لە ١٩ هەمین ساڵیادی تیرۆری شاپور و قابیلدا… روو رەشی بۆ تیرۆریزمی ئیسلامی لە کوردستان…
١٩ ساڵ پێش ئێستا، ئێوە بەدەستی چەپەڵی باندیكی ئینسانکوژی ئیسلامی، تیرۆر کران. ئێوە بەدەستی تاقمێک تیرۆرکران، کە ژینگەی تیرۆرەکە لەلایەن دەسەڵاتی کوردی و بەتایبەتیش لەلایەن پارتیەوە، پاراو کرابوو…
ئێوە ١٩ ساڵە لێرە نین. ١٩ ساڵە ئێوە لەناو ئاپۆرەی جەماوەرییدا نابینرێن. ئێوە لەگەڵ بێ خانەولانەکان، دەرناکەون. لە ناو ئاوارەکان و ژیانی ئاوارەییدا، لەپاڵ نارەزایەتی بەرینی سەدان هەزار ئاوارەدا، ئێوە نین. ئاکسیۆنە ئایارییەکان دین و دەرۆن، ئێوە رێکخەرو رێنوێنی ناکەن، وتار بێژانی ئایارەکان و رابەرانی کرێکاریی، لە توانای ئێوە بێبەشن. وتە و پەیامەکانتان، ئێوە پێشکەشی ناکەن. ئێوە لەهوڵی میدیاکانی کوردستاندا لەریزی پێشەوەی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان، ئیسلامیەکان و کۆنەپەرستانی ئیسلامی، ناخەنە لەرزە و پیلانە چەپەڵەکانیان، لەقاو نادەن. ئێوە لە هەولێر و دیانە، بازیان و راپەرین، سلیمانی و.. لە کۆبونەوەی رابەرانی کرێکاریی و جەماوەریدا، بەشداری ناکەن. هەڕەشەی شەڕی ناوخۆیی و جەنگی دەسەڵاتی ناو خانەوادەی بۆرژوازی کورد، هەمیشە کابوسێکی ئامادەیەو ئێوە لێرە نین تا لەرێزی پێشەوەی نەفرەتخوازانی شەر بڵێن نا. ئێوە لە ناو خیڵی فراوانی هەژاران و بێکاراندا، نەخشە داریژەر نین. ئێوە لە نەفرەتی جەماوەری دژی بێ موچەیی و پاشەکەوتی موچەدا، دەنگتان نایەت. ئێوە لە کۆبونەوە حزبیەکان و یادی پیکهاتنی ئەم حزبەدا، مینبەر بەدەست نین. ئێوە لە راسانی ١٧ شوباتەکاندا، ئامادەنین. ئێوەو نموونەکانی وەکو ئێوە، ترسی سەر پارێزگاری هەولێرو دیانەو… نین. هەموو ئەمانە ئەو بۆشاییەیە کە ئێوە بە رۆشتنتان، لەدوای خۆتان جێتان هێشتووە. ئەگەر کەسانێک دەپرسن کوان کۆمۆنیستەکان؟ زوربەیان بەداوی شەهامەتی لێبراوانەی شاپورو قابیلەکاندا وێڵن. حزب و بزوتنەوەو کۆمۆنیزمی بێ شاپورو قابیلەکان، لاوازیەکی حاشاهەڵنەگری دوای ئەوانە. کام لەو بزوتنەوانە لە بزوتنەوەی دژی بێکارییەوە بۆ نارەزایەتی بەدژی بێخانەو لانەییدا، تا دەگاتە ئوردی ئاوارەیی و بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان، دەتوانن راستی نەبوونی ئەوان نادیدە بگرن. لە نەفرەتی دژی شەری چەکداری دەسەڵاتەوە، بۆ بزوتنەوەی دژی کۆنەپەرستی و ئیسلامی سیاسی، تا دەگاتە بزوتنەوە پێشکەوتنخوازیەکانی کۆمەڵگاو بزوتنەوەی دژی دەسەڵاتی تاڵانچی ومافیایی میلیشیایی بۆرژوازی کورد… هەموویان جێگای خاڵی و رۆڵی رابەری ئەوانی تیایدا. ونە. رۆشتنی ناوادەی ئەوان بەدەستێکی چەپەڵی ئیسلامی و مەلایانی فوتێکراوی کرێگرتەی دەسەڵات، ئازارێکە و کۆتایی نایەت، بەڵام هێشتا هیواو خولیای هەموو بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی وەکو کرێکاران و ژنان و لاوان و ئینسان دۆستی و ژیان دۆستی، هیواو خولیایەکە کە شاپور و قابیل بۆی تێکۆشان و لەو رێگایەشدا، گیانیان بەخشی. تائەوکاتەش دنیای نابەرابەرو زاڵمانەی سەرمایەداری، بوونی هەبێت، ئەو تیکۆشان و خولیا‌و ئارەزووە ئینسانیەی شاپورو قابیل بۆ دنیای ئازادی و بەرابەری وخۆشبەختی بە زیندووی دەمێنێتەوە. بەرزو بەڕێزە یادی خەباتکارانەتان…
بۆ ناسینی زیاتری ئەم هاوڕێیانەو ئومێدواریان بە دنیایەکی باشتر… لێرەدا چەند بەش لە پوختەی وتەیەکی هاوڕی شاپورتان دەخەینە بەردەست کە لە ساڵی ١٩٩٤ دا، لەهۆڵی میدیای شاری هەولێر و لەچوارهەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکارییدا، پێشکەشی کردووە.
کرێکاران، زه‌حمه‌تکێشان، خه‌ڵکی مه‌حرووم و ده‌سته‌نگی کوردستان!
ژنانی سته‌مدیده و زۆرلێکراو!
مناڵانی بێ‌ناز و مه‌حروم!
ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری.!
یادی چواره‌مین ساڵ ڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقتان {که ئازیزتریین وه خۆشهویستریین دیارده‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌یه} له خۆمان و له ئێوه پیرۆزبێت،
ژنان، پیاوانی کرێکار، ئازادیخوازان!
ئێمه‌ی کۆمۆنیسته‌کان له ڕۆژگارێکدا که تاریکی وه کۆنه‌په‌رستی وه باڵی بێئومێدی وه سه‌هۆڵبه‌ندان ده‌یویست هه‌ژموونی خۆی بخاته سه‌ر ڕه‌وتی مێژووی به‌شه‌رییه‌ت، وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو زوڵم و زۆر و سته‌م و چه‌وسانه‌وه و نیزامی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری و بێعه‌داله‌تی و نه‌گبه‌تی بکا به واقیع و ئینسانه‌کان ملی پێبده‌ن و ڕه‌زایه‌ت بن پێی. به‌ڵام ئه‌وه ئێمه بووین هاوڕێیان، کۆمۆنیسته‌کان بووین له‌م مه‌قته‌عه تاریخییهدا، بووینه ئاگر هه‌ڵگیرسێنی ئه‌م سه‌هۆڵبه‌ندانه، بووینه چرای ئومێدی بێئومێده‌کان، هاوڕییان ئێمه بووین ده‌نگمان به‌رزکرده‌وه، ده‌ستمان به‌رزکرده‌وه و وتمان نه‌خێر زوڵم و زۆر واقیع نییه، نیزامی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری ئه‌به‌دی و ئه‌زه‌لی نییه، وه له به‌رانبه‌ر ئه‌م ناعه‌داله‌تییه به‌جواب هاتین.
وه حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق درێژه و ئاکامی مه‌نتقی و زاده‌ی ئه‌م مه‌یله‌یه که ده‌ڵێ چی تر نابێ زوڵم و سته‌م درێژه‌ی هه‌بێ، وه ئامرازی ڕێکخستنی شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ ڕزگارکردنی دنیا له کابووسی نیزامی سه‌رمایه‌داری و نیزامی چه‌وسێنه‌ر و سه‌رچاوگی زوڵم و زۆرداری و نایه‌کسانی، وه ئه‌م کاره‌ی کردۆته ئه‌رکی هه‌ر ئه‌مڕۆی خۆی.
هاوڕێیان،
کۆمۆنیسته‌کان ئه‌و پرده بوون که ئاسۆ و ئومێدی ملیۆن ملیۆن به‌شه‌ری ئه‌مڕۆیان گرێدا به ئومێده‌کانی دوێنێوه، دوێنێ به‌و مانایه‌ی، یانی ئه‌و ڕۆژه‌ی که سه‌رمایه‌داری وه بۆرژوازی و کۆنه‌په‌رست له سه‌رتاسه‌ری دنیادا، حه‌مله‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رێخست له ئاکامی داڕوخانی بلۆکی شه‌رقی به‌ناو کۆمۆنیزم، وه ئه‌مه‌ی کرد به ده‌سمایه‌یه‌ک بۆ هێرشێکی به‌رفراوان بۆ سه‌ر چینی کرێکار و ده‌سکه‌وته‌کانی، وه بانگه‌وازی ئه‌وه‌ی کرد و جاڕی لێدا کۆمۆنیزم کۆتایی پێهات، چینی کرێکار نه‌ما، مارکس مرد، لینین ته‌واو بوو. نه‌ک هه‌ر به‌مه ڕانه‌وه‌ستا، بگره هێڕشی خۆی درێژه پێدا وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو هه‌موو فکره‌یه‌کی ئازادیخواز وه یه‌کسانیخواز وه مژده به‌خش به سپێده‌یه‌کی باشتر و عه‌داله‌ت بخاته ژێر پرسیاره‌وه، وه نیزامی سه‌رمایه‌داری بکا به واقیعێکی ئه‌به‌دی و ئه‌زه‌لی و بێ‌کۆتایی، وه سهرنوکی ئه‌م ته‌بلیغاته‌ی خۆی که ته‌شخیسی دابوو، یه‌کێک له ئامرازه هه‌ره گرنگه‌کانی چینی کارگه‌ر بۆ کۆتایی هێنان به نیزامی سه‌رمایه‌داری حیزبییه‌ت و تهحهزوبه، له‌م باره‌یه‌وه ده‌یویست تاوانه‌کانی شه‌ست حه‌فتا ساڵی ڕابردووی که به ناوی کۆمۆنیزمه‌وه تۆمارکرابوو له لایه‌ن ستالین و دامودهزگاکانێوه، وه ئه‌یویست کۆمۆنیزم له پاڵ فاشیزم و نازیزمدا جوت بکات.
ئێمه شاهیدی ئه‌وه‌ین که له‌م ده‌یه‌یه‌ی ڕابردوودا چۆن زۆر له هێزه‌کان و ئه‌حزابه‌کان که ماوه‌یه‌کی زۆر له مارکسییه‌ت و ناوی کۆمۆنیزم ئیعتیباریان وه‌رگرتبوو، خۆیان پیادا هه‌ڵواسی بوو، چۆن له به‌رانبه‌ر ئه‌م ته‌بلیغه ژه‌هراوییه‌ی بۆرژوازیدا پاشه‌کشه‌یان کردوو به‌رگی مارکسییه‌تیان وه‌لانا و په‌یڕه‌وی ناوخۆکانییان لیبرالی تر کرده‌وه نه‌با جارێکی تر دیکتاتۆرییه‌ت دروستبێته‌وه،
هاتن به‌رنامه‌کانییان دارشته‌وه و تۆختر کرده‌وه و ده‌ستیان کرد به پیاهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه و نیشتمان وه سوجده‌یان برد بۆ دابوونهرییته کۆنه‌په‌رسته‌کانی کۆمه‌ڵگا، وه بوونه به‌شێک له میکانیزمی بڵاوکردنه‌وه‌ی بێئومێدییه‌ک، که له موجتهمهعدا بورژوازی خه‌ریک بوو ئه‌مه‌ی ئه‌نجام ئه‌دا.
هاورێیان ئه‌و که‌سانه زۆر زه‌ره‌ریان کرد، باجێکی زۆر قورسیان دا، ئه‌وانه‌ی که ڕاوه‌ستان سه‌ره‌یان گرت بۆ دیموکراسی، سه‌ره‌یان گرت بۆ بازاڕی ئازاد، زۆری نه‌برد ئه‌م واقیعه هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و ڕوی ڕاستی و دزێوی نیزامی سه‌رمایه‌داری و دیموکراسی و بازاڕی ئازاد جارێکی تر به‌و تاوانانه‌ی که له‌م ده ساڵه‌ی ئه‌خیردا ڕویدا، جارێکی تر خۆی نه‌خشاند.
به‌ڵام ئێمه‌ی کۆمۆنیسته‌کان بێ زه‌ره‌ر ده‌رچووین له‌م کاته‌دا، بێ زیان ده‌رچووین، سه‌ربه‌ست ده‌رچووین، وتمان کۆمۆنیزم حه‌قه، مارکس نه‌مردووه، لینین ڕه‌مزه، وه هه‌موو فکره‌یه‌کی یه‌کسان و عه‌داله‌تخواز مه‌وجوده و چه‌که‌ره‌ی به‌ستوه و ڕه‌وتێکی له‌بن نه‌هاتووه، وه ئومێدێکه ئینسانه‌کان بۆ دنیایه‌کی باشتر گرتوویانه‌ته به‌ر، وه مومکین نییه خاوببێته‌وه، وه مومکین نییه کۆتایی پێبێت، ئه‌مه له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌ت و هه‌ویه‌تی به‌شه‌ردا جووته وه خه‌ریکه ڕۆژانه خشتی سه‌رکه‌وتنی خۆی ئه‌خاته سه‌ریه‌ک، وه ئێمه کاتێک که هاتین، کۆمۆنیسته‌کانی عێراق له‌و کاته‌دا که ئه‌م حه‌مله به‌رفراوانه ئه‌کرایه سه‌ر کۆمۆنیزم و حیزبییه‌ت و ته‌حه‌زوب.
ئێمه هاتین جوابێکی دانشکێنمان دایه‌وه به بۆرژوازی، هه‌ر به‌وه ڕانه‌وه‌ستاین بڵێین کۆمۆنیزم حه‌قه، ئازادی حه‌قه، یه‌کسانیخوازی حه‌قه، هاتین حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقیشمان دامه‌زراند له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا، حیزبێک که ئامرازی ده‌ستی چینی کارگه‌ره بۆ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌یشتن به سۆشیالیزم.
هاوڕێیان، ئاماده‌بووانی به‌ڕێز!
ئێمه له کاتێکدا ئه‌م حیزبه‌مان پێک هێنا که ته‌واوی هێزه بۆرژوازییه‌کان که له دنیادا وه له مه‌نته‌قه و له عێراق و له کوردستاندا خه‌ریکی ئه‌وه بوون کۆمه‌ڵگای عێراق به‌ره‌و نابووتی به‌رن، حیساری ئیقتسادیان داسه‌پاند به‌سه‌ر زیاتر له بیست ملیۆن ئینساندا، وه ئه‌حزابه بۆرژوازییه‌کان به کورد و عه‌ره‌ب و به مه‌زهه‌بییه‌کانه‌وه هه‌ستان و که‌وتنه چه‌پڵه لێدان بۆ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی، که زیاتر له ملیۆنێک ئینسان، زیاتر له ملیۆنێک مناڵ، زیاتر له ملیۆنێک له جگه‌رگۆشه‌کانمان بوونه‌ته قوربانی ئه‌م سیاسه‌ته گه‌نده‌ڵه، وه له هه‌مان کاتا خه‌ریکی ئه‌وه بوونه چۆن بره‌و به ناوی کوردبوون و عه‌ره‌ببوون بره‌و به دوژمنایه‌تی نێوان ڕۆڵه‌ی کرێکارانی عێراق بده‌ن. وه چۆن له کوردستاندا قهتڵگایان هه‌ڵخستووه و زیاتر له سێ چوار ساڵه ڕۆڵه‌ی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان ده‌که‌ن به دوژمنی یه‌ک و ده‌ستیان سور ئه‌که‌ن به خوێنی براکان و هاوڕێکانیان.
ئه‌م حیزبه هاوريیان بۆیه پێکهات که چیتر کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان بۆ دابینکردنی بژێوی ڕۆژانه‌یان، هێزی کاری خۆیان، ده‌ستی ڕه‌نجی خۆیان، به هه‌رزان نه‌فرۆشن، چیتر یه‌خسیر نه‌بن بۆ خاوه‌ن کاره‌کان، وه ئه‌م حیزبه خه‌ریکی ئه‌وه‌یه چۆن نانێک بخاته سه‌ر سفره‌ی کرێکاران، چۆن چیتر ڕێگه‌نه‌دات موچه‌کان و کرێکان دوابخرێن، چۆن هه‌لومه‌رجی کار چاک بکرێت، چۆن حورمه‌ت و که‌رامه‌تی ئینسانی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش بپارێزرێت، وه به عه‌مه‌لی له ئاکامی کار و فه‌عالییه‌ت و هه‌ڵسوڕانی ئه‌م حیزبه‌دا، له ماوه‌ی چوارساڵدا ئه‌وه‌ی نیشانداوه که کاتێک ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه و ئه‌م حیزبه له سه‌ره‌تای پێکهاتن و دامه‌زراندنیدا بوو، کاتێک به‌م شێوه‌یه ههڵینهدابوو گه‌شه‌ی نه‌کردبوو، لایه‌زال نه‌بووبووه هێزێکی ئه‌سڵی کۆمه‌ڵگا، چۆن هه‌ر له‌م کوردستانه‌دا به هه‌شت مانگ جارێک به ساڵێک جارێک موچه و معاش نه‌ئه‌درا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌ئخیر کردنی موچه بۆ دوو مانگیش، ئه‌بێت حیسابی ئه‌وه بکرێت که ڕووبه‌ڕوی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق ده‌بیته‌وه، به‌شێکی تر له به‌رجه‌سته‌بوونی تێکۆشان و خه‌باتی ئه‌م حیزبه دیفاع بووه له مافی ژنان، بۆ وه‌لانانی دابوونه‌ریته کۆن و عه‌شایه‌ری و پیاوسالارییه‌کان، بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی ژنان و پاراستنی حورمه‌ت و که‌رامه‌تی ژنان، بۆ وه‌ده‌نگ هاتن له به‌رانبه‌ر تیرۆر و ڕه‌شه‌کوژی ژنان و ئه‌تککردن و لوتبڕینیان.
کاتێک که ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئه‌مه‌ی کرد به یه‌کێک له ئه‌رک و وه‌زیفه‌کانی خۆی، وه که‌وته دیفاع له مافی ژنان، ئه‌حزابه‌کان و هێزه‌کانیان به ئێمه‌یان ده‌وت کۆمۆنیسته‌کان دیفاع له به‌د ئه‌خلاقی ئه‌که‌ن، وه ده‌یانه‌ویت ئه‌مه له کۆمه‌ڵگادا بڵاوبکه‌نه‌وه، به‌ڵام سوربوونی ئێمه و جه‌ساره‌تی ئه‌م حیزبه و ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به ئه‌ندازه‌یه‌ک ئه‌مه‌ی کرده واقیع، ئێستاکه هه‌ر هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی جووت کات له گه‌ڵ ئه‌م ڕهوتهیا، دێت و فرمێسکی تیمساحانه هه‌ڵده‌ڕێژێت و خۆی کردووه به مودافیعی مافه‌کانی ژنان.
به‌درێژایی چوار ساڵی ڕابردوو کۆمۆنیزمی کرێکاریی پشت و په‌نا بووه بۆ لاوانی کچ و کوڕی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، به هیوای دنیایه‌کی باشتر، وه بۆ وه‌لانانی هه‌موو دابونه‌ریتێکی کۆنه‌په‌رستانه له کۆمه‌ڵگادا وه هه‌وڵدان بۆ به‌رگرتن له پێشێلکردنی ئازادی سیاسی، وه بره‌ودان به مافی ده‌ربڕین و خۆڕێکخستن و ڕیکخراوبوون و خۆپیشاندان و….. تاد. وه ناساندنی وه‌ک مافێکی بێ ئه‌ملاولای خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و ئازادیخوازان.
هاوڕێیان، کرێکاران
کۆمۆنیزمی کرێکاریی سه‌نگه‌رێک بووه بۆ دیفاع له ئاواره‌کان، وه بۆ دژایه‌تیکردنی ژیانی ئاواره‌یی، وه بۆ هه‌ڵگرتنی سته‌می میلی، وه بۆ دیفاع بووه له عه‌لمانییه‌ت، وه بۆ دیفاع بووه له مه‌ده‌نییه‌ت و مۆدێرنیزم له موجتهمهعدا، وه هه‌ر هه‌نگاو هه‌ڵگرتنێک وه چونه پێشێک بۆ ئازادی وه بۆ ڕیفاه وه بۆ پاراستنی ئازادییه سیاسییه‌کان و حورمه‌تی ئینسان به‌نده به قودره‌ت و به‌هێزکردنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریەوە….
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌که‌م، به‌م بۆنه‌وه.
بژی ئازادی یه‌کسانی حکومه‌تی کرێکاری،
بژی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
سوپاس