لەتیف فاتیح: دەسەڵاتی کوردی تا ئێستا نەیتوانیوە لەسەر ئاستی دنیا پرسی ئەنفال و جینۆساید پێناسە بکات، تەنانەت ناوەندە گەورەکانی مافی مرۆڤ لە دنیادا نازانن داخوا عومەری خاوەر ژنە یان پیاو!
لەتیف فاتیح: دەسەڵاتی کوردی تا ئێستا نەیتوانیوە لەسەر ئاستی دنیا پرسی ئەنفال و جینۆساید پێناسە بکات، تەنانەت ناوەندە گەورەکانی مافی مرۆڤ لە دنیادا نازانن داخوا عومەری خاوەر ژنە یان پیاو!
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و نووسەر و شارەزا لە بواری ئەنفال، لەتیف فاتیح فەرەج لە ٣٢ هەمین ساڵیادی ئەنفال دا
بۆپێشەوە: لەئاستی فەرمی و نێو دەوڵەتیدا، چ هەنگاوێکی بەرجەستە نراوە، بۆ قەرەبووکردنەوەی کەس و کاری قوربانیانی ئەنفال و هەروەها هەڵەبجە؟ بۆ بەسزا گەیاندنی تۆمەتبارانی ئەو تاوانە؟ بۆ بە جینۆساید ناساندنی؟
لەتیف فاتیح: بەباوەڕی من قسە لەسەر قەرەبووکردنەوە دەکرێت، قسە لە گێرانەوە بۆ نێو ژیان دەکرێت، گێڕانەوە بۆ نێو ژیان بەو مانایەی ئەو بۆشاییانەی لەئاکامی تاوانەکە یان جینۆسایدەکە دروست بوو تا ڕادەیەک پڕبکرێتەوە. یانی مرۆڤ برینەکانی بەو ڕادەیە ساڕ‌ێژ بکرێت کە هەست بکات ئەوەی لەدەستی چووە، نەبووەتە برینێکی هەمیشەیی، ئەمە پێویستی بەدادوەریە لەبەرامبەر جینۆسایدی ئەنفال و هەڵەبجە، هیچ جۆرە دادوەریەکی ئاکاری بەڕێوە نەچووە، ئەوەی لە بەغداش لە دادگای باڵای تاوانەکانی بەعس بەڕێوەچوو، تێکەلکردنی زۆر دۆسیە و بابەت بوو، ئاکامەکەشی بەنیوە ناچڵی مایەوە. واتە دادوەری نەهاتە دی و قوربانی نەگەڕایەوە بۆ نێو ژیان. تۆ بڕوانە یەک جاش و موستەشار و چەتەی بەعس لانی کەم لە کوردەکان، لەوانەی ئێستا کورەی لەبەردڵانی حزبە زلەکانی کوردستانن درانە دادگا؟ یان لانیکەم داوای لێبوردنیان کرد؟ جاش و موستەشارەکانی کورد بەڵگە وێنە و قسە و زۆر دۆکیومێنتی تر هەر لەنێو ڕۆژنامەکانی بەعسدا هەیە لەسەریان! من بۆخۆم دەیان بەڵگەنامەم لایە لەو بارەوە، نەک هیچیان لێپرسینەوەیان لێنەکرا، بگرە هەندێکیان ژیانیان زۆر باشترکرا لە سەرەدەمی بەعس! ئەوانە ئێستا زۆربەیان بەقەولی کورد پیاو ماقول و خاوەن دیوەخان و ڕۆڵەی بەئەمەکی حزبی کوردین!
تەنانەت ئەوەشیان لەگەڵ نەکرا کە داوای لێبوردن بکەن. کەواتە لەبواری قەرەبووکردنەوەدا شتێکی ئەوتۆ نەکراوە کەجێی هەڵوەستە بێت. سەبارەت بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال و هەڵەبجە؛ هەڵبەت لەوەشدا کورتمان هێناوە، ئەو ڕێگایانەی کورد گرتویەتیە بەر بۆ ئەوەی ئەو پرسانە بەجینۆساید بناسرێن، ڕێگای گەلێ دواکەوتوانە و بێ ناوەرۆکن. کورد ئێستا نەیتوانیوە لەسەر ئاستی دنیا پرسی ئەنفال و جینۆساید پێناسە بکات، تەنانەت ناوەندە گەورەکانی مافی مرۆڤ لە دنیادا نازانن داخوا عومەری خاوەر ژنە یان پیاو! نازانن لە ئەنفالدا بۆ نموونە لە گوندێکی وەک جەلەمۆرد زیاتر لە ٤٠٠ کەس بەگەورە و بچووک و کەمئەندام و ناتەندروستەوە بەرستەمکاریەکە کەوتوون؟
بۆپێشەوە: لاتان وایە دەبێ چ بکرێت، بۆ ئەوەی تاوانکاری لەشێوەی ئەنفال و هەڵەبجە…، دووبارە نەبێتەوە؟ دەوڵەتی عێراق لەوبارەیەوە چی دەکەوێتە ئەستۆ؟
لەتیف فاتیح: هه‌ڵبه‌ت بۆئه‌وه‌ی جینۆساید دوو باره نه‌بێته‌وه، ده‌بێت ئاوە‌زی باوكسالاریانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست گۆڕانی ڕیشه‌یی به سه‌ردا بێت. هه‌رچه‌ندە بۆ خۆم ئه‌مه زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌بینم، ئاوە‌زی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ناوچه‌یه به ئاسانی ناگۆڕێت. كه‌واته ده‌بێت بیر له جۆرێكی تر له دراوسێیه‌تی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه بكرێته‌وه، تا ئه‌و بیر كردنه‌وه‌یه هه‌بێت كه عێراق ده‌بێت به‌و جۆره بمێنێته‌وه و عه‌ره‌ب به‌و ئاوه‌زه‌وه حوكمی بكات و له‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ش كه هه‌یه به یه‌كسانی نه‌درێته هه‌مووان و هه‌میشه مافیا و چه‌ته‌ی پاره دروست بكرێت، مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی جینۆساید هه‌ر هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئاوه‌زی نه‌ته‌وه‌گه‌ری كوێرانه‌یه‌ی كه به‌شێك له عه‌ره‌ب به‌رانبه‌ر ئه‌وانی دیكه هه‌یانه، و نرخ بۆ تاكه‌كان وه‌ك هاووڵاتی دانانرێت و جیاكاری شیعه و سونه و كورد و توركمان و عه‌ره‌ب و ئه‌وانی ترده‌كرێت. به‌رپرسیاره‌تی هه‌قیقی له ئه‌ستۆی عێراقدا ئه‌وه‌یه خۆی له‌و تاوانانه بێبه‌ری نه‌كات، و ده‌ستبه‌رداری ئه‌وه‌ش بێت كه كێ زۆرینه‌یه ده‌بێت ئه‌و زڕباوكی هه‌موو ئه‌وانی تر بێت .
بۆپێشەوە: کەس و کاری قوربانیانی ئەنفال، دەبێ چۆن مامەڵە لەگەڵ کەیسی ئەنفال و قوربانیەکانی بکەن؟
لەتیف فاتیح : كه‌س و كاری قوربانیه‌كان ته‌واوی ئازادی و بوونیان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه، به‌و مانایه‌ی ئه‌وان له شوێنه‌زای خۆیان هه‌ڵكه‌نراون، له خه‌ڵكێكی به‌رهه‌مهێن و ئیشكه‌ره‌وه بوونه‌ته خه‌ڵكێكی به‌رخۆرو چاو له مووچه، مووچه‌یه‌ك كه ناكاته هیچ له‌به‌رانبه‌ر قوربانیه‌كانیان. به‌ڵام واكراوه به جۆرێك به منه‌ت پێیانبدرێت كه ناچار چاوه‌نواری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بن، جا ده‌سه‌ڵاته‌كه كوردی بێت یان عێراقی. ده‌سه‌ڵاتداران به جۆرێك ئه‌و خه‌ڵكه‌یان بار هێناوه كه گوایه ئه‌وه به هیمه‌تی ئه‌وانه بەدەستهاتووە، ئێستا كه‌س و كاری قوربانیه‌كان له ژیاندان، یانی منه‌تباریه‌كه ئاوه‌ژووبوه‌ته‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی قوربانی منه‌ت بكات به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا كه ئه‌ركیانه بیگێڕنه‌وه بۆ نێو ژیان، كه‌چی ئه‌وان منه‌ت به‌سه‌ر قوربانیه‌كه‌دا ده‌كه‌ن .
له دۆخێکی ئاوادا قوربانی وه‌ك زه‌ڕنه‌قوته هه‌ر ته‌نها فێری ئه‌وه ده‌كرێت چۆن ده‌مبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆراكی مه‌مره‌و بژی بدرێتێ، نه‌ك ماف و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئاكاری، له ڕاستیدا له رێی مووچه‌وه، له ڕێی ئه‌و كه‌وی كردنه‌وه كه هه‌یه كه‌س و كاری قوربانیه‌كانیش لاره خوارو بێده‌نگ و بێ هه‌ست و خوست كراون.
.
بۆپیشەوە: حزبەکانی کوردستان هەموو ساڵێک لە یادی تاوانی ئەنفالدا، دەیان بەڵێن دەدەن، تا ئێستا چی کراوە بۆ کەس و کاری ئەنفال کراوەکان و ژیان و گوزەرانیان؟
لەتیف فاتیح : ڕه‌نگه ئه‌م پرسیاره له چوار چێوه‌ی وه‌ڵامه‌كانی تردا درابێته‌وه، له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه كه بۆ ژیان و گوزه‌رانی قوربانیه‌كان چی كراوه؟ مووچه‌و خانوو به‌س نین بۆ قوربانیه‌كان، مووچه و خانوو هه‌ندێك جار مرۆڤ له خۆخاوه‌نی ده‌خه‌ن، نه‌ك ئه‌وه له په‌ل و پۆی ده‌خه‌ن. بۆیه به باوه‌ڕی من كه باس له ژیان و گوزه‌ران ده‌كرێت، قسه له ئارامی و دڵنیای و ئاسایشی مرۆڤه‌كان ده‌كرێت، قسه له‌سه‌ر كوشتنی ترس و نیگه‌رانی ده‌كرێت له ناخیاندا، به‌وه‌ی كه جارێكی تر ئه‌وان ناكه‌ونه‌وه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جینۆساید، من باوه‌ڕم وایه ژیان و گوزه‌ران په‌یوه‌ندی به‌خۆ خاوه‌نی و ئازادیه‌وه هه‌یه. ئه‌وان هێشتا هیچ یه‌كێك له‌و دوو خاڵه‌یان به ته‌واوه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌بووه، نه‌خاوه‌نی شوناس و ناسنامه‌ی خۆیانن، نه ئازادن به‌و مانایه‌ی له كۆت و به‌ندی ئه‌وانی تر ده‌رچووبن .
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1970 كه‌ركوك
زیاتر له 50 كتێب و نامیلكه‌ی له بواری جیاجیادا هه‌یه.
له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات به‌شداری ده‌یان كۆنفراس و میتینگی له بواری مافی مرۆڤ و جینۆسایدا كردوه.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌ران و سه‌رنوسه‌رو خاوه‌ن ئیمتیازی چه‌ند رۆژنامه و گۆڤار‌و بڵاو کراوه‌یه‌ك بووه له‌وانه
” ئاران ، ئه‌نفال ، دۆز ، كه‌ركوك ، كه‌ركوكی ئه‌مڕۆ و هه‌تادوایی “