ناوی بابەت:بنەما و هۆکارەکانی توند و تیژی بە دژی ژنان
ناوی بابەت:بنەما و هۆکارەکانی توند و تیژی بە دژی ژنان
هەتاو عەبدوڵاهی
دیارده‌ی توند‌و تیژی به دژی ژنان خه‌سارێکی به‌رینی جیهانییه‌و هه‌ر به‌و هۆکاره بنبڕکردنی پێویستیی به خه‌باتێکی جیهانییه. خه‌بات و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن و ئه‌وه‌ی که مرۆڤه‌کان به پێی ره‌گه‌ز ده‌سته‌به‌ندی نه‌کرێن و هه‌ر به‌و بیانووه نه‌که‌ونه به‌ر ئازار و هه‌ره‌شه‌و توندوتیژی پێویستی به نه‌زم و نۆرمێکی تازه هه‌یه و بێ گومان ده‌بێ هه‌موو توانایی خۆمانی بۆ بخه‌ینه گه‌ڕ. توندوتیژی به دژی ژنان ساڵهای ساڵه وه‌ک پڕئازارترین نه‌خۆشییه‌کانی کۆمه‌ڵگەی مرۆڤایه‌تی خۆی ده‌رخستووه و ئه‌م خه‌ساره له کۆمه‌ڵگە دواکه‌وتوو و ئایینیه‌کان که ئیسلام و یاسا ئیسلامییه‌کان رۆڵێکی به‌رچاو و چاره‌نووسساز له سیستمی ئیداری‌و حکوومه‌تییه‌که‌ی‌دا ده‌گێڕن‌و شوێندانه‌ری نه‌رێنیان له‌م په‌یوه‌ندیه دا هه‌یه، به شێوه‌ی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر ژنان ڕه‌وا ده‌کرێ‌و به‌رێوه ده‌چێ. له‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگەیانه‌دا ئه‌م پرسه له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگە‌و له ژیانی تاکه‌که‌سی ژناندا وا پنجی داکووتاوه که وه‌ک خه‌سارێک‌و دیارده‌یه‌کی لێهاتووه‌و بۆته پرسێکی ڕواڵه‌تی بۆ هه‌موو تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگە. له‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگەیانه‌دا توندوتیژی‌و سووکایه‌تیکردن‌و به که‌م گرتنی ژنان هه‌ر رۆژه سیمای دزێو‌و بێ به‌زه‌یی خۆی زیاتر نیشان ده‌دات‌و میوانی شه‌و رۆژی ساته‌کانی ژنانه. لێره‌دا گۆشه‌یه‌کی بچووک له‌و ئامارانه‌ی که (رێکخراوی مافی مرۆڤ) له‌و رێگایه‌وه سیمای دزێوی ئه‌م دیارده‌یه وه‌ک واقعیه‌تێکی تاڵ‌و هه‌ژێنه‌ری ناو کۆمه‌ڵگاکان له‌دنیای هه‌نووکه‌ییدا نیشان ده‌دات، ده‌خه‌ینه ڕوو، به پێی ئه‌م ئامارانه ٩ ملیۆن ژنی له‌شفرۆش و قوربانیی فه‌حشا له وڵاتی هیند بوونیان هه‌یه که به‌شێکی زۆریان له وڵاتانی بنگلادش‌و نیپاڵ یان رفێندراون یا خود کڕین‌و فرۆشیان پێکراوه. له وڵاتی روسیه له هه‌ر ٤٥ خوله‌کێکدا ژنێک ده‌که‌وێته به دیارده‌ی توندوتیژی‌و گیانی لێده‌ستێندرێ‌و ده‌کوژرێ. له‌هه‌ر دوو خوله‌کدا ژنێک له ئامریکا ده‌که‌وێته به‌ر کرده‌وه‌ی قیزه‌ونی ده‌ستدرێژی سێکسی‌و توندوتیژی جنسی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێ. دووهه‌مین هۆکاری مردنی ژنان له وڵاتی فنله‌ند، توندوتیژیه‌که که له‌لایەن هاوسه‌ر یان ده‌سگیرانه‌که‌یان به دژیان ئه‌نجام ده‌درێ. له باشووری ئافریقا رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که له‌ماڵه‌وه به زه‌ربی گولله ده‌کوژرێن له‌و ژنانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و له لایەن که‌سانی نه‌ناسراو ده‌کوژرێن زۆر زیاتره. دوای لێکۆلێنه‌وه‌کان له ٥٠ وڵاتی جیهان ده‌رکه‌وتووه، له سه‌دا ١٠ تا ٥٠ی ژنان به جۆرێک له لایەن هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ونه به‌ر کرده‌وه‌ی توندوتیژیی جه‌سته‌یی‌و نیزیک به یه‌ک له سه‌ر سێ‌و نیوه‌ی نمونه‌کانی توند‌و تیژی جه‌سته‌یی، توند وتیژی ده‌روونیشی به دواوه بووه. له هه‌ر ١٨ خوله‌کدا له‌جیهان ژنێک ده‌مرێ و ئه‌م ئامارانه به شێوه‌ی گشتی ده‌رخه‌ری بارودۆخی ناله‌باری ژنانه‌و ئه‌مه ته‌نیا گۆشه‌یه‌کی بچووک له‌و هه‌موو توندوتیژیانه‌یه که به‌رامبه‌ر به نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی جیهان ڕه‌وا ده‌کرێ. ئه‌م ئامارانه ته‌نیا به‌شێکی زۆر بچووک له‌و توندوتیژی‌و ئازارانه‌یه که له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز به‌رێوه‌ده‌چێ‌و ئه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو زوڵم‌و سته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تی‌و چینایه‌تیانه‌یه که له ناو کۆمه‌ڵگادا له بواره‌کانی حه‌قده‌ست، کار، بارودۆخی کار‌و هتد… ده‌سه‌پێندرێ. له راستیداو به واتایه‌کی دیکه توندوتیژی ته‌نیا لایه‌نی جه‌سته‌یی بۆ سه‌ر ژنان له خۆ ناگرێ، به‌ڵکوو توندوتیژیی ئابووری، توند وتیژی بنه‌ماڵه‌یی‌و توندوتیژی هزری‌و په‌روه‌رده‌یی‌و هتد… ده‌گرێته‌وه. له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و له‌راده‌ی جۆراوجۆردا ئه‌م دیارده دژه مرۆڤایه‌تیه، چ به شێوه‌ی لێدان و سووکایه‌تی پێکردن، ده‌ستدرێژی جنسی و باقی جۆره‌کانی توندوتیژی جه‌سته‌یی خۆی ده‌رده‌خات و دواتر ئاسه‌واره نیگه‌تیڤه‌کانی له‌سه‌ر رۆح و ره‌وانی ژنان خۆی ده‌نوێنێ. سیمای دزێوی توندوتیژی، له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ژنان له کاتی مناڵییه‌وه ده‌ست پێده‌کات و له‌هه‌ر زه‌مه‌نێکدا به سه‌ره‌نجدان به پێکهاته‌و بارودۆخی ژنان له‌ناو کۆمه‌ڵگە ده‌گۆردرێ‌و پێناسه‌ی چه‌شناو چه‌شن له‌خۆ ده‌گرێ‌و، سیستمی سه‌رمایه‌داریش له بره‌وپێدانی رۆڵ ده‌گێڕێ. توندوتیژی تایبه‌ت به‌نیزامی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری‌و نابه‌رابه‌ریه‌که که مانه‌وه‌ی له‌گره‌وی هه‌ڵسوکه‌وتی توندوتیژ به‌دژی مرۆڤه‌کانه. ساحیبانی چه‌وسێنه‌ر و داگیرکه‌ری ئه‌م نیزامه گه‌نده‌ڵ‌و دژه مرۆڤایەتیه بۆمانه‌وه‌ی خۆیان پێویستیان به‌م دیارده‌یه هه‌یه تاکو و دوو به‌ره‌کی بخه‌نه ناو تاکه‌کان‌و له دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگەکان‌و له‌م کرده‌وانه به قازانجی خۆیان که‌ڵک وه‌ربگرن. به قازانجی نیزامی سه‌رمایه‌داریه تا لەسه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز، ره‌نگ‌و نه‌ته‌وه‌و هتد… مرۆڤه‌کان ده‌سته‌به‌ندی بکه‌ن‌و بۆ ئه‌وه‌ی چینه ژێرده‌سته‌و هه‌ژاره‌کان له به‌رامبه‌ر ناعه‌داڵه‌تی‌و زوڵم سته‌مه‌کانی سه‌رمایه‌داران یه‌کگرتوو نه‌بن تۆوی دوو به‌ره‌کیان له نێواندا ده‌چێنن‌و په‌ره به‌توند‌و تیژی له‌نێویاندا ده‌ده‌ن. ده‌سه‌ڵات‌و ساحیبانی سه‌رمایه بۆ دابینکردنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ژنانیان وه‌ک کۆیله‌ی ئایین، مه‌زهه‌ب، پیاوسالاری‌و سیستم لێکردووه وبه ئامانجه‌وه لەدژی هه‌ر جۆره به‌رابه‌ری‌و یه‌کسانی‌و خه‌بات به دژی بێ مافی ژنان راده‌وه‌ستن. کرێکارانی ژن که له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی خۆیان‌و مناڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کێشه‌و گیروگرفت ده‌سته‌و یه‌خه‌ن، ناچارن به‌و حه‌قده‌سته که‌مه‌ی وه‌ریده‌گرن، مل به سه‌عاتی کاری تاقه‌ت پرۆکێن له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بده‌ن‌و ئه‌گه‌ر شانسی ئه‌وه‌یان هه‌بێ کارێکی باش له‌ناو کۆمه‌ڵگە به ده‌ستبێنن، له‌شوێنی کاره‌که‌شیان به‌رده‌وام به‌هۆی به‌هۆی ژن بوونیانه‌وه له‌لایه‌ن ساحیبکاران و هاوکاره‌کانیان سوکایه‌تیان پێده‌کرێ. وا پێده‌چێ به‌رده‌وامی ئه‌م توندوتیژیانه، بۆ ژنان وه‌ک پرسێکی ڕواڵه‌تی لێهاتبێ، ئێمه شایه‌تی ئه‌وه‌ین که قوربانیانی کرده‌وه‌ی توندوتیژی باوه‌ر به‌خۆبوونیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن‌و له هه‌ڵوێست گرتن‌و به‌رگریکردن له خۆیان تووشی دوو دڵی و دڵه‌راوکێ ده‌بن، ئه‌وان پێیانوایه جیهان هه‌ر به‌و شێوه بووه‌و ده‌بێ هه‌روا بمێنێته‌وه‌و که ئه‌وه ئامانجی سه‌ره‌کی ساحیبانی سه‌رمایه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه چاره‌نووسی ژنان نییه، به‌ڵکوو ئێمه ده‌توانین لەبه‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ساره‌دا رابوه‌ستین. ژنان ده‌توانن به ناسینی مافه‌کانی خۆیان، خه‌بات به‌دژی ئه‌م توندوتیژیانه بکه‌ن‌و بارودۆخه‌که بگۆڕن. ئه‌م ئاگایی‌و وشیارییه ده‌توانێ هه‌نگاوێک ژنان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێ‌و ناسینی هۆکارو بنه‌مای سته‌م‌و توندوتیژی به دژی ژنان‌و ئه‌وه‌ی که نیزامی سه‌رمایه‌داری له بره‌وپێدانی رۆڵ ده‌گێڕێ، ئاسۆیه‌کی تازه بۆ به‌شێک له ژنان و رزگاریان بکاته‌وه. له‌کۆمه‌ڵگەیه‌کدا که فره‌ژنی یاساییه، ژنان بۆ چه‌ند کاتژمێر بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی هه‌ستی سێکسی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان سیغه ده‌کرێن، یان ژنان زۆر به ساده‌یی لەمافی دایکایه‌تی‌و سه‌رپه‌رشتی مناڵه‌کانیان بێبه‌شن، به ئاسانی توندوتیژی به‌دژی ژنان ره‌وا ده‌کرێ و وه‌ک پرسێکی ڕواڵه‌تی سه‌یری ده‌کرێ. جۆره‌کانی توندوتیژی به دژی ژنان ته‌نیا له‌و نمونانه‌دا به‌رته‌سک نا‌بێته‌وه‌و ده‌توانین پرسی توندوتیژی په‌روه‌رده‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تی، راهێنان، ته‌ربیه‌تی و هه‌موو ئه‌م هه‌ڵاواردنانه که توندوتیژی به دژی ژنان باز تولید ده‌کات، بێنینه به‌رباس و لێکدانه‌وه‌و، به‌و ئاکامه بگه‌ین که زه‌روره‌تی به‌رده‌وامی ئه‌م توندوتیژیانه ته‌نیا و ته‌نیا به قازانجی حاكمانی سه‌رمایه‌یه. تا ئه‌و کاته‌ی که نیزامی چینایه‌تی سه‌رمایه‌داری بوونی هه‌بێ‌و له‌سه‌ر پێ بێ ، دژه ژنی‌و پیاوسالاری له ناو کۆمه‌ڵگەدا هه‌ر به‌رده‌وامه‌و داکۆکیکارانی مالکییه‌تی خسوسی‌و نیزامی سه‌رمایه‌داری له هه‌ر ژێست‌و پۆزێکی دیمۆکراتیک‌دا ناتوانن بنه‌ماکانی ئه‌م هه‌ڵاواردن‌و بێمافیانه له‌ناوبه‌رن. هه‌ر به‌و هۆکاره‌یه که له‌سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌که‌م‌دا‌و ته‌نانه‌ت له‌وڵاتانی سه‌رمایه‌داری‌و به‌ناو پێشکه‌وتووش ژنان ده‌که‌ونه به‌ر ئازار‌و هه‌ره‌شه‌و هه‌موو جۆره‌کانی توندوتیژی. رزگاری‌و به‌رابه‌ری ژن‌و پیاو و لابردنی هه‌ر جۆره توند‌وتیژیه‌ک به‌دژی ژنان کاتێک مسۆگه‌ر ده‌بێ، که له رۆچنه‌ی نه‌مانی مه‌ودای چینایه‌تی لێ‌بڕوانین‌و خه‌باتی بێوچانی بۆ رێک بخەین
تێبینی: ئەم بابەتە لە ژمارە ٤ بۆپێشەوەی بەرواری ١٥/٥/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net