ئایندەی یەکێتی و پارتی
ئایندەی یەکێتی و پارتی
جەمال نوری
ئەحزابی ناسونالیستی کوردی بەتایبەتی هەردوو هێزی یەکێتی و پارتی ، بەناشرینترین مۆدێلی سیاسی پەیڕەوی سیاسەتێکی پاوانخوازیان کردوە ، واتە ئەم دوو حزبە کوردیە لەسەر حسابی توانستی پارتە سوسیالیست و چەپ و ڕادیکاڵەکان و خەڵکی مارکسی و ڕۆشنبیر، فەزایەکییان لە فەسادی ئیداری و ئابوری و بەتاڵانبردنی سامانی سەرخان و ژێرخانی ئابوری ئەم هەرێمەیان بۆ خۆیان قۆرغ کردوە، لەناو ئەم دوو حزبەشدا بەشی هەرەزۆرینەی سەروەت و سامانی هەرێمەکەیان بۆ دوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی دەچێت، ئەم دوو حزبە ئەگەرچی سامانی ژێر زەوی لەنەوت و غازی شل کە پێویست بوو دەستی لێ نەدرێت وەک داهاتێک بۆ نەوەکانی ئایندەی خەڵکی کوردستان و عێراق سودی لێوەربگرن و ژیانێکی شایستە بژین، ئەوکات شانازیان بە ڕابردووی گەل و کۆمەڵگەیانەوە دەکرد، بەڵام ئەم دوو بنەماڵەیە لە یەکێتی و پارتی و هاو ئاوازەکانیان لەباوکێکی فاشل دەچن، کە بێ‌ئاگا لە پەروەردەکردنی نەوەکانی، کەدواجار خێزانێکی هەڵوەشاوەیان بەرهەمهێناوە، نەیانهێشتوە نەوەی ئێستا و فەرمانبەرانی ئەو حوکمەتەی کە هەمیشە بۆتە وێردی سەرزبانیان، سود لە خێر‌و بێری نەوت و سامانی ژێرزەوی خاکەکەشیان وەربگرن، وەک سیغمۆند فرۆید دەڵێت: هەرکاتێک “باوکم مرد””، ئیدی ئەو کاتە “ڕابردووم هەڵسایەوە” ؛ ئایا ڕابردوو هه‌مان باوكه؟ هه‌مان یاسای ده‌روونیكراوه؟ ئایا خودی ویژدان، هه‌مان باوكی مردوو نییه؟ ئه‌گه‌ر ویژدان، باوك بێت، كه‌واته به وته‌ی لاكان «باوكی ڕاسته‌قینه، باوكێكی مردووه»؛ ده‌روونشیكاریی، توێژاڵناسیی قووڵایی ده‌روونه؛ هه‌ڵدانه‌وه‌ی توێژاڵه نیشتووه‌كانی ده‌روونی مرۆڤه؛ كه‌واته باوك هه‌میشه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی، بۆ قووڵایی، بۆ منی باڵا superego. باوك هه‌مان منی باڵایه؛ هه‌مان یاسای سه‌پێنراو. به‌م شێوه‌یه ڕێسا ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ڕێی باوكه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌روون و گوێڕایه‌ڵییه‌كی ڕووت درووست ده‌بێت؛ گوێڕایه‌ڵییه‌كی خۆكار یا هه‌مان كۆیله‌یی ئازادانه. تۆ پێت وایه كه ئازادیت، به‌ڵام له ڕاستیدا كۆیله‌یه‌كی ئازادیت. تۆ هه‌میشه بۆ ده‌ره‌وه فڕێ ده‌درێیت لەسایەی ئەو حزبانەی کۆمەڵگەیەکی باوک سالاری بەرهەم دەهێنێن
کە ئینسان دەکاتە کوێلەی حەزو ویستە پاوانخوازیەکانیانەوە وەک یەکێتی و پارتی بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدان کۆمەڵگە لەسەر ئەم میتۆدە بهێلنەوە کە دەروونی ئینسانەکان بەکۆیلە بوویی بهێلنەوە تاوەکو کۆنترۆڵیان بکەن، تاوەکو خود-ی ئینسانە ئازادیخوازەکان كۆنترۆڵکردنیان ببێته “ڕێسایه‌كی ناوه‌كی:” و گوێڕایه‌ڵیی ده‌ره‌كی ناوه‌كی ببێته‌وه. ئیتر لێرە بەدوا پێویست ناكات لەلایەن عەقڵی سەرەک بنەماڵەی هەردوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێم له‌ده‌ره‌وه چاودێرییان بكات، چون کاتێک توانیان خودی ئینسانەکان کوێلە بکەن ئەوا ئیتر ئەوەکەی تر له ده‌روونه‌وه خۆت ئه‌و كاره ده‌كه‌یت. زیندان له ده‌ره‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی ناخی خۆت ، بەم چەشنە دەیانەوێ کۆمەڵگەیەکی کوێلە بەرهەم بهێنن تا تەمەنی دەسەڵاتەکانیان درێژ بکەنەوە ، بۆیە ئەرکی هەر تاکێکی ڕۆشنبیری چەپ و مارکسی و ڕادیکاڵ هەیە تەواوی توانستەکانی بخاتەگەڕ بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەتەکانی ئەم دوو حزبە فاشیلە، کە حوکمەتی هەرێمی کوردستانیان کردۆتە غیتائێک بۆئەوەی هەرچی زیاتر دزی و تاڵانی زیاتر ئەنجام بدەن ، کاتێکیش هەڕەشەی لەناوچوونیان لێ‌کرا لەلایەن خودی خۆیانەوە لەیەکێتی بەرامبەر پارتی ئەوا دەستی وڵاتانی داگیرکەری ئێران و تورکیا دەگرن لەدژی یەکتر، بۆیه کاتی ئەوە هاتوە بە میتۆدێکی زانستی و بە تێگەیشتنمان بۆ فەلسەفەو بیری سوشیالستی دەبێت دیووی ناوەوەی خۆمان بونیات بنێین. لە ئه‌فڵاتوونه‌وه تا كیرگه‌گارد هه‌میشه باس له «ئازادیی ده‌ره‌كی» كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرنگه بۆ ئێمه ئازادیی ناوه‌كییه؛ پچڕاندنی زنجیره ژەنگرتوەکانی ئایدیۆلۆژیی تۆباوی و وەهم و خورافە ئه‌خلاقییه‌كانی زه‌یینه؛ خودته‌كاندنه، ده‌بێت مرۆڤ بته‌كێنرێت و داماڵرێت.