بنەمای ماتریالیی هەنووکەیی چەوساندنەوەی ژنان
بنەمای ماتریالیی هەنووکەیی چەوساندنەوەی ژنان
بەڵێن ئیسماعیل
چەوساندنەوەی ژنان تەنها پەیوەست نییە بە کاپیتاڵیزمەوە و هاوکات لەگەڵ دەرکەوتنی یەکەمین دابەشبوونی چینایەتی لە شەش هەزار ساڵ لەمەوپێشەوە، یەکێک بووە لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی. کتێبی بنەچەی خێزان، خاوەندارێتیی تایبەت و دەوڵەتی بەرهەمی ئەنگڵس کە ساڵی ١٨٨٤ بڵاوبووەو، لە تێگەیشتنی ئیمە لەم بارەیەوە گرنگترین بەشداریی کردووە. هەوڵی مارکسیستەکانی دواتر، و فێمنیستە مارکسیستەکان، وەک کارین ساکس، لەسەر بنەمای گوزارە سەرەکییەکانی ئەنگڵس دروست بووە. لە کۆمەڵگە کاپیتاڵیستە هاوچەرخەکاندا چەوساندنەوەی ژنان بەشێکی دانەبڕاوی پەیوەندیی چەوسێنەرانەی چینایەتییە، پەیوەندی گەلێک کە بە ڕیشەی کاپیتاڵیزمی مۆدێرن دەناسرێت و تایبەتمەندیی ئەوە، بە شێوەیەکی تایبەت لەسەر دوو ڕەهەندی سەرەکی دامەزراوە-ئەزموونی تایبەتی چەوساندنەوەی ڕاستەوخۆی ژنان لە شوێنی کاردا و ماهییەتی بەتایبەتیکراوی چاودێری و بەرهەمهێنانەوەی گرنگترین کاڵای سیستەم، واتە: هێزی کار لە کاپیتاڵیزمی مۆدێرندا لە بنەڕەتەوە لەڕیگەی دەزگای کۆمەڵایەتی وئابووریی خێزانەوە ڕیک دەخریت. ژنان لە هێزی کاردا
ئەمرۆ تا ڕادەیەک لە هەموو وڵاتانی دونیادا، ژنان بەشێکی دانەبڕاو ویەکپارچەن لە هیزی کاردا. ژنان%٤٥ هێزی کار پیکدەهێنن وبەشی زۆری تەمەنی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی هەقدەست تەرخان دەکەن. زیاتر لە نیوەی هێزی کار لە ئەمریکای باکوور، ئاسیای ڕۆژهەڵات، زەریای ئارام و باشوری بیابانی ئەفریقا و هێزی کار لەسەر ئاستی جیهان بریتیین لە ژنان.. یەک شەفت کارکردن و سروشتی کاری ژنان، هۆکاری سەرەکیی هەقدەستی کەم و پێگەی نزمتری ژنانە لەکاردا. ئەگەری ئەوەی ژنان یەک شەفت کاریان هەبێت، سێ بەرامبەری پیاوان، چ لەو ئابوورییانەدا کە ئاستێکی یەک شەفت کاریان بەرزە و چ لە ئاستێکی مام ناوەندی یەک شەفت کاردا نزمە. ئەنجامەکە ئەوەیە کە نزیکەی ٤٥ ساڵ دوای یەکەمین پەسەندکردنی گشتی هەقدەستی یەکسان، ئەو ژنانەی کە لە ئوسترالیا فولتایم کار دەکەن، تەنها %٨٢،٥ ماfی پیاوان داهاتیان هەیە. پێگەی کاری نایەکسانی ژنان لە کاردا بە سێ شێوەی گرنگ لە بەرژەوەندیی چینی سەرمایەدارە.
یەکەم: تێچوونی گشتیی هەقدەستی بۆ چینی سەرمایەدار کەم کردووە و لەبەرامبەردا نرخی مامناوەندیی چەوساندنەوەی چینی کرێکار زیاد دەکات. دووەم: بە زیادکردنی چاودێریی نێوان بەشە جیاوازەکانی چینی کرێکار و دەستەبەرکردنی ئامرازێک بۆ خاوەنکاران، هۆکاری لاوازیی دەستکەوتەکانی پێشووتری کرێکارانە و فشار دەخاتە سەر هەموو کرێکاران بۆ کەمکردنەوەی هەقدەست. لەم پەیوەندییەدا ژنان لە ڕووی مێژووییشەوە بوونەتە هۆکاری لاوازی ڕێکخراوبوونی چینی کرێکار، چونکە بە بەراورد بە هاوتا پیاوەکانیان لە کارێکی ڕێکخراوی لاوازتردا کار دەکەن و فشارێکی زیاتر لە ئاڕاستەی کەمکردنەوەی هەقدەستەکان و لاوازکردنی هەل ومەرجەکانی کاردا دروست دەکەن. سەرئەنجام، ئەم کێشەیە کرێکارانی پیاو ڕووبەرووی کرێکارانی ژن دەکاتەوە، چونکە کرێکارانی پیاو زۆربەی کات و بە شێوەیەکی مێژوویی، هەقدەستی کەمی ژنانی کرێکار بە هەڕەشەیەک بۆ هەقدەست و هەلومەرجی کاری خۆیان دەزانن. هەروەها بە هۆکارێکیشیان دەزانن بۆ نزمکردنەوەی پێگە و ڕێزی ئەو پیشانەی کە پێشتر لە ژێر هەیمەنەی پیاواندا بوون. ئەم ستراتیژییە کلاسیکییەی پەرت کەو زاڵبە”لە لایەن خاوەن کارەکانەوە-کە ئەمرۆ زیاترو بە گشتی دژ بە کۆچبەران و پەنابەرەکان و هەموو ئەوانەی وەک”هەڕەشەکان” بۆ کار بەکار دەهێندرێن-هیچ سوودێکی بۆ کرێکاران نییە، بەڵکو ڕەوشێکی سەرەتاییە بۆ بەلاڕێدابردنی ناڕەزایی لە هەلومەرجی کار وهەقدەست لە بەرپرسان، بەرەو کەسانیک کە بە گشتی ئازار چەشتووترین گرووپەکانی کارکردنن.
سەرەڕای بەدەستهێنانی هەقدەستی کەمتر و تا ڕادەیەک بە بەڵگەی ئەوەی ژنانی کرێکار لەگەڵ چەند بەربەستێکی دیکەیشدا ڕووبەڕوون، ئەوان هەم لە ڕووی ئابووری و هەم کۆمەڵایەتییەوە دەخاتە ناو هەلومەرجی نایارمەتی دەرەوە و وا لە خاوان کارەکان دەکات ئاسانتر کەڵکی خراپ لە تواناکانیان وەربگرن. نەبوونی باخچەی ساوایان و کێشەی پەیوەست بە منداڵداری و چاودێریکردنیان لە کاتی کاردا، یەکێکە لە لایەنە گرنگەکانی جیاکاریی بنەڕەتی دژ بە ژنان. توێژینەوەکان دەری دەخەن کە ژنانی پیشەیی بێ منداڵ، داهاتیکی یەکسانی هاوتای پیاوەکانیان بە دەست دەهێنن، بەڵام لە بارەی دایکانی ئیشکەرەوە، ناتوانن شتێکی وا بڵین. ژنان کە بە شێوەیەکی مامناوەندی داهاتێکی کەمتریان هەیە بە بەراورد پیاوان، ئەگەر بێت وکاری خۆیان بکەن و واز لە چاودێریی دوورودرێژی منداڵەکانیان بهێنن، لە پیاوان زیاتر دەبێت. زەروورەتی ئابووری، بە چاوپۆشی لە خواستی ئەو تاکانەی کە ڕۆڵیان تێیدا هەیە، بۆ هەر کەسێکی دیکە جگە لە دەوڵەمەندان ڕەوشی ژیان دیاری دەکات باوکێک کە داهاتێکی زیاتر بەدەست دەهێنێت، دەبێت لەکار بەردەوام بێت، لەکاتیکدا کە ئەوی دیکەیان دەبێت مۆڵەت وەربگرێت. ئەم کێشەیە بە پێی خۆی کاریگەرییەکی درێژمەودای لەسەر توانستی بەدەستهێنانی داهات و سەربەخۆیی دارایی ژنان هەیە. ئەم واقیعییەتە هەم بەرهەم و هەم بەهێزکەری ئەم بڕوایەیە-ژن و پیاویش بە هەمان ئەندازە ئەوەیان قبوڵە- کە بەرپرسیارێتیی سەرەکیی ژنان و مەیلی سروشتیی ژنان چاودێریکردنی ئەوانی دیکەیە و کاری هەقدەستی ئەوانیش لەگەڵ هەمان داخوازیدا کۆکە.
تێچوونە زۆرەکانی باخچەی ساوایان و سنوردارێتیی دەست راگەیشتن پێیان بەو مانایەیە کە کارکردنی هەردوو دایک وباوک، کاتێک کە منداڵەکانیان زۆر بچووکن، گۆڕاوە بۆ کارێکی شکۆمەندانە کە تەنها ژن ومێردەکانی چینی ناوەڕاست و دەوڵەمەندان توانای ئەوەیان هەیە. ئەم نایەکسانییە ئابوورییە، بەشێوەی جیاواز کاریگەری لەسەر ژنانی جیاواز دادەنێت، زۆربەی کاتیش دەبێتە هۆی تێکەڵاوبوونی فۆرمەکانی دیکەی هەڵاوێردکردن وجیاکاری. بەشێک لەنیگەرانییە سەرەکییەکانی ژنانی خۆجێیی لە کۆمەڵگە دوور و پەراوێزەکاندا بە گشتی پەیوەندیی بە دەستەبەری هەلومەرجی ژیانێکی سەرەتاییەوە هەبوو، وەک ژیانکردن بە خەیاڵێکی ئاسوودەوە، دەستکەوتنی خانوو، پەروەردە، هەبوونی کار و پیشە و چاودێرییەکانی تەندروستی. بۆ ژنان لە کاری کەم هەقدەستدا، بە تایبەت ئەو کارانەی کە ژنان تییدا زۆرینەن، هەقدەستی باشتر و باشکردنی هەلومەرجی گشتیی شوێنی کار، وەک پشودان بۆ چاخواردنەوە یان دەست گەیشتن بە دڵنیایی تەندروستی، لە گرنگترین نیگەرانییەکان بوو. گرنگترین خواستی ژنانی پەنابەر دەست گەیشتن بوو بە پەروەردە و کار بەبێ ترسی جیاکاریی جێندەری، لەگەڵ خواستی قبوڵکردنی کۆمەڵایەتی و جیاوازیی کولتووریدا. بۆ ژنانی کەمئەندام، لە توانای ژیانێکی ئاسودەو هێزی بڕیاردان لەبارەی ژیانی خۆیانەوە، هەر وەک دەستگەیشتن بە پەروەردەو کار، گرنگ و چارەنووسساز بوو. سەرەڕای هەموو جیاوازییەکانی تر لە ژناندا، بریتییە لە داهاتی ناپێویست و جیاکاری لە کاردا ودەست نەگەیشتنە بەخزمەتگوزارییەکان. بەم پێییە،شوێنی کار شوێنێکە کە تێیدا چەوساندنەوەی ژنان و بەئاشکرا هەستی پێ دەکرێت، چ وەک ئەنجامێکی هەقدەستی کەم، چ وەک هەلومەرجی خراپ یان نەبوونی پارێزگاریی پیویست کە بە گشتی دەبێتە هۆی بێبەشبوونی ئاشکراو ڕوون. ئەمە ئەزموونی فەردی و ستانداردی ژیانی زۆرینەی ژنان پێک دەهێنێت و کاریگەری لەسەر دادەنێت.