(خۆشه‌ویستی و سه‌رمایه، دوێنێ و ئه‌مڕۆ)
(خۆشه‌ویستی و سه‌رمایه، دوێنێ و ئه‌مڕۆ)
وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه به‌بانگێشه‌کانی سه‌رمایه‌داری چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ل {ماری گابرێڵ} دێڤید بێستو چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی کردووه
وه‌رگێڕانی : ئه‌حمه‌د جوانکار .. به‌شی دووهه‌م
ده‌م کوتکردن وماڵیکردنی ڕۆشنبیران وئابوری ناسان، له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داریه‌وه کارل مارکس به‌تاوانێکی گه‌وره‌ی دائه‌نێت ..ئه‌وباوه‌ڕی وابوو، ئه‌وه بۆته‌هۆی وێرانکردن و په‌رت په‌رتکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان خه‌ڵکی. سه‌رمایه‌داری جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندیه بێ ئابڕویه‌کانی خۆی، که‌سایه‌تی و باوه‌ڕبه‌خۆبوون و نایه‌وێت وه‌ک مرۆڤێک خۆت ببینیته‌وه ..بۆیه خۆبه‌که‌مگرتنی که‌سه‌کانی گۆڕی بۆبه‌های بازرگانی. مارکس ئاماژه‌ی به‌به‌ڕێزی وکاری پیشه‌یی دکتۆرو پارێزه‌رو زانایان و.. شاعیران و قه‌شه‌ده‌دا، که‌چۆن له‌لایه‌ن ئه‌م سیسته‌مه‌وه بچوکراوه‌ته‌وە بۆ کرێکارێکی کرێگرته.. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی خێزانی {که‌مکردۆته‌وه بۆ په‌یوه‌ندیه‌کی دارایی }. کارڵ مارکس ئاماژه‌ی به‌و ئاڵۆزی و ژاوه‌ژاوه و سه‌رلێشێواویه ده‌کرد که له‌سه‌رده‌ستی سه‌رمایه‌داریدا دروست ده‌بێ له‌جیهاندا.
سه‌رمایه‌داری هه‌موو کاره‌کانی پچڕپچرو هه‌ریه‌که له‌لایه‌که و به‌نیوە ناچڵ و به‌ته‌واونه‌کراوی ئه‌هێڵێته‌وه، کاره‌کانی ئه‌گۆڕێ به‌پێوه‌ری قازانج وقازانجی زیاتر …) وه‌ک ئه‌وکێشه‌و ناخۆشی و شه‌ڕوشۆڕانه‌ی ئێستا ڕوده‌دات له‌جیهاندا) ) وه‌رگێڕ (
کارڵ مارکس باسی پێویستییه‌کانی گۆڕینی به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و قازانجی کرد، که بۆ سه‌رفکردن پێویستی به‌ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی بازاڕی نوێ هه‌یه له‌جیهاندا. باسی ئه‌وه‌ی کرد سه‌رمایه‌داری هاوپه‌یمانی له‌هه‌موو شوێنێک ئه‌به‌ستێت و له‌هه‌موو شوێنێک کارگه‌و جێگه بۆخۆی داده‌نێت و بۆ خۆی ئاوه‌دانی ده‌کاته‌وە. سیسته‌می بازرگانی سه‌رمایه‌داری، که‌ره‌سه‌ی خاوی له‌شوێنه دووره‌کانه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی ده‌برد بۆ ئه‌وسه‌ری ئۆقیانوس ..دواتر دوای به‌رهه‌مهێنان له‌ڕێگه‌ی پاپۆڕو شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ره‌وه، به‌به‌کارهێنه‌ران ده‌فرۆشرایه‌وه .به‌هاتنی نه‌زمی نوێی جیهانی پیشه‌سازییه کۆنه‌کان و نیشتمانیه‌کان ده‌وریان نه‌ماو کۆتای‌یان هات. به‌سه‌رچوون له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه کۆنه‌که‌دا .مارکس ئاواپێناسه‌ی ئه‌م نیزامه‌ده‌کات:
( سه‌رمایه‌داری جیهانێک له‌وێنه‌ی خۆی ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه)
ڕونیشیکرده‌وه به‌چاندنی تۆوی ئه‌وکۆمه‌ڵگەیه له‌ناوچونی خۆی تێدایه ..وه‌ک جادووگه‌رێک وایه، که‌چیدی ناتوانێ کۆنترۆڵی ئه‌وهێزه ژێرزه‌ویانه‌ی نییه که‌خۆی بانگێشه‌ی بۆکردووه. قه‌یرانه بازرگانیه‌کان خێرا‌و خێراتر به‌دوای یه‌کدا دێن، به‌هۆی که‌ڵه‌که‌بون و مانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌وه‌و زیادبونی هێزی کار‌و سوپایه‌کی زۆری کرێکاران، بۆپارێزگاری له‌میکانیزمی کۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی، که‌چینی کرێکاران ده‌گۆڕێ، بۆ چینێکی پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ‌و، هێزێکی شۆڕشگێر که‌نه‌زمی نوێی جیهانی له‌ناو ده‌بات .بۆ مارکس، خه‌باتی چینایه‌تی، ڕاستییه‌کی به‌رچاوی پێشکه‌وتنی مێژوویی بوو، به‌ته‌واوی هه‌روه‌ک به‌ر هه‌موو دۆزینه‌وه‌کانی نه‌وه‌یه‌ک، که‌پێشکه‌وتنی نه‌وه‌ی داهاتوو پێکدێنێ.
ئایا ئه‌م پێشکه‌وتنه دواجار به‌کۆمۆنیزم ئه‌گات؟ ئه‌ی چ ده‌رئه‌نجامێکی بۆ ئابوری و کرێکاران و خێزان ده‌بێ؟ مارکس ڕایگه‌یاند که کۆمۆنیزم {له‌جه‌وهه‌ردا} په‌ره‌سه‌ندنی سروشتی موڵکیه‌تی تایبه‌ت بووە. ئه‌و وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌گره ترسنۆکه‌کانی ده‌دایه‌وه به‌وه‌ی که ۹۰% له سه‌دا نه‌وه‌د دانیشتوانی ئه‌وکات هه‌ژارو خاوه‌ن هیچ پێداویستیه‌ک نه‌بوون به‌م شێوه‌یه زۆرینه ئه‌و که‌سانه‌بوون که زیانیان پێگه‌یشتووه .. که‌مینه‌ش سودمه‌ندو ئه‌وانه‌بوون که قازانجایان له‌سه‌ربنه‌مای چه‌وساندنه‌وه بوو. کۆمۆنیزم هیچ که‌سێک له‌به‌رهه‌می کۆمه‌ڵایه‌تی گونجاو بێبه‌ش ناکات، وه ڕێگه به‌که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه‌ی که‌سێک نادات، له‌ڕێگه‌ی کاری که‌سانێکیتره‌وه سه‌رمایه‌که‌ی چنگ که‌وتبێ .
من ئه‌پرسم: بۆچی پیشه‌سازیه‌ک، که‌پشت به‌کاری سه‌دان یان هه‌زاران کرێکار ده‌به‌ستێ، ئه‌بێ چه‌ند که‌سێک ده‌وڵه‌مه‌ند بکات؟ بۆچی به‌رووبومی وشکانی و ده‌ریایی ئه‌م زه‌ویه پانوو به‌رینه، ئه‌بێ که‌مایه‌تییه‌ک سودمه‌ندبن لێی و، به‌دوای قازانج و قازانجی زیاتردا بگه‌ڕێن..؟ مارکس، ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌تاوانبارو دووڕو داده‌نا، که‌پێیان وابوو کۆمۆنیزم زیان به‌په‌یوه‌ندی خێزانی ده‌گه‌یه‌نێت .
وتی: ئه‌وه له‌سایه‌ی نیزامی پیشه‌سازی سه‌رمایه‌داریدایه، منداڵان له‌ژیانی شیاوی منداڵی بێ به‌شکراون، له‌خوێندن و په‌روه‌رده‌یه‌کی شیاو بێبه‌شکراون، وه‌ک کاڵاو ئامرازه‌کانی کار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه. .. ئه‌وه سه‌رمایه‌داریه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هاوژینی تێکشکاندووه ..فریودانی کچان و ژنانی کرێکار، ده‌ستخه‌ڕۆکردن و ڕابواردنی سێکسی له‌گه‌ڵیاندا له‌لایه‌ن خاوه‌نکاره‌وه، که هه‌ریه‌که‌یان دڵخوازو هاوسه‌ری خۆی هه‌یە… ته‌نها {بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی لێشاو و ئاره‌زوی کاتی خۆی } .
کارڵ مارکس وتی: له‌بری کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرجوازی کۆن، به‌هه‌موو چین و توێژه دژ به‌یه‌که چینایه‌تیه‌کانیه‌وه، ده‌کرێ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک پێکبێ، که‌تێیدا پێشکه‌وتنی ئازادانه‌ی هه‌رتاکێک، مه‌رجی ئازادانه‌ی هه‌مووان بێت …
له‌دواتردا وتی ئه‌وکۆمه‌ڵگه‌یه کاتێ به‌دی دێ، که ئه‌م کۆمه‌ڵگە چینایه‌تیه‌ی که ئێستا هه‌یه نه‌مێنێ و سه‌رەو ژێر بکرێ. سه‌رمایه‌داری هه‌موو کاتێ له‌شۆڕشی کۆمۆنیستی ئه‌ترسێ، کرێکاران له‌م شۆڕشدا، ته‌نها کۆتوو زنجیره‌کانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن . له‌گه‌ڵ دروشمه به‌ناوبانگه‌که‌یدا، که ئه‌ڵێ :
{ کرێکارانی جیهان یه‌کگرن !} .
له‌ڕاستیدا، مارکس وه‌ک بیرمه‌ندێکی مه‌زن، باسی دنیای ئێمه‌و کێشه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌می کرد، باسی گۆڕان و کێشه‌کانی داهاتوو، داهاتووی هه‌موو کێشه‌کانی له‌بەرچاوبوو، هه‌مووی ڕون ده‌کرده‌وه، به‌ڵام که‌سانێک که له‌سه‌رده‌مه‌که‌ی ئه‌ودا ژیاون لێی تێ نه‌ده‌گه‌یشتن، یان به‌زه‌حمه‌ت لێی تێگه‌یشتوون .ئه‌مه‌ش ناخۆشی و بارگرانیه‌ک بووه . ئه‌و وه‌ک هه‌موو بیرمه‌ندێکی گه‌وره، ته‌نها بۆنه‌وه‌کانی، یان کچ، یان هه‌ڵگرانی باوه‌ڕه‌که‌ی، شتی نه‌نووسیوه، یان باسه‌کانی بۆکه‌سانێکی دیاریکراوی کۆمه‌ڵگه نه‌بووه …ئه‌و بۆ مرۆڤایه‌تی شتی نووسیوه‌و وتووه .. ئه‌و له‌زۆر ڕووه‌وه قسه‌و باسه‌کانی له‌سه‌رژیانی ئه‌مڕۆی ئێمه ده‌کرد ..
ماویەتی