هیوا عەساف: به‌ئه‌هلیكردنی خوێندن ده‌بێته هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی چینبه‌ندی ناو كۆمه‌ڵ و دابڕینی چینی هه‌ژار و چینی هه‌بوو به‌ته‌واوی له یه‌كتر! ده‌بێته هۆی بێبه‌شبوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له خوێندن، ده‌بێته هۆی قەڵەو‌كردنی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تر…
هیوا عەساف: به‌ئه‌هلیكردنی خوێندن ده‌بێته هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی چینبه‌ندی ناو كۆمه‌ڵ و دابڕینی چینی هه‌ژار و چینی هه‌بوو به‌ته‌واوی له یه‌كتر! ده‌بێته هۆی بێبه‌شبوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له خوێندن، ده‌بێته هۆی قەڵەو‌كردنی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تر…
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز هیوا عه‌ساف- مامۆستای زانكۆ سەبارەت بە ساڵی نوێی خوێندن لەهەرێمی کوردستان و خوێندنی ئۆنلاین
بۆپێشەوە: کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بانگەشەی چاکسازی دەکەن، لاتان وایه دەتوانن چاکسازی بەرجەستە لەپرسی پەروەردەو فێرکردن‌دا بکەن؟
هیوا عەساف: ئه‌وه ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئیراده و بڕیاری چاكسازی. ئه‌گه‌ر قه‌راربێت چاكسازی بكرێت، ڕه‌نگه بڕیاری چاكسازی له په‌روه‌رده له زۆر بواری تر ئاسانتربێت و به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وانی تردا كه‌متربێت. جگه له‌وه ده‌بێت چاكسازی له په‌روه‌رده و فێركردندا هه‌نگاوی یه‌كه‌م بێت، چونكه چاكسازی له په‌روه‌رده واته چاكسازی له بنیادی تاكی كورد، چاكسازی له بیركردنه‌وه و دنیابینی تاك، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شت كرد، ئیتر بواره‌كانی تر به ئاسانی به‌سه‌رپێ ئه‌كه‌ون. هیوادارم حكومه‌ت جدی بێت له‌بڕیار و پاشان جێبه‌جێكردن و دواتر چاودێریكردنی چاكسازیدا.
بۆپێشەوە: دەسەڵاتی سیاسی هەرێم لەچوارچێوەی بە تایبەتیکردنی خزمەتگوازرییەکاندا، دەیانەوێ سیستەمی پەروەردەو فێرکردنیش بە تایبەتی بکەن، بە تایبەتی کردن و بە ئەهلی کردنی سلکی خوێندن و پەروەردە چ کاریگەرییەکی لەسەر کۆمەڵگە دەبێت؟ وەچۆن دەبێت ڕێگە لە هەوڵێکی وا بگیرێت؟
هیوا عەساف: ده‌بێت پێش ئه‌و بڕیاره لێكۆڵینه‌وه بكرێت، یان به لای كه‌می بیرێك له‌وه بكرێته‌وه، ئایا ئه‌و شتانه‌ی تر، كه کراون به تایبه‌ت (ئه‌هلی) له‌كوردستان سه‌ركه‌وتووبوونه؟ خه‌ڵك لێیان ڕازییه؟ ئایا خه‌ڵك ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئه‌و باره تازه‌یه‌دا هه‌ڵبكات، كه هه‌موو شت به پاره‌بێت؟ بێگومان بۆ هه‌موو پرسیاره‌كان (نه‌خێر) وه‌ڵامه‌كه‌یه. ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌درێته خزمه‌تگوزارییه ئه‌هلییه‌كان له خه‌ڵك وه‌ربگرێت، ده‌توانێت زۆر به زیاده‌وه پێشكه‌ش بكات، بۆ نموونه پاره‌ی كاره‌بای موه‌لیده! ئێستا به‌هه‌ر ماڵێكی كوردستان بڵێیت ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌یده‌یت به‌موه‌لیده بیده به حكومه‌ت كاره‌بای به‌رده‌وامت ده‌بێت، هه‌م ئه‌و ڕازییه، هه‌م حكومه‌تیش به‌و پاره‌یه پێی ده‌كرێت. بۆ خوێندنیش هه‌ر وایه!
به‌ئه‌هلیكردنی خوێندن ده‌بێته هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی چینبه‌ندی ناو كۆمه‌ڵ و دابڕینی چینی هه‌ژار و چینی هه‌بوو به‌ته‌واوی له یه‌كتر! ده‌بێته هۆی بێبه‌شبوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له خوێندن، ده‌بێته هۆی قەڵەو‌كردنی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تر.
بۆ ڕێگریكردن له‌مه، ئه‌و چاكسازییه‌ی باس ده‌كرێت بهێنرێته سه‌ر زه‌مینی په‌روه‌رده، له‌سه‌ر باشكردنی كوالێتی خوێندن جێبه‌جێ بكرێت، بكرێته به‌ربه‌ستی ڕاوه پاره‌ی هه‌ندێك له ناوه‌نده ئه‌هلیه‌كانی خوێندن، بكرێته چاودێری به‌ڕێكردن و پاڵپێوه‌نانی قوتابی!
بۆپێشەوە: هەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە، هەژاری و نەبوونی و گرانی بازاڕ و بێ‌کاری و… چ کاریگەریەکی لەسەر پرسی پەروەردەو فێرکردن هەیە؟
هیوا عەساف: هه‌موو ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی ناوهێنراون، له‌گه‌ڵ زۆری تریش، خراپن و كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر په‌روه‌رده هه‌بووه و هه‌یه، چۆن؟ سیاسه‌ت تێكه‌ڵی خوێندن بووه و هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی گاڵته‌ی به خوێندنا دێت و خوێندن ده‌رچووه‌كان ناژێنێت و گرانی بووه‌ته ڕێگر له به‌رده‌وامیدان به‌خوێندن لای زۆر قوتابی و پێویستییه‌كانی مادییه‌كانی قوتابی دابین ناكرێت!
بۆپێشەوە: ژینگەی قوتابخانەکانی کوردستان تاچەندە شیاون بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندروست، لە بواری پەروەردەو فێرکردن‌دا؟
هیوا عەساف: كاتێك كه‌سێك ده‌بینیت له زانكۆیه یان خوێندنی ته‌واوكردووه و نه‌گۆڕاوه و جیاوازیی نییه له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه بەو پرۆسه‌یه‌دا تێپه‌ڕیبێت، ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و پێویستمان به پێداچوونه‌وه هه‌یه. له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا سێ ئامانج هه‌یه پێویسته به‌دیبێن، به زمانێكی ساده ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: ئامانجی مه‌عریفی: واته ئه‌وه‌ی به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا تێبپه‌ڕێت، پێویسته توانای عه‌قڵی گه‌شه‌ی كردبێت و مه‌عریفه‌ی گه‌وره‌بووبێت.
دووه‌م: ئامانجی ویژدانی: ئه‌و كه‌سه‌ی وتمان، پێوسته سه‌لیقه و حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ی په‌یداكردبێت، كه گرنگی به شت بدات، كات بۆ شت ته‌رخان بكات، له ژیاندا گاڵته‌ی به هه‌موو شتێك‌دا نه‌یه‌ت، بتوانێت ڕۆژانه بۆ ماوه‌یه‌ك جدی بێت.
سێیه‌م: ئامانجی ڕه‌فتاری: پێویسته ئه‌و كه‌سه لێهاتوویه‌كی په‌یدا كردبێت بۆ به‌جێگه‌یاندنی كاره‌كانی په‌یوه‌ست به پسپۆڕییه‌كه‌ی و به ژیانی ئاسایی خۆیی.
ئێستا بابێین بپرسین، ئایا ڕێژه‌ی چه‌ندی ئه‌وانه‌ی به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا تێپه‌ڕده‌بن له هه‌رێمدا ئه‌و گۆڕانانه‌یان به‌سه‌ردا هاتووه؟ بێگومان زۆر كه‌م! لێره‌وه تێده‌گه‌یت، كه په‌روه‌رده له كوردستاندا زۆر به‌ره‌و دواوه ڕۆیشتووه، چونكه جیله‌كانی پێشوو زۆر پێگه‌یشتووتربوون له‌م جیلانه‌ی ئێستا! تا به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێیته‌وه ڕاده‌ی پێگه‌یشتنی خوێنده‌وار و ده‌رچووی خوێندن زیاتر ده‌بینیت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌نجامی پێچه‌وانه ده‌بینیت! كه‌واته هه‌لومه‌رجی په‌روه‌رده خراپه و پێویستی به خه‌مخواردنی جدی هه‌یه!
بۆپێشەوە: ئایندەی هەر کۆمەڵگەیەک، بەستراوەتەوە بە سیستەمێکی پەروەردە و فیرکردنی مۆدیرن و شایستە، تا چەندە لاتان وایە دەسەڵاتی سیاسی ئێستای هەرێم، دەتوانێت پشت بە پەروەردەیەکی مۆدێرن ببەستێت؟
هیوا عەساف: په‌روه‌رده‌ی مۆدێرن پێویسته، به‌ڵام پێویستیشی زۆره. ئه‌و په‌روه‌رده‌یه پێویستی به ژینگه‌ی گونجاو هه‌یه، پێویستی به پێگه‌یاندنی كادیر هه‌یه، بینا و تاقیگه و پێویستیی لۆجستیکی ده‌وێت. سیسته‌می نوێ و مۆدێرن ناخرێته سه‌ر ژینگه‌یه‌كی شه‌كه‌تی وه‌ك ئه‌م ژینگه‌یه‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم. ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا په‌روه‌رده به به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه چاك نه‌كرێت، هێنانی سیسته‌می ئه‌ملاو ئه‌ولا سوودی نابێت. له سه‌ره‌وه گوتمان په‌روه‌رده‌ی جیله‌كانی پێشوو سه‌ركه‌وتووتر بووه له‌وه‌ی ئێستا، له كاتێكدا ئێستا زۆر شت گۆڕاوه، له‌و گۆڕانه‌شدا بێگومان مه‌به‌ست باشتركردن بووه، ئه‌ی بۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی وایه؟ كه‌واته پێویستمان به گۆڕانی ڕیشه‌ییه، ئه‌مه‌ش ئیراده و بڕیار و دڵسۆزیی ده‌وێت. هیوادارم حكومه‌ت ئه‌و بڕیاره‌بدات!