یەکەم دەست نووسی قورئان نەصرانی هاجەری بووە

0

یەکەم دەست نووسی قورئان نەصرانی هاجەری بووە

وەرگێرانی لە عەرەبیەوە: ئەکرەم مەحمود

پیداچوونەوەی: خالید ساڵح

بەشی دووەم و کۆتایی

بەڵگەی سێهەم ..بیروباوەرو شەریعەتەکانی قورئان لێکچونێکی تەواو لەگەڵ نەصرانیەکان

مێژوونووسان وای دائەنێن لێكچونێکی تەواو و سەرسورهێنەر لە بیروباوەرو شەریعەتەکانی قورئاندا لەگەڵ نەصرانیەکاندا هەیە کە ئەوە بۆخۆی بەهێزترین وجوانترین جۆرەکانی بەڵگەیە کە نەصرانیەکان داهێنەرو نووسەری یەکەم قورئانن.

بیروباوەرو شەریعەتی نەصرانیەکان، تێکەڵەیەك بووە لە شەریعەتی یەهودی وەكوو حەرام کردنی گۆشتی بەراز، وە تێکەڵەیەکێش لە بەشێكی شەریعەتی مەسیحیەکان وەكوو حەڵال کردنی گۆشتی ماسی.

ئەمەش  چەپکێکی ڕەنگاوڕەنگ لە شەریعەت  وبیروباوەری نەصرانیەکان لە قورئاندا:

یەکەم: یاساکانی خواردن و خواردنەوە لە قورئاندا هەموویان یاسای نەصرانین، لە لای هیچ دینێکی تر بوونی نییە، تەنها لەلای هۆزی نەصرانیەکاندا نەبێت.

بۆ نموونە حەرامکردنی مەشروب و گۆشتی بەرازو و مردارەوە بوو و حەلاڵ کردنی گۆشتی ماسی، تاکە ئایینێك کە ئەم هەموو تێکەڵەیە ئەکات دینی نەصرانیەکانە.

دووەم: بروا بەوەی کە مەسیح (یەسوع) بەندەی خوایەو نێردراوی ئەوەو کوڕی ئەو نییە، وە بڕوا بوون بە ئەوەی کە خوا مەسیحی بۆلای خۆی بەرز کردۆتەوە و  بە هەڵواسراوی نەمردووە (لە خاچ نەدراوە)، هەموو ئەو بیروباوەرانە لە قورئاندا بوونیان هەیە کە ئەمەش بەتەواوی بیروباوەری نەصرانیەکانە لە هیچ دینێك و مەزهەبێکی تردا بوونی نییە.

سێهەم: نەصرانیەکان باوەریان وابوو کە یەهودیەکان میللەتێکی گومـڕان لەبەرئەوەی بەشێك لە دەقەکانی تەوراتیان شاردۆتەوەو لایان بردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی پەیامەکەی مەسیح، هەر لەبەر ئەوەشە کە نەصرانیەکان وشەی کافریان بە یەهودیەکان دەگوت، لە راستیدا وشەی (کفر) وشەیەکی عبریە ماناکەی بە داپۆشین یان شاردنەوە دێت، کە بە یەهودیەکانیان دەگوت و هێرشیان ئەکردە سەریان  پێیان دەگوتن کافر، وە هەر ئەمەیە کە بە تەواوەتی لەناو قورئاندا بەدی ئەکەین.

چوارەم: نەصرانیەکان مەسیحیەکانیان بە مشرکین تۆمەتبار ئەکرد  وە قەد پێیان نەگوتون مەسیحیەکان بۆ ئەوەی کە سەربەرز نەبن بە وشەی مەسیح وە شانازی پێوە نەکەن، وە هەر ئەوەیە کە لە قورئاندا مەسیحیەکان بە مشرکین (شەریك پەیداکەر بۆ خوا) ناوزەد دەکەن وە بە هیچ شێوەیەك وشەی مەسیحیەکان بەکار ناهێنێت.

پێنجەم: نەصرانیەکان تەنها دانیان ئەنا یان باوەریان بە یەك ئینجیل هەبوو ئەویش ئینجیلی مەتتای عبرانی، بە پێچەوانەی مەسیحیەکان کە باوەریان بە چوار ئینجیلی یاسایی هەبووە کە ئەمەش بە تەواوەتی لە قورئاندا بەدی ئەکرێت کە هەموو کات لەسەر یەك ئینجیل قسە ئەکات وە بەهیچ شێوەیەك لەسەر  ئینجیلەکان قسە ناکات.

شەشەم: نەصرانیەکان بروایان وابوو کە مەسیح (یسوع) بۆ ئەوە هاتوە کە ئەرکەکان لەسەر یەهودیەکان سووك بکات یان لابردنی قەدەغە لەسەریان کە خوا  لێی قەدەغە کردوون وەك خواردنی ماسی، و لابردنی قەدەغە کراوەکان بە هەمان شێوە بە تەواوەتی لە قورئانیشدا بەدی ئەکرێت.

سورەی سێ کە مەسیح بۆ یەهودیەکان قسە ئەکات و ئەلێت ( وَمُصَدِّقاً لِما بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْراةِ وَ لِأُحِلَّ لَکُمْ بَعْضَ الَّذي حُرِّمَ عَلَيْکُمْ).

حەوتەم: نەصرانیەکان بروایان وابوو کە ئافرەت فیتنەیە لەسەر پیاو و لەسەر دین وە لەسەر هۆزەکەیان وە لەسەر پەیامی خواکەیان مەترسیەکی گەورە دروست دەکات. نەصرانیەکان دژە ژن بوون و داوایان لە ژنەکان ئەکرد کە لە مالەکانیاندا بمێننەوە وە باوەریان وابوو کە ئافرەت لەچاو پیاودا ئەقل و توانای کەمترە (ناقص العقل). نەصرانیەکان هەر ئەم لێکدانەوانەیان واتە ئەم بەکەم سەیرکردنەیان وەرگێراوەتە ناو شەریعەتە نەصرانیەکەیان، وەك ئەوەی ئافرەتی نەصرانی نیوەی میراتی بەر ئەکەوت لەچاو پیاودا وە شاهیدی ژنی نەصرانی نیوەی شاهیدی پیاو بوو، بێگومان کە ئەم هەموو جیاکاریە لە دژی ژن لە قورئاندا بەدی ئەکرێت کە بە ئاشکرا ئەلێ (ان الرجال قوامین علی النساء)، یاسای شاهیدی و میرات لە قورئاندا  بە تەواوی هەمووی نەصرانیە .وێنە 30.36

 بەڵگەی چوارەم: زمانی قورئان 

قورئان بە عەرەبیەك نوسراوەتە کە جیاوازە لە عەرەبی پەتی وە مێژونووسان ناویان ناوە عەرەبی قورئانی، عەرەبی قورئانی زمانێکی دینی تازەیە کە قەشەی نەصرانیەکان پەرەیان پێدا بە تێکەڵاوکردنی سێ زمانی برا (واتە لەیەك نزیك)  کە ئەوانیش عەرەبی کۆن و عبری و سریانی. بەشی هەرەزۆری عەرەبی موسڵمان لە قورئان تێ ناگەن، لەبەرئەوەی ئەوان پێیان وایەکە بە عەرەبی پەتی نووسرابێت، بنەماکانی ئەو نووسینە لەسەردەمی عەباسیدا  بنیات نراون، واتە 100 ساڵ دوای سەرهەڵدانی قورئان.

عەرەبی قورئانی پڕە لە سەدەها وشەی سریانی و عبری کە هەموو  لێکۆڵەڕەوانی ئیسلامی توشی سەرسوڕمان کرد.

 ئەمەش چەند نمونەیەکە لێی..(اللهم، قرآن، سورة، آیة، فرقان، صمد، أحد، جهنم، جنة، ملائکة، بشارة ، برکة، تجارة، تفسیر) شارەزایانی ئیسلامی دەستەوەستان بوون لە تێگەیشتنی ئامۆژگاریەکانی قورئان وچیرۆکەکانی و مێژوەکەی لەبەرئەوەی لە زمانە واقعی و ئەصلیەکەی قورئان و وشە و سریانی و عبریەکانی تێنەگەیشتن یان هەروا بەسەریدا تێپەربوون.

بۆچی لە قورئاندا بە سەدەها وشەی سریانی وعبری تیا ئەبینین؟

نەصرانیە عبرانیەکان ئەوانەی کە یەکەم دەقی قورئانیان نووسی، ئەوانە یەهودی گومرا (مهرتقون) بوون لە سروشتی شامی سریانیدا ئەژیان وەكوو هەموو کەمە نەتەوایەتیەکانی تر، نەصرانیە شامیەکان رۆشبیریەکی دوانە و دوو زمانیان هەبوو، ئەوان لە کۆمەڵگەدا بە سریانی قسەیان ئەکرد، بەلام خودا پەرستیان وەكوو باوباپیرە یەهودیەکانیان بە زمانی عبری ئەنجام دەدا.

ئایا لە قورئاندا وشە هەیە کە هەموو ئەمانە نیشان بدات؟ بەڵێ بە سەدەها…

نمونەی یەکەم… وشەی (کوثر) هەموو لێکۆلەرەوانی ئیسلام سەریان سورما لە مانای وشەی (کوثر)، وشەی (کوثر) وشیەکی سریانی زۆر ئاسانە کە ماناکەی بە بەردەوامی و جێگیری دێت.

لێکۆڵەرەوانی ئیسلام سەریان سورمابوو لە مانای وشەی (کوثر) هەر لەبەر ئەوەشە زیاتر لە 10 مانای جیاوازیان داوەتێ وەك ڕووبار لە بەهەشتدا یان قورئان یان شەرابی خۆش، بەڵام مانای سریانی بۆ وشەی (کوثر) کلیلی سیحری ئەدا بەدەستەوە بۆ تێگەیشتن لە هەموو سورەتی (کوثر).

(إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ، فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ، إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ) ماناکەی ئەوەیە کە ئێمە بەردەوامیمان دانێ وە جێ گیربونمان پێدان لە عیبادەت و خواپەرستیدا، نوێژ بۆ خوا بکە و لەسەری بە تەحەمول بە.

نمونەی دووەم .. وشەی مەیسر وەكو وشەکانی (کوثر و فرقان و صمد). وشەی مەیسر هەموو لێکۆڵەرەوانی ئیسلامی وە شارەزایانی ئیسلامی بە درێژای ١٤٠٠ سال توشی سەرسورمان کرد، ئەوان مانایەکی هەرەمەکیان دا بەم وشەیە ئەویش قیمار.

شارەزایانی ئیسلامی مێژوویەکی خەیاڵیان بنیات نا بۆ گێرانەوەی قیمار بۆ دونیای خەیاڵی کە ناویان نا جاهیلی. وشەی (مەیسر) وشەیەکی عیبریە ماناکەی شەرابی سەرخۆشکەر وەکوو (خمر) کە چەند جارێك لە تەوراتدا باسکراوە لە تەنیشت وشەی (خمر)ەوە هاتووە، وە هەر لەبەر ئەوەشە وشەی (میسر) لە قورئاندا لەپاڵ وشەی(خمر)ەوە هاتووە.

نمونەی سێهەم: وشەی اللهم، ئەیبینین لە هەندێک ئایەتدا  قورئان وشەی الوهیمی یەهودی بەکارهێناوە لە جیاتی وشەی اللە کە ئەوەش وشەی( الڵهم) یە، وشەی اللهم لە مەصحەفەکانی یەکەمدا بەبێ سەرو ژێر (حرکات) بەتەواوەتی وەکوو وشەی الوهیم ی عیبری ئەنوسرا. الوهیم ناوێک لەناوەکانی خودایە لەلای یەهودیەکان.کە ئەمەش شۆکێکە بۆ هەموو موسلمانان کە وادەزانن وشەی اللهم نزایەکی (دوعا)عەرەبیە بۆ خودا. ئەمەش بەڵگەیە ڕوون وئاشکرایە کە بنەچەی قورئان نەصرانی و عیبریە.

بەڵگەی پێنجەم: دەربرین و ڕستەکانی قورئان

بەشێکی زۆر لە دەربرین و ئامۆژگاریە گرنگەکانی ناو قورئان دەقاودەق لە تەوراتی یەهودی یان ئینجیلی مەتای عیبرانی (عیبری)یەوە وەرگیراوە.

مەسیحیەکان بروایان بە چوار ئینجیل هەیە، بەڵام نەصرانیەکان بروایان تەنها بە یەك ئینجیل هەیە، ئەویش ئینجیلی مەتای عیبرانیە، لەبەر ئەوە لەناو قورئاندا هیچ دەقێکی وەرگیراو لە ئینجیل نابینین کە دژی ئینجیلی نەصرانی بێت.

ئەگەر نووسەری قورئان نەصرانی عیبری نەبونایە، ئەوە تەنها ئامۆژگاریەکانی یەک ئینجیلیان نەئەگواستەوە، واتە ئینجیلی نەصرانی یان ئینجیلی مەتای عیبرانی.

ئەم دەق وەرگرتنە سەرنج راکێش و بێ وێنەیە کە تەنها لە ئینجیلی نەصرانیەوە خراوەتە سەر قورئان جوانترین بەڵگەیە کەنەصرانیە شامییەکان یەکەم قورئانیان نوسیوەتەوە.

ئەمەش بەشێك لە نمونەی دەربرینەکانی ناو قورئانن کە لە تورات یان تلمود یان ئینجیلی مەتای عیبرانیەوە وەرگیراوە.

نمونەی یەکەم: ئەو دەربرینەی کە ئەلێ(اللَّهُ لاَ إِلَٰهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لاَ تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلاَ نَوْمٌ) کە  دەقاودەق لە تەوراتەوە وەرگیراوە .

نمونەی دووهەم: دەربرینیکە ئەلێ (أقیم الصلاة) دەقاودەق لە تەلمودەوە وەرگیراوە .

نمونەی سێهەم: دەربرینی کە ئەلێ (إقرأ بإسم ربك) دەقاودەق لە تەوراتەوە وەرگیراوە.

 نمونەی چوارەم: دەربرینی (حتَّىٰ يَلِجَ الْجَمَلُ فِي سَمِّ الْخِيَاطِ) کە دەقاودەق لە ئینجیلی مەتای عیبرانیەوە گواستراوەتەوە .

نمونەی پێنجەم: دەربرینی (حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ)کە تەقریبا لە تەلمودەوە وەرگیراوە .

نمونەی شەشەم: دەربرینی (لە مقالید السماوات و الارض)کە دەقاودەق لە ئینجیلی مەتای عیبرانیەوە وەرگیراوە .

نمونەی حەوتەم: دەربرینی (مثقال حبة من الخردل) کە دەقاودەق لە ئینجیلی مەتای عیبرانیەوە وەرگیراوە.

موسڵمانەکان ئیدیعای ئەوە ئەکەن کە ئاساییە ئامۆژگاریە مەسیحی و یەهودیەکان لە ناو قورئاندا بەرچاو بکەوێت لەبەرئەوەی ئیسلام بۆ ئەوە هاتووە کە ئەو ئاینانە تەواو بکات، بەڵام بۆچی ئەو گواستنەوەیە دەقاودەقە کراوە بۆ ناو قورئان؟ ئایا خودا توانای نەبوو وشە و دەربرینەکان تەنیا بە عەرەبی پەتی و ڕەوان بنووسێت کە خەڵك لێی تێبگات؟

بەڵگەی شەشەم: چیرۆك و ئامۆژگاریەکانی قورئان

لە سەرەتای سەدەی حەتەمی زایینی‌دا نەصرانیەکان بەشێک لە چیرۆك و ئامۆژگاریەکانی ئینجیلیان بۆ عەرەبە قورەیشیەکان وەرگێرا.

نەصرانیەکان تەنها هەڵبژاردەیەك لە چیرۆکەکانی تەورات وە ئامۆژگاریەکانی ئینجیلەکانیان لە قورئاندا نووسی، لەبەر ئەوەی میللەتێکیان ئەدواند کە پێشتر چیرۆکەکانی تەورات و ئامۆژگاریەکانی ئینجیلەکانیان زانیوە، تەنانەت قورئان خۆشی دان بە ئەوەدا ئەنێت کاتێك ئەڵێت ( ان هو الا ذکر وقرآن مبین).

لەبەرئەوەی ئەگەر چیرۆکەکانی قورئان تەنها بۆ بیرخستنەوەی چیرۆکەکانی تەورات بێت، شتێکی سەیر روون ئەکاتەوە کە لێکۆلەرەوان درکیان پێکردووە، ئەویش ئەوەیە کە بە تەواوەتی بەبێ گەرانەوە بۆ سەرچاوە سەرەکیەکەی لە تەوراتدا، هەرگیز  کەسێك  ناتوانێت لە چیرۆك و ئامۆژگاریەکانی قورئان تێبگات.

بەتەواوەتی وایە هەموو چیرۆکەکانی قورئان رۆشن نین وە تێی ناگەیت وە وێنەکان پچر پچرن لە نێوان خۆیاندا وە نە پێشەکی و نەکۆتاییان هەیە، بۆ نمونە چیرۆکی ئەیوب و نەخۆشیەکەی کە لەلایەن الڵەوەیە، ئامۆژگاریەکی دورودرێژە و لاپەرەیەکی دوورو درێژ ئەگرێت لە تەوراتدا، بەڵام قورئان لە چەند دێرێکدا کورتی ئەکاتەوە، وە لێك پرش وبڵاوە لە نێوان چەند وێنەیەکدا، هەرگیز ناتوانیت تێی بگەیت بێ ئەوەی بگەرێیتەوە بۆ سەرچاوەکەی لە تەوراتدا.

نەصرانیەکان چیرۆکەکانی قورئانیان شی نەکردۆتەوە لەبەرئەوەی تەنها وەبیرهێنانەوەیەك بووە بۆ هۆزی قورەیش کە پێشتر ئەو چیرۆکانەیان زانیوە.

قورەیش لە سەدەی پێنجەمەوە هۆزێکی مەسیحی بوون، لەبەرئەوە قورئان وەسفیان ئەکات کە میللەتێکن بروایان بە اڵلە وبە مەلائیکە و بەرۆژی کۆتایی هەبووە، وە قورئان بە هیچ  شێوەیەك باسی ناکات کە قورەیشیەکان بت پەرست بوون.

بەڵگەی حەوتەم: جوغرافیا و  ژینگەی قورئان

کاتێك لێکۆڵەرەوەکان دەقەکانی قورئان ئەخوێننەوە بەرەو رووی شتێکی سەرسورهێنەر ئەبنەوە، شتێک نە ئەیبینن و نە ئەیبیستن و نەتێیدا دەژین، کاتێک موسڵمانێك قورئان ئەخوێنێتەوە بۆ نوێژو عیبادەت کردن، ئەو شتە سەرسورهێنەرە ئەوەیە کە شوێنەواری بیابان و وشکە لە دەقەکانی قورئاندا ونە.

بۆ نمونە وشەی بیابان وشەیەکە بە تەواوەتی ونە لەناو قورئاندا، هەروەها وشەی لم (رمل) بە تەواوەتی ئەویش لە قورئاندا ونە، نمونەی سێهەم وشەی بادیە یان هەموو ئەو وشانەی کە  هەمان مانا ئەدەن بەدەستەوە (مرادف) لە قورئاندا ونن.

لە قورئاندا وشەی (بدو) بەدی ئەکەین، بەلام ئەم وشەیە لە سیاقی چیرۆکی یوسف یەهودی بەدی ئەکرێت، نەك لە سیاقی بادیەی حیجازیدا.

ون بوونی وشەی بادیە و بیابان لەناو قورئاندا شتێکی شوك ئامیزە بۆ هەموو ئینسانێکی ئاقل باوەری هەبێ بەئەوەی کە قورئان لە بیابانی مەککەدا سەری هەڵداوە وە لە ناوچەی بادیەی لماویدا پەیدا بووە، کەواتە قورئان خۆی گێل ئەکات یان خۆی لائەدا لە بیابانیەتی مەککەو لمەکەی و بادیەکەی.

بەڵام جوغرافیا و سروشتی قورئان کامەیە کە لە پەند وئامۆژگاریەکانی‌دا باسی ئەکات؟

بە پێچەوانەی بیابانی مەککە دەقەکانی قورئان قسەو باس لەسەر ناوچەی سەوزایی بەپیت و بەرەکەت ئەکات، وڵاتێك کە روبار تیایدا ئەروات و کانی دەرپەریوو و هەڵقوڵاوی لێیە.

قورئان لە ئامۆژگاریەکانیدا ئاماژە بۆ وڵاتێک دەکات کە باخ و باخات و کشتوکاڵ و ترێ  وهەنارو هەنجیرو زەیتونی تێدایە. جوغرافیای قورئان هی وڵاتێکە کە دانیشتوانەکەی مەڕو بزن و مانگا بەخێو ئەکەن، جوغرافیای قورئان هی وڵاتێکە کە نزیکە لە دەریاوە و دانیشتوانەکەی بە شەپۆلی ئاو و بای بەهێزی دەریاو ماسی گرتن ئاشنان.

تاقە ناوچەیەك لە خۆرهەلاتی ناوەراستدا کە لەگەل جوغرافیای قورئان یەك ئەگرێتەوە ئەویش کەناری دەریای شامە و بە تایبەتی باکووری سوریایە، سورەی ١٨ ئایەتی ٣٢ وەكو نمونەیەك (رَجُلَيْنِ جَعَلْنَا لِأَحَدِهِمَا جَنَّتَيْنِ مِنْ أَعْنَابٍ وَحَفَفْنَاهُمَا بِنَخْلٍ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمَا زَرْعًا) ئەم ئایەتە وێنەیەکی رەنگاورەنگ و سەرسورهێنەرمان ئەداتێ لەسەر سەوزایی وڵاتی سوریا، باخچەی ترێ و کشتوکاڵ و زەیتون وە باخچەی گەورەی پڕ لە خورما وە جوتیارەکان ئیشی تیا ئەکەن. سورەی 6 ئایەتی ٩٩ (وَهُوَ الَّذِي أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ نَبَاتَ كُلِّ شَيْءٍ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا نُخْرِجُ مِنْهُ حَبًّا مُتَرَاكِبًا وَمِنَ النَّخْلِ مِنْ طَلْعِهَا قِنْوَانٌ دَانِيَةٌ وَجَنَّاتٍ مِنْ أَعْنَابٍ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُشْتَبِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ انْظُرُوا إِلَى ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَيَنْعِهِ إِنَّ فِي ذَلِكُمْ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُون) .

بەپێی ریوایەتی ئیسلامی بێت لەم ئایەتەدا خودا لەگەڵ خەلکی مەککەی بیاباندا قسەی کردووە، بۆئەوەی قەناعەتیان پێبکات بە بانگەوازەکەی محمد، هەر بەم شێوەیە خودا لەگەڵ خەڵکی سادەی بیاباندا قسەی کردوە کە زۆربەیان ئەو شتانەیان نەبینیوە لە بیابانی مەککەدا وەكو ترێ و هەنارو زەیتون وە سەرچاوەی کانی و ئاوی هەڵقولاو.

ئایا خودا نەزان و گەمژە بوە لە گفتوگۆکردن تا ئەم ئاستە؟ ئایا  هەموو خەڵکی مەککە سەیارەی جووتگێڕ و بەهێزی هەبووە بۆ هاتوچۆ و سەیران کردن، وە شتێکی زیاتریش بۆ ئەوە کە قورئان گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکی مەککەی خێلەکی بە دەریا و شەپۆلەکانی دەریاو هەڵچوونی دەریا و ماسی ئەکات، چۆن کەسێکی بیابانی سادە کە بە درێژایی ژیانی تەمەنی بیابانی بەجێ نەهێشتبێت کە خەیاڵی دەریا و شەپۆل و زریانەکەی بکات.

سورەی ١٦ ئایەتی ١٤ (وَهُوَ الَّذِي سَخَّرَ الْبَحْرَ لِتَأْكُلُوا مِنْهُ لَحْمًا طَرِيًّا وَتَسْتَخْرِجُوا مِنْهُ حِلْيَةً تَلْبَسُونَهَا وَتَرَى الْفُلْكَ مَوَاخِرَ فِيهِ) .

سورە ٢٤ ئایەتی ٤٠ (يَغْشَاهُ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ سَحَابٌ ظُلُمَاتٌ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ)

لێرەدا  بەپێی هەندیك لە مێژوونوسان ئاماژە بۆ ئەوە ئەکەن و ئەلێن کە دەقەکانی قورئان وێنای سروشت و دەریا ئەکات لە باکوری سوریا نوسراوە، بەڵام دەقەکانی شەریعەتە قورئانیەکانی یەهود وەكوو هاوسەرگیری و میرات و دەقەکانی شەرکردن وە جیهاد لە پێناوی پەلاماردان و داگیرکردنی شاری قودس لەناوچەی بەتراء نوسراوە، دوای ئەوەی هاوپەیمانی  هاجەری نەصرانی کۆچیان بۆ کرد کە لە باکوری سوریاوە سالی ٦٢٢زاینی واتە ساڵی یەکەمی کۆچی رایان کرد.

بەکورتی لەسەر هەموو ئەم بەڵگە سەلمێندراوانەی قورئان ئەوەیە، کە هەموو داوەکان خاڵێک بەدەستەوە ئەدەن ئەویش نەصرانیەکانن، وە بەتایبەتی پیاوانی ئایینی نەصرانیەکان لە باکووری سوریا وە لە باشووری ئەردەن ناوچەی بەتراء لە سەرەتای سەدەی حەوتەمی زاینی‌دا. …

Leave A Reply

Your email address will not be published.