دیمانە هاوپشتی” همبستگی” لەگەڵ مەنسور حیکمەت ده‌رباره‌ى له باربردنى مناڵ
دیمانە هاوپشتی” همبستگی” لەگەڵ مەنسور حیکمەت ده‌رباره‌ى له باربردنى مناڵ
بەشی یەکەم
سوره‌يا شه‌هابى: به‌رله‌وه‌ى بچينه سه‌ر خاڵه سهرهکییەكانى باسى له‌باربردنى مناڵ، وه‌كو به‌رگرى له “مافى برياردان”، ” مافى ژن به‌سه‌ر له‌شى خويدا”، “به‌رگرى له مافى ژيان” و سه‌ره‌نجام ئه‌م خواسته له كومه‌ڵگەيه‌كى ئازاد‌و ئينسانيدا، ئه‌مه‌وێ سه‌ره‌تا ڕاى تۆ ده‌رباره‌ى خاڵێك بزانم، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه، مخاله‌فه‌تى به‌رنامه له‌گه‌ڵ خودى ئه‌م كرداره له لايه‌كه‌وه و داواكارى قانوونى بوونى له لايه‌كى تره‌وه، چون لێك ده‌ده‌يته‌وه؟ ئه‌ڵێن مادام به‌رنامه له‌باربردنى مناڵ به نيشانه‌ى لهخوبێگانهيى ئينسان دائهنيت، كهوايه پێويسته سه‌ره‌نجام دژى قانوونی بوونى له‌باربردنى مناڵ بيت و گوايه موافهقهتى به‌رنامه له‌گه‌ڵيدا تاكتيكه. له‌م باره‌يه‌وه ڕات چیيه؟
منصور حكمت: له به‌رنامه‌ى ئێمه‌دا ئه‌م شێوه مامه‌ڵه‌يه نه بهبهندى له‌باربردنى مناڵه‌وه مه‌حدود دهبيتهوه و ڕاستيهكهشى نه شێوازێكى مه‌حدود به ئێمه‌يه. زۆرێك له په‌يوه‌ندى و مهسائيله كومهڵايهتیيهكان هه‌ن كه ئێمه له كاتيكدا كه خوازيارى له به‌ين چوونيانين له هه‌مان كاتدا وه‌كو واقعيهتيكى ماددى و مه‌وجودى كومه‌ڵگەى ئێستا بهرهسمیان دهناسين و هه‌وڵ ئهدهين كاريگه‌رى خراپى ئه‌م په‌يوه‌ندى و مه‌سه‌لانه به‌سه‌ر ژيانى خومان و هه‌موو خه‌ڵكه‌وه كه‌م بكه‌ينه‌وه. شێوازى مامه‌ڵه‌ى به‌رنامه له‌گه‌ڵ كارى كرى گرته‌دا ڕێك هه‌روايه. ئێمه خوازيارى لهبهين چوونى كارى بهكرێين، دنيايه‌ك كه تيايدا كه‌سێك له پيناو ژيانى ڕۆژانهيدا ناچاره تواناى له‌شى به كه‌سێكى تر به‌كرێ بدات، به شه‌رمه‌زارى ده‌زانين بۆ به‌شه‌رييه‌ت. كارى بهكرێش هه‌روه‌ك له باربردنى مناڵ نيشانه‌ى لهخٶ بێگانهيى ئينسانه. به‌ڵام به‌شێكى زۆرى به‌رنامه په‌يوه‌سته به‌قانوون دانان بو هه‌ل و مه‌رج و ڕێوشوێنى كارى به‌كرێ له‌م كومهڵگەيهدا. مهقولهى ده‌وڵه‌ت به هه‌مان شێوه. مهقولهى دين به‌هه‌مان شێوه. هه‌ر له‌م به‌شى دووه‌مى به‌رنامه‌دا ئێمه خوازيارى ئازادى به‌كاربردنى هه‌ندێ موادى مخدر و ته‌نانه‌ت دابين كردنيشين له‌لايه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ى به مه‌وادى مخدر ئاڵووده بوون. وه ئه‌مه بهشهرتى لهبهينبردنى ئاڵووده‌بوون به موداى مخدر ئهزانين. ئێمه داواى سرينهوهى ياساغكردنى لهشفروشى و پشتيوانى ياسامان كردووه له له‌ش فرۆشان، وه ئه‌مه به شه‌رتێكى لهبهينبردنى لهشفروشى ده‌زانين. موسيبهتهكانى كومه‌ڵگەى سه‌رمايه‌دارى به غهيره قانوونىكردنى ئه‌و موسيبهتانهو ته‌مێ كردنى قوربانيه‌كانى وه‌ڵام نادرێته‌وه. ئه‌مه به‌ته‌نها قسه‌ى ئێمه كومونيستهكان نيیه، به‌ڵكو قسه‌ى هه‌ر كه‌سێكه كه شان به‌شانى هه‌ر ئه‌م شارستانيه ئهوروپايىيه چووبێته پێشه‌وه.
له باربردنى مناڵيش رێك هه‌روايه. ئێمه له باربردنى مناڵ به كاريكى ڕاست نازانين. حه‌زمان ده‌كرد كومهڵگايهك ههبووايه كه به هيچ جۆرێك ئه‌م مهسهلهيهى تيادا نههاتايهته پێشه‌وه. هيچ كه‌س كارى به‌مه نهگهيشتايه و هه‌ڵبژاردنێكى ئاوا هه‌رگيز نههاتايهته به‌ره‌وه. ئايا ئه‌مه خواستێكى سه‌يره؟ نهخير. ئه‌مه خواستى زوربهى هه‌ره‌زۆرى خه‌ڵكه‌و له پێش هه‌مووشيانه‌وه خواستى هه‌ر كه‌سێكه، چ ژن و چ پياو، كه له ژيانى خۆیدا هه‌ستى به ده‌ردى له باربردنى مناڵ كردبێت. من كه‌سێك يا بزووتنه‌وه‌يه‌ك شك نابه‌م كه خودى كردارى له‌باربردنى مناڵ وه‌كو كردارێكى سه‌ربه‌رزانه‌ى ئينسانى تقديس بكات. بىێ ئيحساسى و لامبالاتى عاتفى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مهسهلهيهدا له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵى ئوسولییەکان له بزووتنه‌وه‌ى فيمينيستىدا دهبينرى، به‌ڵام ئه‌مه زياتر به‌ره‌نجامى په‌روه‌رده‌ى سياسى سكتاريستى و ده‌مارگيرى ئايدۆلۆژى و فيرقهيى ئه‌وانه، تاوه‌كو ئه‌وه‌ى گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ ئيحساسى واقعیيان وه‌كو ئينسان.
به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه بمانه‌وێ و ئاره‌زوو بكه‌ين واقعيهتى ده‌ره‌وه‌ى ئێمه له‌ناو ناچێت. حاملهبوونى نه‌خوازراو و پهشيمانى له حاملهبوونى خوازراو له ئارادايه، محدودياتى مالىى و فه‌رهه‌نگى و سياسى له ئارادايه، زه‌خت و زور له‌سه‌ر ژنان بێ ئه‌ندازه زۆره و به ناچارى بۆ ژماره‌يه‌كى زۆريان له باربردنى مناڵ وه‌كو ته‌نها رێگاى ده‌رچوون له گێژاوێك دێته به‌رچاو. له‌باربردنى مناڵ واقعيهتيكى دنياى ئه‌مڕۆيه و كومه‌ڵگە ناتوانێ گوێی خۆى لێ كه‌ڕ بكات، ناتوانى چاوپوشى لێبكات. ده‌بێ ڕێوشوێنى ئه‌م كرداره، كه سهربهخو له ئيراده‌ى هه‌ر ده‌وڵه‌ت و حيزب و بزووتنهوهيهكى سياسى، به‌هه‌رحال مه‌وجوده، ديارى بكرێت. قه‌ده‌غه‌كردنى له‌باربردنى مناڵ ته‌مى كردنى قوربانيانى ئه‌م سيستمه كومهڵايهتیەيه كه مه‌وجوده. ئه‌مه ناتوانێ هه‌ڵوێستى ئێمه بێت.
به‌رنامه‌ى ئێمه ڕادهگهيهنێ كه كردارى له باربردنى مناڵ به نادروست و پێچه‌وانه‌ى پرهنسيپه ئينسانيهكانى خۆى ده‌زانێ. بەڵام برواى وايه كه چ له‌پێناوى پارێزگارى له قوربانيه‌كانى محدودياتى ئابوورى و دواكه‌وتوويى فه‌رهه‌نگى له‌م كومهڵگەيهدا كه له ئارادايه، وه چ بۆ خه‌بات له به‌رامبه‌ر زهمينهكانى ئه‌م كرداره‌دا، پێويسته له باربردنى مناڵ قانوونى بێت. ڕاستيهكهى زوربهى هه‌ڵسوڕاوانى بزووتنه‌وه‌ى (پروچويس) و كارگێڕانى و پزيشكانى كلنيك (عياده)كانى له باربردنى مناڵ و ياسادانه‌رانى پروچويسى هه‌يئه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌مريكاش هه‌ر ئه‌م ههڵويستهيان هه‌يه و له وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره‌دا هه‌ر ئه‌مه ده‌ڵێن: له باربردنى مناڵ كاريكى ڕاست نیيه، بەڵام ده‌بێ قانوونى بێت. ئه‌گه‌ر جياوازيهك له ئارادايه ئه‌وا ڕاشكاوى ئێمه‌يه له بهيانكردنى ئينسانى نه‌بوونى خودى كردارى له باربردنى منداڵدا. به‌لاى ئسوليهكانى بزووتنه‌وه‌ى فيمينيستىيهوه وادياره ئه‌م ڕه‌خنه‌يه قورسه. له ڕوانگه‌ى سياسيه‌وه به‌رنامه‌ى حيزبى كومونيستى كريكاریى خوازيارى قانوونیكردنى له باربردنى مناڵ تا دوازده هه‌فته‌يى، خوڕايى بوونى، مهرجداركردنى ئه‌م كرداره ته‌نها به بڕيارى ژنه‌وه و ئهنجامدانيهتى له كلنيكى تايبهتیدا. بزووتنه‌وه‌ى پروچويس له ئه‌مريكادا ئه‌م خواستانه وه‌كو ئاره‌زووه باڵاكانى خوى سه‌ير ده‌كات و تهحقيق بوونيشيان له ئه‌مريكادا به‌م زوانه به عه‌مه‌لى نازانى. ئه‌گه‌ر چه‌پى پێشوى تازه فيمينيستى كوچكردووى ئێرانى له‌گەڵ ئه‌م خواسته گرفتى هه‌يه، دڵنيابن كه له فيمينيست بوونيهوه نیيه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك له كوبوونهوهيهكى ئاشكرادا ئه‌م ڕه‌خنه‌يه ئاراسته‌ى من بكات، من داواى لێ ده‌كه‌م به كورتى و به صەراحهت و بێ پێچ و په‌نا وه‌ڵامى دوو پرسيار بداته‌وه: يه‌كه‌م، ئه‌مه‌ى كه ڕاى خۆى ده‌رباره‌ى خودى كردارى له باربردنى مناڵ چیيه وه ئايا ئه‌م كرداره له ڕووى مهبدهئىيهوه به كاريكى تاڵ‌و ناشرين ئهزانيت، ياخود هيچ مشكلهيهكى مهعنهوىو مهبدهئى و ويژدانىى له‌گەڵ له‌باربردنى مناڵ‌دا نیيه. به بڕواى من كه‌سێك كه له كۆبونه‌وه‌يه‌كى ئاشكرادا هه‌ڵسێ و كردارى له باربردنى مناڵ به كاريكى سووك‌و بێبايهخ له‌قه‌ڵه‌م بدات، كه خه‌ڵكى بێهوده له بهرامبهريدا تووشى دڵه‌ڕاوكێ و دوو دڵى ده‌بن، چ جاى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م كرداره به نيشانه‌ى سه‌ربه‌رزى ژن له كومهڵگەو بهمايهى شانازى دابنێ، جوابى خوى هه‌ر له‌و هوڵهدا وه‌رده‌گرێته‌وه. ئه‌م جوره بێ ده‌ربه‌ستى و مامه‌ڵه ساويلكه و ڕووكهشانهيه له‌گه‌ڵ مهسهلهيهكى ئه‌خلاقى گه‌وره‌دا كه له باربردنى مناڵ له‌به‌رده‌م هه‌موواندا، چ لايه‌نگرانى قانوونى بوون و چ مخالفانى، داده‌نێ، خۆى له ناو هه‌ر كۆڕێكى ده‌ره‌وه‌ى كوبوونهوهى فيرقهكهى خۆي‌دا به ساده‌يى په‌رده له‌رووى خوى هه‌ڵئه‌ماڵێ. دووه‌م، داواى لێ ده‌كه‌م ڕه‌خنه‌ى خۆى له‌و به‌نده‌ى به‌رنامه‌ى ئێمه به‌ڕاست و ڕه‌وان و بێ ههراوهۆريا بخاته ڕوو كه خوازيارى له باربردنى قانوونى و خوڕايى مناڵه تا دوازده هه‌فته‌يى و له‌سه‌ر بڕيارى ژن.
سوره‌يا شه‌هابى: له‌باره‌ى ئاينده‌ى مافى له باربردنى مناڵ له سۆشياليزمو به‌گشتى له كومهڵگەيهكدا كه پێودانگه ئينسانيهكان په‌يره‌و بكات، ئه‌ڵێن واهات و سه‌ره‌ڕاى هه‌موو تهعليم و كۆمه‌ك و پشتيوانىيهك، تين ايجرى ١٢-١٣ ساڵه حامله بوو، ئايا ئێوه ناچارى ده‌كه‌ن مناڵ به‌خێو بكات، له كاتێكدا كه خۆى منداڵه؟
منصور حكمت: ئه‌م جۆره پرسيارانه له جۆرى پرسيارو فتواى بههانهگيرانهى سوننه‌تى ئيسلاميه، (ئه‌گه‌ر بوومه‌له‌رزه بوو و ….). هێنانه‌وه‌ى نموونه‌ى كچێكى ١٢ ساڵه بو پاساودانى له باربردنى مناڵ، هێنانه مه‌يدانى به‌ڵگه‌يه‌كى لاوازه، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌باربردنى مناڵ دياردهيهكى فراوانتره له كێشه‌ى حاملهبوونى كچانى دوازده ساڵه و مهنتقى خۆيشى لێره‌وه وه‌رنه‌گرتووه. له به‌ريتانياى ئه‌مڕۆدا سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو موسيبهته كومهڵايهتيانهو ئه‌و هه‌موو بێمافى و بێ ئيمكاناتيهى مناڵان، به‌گوێره‌ى ئامارى خودى كه‌مپينى سه‌راسه‌رى له‌باربردنى مناڵ، كه ڕێگرتن له كه‌مكردنه‌وه‌ى موهلهى له‌باربردنى مناڵ له ٢٤ ههفتهيىيهوه بۆ ١٨ هه‌فته‌يى به يه‌كێك له شانازيهكانى خۆى دائه‌نێ، له سه‌رجه‌مى ١٦٠ هه‌زار حاڵه‌تى له باربردنى مناڵ له ساڵى ١٩٩٢ دا ته‌نها سى هه‌زار حاڵه‌تى له ناو كچانى ژێر ته‌مه‌نى ١٦ ساڵیدا بووه. واته كه‌متر له ٢%. بروا ناكه‌م له‌م ليستهشدا ئامارى ١٢ ساڵه‌كان له‌يه‌ك له سه‌د زياتر بێت. ناكرێ ١٦٠ هه‌زار حاڵه‌تى له‌باربردنى مناڵ به كێشه‌ى حاملهبوونى نه‌خوازراوى كچانى ١٢ ساڵه پاساو بدرێت. له به‌رامبه‌ر هه‌ر سيستم و هه‌ر بهڵگههێنانهوهيهكدا ئه‌كرێ بنبه‌ستى ئه‌خلاقى وچه‌ندين بڕوبيانووى مهنتقى و “توچيح المسائل” (توچيح المسائل)، ناوى كتيبيكى خومهينىيه كه پڕه له‌قسه‌ى حهلهقو بهلهقى شهرعىو دينى-وهرگير) ئاسا دابنرێت و هه‌لومه‌رجێكى ده‌ردناك و تراژيدى بهێنرێته پێش چاو. منيش ئه‌توانم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا بپرسم ئه‌گه‌ر له‌و كومهڵگەيهى كه ئاواتى “كه‌مپينى سه‌راسه‌رى له باربردنى مناڵ “ه له به‌ريتانيادا، له باربردنى مناڵ تا ڕوژى پێش له دايك بوون ئازادبێت، وه ئه‌گه‌ر ژنێكى ٢٨ ساڵه له هه‌فته‌ى (٣١)ـه‌مدا بريار بدات كه مناڵه‌كه‌ى له باربه‌رێت به‌ڵام هيچ پزيشكيك ئاماده نه‌بێت ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات، ئه‌مان چى ئه‌كه‌ن، پزيشكه‌كه ” ناچار ئه‌كه‌ن” سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره بهكاريكى دژى ئينسانى و جينايهتكارانه ده‌زانێ له باربردنهكه ئه‌نجام بدات؟ مه‌سه‌له‌ى مناڵ له‌باربردن مهسهلهيهكى گرنگ‌و گشتى و كومهڵایهتیيهو ده‌بێت وه‌ڵامى گشتى پێ بدرێته‌وه. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى گشتى و ڕيشه‌يى بزووتنه‌وه‌يه‌ك ڕاست و ئينسانى و رێ نیشاندەر بێت، ده‌توانرێ حاڵه‌ته تايبهتیيهكانيش له‌چوارچێوه‌ى ئه‌م وه‌ڵامه ئينسانیيهدا وه‌ڵام بدرێته‌وه. به‌ڵام وه‌ڵامێكى غهيره ئينسانى به‌هيچ نموونه و شێر‌و ڕێوى هێنانەوهيهك ده‌رباره‌ى ئه‌م يان ئه‌و حاڵه‌تى تايبه‌تى مهشروعيهت به‌ده‌ست ناهێنێت.
به‌هه‌رحاڵ وه‌ڵامى من به كێشه‌ى تين ايجرى سۆشياليستى حامله ئه‌مه‌يه: يه‌كه‌م، ئێمه هيچ قسهيهكمان له غهيره قانوونى بوونى له باربردنى مناڵ له سوشياليزمدا نه‌كردووه. ئێمه قسه‌مان له‌وه كردووه كه كومه‌ڵگە ئيتر پێويستى به‌م كاره نامێنێ. سه‌ره‌نجام من بڕوا ناكه‌م له سوشياليزمدا (به تايبه‌ت له سوشياليزمدا) كچيكى دوازده ساڵه ناچار به مناڵ بوون يان هه‌ر كاريكى تر بكرێت. دووه‌م، ده‌بێ به باش كردن و په‌ره‌پێدانى شێوازه‌كانى مه‌نعى حه‌مل، ئاموزش (تعليم)ى جنسى، په‌ره‌پێدانى مافه‌كانى مناڵان و بردنه‌سه‌رى حورمهتيان، خه‌بات له دژى ئهخلاقياتى دواكه‌وتووانه و ده‌مارگيرى نهزانانهى ناكۆك له‌گه‌ڵ ڕوشنبيرى جنسى گشتى و كونتروڵى ئازادانه‌ى كه‌سه‌كان به‌سه‌ر په‌يوه‌نديه جنسيهكانى خۆيان‌دا و، ده‌بێ به‌م جۆره شتانه به‌شوێن وه‌ڵامى واقعىيهوه بين. ده‌بێ كاريك بكرێت كه‌نه‌ك ته‌نها تين ايجرهكان، به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك كه نايه‌وێت حامله بێت، بتوانێت حامله نه‌بێت. ئايا ئه‌مه له ڕووى عه‌مه‌لى و زانستىيهوه له توانادايه؟ به‌ڕاى من گومانى تيدا نیيه. داهێنان و باشكردنى شێوازه‌كانى (من‌ع) له كومه‌ڵگەى دژه ژنى هاوچه‌رخدا وه‌كو پێويست بايه‌خى پێ نادرێ. ئه‌گه‌ر يه‌ك له ده‌هه‌زار به‌شى بودجه‌ى ئه‌و توێژينه‌وانه‌ى كه بۆ په‌ره‌پێدانى تهكنهلوژياى جه‌نگى و جاسوسى ته‌رخان ئهكرى، بۆ ئه‌م مهسهلهيه خه‌رج بكرايه تا ئێستا شێوازهكهيان دۆزى بووه. ديسانه‌وه دهگهڕيينهوه بۆ جێگاى يه‌كه‌م: ئايا له بهينبردنى كۆرپه‌له له سكى دايكیدا كاريكى ناخۆش و تاڵه يان نا. ئايا ده‌نگێك له ده‌روونى ره‌خنه‌گرى ئێمه‌وه به ئه‌و ده‌ڵێت: “بريا ناچار به ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره نهبووينايه”، يان نا؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ، ئه‌وا ئه‌وكاته هه‌وڵ و كوشش له پێناو بنياتنانى كومهڵگەيهكدا كه ئينسانهكان له‌وێدا ناچار به مناڵ له باربردن نه‌بن، ته‌نها ڕێگاى ئينسانى و شهرافهتمهندانهى پێشكه‌وتنه. به‌ڵام كه‌سێك كه له‌باربردنى مناڵ وه‌كو عەمەلياتى له‌وزه‌تێن سه‌ير ده‌كات و تواناى درككردنى قووڵى مه‌سه‌له‌كه‌و تاڵىو گێژاوه ئهخلاقيهكهى نيیه بۆ ئينسانه بێ ئه‌ژماره‌كان و نه‌وه جياجياكان، بێگومان به‌م خه‌باته بێگانه‌يه.
وەرگێرانی بۆ کوردی: حەمە غەفور
پیاچوونەوەی: سەعید ئەحمەد
هەڵەبڕی و نووسینەوەی: بۆپێشەوە
ماویەتی…