کرێکاران خوازیاری شۆڕشن
کرێکاران خوازیاری شۆڕشن
ڕامیار ڕەزایی
کرێکارانی کۆمۆنیست خوازیاری هاتنه ئارای شۆڕشن، به‌ڵام کامه‌و چ جۆره شۆڕشێک. چینه جۆراوجۆره‌کان‌و پێکهاته سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌مه‌ره‌نگه‌کان (شۆڕش) به‌ماناو واتای جیاواز به‌کار دێنن‌و له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن. دنیای ئێمه هه‌موو جۆره شۆڕشێک و هه‌موو جۆره شۆڕشگێڕێکی به خۆوه بینیوه، واته هه‌ر تاکێک یان هه‌ر ره‌وتێک که له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابێ بارودۆخی زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگەدا به‌شێوه‌یه‌کی له پڕ‌و ئاشتی نه‌خوازانه بگۆڕێ، پرسی هاتنه ئارای شۆڕش دێنێته گۆڕ‌و خۆی وه‌ک شۆڕشگێر پێناسه ده‌کات. زۆربه‌ی ئه‌و شۆڕشانه ئیرتیجاعین‌و ناله‌بارترین‌و دواکه‌وتووترین بارودۆخ وه‌ک شۆڕش له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. دیکتاتۆرترین‌و ناپاکترین که‌سه‌کان ناوی شۆڕشگێڕیان له‌سه‌ر خۆیان داناوه. کرێکارانی کومونیست سه‌ره‌کیترین دوژمنی به‌رده‌وامی ئه‌و به ناو شؤڕش‌و شۆڕشگێڕانه‌ن. ژماره‌یه‌کی دیکه له‌و شۆڕشانه پرسێک زیاتر له ئیسلاحاتی به‌رته‌سک له بارودۆخی زاڵدا نین‌و ناتوانن بن. رزگاری له چه‌وسانه‌وه، وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری، پلانداڕێژی‌و باشتر بوونی راده‌ی به‌رهه‌مهێنان، دابه‌شکردنی عادلانه‌تری سه‌روه‌ت‌و سامان‌و هتد. ناوه‌رۆکی سه‌ره‌کی زۆرێک له گۆرانکاریه‌کان بووه، که له وڵاتانی جۆراوجۆردا له ژێر ناوی شۆڕش هاتۆته ئاراوه. له هه‌موو ئه‌و نمونانه بنیاتی موناسباتی ناو کۆمه‌ڵگەو ته‌واویه‌تی نیزامێک که هۆکاری زوڵم و زۆر‌و بێبه‌شییه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش بووه به چاره‌سه‌ر نه‌کراوی ماوه‌ته‌وه‌و ئاوڕی لێنه‌دراوه‌ته‌وه. چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو شایه‌تی شۆڕشی جۆراوجۆری به‌مجۆره له زۆربه‌ی وڵاتانی داگیرکراو بووه. ئه‌مرۆکه ئه‌گه‌ر سه‌رنج ده‌ده‌ینه ئه‌و ولاتانه‌و ئاورێان لێده‌ده‌ینه‌وه، ده‌بینین ته‌نانه‌ت نیشانه‌گه‌لێک له‌و گۆڕانکاریه به‌رته‌سکانه‌ش که به‌هۆی شۆڕشه‌وه هاتۆته ئاراوه، ئاسه‌وارێکی لێ نه‌ماوه‌و عه‌قڵیه‌تی نیزامی سه‌رمایه‌داری، جارێکی دیکه ئه‌و ڕاستیه ئاشکرا ده‌کات که له حاڵێکدا که بنه‌مای سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر پێیه، خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش چاره‌نووسیان ته‌نیا‌و ته‌نیا بێبه‌شی‌و بێ‌مافی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه.
خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو شۆڕشه درۆیینه‌کان ئه‌وه‌یه که له ژێر ته‌ئسیری ئامانج‌و به‌شێک له خودی چینه‌کانی حاکم بیچمیان گرتووه‌و رێبه‌ریی سیاسی و پراکتیکی ئه‌وان هه‌ر له‌و که‌سانه پێک دێت.
کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشان هه‌رده‌م وه‌ک هێزی زه‌خیره‌و یارمه‌تیده‌ر کێشراونه‌ته مه‌یدان‌و خه‌باتیان کردووه‌و له خۆبردوویی بێوێنه‌یان له خۆیان نیشان داوه. به‌ڵام ئاکامه‌که‌ی ته‌نیا‌و ته‌نیا ده‌ستاوده‌ست بوونی ده‌سه‌ڵات له‌ناو خودی چینی سه‌رمایه‌دار‌دا بووه‌و، ته‌نیا شکلێکی تازه بۆ ئیداره‌کردنی نیزامی چه‌وسێنه‌ر دروست بووه. له زۆربه‌ی نمونه‌ی ئه‌و شۆڕشانه‌دا کرێکاران یه‌که‌مین که‌سانێک بوون که له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌لاته تازانه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که خۆیان له ریزی پێشه‌وه‌ی شۆڕشه‌که‌دا بوون چه‌وساونه‌ته‌وه‌و شۆڕشه‌که بۆته ئامرازێک بۆ سه‌رکوتی کرێکارانی زه‌حمه‌تکێش.
بۆیه به‌و ڕاستیه ده‌گه‌ین کاتێک کرێکار باس له شۆڕش ده‌کات‌و ئه‌و پرسه ده‌وروژێنێ، ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه‌بێ که چ ئامانجێکی هه‌یه‌و له چ ڕاستایه‌ک هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ. ئێمه خوازیاری شۆڕشی کرێکاری به‌دژی هه‌موو نیزامی سه‌رمایه‌داری‌و هێزی چینی سه‌رمایه‌دارین. ئێمه خوازیاری شۆڕشێکی کۆمۆنیستین که کۆمه‌ڵگە له بنه‌ڕه‌ته‌وه بگۆڕێ‌و به‌شیوه‌ی بنه‌مایی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات.
شۆڕشی کرێکاری چ ئامانجێک ده‌پێوێ؟؟ وەڵامی ئه‌م پرسیاره له ناخی نیزامی سه‌رمایه‌داری‌دا خۆی حه‌شار داوه. هه‌ر کرێکارێک ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی ده خوله‌ک ئاوڕ له بارودۆخی خۆی بداته‌وه‌و بیری لێ‌بکاته‌وه، ده‌زانێ کێشه‌ی سه‌ره‌کی چییه که ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێ، هۆکاری سه‌ره‌کی چه‌وسانه‌وه و هه‌موو کێشه‌کان نیزامی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داریه. ئه‌م کۆمه‌ڵگەیه سه‌رەوژێره. به‌رهه‌مهێنه‌رانی سامانی کۆمه‌ڵگە، کرێکارانی بێ‌مافن‌و ئه‌وانه‌ی که هیچ ڕۆڵێکیان له به‌رهه‌مهێنان‌دا نییه سه‌روه‌ت‌و سامانیان خستۆته ژێڕ ڕکێفی خۆیانه‌وه‌و مافی کرێکاران پێشێل ده‌که‌ن. زاڵمترین‌و مفته‌خۆرترین که‌سه‌کان، ده‌سه‌ڵات به ده‌ستن‌و شه‌ریفترین که‌سه‌کان خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش‌و بێ‌ده‌سه‌لات‌و بێ‌مافن، که زوڵمیان لێده‌کرێ. ئه‌وان ته‌مه‌نێک ره‌نج‌و ئازاریان به گیان کڕیوه‌و زه‌حمه‌تیان کێشاوه‌و ته‌نانه‌ت دوای 30 ساڵ کاری تاقه‌ت پڕوکێن‌و بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانیان ده‌بێ سه‌ر له نوێ بۆ کاره‌کانیان کڕیار بدۆزنه‌وه.
کرێکاران له به‌رهه‌م و قازانجی رۆژ له گه‌ڵ رۆژ زیاتری سه‌رمایه رۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌یه‌و خۆیان له هه‌مووی ئه‌وانه بێبه‌شن. بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگە سه‌راوژووره، ده‌وله‌ت هاته ئاراوه‌و ئه‌رته‌شی زۆر دامه‌زران‌و زیندان‌و ئه‌شکه‌نجه‌گاکان بنیاتنران‌و خواوه‌نده‌کان دروستکران‌و ئایین هاته مه‌یدانه‌وه. پرسه‌که وه‌ک رۆژی روون ئاشکرایه. ئه‌م کۆمه‌ڵگەیه وه‌ک کۆیله‌داری وایه واته کۆیله‌داری حه‌قده‌ست. هیچ ڕاده‌یه‌ک له پێشکه‌وتنی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی‌و بیمه‌کان‌و زیادکردنی داهاتی کرێکاران که هێشتاکه هه‌موویان ده‌بێ به خه‌بات‌و به زۆر له گه‌روی چینی حاکم بێته‌وه ده‌ر، له بنه‌ره‌تدا ئه‌م بارودۆخه کۆیله‌داریه ناگۆڕێ.
هه‌موو هه‌ڵاواردنه کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌کان‌و گه‌نده‌ڵی‌و فه‌سادی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگەی ئێستا، له‌توند‌وتیژی به دژی ژنان‌و هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی تا ئیعتیاد و فه‌حشا، له رکه‌به‌ری‌و به‌رژه‌وه‌ندیخوازی تاکه‌که‌سی که له ناخی کۆمه‌ڵگەدا بوونی هه‌یه، تا برسیه‌تی‌و قاتی‌و قڕی‌و نه‌خۆشی که هه‌ر رۆژه میلیونها ئینسان ده‌کاته قوربانی‌و گیانیان لێ‌ده‌ستێنێ، هه‌موو ئاکامی ئه‌م سه‌راوەژووریی‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی کۆمه‌ڵگەیه که سه‌رمایه‌داران‌و سیستمی سه‌رمایه‌داری له‌م نێوه‌دا رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێڕن. کۆمه‌ڵگەیه‌ک که ساحیبانی سه‌ره‌کی‌و بنیاتنه‌رانی، کرێکارانی زه‌حمه‌تکێش‌و دیلی کۆیله‌یی حه‌قده‌ستن. شۆڕشی کرێکاری ده‌بێ له پێناو رووخانی بنه‌مای ئه‌م کۆمه‌ڵگەیه هه‌نگاو هه‌ڵگرێ. بنیاتی ئه‌م نیزامه، مالکیه‌تی خسوسی که‌مایه‌تییه‌که بۆسه‌ر که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنان له کۆمه‌ڵگاەدا. بەهۆی ئه‌وه‌ی که ئینسانه‌کان ناچارن بۆ به ده‌ستهێنانی پاروه نانێک بۆ که‌سێکی دیکه کار بکه‌ن که که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنانیان خسته ژێڕ ڕکێفی خۆیانه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌می کۆمه‌ڵایه‌تی‌و دابینکردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ ته‌نیا له رێگای به‌رژه‌وه‌ندی‌و قازانج گه‌یاندنی ساحیبانی چه‌وسێنه‌ر‌و مفته‌خۆری که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنان مومکینه (ده‌لوێ)، باسێک له ئازادی‌و به‌رابه‌ری ئینسان‌و له ناوبردنی بێبه‌شی‌و هه‌ڵاواردنه‌کان ناتوانێ بێته ئاراوه، شۆڕشی کرێکاری له بنه‌ره‌تدا، خۆی شۆڕشێکه به دژی مالکیه‌تی خسوسی چینی سه‌رمایه‌دار بۆسه‌ر که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی، شۆڕشی کرێکاری شۆڕشێکه بۆ دامه‌زراندنی مالکییه‌ت‌و کۆنتڕۆڵی هاوبه‌ش‌و ده‌سته‌جه‌معی به‌رهه‌مهێنه‌ران بۆسه‌ر که‌ره‌سه‌ی کار‌و به‌رهه‌مهێنان. شۆڕشی کرێکاری شۆڕشێکه بۆ نه‌مانی چین و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی.
بورژوازی به زمانی خۆش ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵناگرێ‌و بوار بۆ چه‌وسانده‌وه خۆش ده‌کات. بۆیه ده‌بێ شۆڕش بکرێ، حکومه‌تێکی کرێکاری دا‌بمه‌زرێ که به‌رگری چه‌وسێنه‌ران تێکبشکێنێ‌و رێگه بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ چه‌وساندنه‌وه که هیچ پێویستیه‌کی به هیچ حکوومه‌ت‌و زوڵم‌و خورافاتێک نییه بره‌خسێنێ.
بۆ کرێکارانی کۆمۆنیست، شۆڕش به واتای خروشان‌و ڕاسانی چینی کرێکاره بۆ به پراکتیککردنی هه‌موو ئه‌و ئاڵۆگۆڕه گه‌وره کۆمه‌ڵایه‌تیانه. خه‌باتێک بۆ ئازادی، به‌رابه‌ری‌و حکوومه‌تی کارگه‌ری. ئه‌گه‌ر کرێکار ده‌یه‌وێ بێته ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌ته‌وه، ده‌بێ هه‌ڵگڕی ئه‌و داخوازیانه بێ. ده‌بێ وه‌ک رێبه‌ری رزگاری هه‌موو کۆمه‌ڵگە بێته مه‌یدان. ده‌ورانی په‌لکێشکردنی کرێکاران به دوای ئه‌م‌و ئه‌و به سه‌ر چووه، جه‌رەیانی کۆمۆنیستی له ناخی چینی کرێکار ئه‌وه‌ی کردۆته ئامانجی سه‌ره‌کی خۆی که کریکاران به‌و شێوه‌و له ژێر چه‌ترێکی گشتگیر کۆ بکاته‌وه‌و جموجۆڵی کرێکاران بۆ به ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و به‌رێوه‌بردنی شۆڕشی کرێکاری رێک بخات .
ئه‌گه‌ر پرسێک سه‌مپاتی کۆمۆنیستی، له باقی گه‌رایشات له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری‌دا جیا ده‌کاته‌وه هه‌ر ئه‌و هه‌وڵه بۆ جێگیرکردنی ئارمانی شۆڕشگێرانه‌ی کارگه‌ری له‌ناو چینی کرێکار‌و رێکخستنی هێزی ئه‌م شۆڕشه‌یه. کرێکاری کۆمۆنیست له ریزی پێشه‌وه‌ی هه‌ر خه‌باتێکه که بۆ باشتر کردنی بارودۆخی کار‌و ژیانی کرێکاران رێک ده‌خرێ‌و ئامانجی ڕزگاری چینی کرێکار له ده‌ست زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌یه. به‌ڵام کرێکار له‌و خه‌باته‌دا ئامانجێکی دیکه‌و بنه‌ره‌تیتریشی هه‌یه. به بڕوای ئێمه به هاتنه ئارای ئه‌م خه‌باتانه‌و هاتنه ناو مه‌یدانی کرێکارانه که ئه‌وان خۆیان وه‌ک چینێک ده‌ناسن‌و به‌و وشیاریه ده‌گەن که خاوه‌نی چ هێزێکن‌و رێگه‌ی ڕزگاری خۆیان ده‌دۆزنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ شۆڕشی کرێکاری به دژی هه‌موو نیزامی ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی مەوجوود ئاشنا ده‌بن. رێکخەرانی شۆڕشی کرێکاری کارێکی تایبه‌ت به داهاتوو نییه به‌ڵکوو هه‌ر ئێستاکه بوونی هه‌یه. له هه‌ر شوێنێک یه‌کگرتوویی کرێکاران‌و وشیاریان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌ندامانی چینێکی جیهانین بچێته سه‌رێ‌و پته‌و بێ، له هه‌ر شوێنێک کۆمۆنیزم وه‌ک دوورنمای شۆڕشی کرێکاری له نێوان کرێکاران خۆی ده‌رخات. به هاتنی هه‌ر که‌سێک بۆ ناو ئه‌م ریزه له خه‌بات واته کۆمۆنیزم‌و ئامانجه‌کانی چینی کرێکار‌دا هه‌نگاوێک له شۆڕشی کۆمۆنیستی نیزیکتر ده‌بینه‌وه. سلول‌و مه‌حافلی کۆمۆنیستی کرێکاری که ئه‌مرۆکه داده‌مه‌زرێن له دوارۆژ‌دا ده‌بنه دامه‌زراوه‌کانی رێبه‌ریی شۆڕشی کرێکاری‌و پایه‌کانی حکوومه‌تی کرێکاری داده‌مه‌زرێنن.
هیچ که‌س له‌وه گومانی نییه که حکوومه‌ت‌و پایه‌کانی ئابووری سه‌رمایه‌داری له ئێران تووشی قه‌یرانێکی قووڵ بووه‌و کۆمه‌ڵگای ئێران له‌حاڵی گۆڕانکاڕی چاره‌نووسسازدایه. دره‌نگ یان زوو کێشمه‌کێشی چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ئێران شه‌پۆلێکی تازه به خۆووه ده‌بینێ. ئه‌حزاب و هێزه بورژوازیه‌کان، چ له‌ناو حکومه‌تی ئیسلامی دا‌و چ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆیان بۆ ئالۆگۆڕه‌کانی داهاتوو و بۆ رکه‌به‌ری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئاماده کردووه. ئه‌م جاره ئێمه ده‌بێ زه‌مانه‌تی ئه‌وه بکه‌ین که چینی کرێکار وه‌ک هێزێکی سه‌ربه‌خۆ، له‌ژێر ئاڵای خۆی‌و به ئامانج‌و ئاڕمانی شۆڕشی کرێکاری دێته مه‌یدان‌و بێگومان ده‌توانین ئه‌وه بخه‌ینه خانه‌ی پراکتیکه‌وه. جه‌ریانی کۆمۆنیستی له‌ناو چینی کرێکار جه‌ریانێکی به‌هێزه. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هه‌ر ئێستاکه پایه‌کانی خۆی له‌ناوناخی چینی کرێکار‌و بزووتنه‌وه ناره‌زایه‌تییه‌کانی کرێکاران پته‌و کردووه که دروشم‌و ئاسۆکانی هه‌ر ئێستاکه رێگای خۆی له‌ناو تووده‌ی به‌ربڵاوی چینی کرێکار دا کردۆته‌وه.
ئاورێک له یاسای کاری ئیسلامی، حاڵ‌و رۆژی شوورا ئیسلامیه‌کان بده‌نه‌وه، سه‌ره‌نج بده‌نه داخوازیه‌کانی کرێکاران، هه‌موو به‌ڵگه‌ی بوونی رادیکالیسمی به هێزی کرێکارین که له دوای شۆڕشی ٥٧ به‌و لاوه بیچمی گرتووه.
پلان‌و به‌رنامه‌ی ئێمە هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان، رێگه چاره‌کانمان بۆ نه‌مانی چه‌وساندنه‌وه‌و ڕزگاری هه‌موو چینی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش، دروشم‌و داخوازییه‌کانمان روون‌و ئاشکرایه. دروشمی ئازادی، به‌رابه‌ری، حکوومه‌تی کارگه‌ری، واته شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی کرێکاران، هه‌ر ئێستاکه له ناو دڵی توده‌ی به‌ربلاوی چینی ئێمه واته چینی کرێکار‌دا جێ‌گرتووە.