بەڵێن ئیسماعیل: ئەم دەسەڵاتە بۆرژوازیەی کوردایەتی لە رادەبەدەر مشەخۆرو چاو تێرنەبووە، تا ئەو ڕادەیەی کە هیچ مافێک بە خەڵکی “نەتەوە پیرۆز” ەکەی خۆی ڕەوانابینێ. هەرچی لەسەر زەوی و ژێر زەوی و ئاسمانی ئەم کۆمەڵگەیەدا هەیە بە موڵکی خۆی دەزانێ …

0

دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز بەڵێن ئیسماعێل هەڵسوڕاوی کرێکاری و دەستفرۆشان، سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا و لێکەوتەکانی.
 
پێشەکی بۆ هاوکارانی بڵاوکراوەی بۆ پێشەوە زۆر سوپاستان ئەکەم بۆ پرسیارەکانتان. بۆپێشەوە: هاوڵاتیان و خەڵکی بەهەموو شێوەیەک دەیانەوێت پارێزگاری لە تەندروستی و ژیانیان بکەن، لەبەرامبەردا بەشی زۆری دەوڵەتەکان دەیانەوێت پارێزگاری لەسەرمایە و کۆمپانیاکانیان بکەن، چۆن دەڕواننە ئەم جیاوازییە؟
بەڵێن ئیسماعیل: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کوشندەی کۆرۆنا، ژیانی کۆمەڵایەتی لە زیاتر لە سەد و پەنجا وڵاتی جیهاندا بەتەواوەتی شێواندوە، و لەزۆرێکیاندا بەکردەوە وەستاندوە. کارو وهونەرو سەرگەرمی و گەشت وهەموو کۆڕ وکۆبونەوە و چالاکیەکیە بەکۆمەڵەکان بە کردەوە وەستاوە. خەڵک لەماڵەوە دانیشتون وە هیچ کەس نازانێت ئەم بارودۆخە هەتاکەی درێژەی ئەبێت. قەیرانێکی تەندروستی-پزیشکی بەخێرایی گۆڕاوە بە قەیرانی ئابوری وسیاسی-کۆمەڵایەتی، سەرتاسەری دونیایی لەدڵەڕاوکێدا ونکردوە. قسەی ڕۆژ بوەتە قەرەنتینە، و لەماڵەوە دانیشە و کۆبونەوە مەکە و تەوقەمەکە و باوەش بەیەکدا مەکەن و پێکەوە کۆمەبنەوە و سەفەر گەشت و سەیران مەکەن. هەرچەند لە تەنها و گۆشەگیرترو دورتر لەوانیتر بیت، باشترە.
من ئەمەوێ بەو پێشەکییە دەست پێبکەم، ئەویش ئەوەیە بۆ لە سەدەی ٢١ یەکدا کە جیهان لە ئەوپەڕی پێشکەوتن و داهێناندایە! بەڵام ڤایرۆسێک چۆک و شۆک بەهەموو خەڵکی جیهاندا ئەهێنێت؟ دیارە ئەمڕۆ لە پرسیارێک کە بارودۆخی ئابوریی لە٢٠٢٠ دا لەبەردەم زلهێزە جیهانییەکانی سەرمایەدا دایدەنێت ئەمەیە؛ چۆن ڕێگرییەکانی بەردەم دووبارە بەرهەمهێنانەوەی زێدەبایی و چوونەسەری ڕێژەی قازانج هەڵبگیرێن ئاگایانە یان نا ئاگایانە، خۆبەخۆیی یان بە پلانەوە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک وەڵامێکی ئاڵۆزتر لە خودی پرسیارەکە دەخاتەوە بەردەم سەرمایەی جیهانی؛ ڤایرۆسێک کۆمەڵگەی جیهانی دەکاتە قەرەنتینەیەکی گەورە و کتوپڕ و لە چاوتروکانێکدا هەموو چەرخەکانی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری نیوە ڕاوەستاو و ئیفلیج دەکات، وڵاتانی جیهان لەیەکتر دادەبڕێت، جیهانی بە “گوند” کراو و بێ سنوری ڕۆژگاری گڵۆباڵیزەیشن و پەیوەندییەکانی ئەقڵی هۆشمەند دەگێڕێتەوە بۆ ژیانی بە “شورا ” گیراوی سەردەمی “میر نشین” و “قەڵا نشین” ەكانی سەردەمی پاچ و بێڵ و تیروكەوان، کە هەر پاشا و میرێک لە بیری پاراستنی کۆیلە قەڵا نشینەکانی خۆیی و دەسەڵاتەکەیدایە!. هاوکاتیش هەموو پەیوەندییە کۆمەڵایەتی، هونەری و کلتورییەکانی ڕۆژگاری پۆست مۆدێرنیتە لەیەکتر دادەبڕێن و دەرگا لە هەموویان دادەخرێت، و لە شاشەی کۆمیتەرو تەلەفۆنە دەستییەکاندا خۆیان دەبیننەوە. لەم دیوەیشەوە، هەموو پیرۆزییە ساختەکانیش عەبا، کڵاو و عەمامەیان لەسەر و لەبەر دادەکەنرێت، شمشێر و خاچ و خشڵ و زێڕیان لە دەست وەردەگیرێتەوە، و وەک پیاوە بێخانە و لانەکە لەسەر شەقامە چۆڵەکەدا سەرگەردان و تەسلیمی چارەنووسی هات و نەهاتی کۆرۆنا ڤایرۆس دەبن! لەودیو ئەوانیشەوە، ئەقڵە ئەکادیمییەکانی سەرمایە، واتە مرۆڤە داماڵراوەکان لە هەست و سۆزی مرۆیی و ڕۆبۆتە پرۆگرامیزەکراوەکانی سەرمایە، بەخۆیان و تێز و تیۆریە سەخیفە نیولیبراڵییەکانی وەک “داروینیزمی کۆمەڵایەتی” واتە بە ئاژەڵکردنی مرۆڤی کرێکار، وەک دڕندەکانی ناو دارستانەکان و کارکردن و کارکردن لە پێناوی دابینکردنی ژیانی ڕۆژانە و مانەوەدا،” پێکدادانی شارستانییەتەکان، واتە شەڕی ڕەگەزپەرستانەی توخمی مرۆڤ دژ بە توخمی مرۆڤ لەسەر وەهم و خەیاڵەکان.
بۆپێشەوە: دنیای دوای ڤایرۆسی کۆڕۆنا چی بەسەر دێت؟
بەڵێن ئیسماعیل: ئێمە بینیمان کە یەکەمین سەرەنێزەی کۆرۆنا لە دڵی کۆمپانیاکانی هێڵی گواستنەوەی ئاسمانی جیهان چەقی. کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی بەشێکی گرنگ لە بازرگانی جیهانی ئەمڕۆ پێکدەهێنن و بە ملیۆنەها کۆمپانیای تاکسی، هێڵی ئاسن، پاسەکان، هوتێلەکان، ڕستورانەکان و بەگشتی سێرڤیسە توریستی و گەشتوگوزاری و ڕۆژانەییەکانیان پێوە بەستراوەتەوە، و ئەوانیش بە نۆبەی خۆیان بەستراونەتەوە بەبەشە جۆراوجۆرەکانی پیشەسازییەوە، و بەشەکانی پیشەسازیش بە نۆبەی خۆیان هەڵپێکراون بە بانکەکان، بۆرسەکان و بەشە جۆراوجۆرەکانی سەرمایەی مالییەوە. ئێستا بەهۆی کۆرۆنا ڤایرۆسەوە، هەموو ئەو بەشانە ئیفلیج، یان بێکار کراون و سەرگەردانی بازاڕی سەرمایە بوون، و ئەمانەش بە نۆبەی خۆیان، بۆ ماوەیەکی نادیار ئاسۆیەکی تاریکتر دەخەنە بەردەم گشت سەرمایەی جیهانییەوە بۆ ڕزگاربوون لە قەیرانی ئابوریی پێش لە ڕۆژگاری هاتنی کۆرۆنا، بەڵام هەموو ئەمانە ناکەنە ئەوەی کە ڕژێمی سەرمایەداری جیهانی توانای تێپەڕکردنی ئەم قەیرانە گشتگیرە ئابوریی و کۆمەڵایەتییەی نەبێت و نەگەڕێتەوە بۆ قۆناغ و دۆخی ئاسایی سەردەمی گەشە و کەڵەکەکردنی پێش لە سونامی کۆرۆنا. بە پێچەوانەوە، تا ئەوکاتەی کە تەقینەوە کۆمەڵایەتییەکان و شۆڕشە کۆمەڵایەتییەکان بوونیان نییە، ڕژێمی سەرمایەداری جیهانی پۆتانشێڵ و هێزی تێپەڕکردنی ئەم جۆرە قەیرانانەی هەیە ، بەڵام نەک بە میکانیزمە ئابورییەکانی پێشوو، بەڵکو بە میکانیزمی ئابوریی تازەتر کە دەتوانێت لە ڕێگای ئەوەوە بۆ خولێکی ٥ یان ١٠ ساڵەیتر، لە فۆرمی جیاوازتردا، درێژە بە تەمەنی نەگبەتی خۆی بدات بەسەر گۆی زەویی و مرۆڤایەتیدا! بەڵام لە عێراق و کوردستان ئێستا زۆر خراپترە.
بۆپێشەوە: ژیان و گوزەرانی کرێکاران و خەڵكی کەمدەرامەت لەم کاتی کۆڕۆنا ڤایرۆسە چۆنە؟
بەڵێن ئیسماعیل: دیارە لە کوردستان بارودۆخەکە زۆر خراپترە، چونکە لەسایەی بزوتنەوەی میلشیایی دەسەڵاتدارانی بۆرژوا ناسێوێنالیستی کورد، دوای ٣٠ ساڵ لە دەسەڵاتداریەتی هاوڵاتیان و خەڵکی کوردستان لە ژیانی بەشێکی فراوانی کرێکاران و خێزانەکانیان و ژمارەی ئەو خێزانە کرێکاریانەی کەبێکاری و برسیەتی هەرەشەی نیزیک بەمەرگیان لێدەکات بەرادەیەک زۆرە کەبەشێکی بەرچاوی پەراوێزی گەرەک و ناوچە و شارۆچکە و شارە کرێکارییەکان پێک دەهێنێت. ژمارەی بەلێشاوی ئەوکەسانەی کە چەند ساڵە بۆ کارێکی موناسب دەگەرێن و چنگیان ناکەوێت، ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەموو ڕۆژە ڕوو لە مەیدانی کاری شارو شارۆچکەکان دەکەن و بەنائومێدی دەگەرێنەوە، بەدەیان وسەدان هەزارە. لێشاوی پەنگ خواردووی بێکاری بازارەکان و،گەڕەکە کرێکاری و فەقیر نشینەکانی سەرانسەری وڵاتی پرکردووە، هەموو ڕۆژێک سەدان وهەزاران کرێکاری بێکار ڕوو لە بازاڕەکانی مەیدانی کار دەکەن، بەڵام ژمارەیەکی کەمیان کارێکی نارەحەتیان دەست کەوێت، ئەویش خاوەنکار هەقدەستێکی زۆر کەمیان ئەدادەتێ. باقی بەنائومێدی دەگەرێنەوە. ئەمڕۆ بازارەکانی سەرانسەری عێراق بە ملێۆن لە بێکار ئەگەر ئینسان بۆ کەمێکیش بگەرێ بە لێواری شەقامەکان وکۆڵانەکان لە زۆربەی هەرەزۆری شارو شارۆچکەکانی هەرێم و عێراقدا، بۆی دەردەکەوێ شەقەماکان پڕن لەسەدان و هەزاران زەحمەتکێشی دەست فرۆش کە زۆربەیان منداڵ و ژنی بەتەمەنی دەستفرۆش و بێکاری و نەبوونی ناچاری کردوون، یان ڕۆژ تا ئێوارە لە لێواری شەقامەکاندا دەوەستن و دەستفرۆشی دەکەن. لەولاوە ئیهانەی شارەوانی و پۆلیسی شارەکان قبوول بکەن، هەژاری و نەبوونی موتلەق، ژیانی نیسبەتێکی بەرچاوی زەحمەتکێشانی ئەم هەرێمە و عێراقە بێکاری و برسیەتی زۆربەی هەرەزۆری خێزانەکانی سەرانسەری وڵات زەحمەتکێشانی ناچار کردووە کە منداڵانیان ڕەوانەی بازاری بێڕەحمی کار بکەن، تەمەنی ئەم منداڵانە زۆر جار ٥ بۆ ٦ ساڵانە، کاری ئەم منداڵانە زۆرتر دەستفرۆشی و بۆیاخ و عەلاگە فرۆشی و ئاو فرۆشی شاگردی و جارجارەش حەماڵی بۆ ئەو کەسانە بکەن کە لە بازاڕ کەلو پەلیان کڕیوە بۆ ئەوەی هەڵیگرن بۆیان بۆ شوێنی مەبەست، یان ئەو ژنانەی کە ڕۆژانە دەستفرۆشی تەڕە فرۆشن، بەناچاری هەلومەرجێکی سەخت و کار کردنێکی زیاتر لە ١٤ دە سەعات کار مل بە کارکردن ئەدەن، بەڵام هێشتا واقیعیەتێکی سادەترە لەچاو ئەو داهاتەی لەم هەرێم و عێراقەدا هەیە، لە سەردەمی ڤایرۆس کۆڕۆنا خراپتر بووە.
بۆپێشەوە: لەم هەلومەرجە سەختەدا کە ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستی کردووە، موچەی کرێکاران و کارمەند و موچەخۆرانی تر نادرێت، یان دوا دەخرێت، لەو بارەیەوە دەڵێن چی؟
بەڵێن ئیسماعیل: ئەم دەسەڵاتە بۆرژوازیەی کوردایەتی لە رادەبەدەر مشەخۆرو چاوتێرنەبووە، تا ئەو ڕادەیەی کە هیچ مافێک بە خەڵکی “نەتەوە پیرۆز” ەکەی خۆی ڕەوانابینێ. هەرچی لەسەر زەوی و ژێر زەوی و ئاسمانی ئەم کۆمەڵگەیەدا هەیە بە موڵکی خۆی دەزانێ. سەرجەم داهاتەکان بۆ خۆی دەبات، قاچاخچێتی بە دەرمان و خۆراکی ماوە بەسەرچوشەوە دەکات، هەموو کۆمپانیا تاڵانچیەکان هەر موڵکی خۆیانن. لەگەڵ ئەوەشدا تا سەر ئێسقان خوێنی کرێکارو جوتیارو مامۆستا و کارمەند و پێشمەرگەش دەمژن، ئەو کۆمەکانەی بە ناوی خێرخوازی بۆ ماڵە هەژارەکان کۆکرایەوە ئەوەشی لوشدا، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ی كه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی گشتی زۆریان بۆ ئه‌هێنێ‌ ڕووبه‌ڕوویان ئه‌بێته‌وه‌, به‌ تایبه‌تی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی به‌ دیسپلین و ڕێكخراو بێت، ئه‌وه‌ ناتوانن ئه‌و ته‌وژمی دڕنده‌یه‌ی خۆیان داسه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، چونكه‌ له‌و كاته‌دا ترسی له‌ ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌ به‌ ناچاری هێرشه‌كه‌یان سنووردار ئه‌بێت.
 
Leave A Reply

Your email address will not be published.