی هه‌رجۆره دابه‌شكردنێكی نه‌ته‌وه‌یی دانیشتووانی ووڵات و هه‌رجۆره پێناسه‌كردنێكی شوناسى نه‌ته‌وه‌یی بۆ خه‌ڵكی، ده‌وه‌ستێته‌وه. كۆمۆنیزمی كرێكاری خوازیاری دامەزراندنی نیزامێكه كه تیایدا دانیشتوانی ووڵات به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی نه‌ته‌وه یان هه‌ستی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی خۆیان، ئه‌ندامانی خاوه‌ن مافی یه‌كسانی كۆمه‌ڵگا بن و هیچ جۆره جیاكاریه‌ك چ به پۆزه‌تیڤ و چ نه‌گه‌تیڤ له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سه‌ربه نه‌ته‌وه جیاجیاكاندا پیاده نه‌كرێت. كۆمۆنیزمی كرێكاری تێكۆشان له‌پێناو سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و جێگرتنەوەی بە ناسنامه‌ی چینایه‌تی و ئینسانیی گشتی و جیهانیی كرێكاران به‌ئه‌ركێكی بنه‌ڕه‌تیی خۆی ده‌زانێ.
وه‌كو پرەنسیپێکی گشتی، كۆمۆنیزمی كرێكاری خوازیاری پێكه‌وه‌ژیانی خه‌ڵكی سه‌ر به نه‌ته‌وه جیاجیاكانه وه‌كو هاووڵاتیانی ئازاد و خاوه‌ن مافی یه‌كسان له چوارچێوه‌یەکی ووڵاتیی گەورەتردا كه ڕێکخستنی ڕیزی به‌هێز و توانای كرێكاری له مه‌یدانی خه‌باتی چینایه‌تیدا ئاسان ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا و له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه پێشینه‌ی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و دژایه‌تی نێوان خه‌ڵكی سه‌ربه نه‌ته‌وه جیاجیاكان پێكه‌وه‌ژیانی ئه‌وانی له‌چوارچێوه‌ی ووڵاتەکانی ئێستادا دژوار و پڕ ده‌رده‌سه‌ر كردووه، كۆمۆنیزمی كرێكاری مافی جیابوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه‌كان و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ ڕای خودی ئه‌و خه‌ڵكه، به‌ڕه‌سمی ده‌ناسێ.
مه‌سه‌له‌ی كورد
بە ڕەچاوکردنی؛ پێشینەی دوورودرێژی ستەمی میللی لەسەر خەڵکی کورد لە هەموو وولاتانی ناوچەکەدا، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق وەکو ده‌وڵه‌تێكی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی و دانی مۆری ئه‌تنیكی و نه‌ته‌وه‌یی جیاواز له ناوچه‌وانی دانیشتوانی عێراق، پراكتیزه‌كردنی جیاکاری نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیكی ده‌رهه‌ق به دانیشتوانی غەیری عەرەب زمان کە هۆکاری دابه‌شكردنی دانیشتووانە له‌سه‌ر بناغه‌ی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیكی، كردنی ئەم جیاکاریە به یه‌كێك له كۆڵه‌كه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی قه‌واره‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی ئه‌م وڵاتە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی له‌عێراق هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان دنەداوە و ئاگری ڕق و كینه و پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیكییان خۆشکردوە و سه‌ركوتی خوێناوی خواستی ڕه‌وای جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ ڕزگاربوون له‌ده‌ست سته‌می نه‌ته‌وه‌ییان پیادەکردوە، ئەمە و ململانێ‌یان له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمی كورد و جه‌نگیان له‌به‌رانبه‌ر بزووتنه‌وه ئۆتۆنۆمی خوازه‌كانی كوردستانی عێراقدا، كینه و قڵشتی نه‌ته‌وه‌ییان كردوه‌تە یه‌كێك له سیما دزێوه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراق. له پاش جه‌نگ و داگیركاریی عێراق و ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیش، نه‌خشه‌كانی ئه‌مریكا و بۆرژوازی عێراق بۆ سه‌رله‌نوێ سازدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكاریی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌تنیكی و دینی، قه‌ڵه‌شت و ڕکەبەری نه‌ته‌وه‌ییان له عیراقدا قوڵتر کردوەتەوە. لە ئاکامی هەموو ئەمانەدا پێکەوە ژیانی ئاسودە و دوور لە دەردەسەری خەڵکی کورد و عەرەب لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکپارچەدا سەخت و دژوار بووە. کۆتایهینان بە دەسەڵاتی قەومی-ئیسلامی ئیستای عێراق و هاتنەسەرکاری دەوڵەتێک کە دوور لە ناسنامەی نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مەزهەبی بە چاوێکی ئازاد و یەکسان تەماشای هەموو دانیشتوان بکات، دەتوانێ کۆتایی بەم کێشە و دووبەرەکیە بهێنێت. بەرپاکردنی شۆڕشی کرێکاری و دامەزراندنی دەوڵەتی کرێکاری کە ئەلتەرناتیڤی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریە، بەشێوەیەکی ڕیشەیی ئەو کێشەیەش چارەسەر دەکات. لە هەمان کاتدا تا کاتێک ئەم هەلومەرج و کێشەیە بەردەوام بێت، کۆمۆنیزمی کریکاری خەبات دەکات بۆ چارەسەری ئەم گرفت و کێشەیە لە پێناو دەستەبەرکردنی مافی جیابونەوە و پێکهێنانی دەوڵەتیکی سەربەخۆ له ڕێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و گشتیه‌وه و هەروەها له دژی هه‌رجۆره هه‌نگاوێكی توندوتیژ و سه‌ربازی بۆ به‌رگرتن به‌م هه‌ڵبژاردنه ئازادانه‌یه ده‌وه‌ستێته‌وه. كۆمۆنیزمی كرێكاری تیده‌كۆشیت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی ئەم مه‌سه‌له‌یە و ده‌ركێشانی خه‌ڵكی عێراق و كوردستان له ژێرباری ڕکەبەری نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگه‌ی به‌رپاكردنی ڕیفراندۆمێكی ئازاده‌وه له ناوچه كوردنشینه‌كانی باكوری عێراق له‌ژێر چاودێری داموده‌زگا ڕه‌سمیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.
كۆمۆنیزمی كرێكاری گه‌ڵاڵه جۆاوجۆره‌كانی فیدرالیزمی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كوردستان كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستیی كورده‌وه ده‌خرێته ڕوو، نه ته‌نها به هه‌نگاوێكی ڕووله‌پێش نازانێت به‌ئاقاری چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵكو ئه‌مانه به گه‌ڵاڵه‌یه‌ك داده‌نێ بۆ هەتاهەتایی كردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و غه‌یره كورد له چوارچێوه‌ی وڵاتێكی یه‌كپارچه‌دا، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌به‌دیكردن و شه‌رعییه‌ت دان به جیابوونه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و زه‌مینه‌سازیی بۆ درێژه‌پێدانی دژایه‌تی و كێشمه‌كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ئاینده‌دا.
هه‌روه‌ها كۆمۆنیزمی كرێكاریی كوردستان له دژی هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵێكی كۆنه‌په‌رستانه بۆ جیاكردنه‌وه و به‌گژیه‌كداكردنی دانیشتوانی كوردزمان و باقی دانیشتوانی كوردستان و عیراق ڕاده‌وه‌ستێ و خەبات دەکات له‌پێناو دورخستنەوەی جه‌ماوه‌ری كوردستان له ململانێ و كێبه‌ركێی كۆنه‌په‌رستانه‌ی نێوان ناسیۆنالیزمی كورد و عەرەب.كۆمۆنیزمی كرێكاری هه‌رجۆره بڕیارێک له‌باره‌ی ئاینده‌ی سیاسی كوردستانه‌وه كه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای گشتیی خه‌ڵكی كوردستان و ته‌نها له‌سه‌ر بناغه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی، وەیان ڕێككه‌وتنی سه‌روخه‌ڵكیی نێوان ده‌وڵه‌ت و حزبه محه‌لیه‌كان پیاده بكرێت، لە ڕوانگەی بەرژەوەندی سیاسی خەڵکی کوردستانەوە بە نامه‌شروع و دژ بە ئیرادەی سیاسی ئەوان دادەنێت.
لە بەرنامەی یەک دنیای باشتر وەرگیراوە