ئازادی بیروڕا به مه‌رجی نه‌به‌زاندنی سنوری پیرۆزیه‌كان ! نووسینی: سەردار عەبدوڵا حەمە
ئازادی بیروڕا به مه‌رجی نه‌به‌زاندنی سنوری پیرۆزیه‌كان !
نووسینی: سەردار عەبدوڵا حەمە
پێت ده‌ڵێ تۆ ئازادی له دربڕینی بیروڕای خۆت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له سنوری خۆت ده‌رنه‌رچیت و هێرش نه‌كه‌یته سه‌ر پیرۆزیه‌كان، به ڕای من ئه‌و مه‌رجه یه‌كسا‌نه به‌وه‌ی كه تۆ ئازاد نیت، ئیتر ئازادی ده‌بێته درۆیه‌كی گه‌وره ئیتر ئازادی ده‌بێته سه‌ركوت و ده‌م كوت ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی لای تۆی ده‌سه‌ڵاتدار و فڵانه گرووپ و تاقم پیرۆزه لای من پیرۆز نییه، هه‌قی خۆمه ڕای خۆم بده‌م له‌سه‌ریان. هه‌موو ده‌سه‌ڵاته فاشیه دیكتاتۆره‌كان هه‌مان ئیدیعا ده‌كه‌ن بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین. مه‌رجیان داناوه بۆ ئه‌م ئازادییه مه‌رجی وه‌ك گه‌ل، نیشتمان، ئاڵا، سروود، دین، مه‌زهه‌ب، سه‌رۆك، سه‌ركرده، ئیمام، عه‌قیده‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك…هتد ئه‌گه‌ر تۆ ڕه‌خنه‌ت له‌مانه هه‌بوو ئیتر تۆ له سنوور لاتداوه، مه‌رجه‌كه‌ت جێبه‌جێ نه‌كردووه، بۆیه تۆ مه‌حكومی جا حوكمه كه یا دەسه‌ڵاته‌كه ده‌یدا به‌سه‌رتا یا خه‌ڵكێك كه لایه‌نداری ئه‌م مه‌رجه‌یه.
له كاتێكدا ئازادی ده‌توانێ مانای هه‌بێ كه هه‌موو كه‌س بتوانێ بیرورای خۆی به ئازادانه ده‌ربڕێت وه هیچ سنورێكی بۆ دیاری نه‌كرێ له‌ژێر ناوی سووكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی خه‌ڵك و برینداركردنی شعوری خه‌ڵك. ئازادی هیچ مانایه‌كی نابێت كاتێ بۆت دیاری بكه‌ن تۆ نابێ له‌سه‌ر فلانه ئایین و مه‌زهه‌ب یا فلان حیزب و سه‌ركردەكه‌ی یا فلان پیرۆزی ڕه‌خنه بگری، ڕه‌خنه ئه‌گه‌ر زۆر به‌توندیش بێ هێشتا نابێ سنوری بۆ دانرێ بۆچی؟ چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڕه‌خنه‌كه‌ی هه‌یه بۆی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ق بێ یا له‌سه‌ر ناهه‌ق له‌وانه‌یه پرسیارییشی هه‌بێ بۆیه ده‌بێ وه‌ڵام وه‌رگرێت. بیسه‌لمێنه بۆی كه تۆ له‌سه‌ر هه‌قیت نه‌ك سه‌ركوتی بكه‌ی، یا تیرۆری بكه‌ی یا هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بكه‌ی، یا ته‌مێی بكه‌ێ به‌و ناوه‌ی سوكایه‌تی كرده‌وه، كه‌سێك ڕه‌خنه ئه‌گرێ گومانی هه‌یه ده‌كرێ ئه‌و گومانه‌ی نه‌هێڵیێت ڕێگای له‌یه‌ك تێگه‌یشتن بگره به‌ر .
له كۆمه‌ڵگە پێشكه‌وتوه‌كاندا ئه‌وه بووه‌ته ده‌سكه‌و‌تی كۆمه‌ڵگە كه هیچ كه‌س نابێت سنوری بۆ دابنرێ بۆ ده‌ربڕینی بیروڕای خۆی ته‌نانه‌ت تا ئاستێكی زۆر توندیش ڕه‌خنه بگره كه‌س پێت ناڵێ: بوه‌سته و سنوری خۆت به‌زاند و سووكایه‌تیت كرد، ئه‌مه یه‌كێكه له ده‌سكه‌وته گه‌وره‌كانی ڕێنسانس كه له ٥٠٠ ساڵی ڕابوردووه‌وه ده‌ستی پێكردووه. ده‌نا پێش ئه‌و سه‌رده‌مه كۆمه‌ڵگەكانی ئه‌وروپاش له‌ژێر كاریگه‌ری كلیسا‌و مه‌سیحیه‌تدا بووه، مه‌رج و سنور بۆ ده‌ربڕینی بیروڕا دیاریكراوه. له‌و سه‌ردمه‌دا چه‌ندین زانا‌و بلیمه‌ت كه‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه هه‌ندێكیان وازیان له فیكری خۆیان هێناوه وه‌ك (بریخت ) باسی گالیلۆ ده‌كات كاتێ ته‌لیسكۆبی داهێنا سه‌یری ئه‌ستێره‌كانی پێده‌كرد وتیان ده‌بێ له‌سێدار بدرێ، چونكه سنوری به‌زاندووه ده‌یه‌وه‌ێ خوا‌و عیسا به درۆبخاتەوه، بۆیه په‌شیمان بویه‌وه له كاره‌كه‌ی. كه‌چی ئێستا زانست و ته‌كنۆلۆجیا ڕاست و دروستی كاره‌كه‌ی گالیلۆی به هه‌زاران قات سه‌لماندوه، پاشان له‌به‌ر ئه‌م هۆكاری سه‌ركوته‌ی كلیسا، ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان جموجۆلیان كرد‌و ده‌سه‌ڵاتی كلیسایان نه‌هێشت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگەوه، مه‌ودا بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین فراوان بوویه‌وه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگەی ئێمه به تایبه‌ت كۆمه‌ڵگەی عێراق و كوردستان به‌داخه‌وه ئێستا له‌م قۆناغه‌ی ئه‌ورپای پێش ٥٠٠ ساڵه، بۆیه ده‌ڵێم به تایبه‌تی عێراق و كوردستان، چونكه هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م قۆناغه‌یان تا ڕاده‌یه‌ك بڕیوه. بۆ نمونه له دوای به‌هاری عه‌ره‌بی چه‌ند وڵاتێكی وه‌ك تونس و میسر له سوریاش به‌شی كوردستانی ڕۆژئاوا مه‌ودای ئازادی تیایاندا فراوانتر بوویه‌وه. خه‌ڵك ده‌توانێ ڕه‌خنه له‌هه‌موو شت بگرێ، چه‌ندین كه‌ناڵی ته‌لەفزیۆنی و سۆشیال میدیا هه‌ن كه ڕه‌خنه له پیرۆزیه‌كانیش ده‌گرن .
ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕاست و مه‌نتیق بێت له‌هه‌ر كۆمه‌لگەیه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی سه‌ر به‌كام ڕه‌وتی سیاسی و هه‌ڵگری كام عه‌قیده بن ده‌بێ شعوری ئه‌و خه‌ڵكه بریندار نه‌كرێ، نابێت هیچ كه‌س ره‌خنه بگرێ له پیرۆزیه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه ڕاوبۆچوونی خۆی ده‌ربڕی؟!، هه‌ر لەسه‌ر ئه‌م مه‌نتیقه ئه‌وكاته ئه‌م مافه‌ش به كۆمه‌ڵگەكانی تر بدرێت كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی كه وه‌ك تۆ نین زۆربه‌شن تۆ كه كه‌مایه‌تیت بۆت نییه نابێ تۆش بیرورای خۆت ده‌ربڕی و شعوری ئه‌وان بریندار بكه‌یت، چونكه ده‌بێته دژایه‌تیكردنی پیرۆزییه‌كانی كۆمه‌لگەكه‌ی ئه‌وان. بۆ نموونه له سریلانكا بودایی عه‌قیده‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی موسڵمانه‌كان له‌وێ كه‌مایه‌تین ئایا ده‌كرێ موسڵمانه‌كان ڕه‌خنه‌یان نه‌بێت له‌سه دینی بودایی؟ وه ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یان گرت بیانكوژن یا سزایان بده‌ن؟ یازیندانیان بكه‌ن؟ هه‌روه‌ك ئێستا ده‌یبینین. له وڵاتی چیك له%٩١ ی گه‌نجه‌كان باوه‌ڕیان به دین نییه، له چین له %٨٨ ی خه‌لك باوه‌ڕیان به دین نییه، له سوید له%٨٠ی خه‌ڵك و له به‌رتانیا له %٧٠ ی خه‌لك باوه‌ڕیان به دین نییه، كه ئه‌مانه زۆربه‌ن ئایا راسته ئه‌گه‌ر مه‌سیحیه‌كان یا جوله‌كه‌كان یا موسڵمانه‌كان ڕه‌خنه‌ی خۆیان نه‌بێ له‌بێ دینه‌كان و قسه‌ی خۆیان نه‌كه‌ن نه‌وه‌كا سنوی پیرۆزییه‌كان ببڕن؟ دواتر بیانكوژن یا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكه‌ن وته‌مێیان بكه‌ن و سزایان بده‌ن؟ ئایا ده‌كرێ له وڵاتێكی وه‌ك كه‌نه‌دا كه ڕیژه‌ی ئیسلام تێیدا لە %٤ موسڵمانه‌كان قسه‌ی خۆیان نه‌بێت له‌سه‌ر كریستیان كه له %٥٥ و یا لەسه‌ر بێدینه‌كان كه ڕێژه‌یان له %٢٦؟.
یا كاتێك به‌هاییه‌كان و زه‌رده‌شتیه‌كان و كۆمۆنیسته‌كان له ئێران كه كه‌مایه‌تین نابێ ئازاد بن، چونكه ئه‌وانه سووكایه‌تی به عه‌قیده‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌كەن له ڕوانگه‌ی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته‌وه. ئه‌م عه‌قڵه بۆ شیعه‌كانی باشوری عێراق بۆ ناسیونالیسته‌كانی كوردساتانیش نامەنتیقیه كه نابێ ئینسان ئازاد بێت له ده‌ربڕینی رای خۆیدا، چونكه سوكایه‌تی كردنه به عه‌قیده‌ی زۆربه ی خه‌ڵك به‌ڕای ئه‌وان .
له كۆتایدا ده‌لێم هیج لایه‌نێك و كه‌سێك بۆی نییه سنوور بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین دیاری بكات له‌ژێر ناوی به‌زاندنی سنوری پیرۆزییه‌كان. ئه‌م مافه له به‌رنامه‌ی جاڕدانی گه‌ردوونی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشدا هاتووه كه ئازادی ڕاده‌بڕین سنوری نییه مافی هه‌ر كه‌سه ئازادانه ڕاوبۆچوونی خۆی ده‌ڕبڕێت، ئه‌وه به هیچ جۆره‌ك سووكایه‌تی نییه، به‌ڵكو بیروڕایه‌كی پێچه‌وانه‌یه گه‌ر ڕه‌خنه بگری له ره‌وتێكی سیاسی دینی كۆمه‌ڵایه‌تی تر. بۆ من ته‌نها یه‌ك جۆر سووكایه‌تی هه‌یه ئه‌ویش هه‌ڵكوتانه سه‌ر ژیانی تاكه كه‌س و شكاندنی كه‌رامه‌تی ئینسانی تاكی كۆمه‌لگەیه، سووكایه‌تی ئه‌وه‌یه كه ڕێگانه‌ده‌ی خه‌ڵكی جیاواز بیربكاته‌وه، حوكمی مێژووش وایه كه كه‌س ناتوانێ ڕێگا بگرێ له ڕه‌وتی به‌ره‌وپێش چوونی كۆمه‌لگە به‌ره‌و كۆمه‌ڵگەیه‌كی ئازاد ومۆدێرن، به‌ڵام ده‌بێ به پراكتیكی پێشڕه‌وانی ئه‌م مه‌یدانه به‌دیهاتنی ئه‌م ئامانجه خێراتر بكرێ.
٢٥/٥/٢٠١٩