فاشیزمی ئیسلامی لەبەرامبەرڕووداوە سروشتی یەکاندا
فاشیزمی ئیسلامی لەبەرامبەرڕووداوە سروشتی یەکاندا
عبدالرحمن رسول
ڕوودانی هەر ڕووداوێکی سرووشتی بەر پێگرتنی یان لەمپەردانان ئەستەمە وئاسان نییە، بەڵام دەتواندرێت بەر بەزۆری و ڕێژەی زیانەکان بگیرێت یان زیانەکان کەم بکرێتەوە. یان هەندێک جار بەر بە ڕوودانی کارەساتە مرۆیەکان بگیرێت. ئەمەش بەپێی ئاستی جۆری ئیدارەدان و بەرنامەو کارنامەی دەوڵەت و حکومەت ئاستی ڕووداوە سرووشتییەکان و زەرەرو زیانەکان دەخوڵقێت. سەرجەم دەوڵەتە پێشکەوتوو سیکۆلارەکان ساڵانە بەرنامەو پلانی خۆیان بۆ چەند ساڵێک دەخەنە ڕوو بەباشترین جۆرو شێوە. بەڵام لەژێرسایەی دەوڵەتانی ئیسلامی ئێران و عێراقدا هیچ خەبەرێک لەوبارەیەوە نییە، یاخود ئەگەر هەشبێت بەرنامەو پلانی دەوڵەت لەبواری کرداریدا جێبەجێ ناکرێت، یاخود پارەو پولەکەی تەخشان و پەخشانی پێ دەکرێت بۆ بەرپرسانی دەوڵەت وحکومەت. زۆر بەداخەوە لەم چەند ڕۆژەی سەرەتایی مانگی نەورۆزی ٢٧١٩ دا چەندین ڕووداوی سروشتی لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتەوە. ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە. کەبەهۆی ڕوودانی باران و لافاو (سێڵاو) لە ئێران و ڕۆژهەڵات بەرزبووە. لە ٤و٥ و ٦ی خاکە لێوە ٢٧١٩ واتە ٢٤و٢٥ و٢٦-ئازار ٢٠١٩بەهۆی باران و لافاوەکە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوەو بووە هۆی گیان لە دەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان، هەرچەندە ئاماری جۆراوجۆر بڵاودەکەنەوە بەشێک لەڕاگەیاندکاران دەنوسن ١٤٠ کەس بوونە قوربانی و برینداربوون، بەشێکی تریان ڕایانگەیاندووە کەلەسەرووی ١٥٠کەس بۆنەتە قوربانی کە ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە و بەشی زۆری بێ سەروشوێن بوون نەدۆزراونەتەوە، ئەو ناوچانەی تووشی سێڵاو و لافاوبوون ئوستانی شیراز و-ناوچەکانی سمنانە – ناوچەکانی تورکمان سعرا –سەرپولی زەهاو – لە ئوستانی کرماشان و مازەندەران و خورەم ئاباد و زیاتر لە ١٠ ئوستانی گرتۆتەوە. هۆشداری دەدرێت لە بەردەوام بوونی بەرزبونەوەی ئاستی ئاو و داوا لە زۆربەی دانیشتوانی شاری شیراز کراوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن. بەگشتی ئەم لافاوە خەساری زۆری گیانی و ماددی و هەبووە خەڵکێکی زۆر گیانی لەدەستداوە و یاخود بێسەروشوێن و بریندارە. هەروەها بەچەندەها ئوتوبووس و ماشێن وبیناو خانوو زیانیان بەرکەوتووە. لەهەمان کاتدا زۆرینەی بەرپرسەکانی باڵای دەوڵەت لە وەزیر و سەرۆکی ئوستانەکان هەمووی لەدەرەوەی وڵاتن ماڵ و خانەوەداکانیان لەوڵاتانی ئەوروپایە. ڕاگەیاندنەکانیش وەکو پێویست کاری خۆیان نەکردووە بەهۆی ئەوەی جێگایەک نییە مۆڵەتیان پێ بدەن. لەبەرئەوەی ئەگەر بەبێ مۆڵەت ڕووماڵی ڕووداو و کارەساتەکە بکەن وێنە بگرن ئەوا تووشی سزادان وزیندانیکردن دەبنەوە. ئەوەی هەتا ئێستاش بڵاوکراوەتەوە هاوڵاتیان خۆیان لە ڕێگای موبایلەکانیانەوە وێنەیان گرتووە و ڤیدۆیان بڵاوکردۆتەوە. لەئێستادا ناوەندو گرووپە مەدەنییەکان خێمە هەڵدەدەن بۆکۆکردنەوەی کۆمەک بۆ خەلکی لێقەوماو، پێویستە ئەوەش بگوترێت لەچەند شوێنێک گرووپی مافیاگەرایی و چەتە دروست بووە ئەو کەلوپەل و شمەکانەیان تاڵان کردووە کەوەکو کۆمەک کۆکراوەتەوە بۆخەڵکی خەسارەدمەند، ئەم گرووپانە دیارنین سەر بەکێن، بەڵام بەدڵنییایەوە بەرپرسانی دەسەڵاتیان لەپشتەوەیە بۆیە بەردەوامن لەتاڵانی وچەتەیی. ئەمە یەکەم جار نییە ڕووداوی سرووشتی ڕوودەدات، ساڵی ڕابردووش چەندین ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووبەڕوی زەمین لەرزە بۆوە، بەڵام دەوڵەتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران لە جیاتی کۆمەک بەخەڵک بکات وخانوەکانیان بۆ دروستبکاتەوە وقەرەبوویی ماددیان بکاتەوە بەپێچەوانەوە دەستی بەسەر ئەوهاوکاری وکۆمەکانەدا دەگرت کە لەشارو شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستاندا بۆ ناوچەکانی زیان لێکەوتووان دەچوو، دواتر زوحاکەکانی ئیسلامی کەمێکیان بەسەر چەند ناوچەیەکی دیاریکراودا دابەش دەکرد، تاکو ئێستا بارودۆخی ئەو ناوچانەی زەمین لەرزەکەی لێ ڕووداوە لەبارودۆخێکی نالەباردا دەگوزەرێن. بێ بەشن لە پێداویستییە سەرەتایییەکانی سەردەم. کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاشکرا دەیەوێت خۆی لەبەرپرسیارێتی ئەم ڕووداوانە بدزێتەوە، بەڵام بەدرێژی تەمەنی تەنها لەخەمی گەشەدان بەبیروباوەڕی کۆنەپەرستانەی خۆی و هاوکاری وپشتیوانیکردن لەڕێکخراوە ئیسلامییە توندڕەو تیرۆریستییەکانی دەوڵەتانی عەرەبی و ناوچەکەو جیهاندا بووە. بەهیچ شێوەیەک لەخەمی پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیانی نەبووە، لەسەرەتایی دروستکردنی پڕۆژەو خزمەتگوزارییەکانی دا هەرگیز ڕەچاوی پاراستنی گیانی مرۆڤەکانی نەکردووە بۆ ڕوودانی ڕووداوە سرووشتییەکان وکەمکردنەوەی خەسارو زیانە گیانی وماددییەکان، تەنانەت ڕەچاوی پاراستنی گیانی کەم ئەندام وخاوەن پێداویستی تایبەتییەکانیش نەکراوە لەکاتی ڕووداوەکاندا. زۆر جار مرۆڤە لەش ساغەکان ناتوانن خۆیان ڕزگاربکەن ئەی دەبێت چۆن خاوەن پێداویستێکی تایبەت خۆی ڕزگاربکات. ئەمە نیشانەی ئەوەیە ئەم سیستەمە کۆنەپەرست و دژە ئینسانییە ناکرێت چیتر ڕێگا بدرێت بەردەوام بێت. پێویستەخەڵکی تێکۆشەری ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان تێکۆشان بۆ گۆڕان و ڕوخانی فاشیزمی ئیسلامیی ئێران بکات لەجێگەی دا دەسەڵات و سیستەم ودەوڵەتی شورایی خەڵک بنیادبنێت. لە عێراقیشدا لەشاری موسڵ زۆر بەداخەوە ڕووداوێک روویدا کە لە کاتی گەشتیاری دا خەڵێکی زۆر گیانی لەدەستدا کە ژمارهی قوربانیانی نقومبوونی بهلهمه نهفهر ههڵگرهكهی دوورگهی گهشتیاری له ناوچهی غاباتی موسڵ لهسهر دهریای دیجله، ڕۆژ لەدوایی ڕۆژ زیاتر دهبێت بەگوێرەی زانیارییەکان، تاوهكو ئێستا تهرمی زیاتر له ١٠٠ قوربانیان رادهستی كهسوكارهكانیان كراوەتەوە. هەروەها لێكۆڵینهوه سهرهتاییهكانی هێزه ئهمنییهكان دهریدهخهن، رووداوهكه ١٠٠٪ بههۆی كهمتهرخهمی و گوێنهدانی خاوهن و كارمهندانی دوورگه گهشتیارییهكه بهرێنمایی سهلامهتی و پابهندنهبوون بهمهرجهكانی كاركردن روویداوە. بهگوێرهی گرتهكانی كامێراكانی چاودێری، ٢٨٧ كهس سواری بهلهمه نهفهرههڵگرهكه كراون، كه ١٠٣ كهسیان ئافرهتن، ٨٦ پیاو و ٩٨ منداڵ لهخۆدهگرێت، پێشبینیش دهكرێت، ژمارهی قوربانیانی رووداوهكه بگاته ١٣٠ كهس. چونکە له میانی لێكۆڵینهوهكاندا دەرکەوتووە کە نزیکەی٣٠ کەس بێسهروشوێنن و گهڕان بۆ دۆزینهوهیان و دهرهێنانیان بهردهوامه. سهرۆك وهزیرانی عێراقیش سێ رۆژ ماتهمینی گشتی له تهواوی عێراق راگهیاند و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەک هاوخەمییەک ئاهەنگە فەرمییەکانی جەژنی نەورۆزی راگرت. ئەمەزۆرترین کارە کە کردوویانە تەنانەت لەخستنە ڕووی ئامارو ژمارەی قوربانییەکاندا لەڕاگەیاندنەکانی دەڵەتی عێراق کەمتر لە نیوەش ڕاگەیاندراوە هەروەک سەرۆک کۆمار ژمارەی قوربانییەکانی بەکەمتر لە نیوەی قوربانییەکان ڕاگەیاند. ئەو فرمێسک ڕشتنەی بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانیش جگە لە فرمێسکی درۆینانەو فریوکارانە نەبێت هیچی تر نییە، لەبەرئەوەی شوێنە گەشتوگوزارییەکانی باشووری کوردستان هیچ جیاوازێکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ عێراق لەبەرئەوەی لەساڵانی ڕابردووش لەچەندین ناوچەی کوردستاندا لەناو چەم وڕوو بارودەریاچە و شوێنە گەشت وگوزارییەکاندا چەندین کەس زۆر بەداخەوە خنکاوە وڕێگاکان وشوێنە گەشتیارییەکان کەمترین پێداویستی سەردەمی بۆ دابین نەکراوە بۆئەوەی گەشتیاران دڵنییابن لەسەلامەتی و ئاسوودەییان. وڵاتێک زۆرترین داهاتی نەوت وسامانی ژێر زەوی وسەرزەوی هەبێت، بەڵام دەوڵەتەکەی وبەرپرسەکانی نەیان توانی بێت شوێنی سەلامەتی بۆ گەشتیارانی دابین بکات و پێداویستییە سەردەمییەکان بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی دابین بکات. وێڕای هەبوونی چەندەها کێشە وقەیرانی بێکاری و هەژاری وئاوارەی وبێ خانەولانەیی وموچەی کەم ونەبوونی بیمەی بێکاری و دابین نەکردنی مافەکانی چینی کرێکارو خەڵکی زەحمەتكێش لە عێراق و باشووری کوردستان. هەربۆیە چارەسەرو بەرگرتن بەم جۆرە کارەساتانە تەنها هاتنەمەیدانی خەڵکی ناڕازییە بەیەکگرتووانەو خەباتێکی هاوبەشە کە داوابکرێت دەست بەجێ بەرپرسەباڵاکانی دەوڵەت دادگایی بکرێت وفشاریان بۆبهێنێت هەتاوەکو لەدەسەڵات نەمێنن، ئەرکی هەنوکەیی ئێستای خەڵکە خۆیان ڕێکخراو بکەن و بەهەر جۆرێک بۆیان دەکرێت شورای خۆیان پێکبهێنن لەناو گەرەک وفەرمانگەو کارگەو شوێنەکانی کارکردنیان خۆیان ئامادەبکەن بۆ سازکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی گەورەی سەرتاسەری وتێکۆشانێکی هاوبەش ویەکگرتووانەی گشتگیری جەماوەری خەڵک، بۆئەوەی جۆری سیستەمی چەوسێنەر و نابەرابەر بگۆڕدرێت، خەڵک لەڕێگەی شوراکانی خۆیانەوە دەوڵەت و سیستەمێکی شورایی دابمەزرێنن کەئازادی و بەرابەری لەکۆمەڵگەدا بچەسپێنێت. خەڵک بەردەوام ڕاستەوخۆ چاودێربێت بەسەر سەرجەم کارە کارگێڕی وئیداری و دیبلۆماسی وئابووری وبازرگانی وسەرجەم بورارەکانی دەوڵەتداری دا، ئەمەش بۆ ئەوەی سیستەم ویاساکان لەجێبەجێ کردندا دووربن لەچەوسانەوە وسەرکوت ونابەرابەری وگەندەڵی وفەسادی و هەرجۆرە هەنگاوێکی نامرۆڤانە. بەجۆری کرداری نیشان بدرێت کەسیستەم ویاساکان بۆهەمووان بەبێ جیاوازی یەکسانە لەجێبەجێکردندا. لەجۆری سزاو پاداشتەکاندا.