سروش هەڵەبجەیی: ڕاستییەک هەیە کەوا ئەم کەسایەتیانە کەسانی نوخبەی بادینان و چالاکوان و ڕۆشنبیرو چاوکراوەن و ئەوکەسانەن کەوا دەستدەخەنە سەر برینە  قوڵەکانی دەڤەرەکەی خۆیان

0

 سروش هەڵەبجەیی: ڕاستییەک هەیە کەوا ئەم کەسایەتیانە کەسانی نوخبەی بادینان و چالاکوان و ڕۆشنبیرو چاوکراوەن و ئەوکەسانەن کەوا دەستدەخەنە سەر برینە  قوڵەکانی دەڤەرەکەی خۆیان

دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز سروش هەڵەبجەیی پارێزەرو ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی سیاسی سەبارەت بە بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستان بۆ ٦ زیندانی بادینان.

ئەگەر بمەوێت وەک پارێزەرێک و ڕۆژنامەنووسێک و دواتر وەک  چالاکوانێکی سیاسی وەڵامی  پرسیارەکانتان بدەمەوە دەبێت تەوەرەکان بەشێوەکی یاسایی و دەستوری وەڵام بدەمەوە. بەڵام پێش ئەوەی بابەتی یاسایی وەڵام بدەمەوە دەمەوێت وەک چالاکوانێکی سیاسی لە باردودۆخی پێشینەی ئەم گیراوانە ڕوونکردنەوەیەک بدەم. بەپێی ئەوزانیاریانەی لامە و ئاشنایەتیم لەگەڵ هەندێکیان هەیە ڕاستییەک هەیە کەوا ئەم کەسایەتیانە کەسانی نوخبەی بادینان و چالاکوان و ڕۆشنبیرو چاوکراوەن و ئەوکەسانەن کەوا دەستدەخەنە سەر برینە  قوڵەکانی دەڤەرەکەی خۆیان. ئەمەش بۆسیاسەتی بنەماڵەی بارزانی ئەو ناوچەیە کە پارتی دیموکراتە عەیبەیەکی گەورەیە کە لەدەڤەرەکەی خۆیان بێت و نهێینی و ستەم و ستەم کاریەکانیان و فەسادی ئیداریی بخاتە ڕوو. ئەوان چاوی بادینان و پێشتر چەندین جار بە نمونە شیروان شیروانی لەسەر ڕەخنەکانی گیراوە کەئەمە قبوڵ کراو نییە لەڕوی دیکاتۆری بنەماڵەیی.

بۆپێشەوە: بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بە دەستەی سزایی ٢ ی هەولێر بەژمارەی ٤٦٨ ڕێکەوتی ٢٨/٤/٢٠٢١ ، سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەر ٦ گیراوەکانی بادینانی پەسەندکرد. دەتوانن ناوەڕۆکی ئەم یاسایە ڕوونکەنەوە؟

سروش هەڵەبجەیی: سەرەتای دەعواکە بەهەڵەدا ڕۆیشتووە، پێش تەمیزیش، چونکە یەکەم هەڕەشەی خێزان و  ناموسیان ڵێکراوە. ئەمەش بەپێی یاسا و ڕێسا کۆمەڵایەتی و یاساکانی مافی مرۆڤ ڕێگە پێنەدراوە. وەکو  یاساش دەبوایە دادوەر گرنگی بەم بابەتە بدابایە، بەڵام بەداخەوە گرنگی پێنەدراوە. ئەنجومەنی ئاسایش کراوەتە لایەنی دووەم؛ ئەمە هیچ  یاسایی نییە. نابێتت تەنانەت کارمەندیشیان حازربێتت و تەنانەت ئامادەییشی هەبێت لە دادگا .سێێەم؛ شاهیدی مخبری سڕی بە پێێ مادەی ٤٧ نابێت وەک شاهید دیاربێت کەچی ئەوان بەکاریان هێناوە، و ڕێگەی پارێزەرانیان نەداوە گیراوەکان ببینن، ئەمەش بەپێی یاسا قبوڵ کراونییە. ئەبوایە سەرەتا لە تەمیز هەڵوشێنیتەوە، بەڵام کارەکە بەسیاسی کراو لە تەمیزیش هەڵە بەهەڵە ڕۆیشت. دادوەرەکان فشاری حزبیان لەسەربووە. ئەمە ڕوون وئاشکرایە هەڵەی یاساییان کردووە.

 چونکە بەڵگەکان هیچ یاسایی نین؛ بۆنمونە ئەوان دەڵێن ئەم کەسانە لەگەڵ ڕێکخراوی  ABAئەمریکی دانیشتون   لەڕاستیدا ئەم ڕێکخراوە لەساڵی ٢٠٠٣ وە، هەوڵی چاکسازی دادگای عێراقی گرتۆتە دەست و هەم ئاهەنگە لەگەڵ ڕێکخراوی سیلی بەریتانی کە کاریان ئامادەکاری دادگای دیموکراتییە لەو وڵاتانەی لە دیکتاتۆریەت ڕزگاریان بووە بەرەو دونیای ئازادی.

 هەروەها  ئەو بەڵگانەی  لەسەر گروپی مەسنجەری ١٧ی شوباتە؛ ئەوانە تەنها کوردانی ئەوروپان هیچ  بەڵگەیەکی سەلمێنراویان نییە لەسەر ئەوەی ئەوان جاسوسن دژی  ئەمنی نیشتمانی، کەواتە بڕیاری دادوەرەکان حزبیە و لەبەرئەو پێێشینەیەی ئەم گیراوانە؟ دیارە کەسانی دژی ستەمەکاری بنەماڵەبوون. ئەمەش پاساوێکە بۆگرتنیان، دەنا هیچ پاساوێکی تر نییە. لە دوای دادگای تەمیز هیچ هیوایەکی  تر نییە؟ لەڕووی قانوونی بڕیاری تەمیزیش نادادپەروەری حزبی سەرفە.

   بۆپێشەوە: ئایا ئەم بڕیارەی دادگای پێداچوونەوە دوا بڕیارە یان هیوای تر ماوە بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەکە، ئەگەر هیوا ماوە ئەو دەسەڵاتە چیە و چۆن دەتوانێت؟

سروش هەڵەبجەیی: ئێستا ئەوەی لەبەردەست ماوە دوو ڕێگەیە: دەستەڵاتی بەڕێوبەری، واتە (ئەنجومەنی  وەزیران) بە یاسای عێراق، ئەوان داوا بەرزدەکەنەوە بۆسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان. بەپێی ماددەی ١٠ بڕگەی ٦ لە یاسای هەرێمی کوردستان مافی داوتە سەرۆکی هەرێم بەبێ گەڕانەوە بۆهیچ لایەنێک، ئەتوانێ خۆی  لێبوردنی گشتی دەربکات. لێبوردنی گشتی دووهۆکاری سەرەکی هەیە. یەکەم: ئەگەر دادگا بڕیارێکی هەڵە بدات و ببێتە هۆی ناکۆکی ناوخۆیی وگرژی و ئاڵۆزی لەناوخۆی وڵات دروستبکات. یاخود کەسەکە خاوەن کەسایەتی و نفوزبێت  و کێشەی  گەورە دروستبێت. دووەم: ببێتە هۆی لێکەوتنەوەی گرژی نێوان پەیوەندیەکانی هەرێم و دەرەوە. ئاڵۆزی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکان لەدەرەوە. لەم کاتەدا دەکرێت لێبوردنی گشتی وەک ئامڕازێک بۆهێورکردنەوەی هەردوو بارودۆخەکە دەستەبەر بکرێت. ئەم کەیسە واتە کەیسی گیراوانی بادینان بەسیاسی کراوە و هەڵەیەکی گەورەیە. هەردوو هۆکارەکەی تیایە بۆتە هۆی دابەشکردنی کوردستان لەلایەک و کێشەی دووبەرکی ناوەتەوە، وتەواو ئاڵۆزی خستۆتە نێوەندی خەڵکەوە. دادگاش بووەتە مەزەی خەڵک و، و ترسو تۆقاندن بۆ هەندێک، گاڵتەجاڕیش بۆ هەندێکی تر. لەڕووی دەرەوەش کێشەی دیموکراسی ناوەتەوە لەئاوێنەی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکاندا. ئەوەتا بەیاننامەکانی ئەمریکا و کەنەدا و ئەوروپا قنسۆڵەیەکان بەرامبەر حوکمی دادوەری لەکوردستان، بەمەش دادگا دەخاتە ژێر پرسیارەوە. هەرێمی کوردستانی پێ ناشرین و قێزەون دەکرێت. ئاڵۆزی  پەیوەندیەکان دروست دەکات، وەک چۆن هەڵەی بڕیارەکانی ڕیفراندۆم بەشێکی کوردستانمان لەدەستدا،  ئێستەش پەیوەندیەکانمان لەژێرچاودێری سیاسی دایە، و پرس و ئاڵۆزی دروستبووە و کاریگەری بڕیارە نادادوەری و حزبیەکەی دادگای تەمیزیش جارێکی تر دوبارەکردنەوەی هەڵەکانی ڕیفراندۆمە، کاتێک بێ بیرکردنەوە لە سیاسەتەکانی دەرەوە ئەنجامدرا.

ئێستا کاغەزی سپی لەبەردەست سەرۆکی هەرێمە؛ ئایا کوردستان لەم کێشە و ئاڵۆزیە ڕزگار دەکات و مافەکانی خۆی بەکاردێنی وەک سەرۆکی هەرێم؟ یان ئەکرێت بڵێێن سەرۆکێکی تەپەدۆرییە، نەک هەرێمێک. ئەوەش دەکەوێتەوە ئەستۆی  نێچیر بارزانی بیسەلمێنی کە سەرۆکێکی تەپەدۆری نییە و سوڵتەی یاسایی خۆی بە لێبوردنی گشتی بەکاردێنێت، و دەیسەلمێنێت بۆ وڵاتان کە دیموکراسی دادپەروەری هەیە، تاوەکو پەیوەندیەکان لەئاڵۆزێ ڕزگارکات. بەمەش کێشە ناخۆیییەکانیش کۆتاییان پێدێت بە ئازادبونیان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.