کانەکانی جوهانسبێرگ
کانەکانی جوهانسبێرگ

له كانه‌كانی جوهانسبێرگدا 240000 كرێكار هه‌ن، ئه‌فەریقییه ڕه‌سه‌نه‌كانن لەوێ كار ده‌كه‌ن.
تۆ له‌م چیرۆكه چ جۆره شیعرێك ده‌هۆنیته‌وە
ئه‌و هۆنراوەیە باس له دوو سه‌د و چل هه‌زار كرێكاری به ڕەچەڵەک ئه‌فەریقی ده‌كات كه كار له كانه‌كانی جوهانسبێرگی ئه‌فەریقادا ده‌كه‌ن. هۆنراوه‌كه هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ناله‌بار و پڕ چه‌رمه‌سه‌ریی ئه‌و كرێكارانه له سایه‌ی كۆڵۆنیالیزمی به‌ریتانییدا له ئه‌فەریقا پیشان بدات. شیعره‌كه له دوو كۆپله پێكهاتووه، واده‌رده‌كه‌وێت یه‌كه‌میان له كه‌سێكه‌وه بێت كه داوا له شاعیر ده‌كات ئه‌و دۆخه خراپه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كرێكاران له چوارچێوه‌ی هۆنراوه‌یه‌كدا بهۆنێته‌وه، به‌ڵام له كۆپله‌ی دووه‌مدا ده‌رده‌كه‌وێت كه شاعیر ناتوانێت ئه‌و دۆخه به ئه‌ده‌ب دەر‌ببڕێت.
كاتێك به شێوه‌یه‌كی ماتریالیستییانه له ئه‌ده‌ب و كه‌ره‌سته‌ی ئه‌ده‌بی و ستایل به زمانی ئه‌ده‌بی و ئیستاتیكاشه‌وه، ده‌ڕوانین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌ده‌ب كایه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له كاتی نه‌هامه‌تییه‌كانیاندا وه‌كو تریاك خۆیانی بده‌نه ده‌ست و په‌نا ببه‌نه به‌ر فه‌نتازیا و خه‌یاڵاتی ئه‌ده‌بی تاكو له‌و ڕێگه‌یه‌وه ڕزگاریان ببێت بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری هه‌لومه‌رجی ماتریالیی و واقیعیی بكه‌ن. كاتێك ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فیكر یان هه‌ر كایه‌یه‌كی دیكه ده‌بێته كه‌ره‌سته‌ی خاڵیبوونه‌وه‌ی مرۆڤ له چه‌وساندنه‌وه و هه‌لومه‌رجه ماتریالییه‌كانی چه‌وساندنه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت به تریاك. ڕۆڵی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فیكر له‌وه زیاتره خۆی له تیۆردا كورت بكاته‌وه، پێویسته ببێت به كه‌ره‌سته و ئامڕازی گوزارشتكردنێكی ورد له هه‌لومه‌رجه‌كان و ده‌ربازبوون له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكی چه‌وساندنه‌وه و نامۆبوونی مرۆڤ.
وه‌ك له‌و هۆنراوه‌یەدا ده‌رده‌كه‌وێت، زه‌حمه‌ته دۆخێكی سه‌ختی له‌و شێوه‌یە به ته‌نیا به ئه‌ده‌ب گوزارشتی لێبكرێت. شاعیر ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت كه شیعر بێده‌نگیی له‌و دۆخه‌دا هه‌ڵده‌بژێرێت و ته‌نیا ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ك خۆی پیشانمان بداته‌وه.
ئه‌دۆرنۆ له دوای هۆلۆكۆسته‌وه (پڕۆسه‌ی قه‌تڵ و عامی جوله‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی نازییه‌كان) ده‌ڵێت: “نوسینی شیعر له دوای ئاوشوتزه‌وه به‌ربه‌ریه‌ته”.ئاوشوتز یه‌كێك بوو له كامپه زۆره‌ملێكانی نازییه‌كان كه تێیدا جووله‌كه‌كانیان قه‌تل و عام كرد. مه‌به‌ستی ئه‌دۆرنۆ له‌وه‌دایه ناكرێت چیتر ئیستاتیكا بكرێت به كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری و جوانكردنی به‌ربه‌ریه‌تی سیستمه‌كه و له هه‌مانكاتیشدا هه‌ر هه‌وڵێكی له‌و جۆره خۆی ده‌بێت به به‌ربه‌ریه‌ت.
بەسوپاسەوە لەواڵی هاوڕێ ئاسۆ شابان وەرگیراوە…