دیمانە لەگەڵ…سروە فایەق سەبارەت بە چۆنیەتی گیران و بیرەوەرییەکانی ناو زیندانی ڕژێمی بەعس
دیمانە لەگەڵ…سروە فایەق سەبارەت بە چۆنیەتی گیران و بیرەوەرییەکانی
ناو زیندانی ڕژێمی بەعس
سازدانی: ئاراس رەشید
بۆپێشه‌وه : سه‌ره‌تا پێمان خۆشه خۆتان پێمان بناسێنن.
سروە: من ناوم سروه فایه‌قە؛ له دایك بووی شارۆچكه‌ی تەوێڵه‌ی ه‌ورامانم. خوێندنم له ته‌وێڵه و ه‌ڵه‌بجه ته‌واو كردوه. ئێستا له وڵاتی كه‌نه‌دا ده‌ژیم.
بۆپێشه‌وه:ئێوه له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێكی سیاسی بوون، و بۆ گیران و چۆن گیران؟
سروە: به‌داخه‌وه بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ ئه‌و زه‌مان دابه‌ش ببوو به‌سه‌ر چه‌ند ڕێكخراوێكی په‌رش وبڵاودا. من هه‌ڵسوڕاوی ده‌سته‌ی پێشره‌وانی پرۆلیتاریا بووم و هاوسه‌ریشم (سەردار عەبدڵاو حەمە) ئه‌وكات ئه‌ندامی محه‌لی سلێمانی ده‌سته‌ی پێشڕه‌وان بوو. ئێمه کۆمەڵێک هەڵسوڕاوی کومونیست لەسەروبەندی داگیرکاریەکەی ڕژێمی بەعس بۆ سەر وڵاتی کوەیت، لەوکاتەدا حیزبه ناسیونالیسته کوردەکان دوای ئەنفاله بەدناوەکەی ڕژێم که هیچ کامێکیان دەنگ وسەدایان له کوردستان دا نەمابوو. کۆمەڵه گروپێکی چەپ کاری نهێنیان دەکرد. لەوسەردەمانەدا زۆر ئەستەم بوو بتوانی ئەلف بێی سیاسی بڵێی، بەڵام ئەو کۆمەڵه گروپه چەپانه کاری نهێنیان دەکرد. وەکو بیرم مابێت دەستەی پێشڕەوانی پڕۆلیتاریا و ڕەوتی کۆمۆنیست ودەستەی ڕزگاری کوردستان، ئەگەر هەڵه نەبم لە ناوەکەی، چەندان گروپیتر کاری نهینیان دەکرد. ئێمە چەندان کچ وکوڕی چەپ لەگەڵ چەندان کەسیتر کەسەر بە دەستەی پێشڕەوان بووین. کۆمەڵێک کەسی ڕەوتی کۆمۆنیست‌یش دەستگیر کراین. لە ماوەی بیست ڕۆژا، زوربەی هەڵسوڕاوە کۆمۆنییستەکانی ناو سلێمانی و کەرکوک وقەڵادزێ دەست بەسەرکراین. تەنها تاوانێک که کردبێتمان ناڕازی بوون بوو بەدەسەڵاتی سته‌م كاری سه‌رمایه‌داری به عس.
بۆپێشه‌وه:لەكوێ گیران و ماوه‌ی چه‌ند زیندانی بوون
سروە: به‌داخه‌وه كاتێ كه به‌شێك له هاوڕێیانمان ده‌ستگیر كرابوون ئێمه‌ش بەپه‌له لەگه‌ڵ هاوسه‌رم و مناڵی ساوامان (هێڤی) له ماڵ نه‌ماینه‌وه و به‌ره‌و ماڵانی ناسراوان و هاوڕێیانمان چووین. به فه‌رمانی ڕێكخستن وەهاوڕێیانی تریشمان ئاگاداركردەوە، كه خۆیان بشارنه‌وه.هە‌ڵبه‌ت ئاگادار كردنه‌وه زۆر ئاسان نه‌بوو، ده‌بوایه ماڵ به‌ماڵ بگه‌ڕایتایه تا یه‌ك به‌یه‌ك ئاگادارت بكردنایه، چونكە ته‌كنۆلۆجیای ڕاگه‌یاندن ئەو زە‌مانه هێنده پێشكه‌وتوو نه‌بوو. بۆیه یه‌كه‌م ماڵ كه له‌بیرم بێت؛ چووین بۆ ماڵی هاوڕێ شێخ حوسه‌ین له چوارباخ له‌گه‌ڵ خوشكەكه‌ی ده‌ژیا و كرێچی بوون. خوشكه‌كه‌ی وتی حوسه‌ینیان بانگ كردوه، كە گوایا ساحێب ماڵه‌كه‌ی شایه‌ت بدات كه كه‌لووپه‌لی گران فرۆشتووه له‌دوكان ،به‌م فرت و فێڵە ویستبوویان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تێنن. زۆری نەبرد ماڵی كاك حوسه‌ین پڕ بوو له ئه‌من! زۆر ترسام به‌ڵام بیروباوه‌ڕم ورە‌می به‌رز ده‌كرده‌وه و خۆم ڕاده‌گرت. ده‌ستی سه‌رداریان به‌رز كرده‌وه و وتیان تۆ لێره‌چی ده‌كه‌ی؟ به شێوه‌یه‌ك فریومان دان و بەهەورامی سه‌ردار به‌منی وت، كه به ژنی خاوه‌ن ماڵه‌كه بڵێت كه خوشكه‌زای ئه‌وین و ڕێگامان بدات كه له‌به‌ر خاتری مناڵه ساواكه‌مان بچینه ده‌ره‌وه. خۆشبه‌ختانه تا ئێره پلانه‌كه‌مان سه‌ری گرت و توانیمان ده‌رباز بین. له‌ده‌ره‌وه برای شێخ حوسه‌ینمان بینی مه‌سه‌له‌كه‌مان تێگە‌یاند و بردینی بۆ ماڵێك كه ئه‌وانیش ناویان (سه‌ردار و سروه) بوو، خزمه‌تیان كردین. به‌یانی چووین بۆ ماڵی چیمه‌نی خوشكی سه‌ردار، و پاش دوو ڕۆژ چووین بۆ ماڵی پوورم له زه‌رگه‌ته. پاشان ئه‌وه‌ی هە‌وڵماندا كه په‌یوه‌ندی بكه‌ین به كۆمه‌ڵه‌ی ئێرانه‌وه، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت. رێكخستنیش هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بوو! کە گوایە هەویەمان بۆ دروست بكه‌ن، له‌م كاته‌دا ماڵی خوشكمان ئاگاداركرد كه تا ئێستا سه‌لامه‌تین، و نه‌گیراوین و له‌ماڵ پوورم ماوینه‌ته‌وه. دوای ئه‌مه ده‌مەو بەیانی هاتنه سه‌رمان و ده‌ستگیر كراین و نەیان هێشت بجوڵێینه‌وه. سه‌رداریان كه‌له‌پچه كرد، و ئه‌ویش وتی ئه‌ڵقه‌كه‌ی ده‌ستم ببه بیفرۆشه بۆشیری مناڵه‌كه، له‌وكاته‌دا باوكم یادی به‌خێر هاتبوو بۆ لامان بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ده‌نگو باسمان چییه؟ به‌ڵام هەموومانیان گرت. من و سەردارو دوومناڵی ماڵه‌كه و باوكم و مێردی پوورم. هاوڕێ سه‌ردار وتی ئه‌و قوتووی شیره بێنه و شیر بكه بۆ مناڵه‌كه، هاوڕێ سەردار مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو كه ئاگام له قوتوه‌كه بێت، كه له‌ژێر شیره‌كه‌دا ناوی ڕێكخستنی سلێمانی له‌وێدا شاردرابوونه‌وه، ئه‌منه‌كان شكیان كردبوو! بۆیه قوتوه شیره‌كه‌یان پشكنی، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ناوه‌كانیان له‌بنی شیره‌كه‌دا نه‌بینی. هاوڕێ سه‌رداریان به ده‌ست به‌ستراوی ڕاپێچی ناو سه‌یاره‌كانیان كرد، كه نزیكه‌ی ده لاندكرۆزه‌ر بوون. منیش وتم قبووڵ ناكه‌م سه‌ردار به‌رن، منیش دێم؛ وتیان باشه ده‌تبه‌ین. منیش وتم مناڵه‌كه‌شم دهێنم وتیان باشه. پاش چه‌ندین سووكایه‌تی و ئه‌شكه‌نجه و جنێوی ناشیرین، ئێمه‌یان گه‌یانده ئه‌منه سووره‌كه.
بۆپێشه‌وه : دۆخی ناو زیندان چۆن بوو؟ مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه جۆری لێدان و ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه چۆن بوو؟ پەیوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ زیندانیه‌كانی تر چۆن بوو؟
سروە: كا‌تێك که دەستگیرکراین، کچەکەم ته نها تەمەنی چەند مانگێک بوو، بردیانین بو دائیرەی ئه من کەبه قەڵای باستیل ناوبانگی دەرکردبوو. ئەمنه سورەکه له ئێستادا کراوه به مۆزەخانەی نیشتیمانی. دوای گەیشتنمان به دائیرەی ئەمن، منیان برده ژووری ژنان، که چووم چەند ژنێکی تری لێ‌بوو. ئەوانەی که ناوەکانیانم بیرماوه (میهره بان، فاتمه، ڕێزان و منالێک ته نها تەمەنی مانگێک بوو) لەو ژمارەیە زیاتر بوون، من ته نها ئەوەنده ناوەم بیرماوه، به داوای لیێوردنەوە. بەناشرینترین شێوه مامەڵەیان لەگەڵ دەکردین. ئەشکەنجەی گیانی و ڕۆحی، لێپرسینەوە بەردەوام بوو بۆماوەی چوار مانگ. ئێستاش کەبەوناوەدا تێدەپەڕم زۆر شعورێکی خراپم هەیە لەبارەی ئەشکەنجە بە کێبلی کارەبا وقژڕاکێشان، و چەندان ئە تواری نەشیاو. وه‌كو سە‌ركێشان بە دیواری له‌بغی ڕاڕه‌وی بردنمان بۆ ژووری ته‌حقیق. لەكاتی ده‌ستگیركردنماندا، هه‌ندێ به‌ڵگه‌نامه كه‌وته ده‌ستی دوژمن، كه له‌ناویاندا ناوی نهێنی منیان دۆزیبوویه‌وه. كا‌تێك كه هاتن بانگیان ده‌كردین، یه‌كسه‌ر جه‌لاده‌كان هاواریان ده‌كرد (سه‌رگوڵ) كه ناوی نهێنی من بوو. له‌نێو ڕێكخستنه‌كانی ده‌سته‌ی پێشڕه‌وانی پڕۆلیتاریادا كه زیاتر (نه‌قیب جه‌مال) كه خه‌ڵكی كه‌ركوك بوو به سووكایه‌تیه‌وه بەناوه نهێنیه‌كه‌م بانگی ده‌كردم، ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یان وەده‌ست نه‌كه‌وتایە؟ له‌وانه بوو سوكایه‌تی و ئه‌شكه‌نجه‌م كه‌متر بوایه.، ئه‌وه‌ی كە تاوەکو ئێستا له مێێشكمدا ده‌رناچێ؟ و ده‌زرنگێته‌وه ده‌نگی ئه‌و به‌ستە كلیلە زه‌به‌لاحانه بوو كه به ئه‌ڵقه‌یه‌كی گه‌وره‌وه كرابوون وجه‌لاده‌كان دایانكرده شانیان بۆ گواستنه‌وه‌یان له‌م ژوور بۆ ئه‌و ژوور. كا‌تێك بانگیان ده‌كردین ئه‌م هه‌موو كلیلانه‌یان ئه‌كێشا به ده‌رگا ئاسنه‌كه‌ی ناو زیندان، به‌مه ده‌مانزانی كه یه‌كێك بانگ ده‌كرێت بۆ ته‌حقیق و ئازاردان. له هه‌مووی كاره‌سات بارتر، بوونی مناڵه ساواكه‌م بوو ( هێڤی )، له‌گه‌ڵم دا دوور له هه‌ر پێداویستیه‌كی سه‌ره‌تایی مناڵ و ئینسان، هه‌موو ڕۆژێكم مه‌رگێك بوو! كه وه‌زعی مناڵه‌كه‌مم ده‌بینی بێ شیر و خواردن و پێداویستی ته‌ندروستی، وه‌ك هه‌ڕه‌شەیه‌كیش به‌كاریان دەهێنا به‌رامبه‌رمان بۆ دانپیانان و وتنی ڕاستیه‌كان. شایه‌نی باسكردنه ته‌نانه‌ت لەنێو زیندانیش‌دا هه‌موو مرۆڤه‌كان وه‌حشی جه‌لاد نین، بگره پاسه‌وانێك هه‌بوو هه‌ندێك به‌زه‌یی تێدا بوو كه‌ناوی (نایف) بوو، به‌دزی ئەوانی تره‌وه، به‌شه خۆراكی خۆی له‌گه‌ڵ ئێمه به‌ش ده‌كرد، قه‌د بیرم ناچێت. به‌تایبه‌تی بۆ مناڵه‌كه‌م هاوكاریه‌كی زۆر باش بوو. هه‌رچه‌نده ئه‌مه كورته‌یه‌كه باسی ئه‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌وه‌زعی خۆمان و مناڵه‌كه‌م چۆن ژیانی مه‌مره‌و مه‌ژیمان بردۆته سه‌ر. بەتایبه‌تی بۆ مناڵه‌كه‌م زۆر سه‌خت بوو. پاش دوو مانگ به‌زۆر لێیان سه‌ندم و دایان به‌سه‌ر باوكم دا ( فایه‌ق فتحوڵا) یادی به‌خێر. هه‌رگیز ئه‌و ساتانه‌م له بیر ناچێ! كا‌تێك باوكم بینی، وه‌ك بیروه‌ریه‌كی تاڵ و شیرین له بیره‌وه‌ریم دا هه‌رده‌مێنن. له‌نێو ئه‌م هه‌موو ترس و له‌رزه‌دا كه نه‌مان ده‌توانی به تایبه‌تی باوكم هه‌ستی خۆی بۆمن ده‌ربڕێت و ته‌نها له نێو چاوه‌كانیدا هه‌موو شتێكم ده‌خوێنده‌وه، له‌قوڵایی دڵی پڕ له سۆز، ئازاری تێ ده‌گه‌یشتم زۆر به ئاسانی دڵنیای ده‌كردمه‌وه كه به‌چاوه‌كانی ده‌ی وت خه‌می مناڵه‌كه‌تت نه‌بێت. ته‌نها خه‌می ئێوه‌مانه، ئەوئیوارەیه حاڵم زۆر خراپ وزۆر گریام، بەڵام ناچاربووم، چونکه شیرنه بوو پێیی بدەم، پارەشەم لانه بوو هەم ئەوانیش بۆیان نەدەهینام. ئه‌و كاته هه‌لومه‌رجی ناوخۆی عێراق گه‌مارۆی ئابووری بوو، كه خه‌ڵكی زۆربه‌ی برسی بوون. منیش خه‌می ئه‌وه‌م بوو كه ماڵی باوك ودایكی كه‌م ده‌رامەت و هه‌ژارم چۆن بتوانن شیر‌و خواردن بۆ مناڵه‌كه‌م دابین بكه‌ن. شایه‌نی بیرخستنه‌وه‌یه كه پاشان هاوڕێیانی ڕێكخستن یان دوستانمان توانیبوویان به‌شێكی باش شیر دابین بكه‌ن بۆ مناڵه‌كه و دابوویانه ده‌ستی ماڵی دایكم، زۆر زۆر گرنگ بوو) هه‌روەها ژنێكی زیندانی به‌ناوی (له‌یلا عه‌بدوڵا) ئه‌كات خێزانی(دلێر سه‌ید مه‌جید) بوو كه له هه‌نده‌ران به شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كردبوو، كا‌تێك به بارودۆخی ئێمه‌ی زانی؛ ئه‌م به‌ڕێزه ئەڵقه‌ی په‌نجه‌ی خۆی داكه‌ند و كردیه دیاری به‌من، بۆئه‌وەی بتوانم شیری مناڵه‌كه‌می پێ دابین بكه‌م. دوای چوار مانگ ئێمه‌یان گواسته‌وه بۆ زیندانی ته‌سفیرات كه جێگای ئێستا‌ی پاركی (دایك)ە. دایكم و برا گه‌وره‌كه‌م سه‌ردانیان كردین. ئه‌ڵقه‌كه‌م بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دا به‌دایكم. ئه‌مه هه‌ستێكی مرۆڤانه‌ی زۆر به‌رزه و زۆر خۆشیشه كا‌تێك كاسانێكی به‌رێزی وه كو( له‌یلا) كه هه‌رگیز نابێت ئه‌م هه‌لوێسته جوانەی له‌بیر بكرێت ئه‌ویش پێشكه‌شكردنی جوانترین بیره‌وه‌ری خۆی به خه‌ڵك، و وا به به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. من وەکو خۆم بەهۆی ئەوەی کەسێکی بەبیروباوەڕ کۆمۆنیست بووم، زۆرباش رێک کەوتبووم له گەڵ زیندانیانیتردا، به تایبەت میهرەبان، چونکە هاوڕێباز بووین. هەرچەندە درەنگ خۆمان ئاشکرا کرد لای یەکتر، چونکە زوربەی کات سیخوڕیان دەنارده ناوەوه، نەمان دەتوانی بەئاشکرا قسەوباس بکەین لەبارەی رابردوەوە. هەم دوای زیندان، یادگاری تاڵمان زۆر هەیە. هەرەلەو بیرەوەریانە، نەخوش کەوتنی کچەکەم بوو؛ بەسەیارەی سجن بردمانیان بۆ نەخوشخانە.
بۆپێشه‌وه : چۆن و كه‌ی ئازادكران؟ ده‌توانن بیره‌وه‌ری ناو زیندانمان بۆ بگێڕنه‌وه خۆش یان ناخۆش؟
سروە: لە بەرواری ۸/۳/۱۹۹۱ئازادبووین. خوشبەختانە و سه‌ربه‌رزانە له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوه‌وه له‌ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی بەهاری ئه‌وساڵە كه خۆی بڕیار بوو ئەوکۆمەڵە مرۆڤه لە ڕۆژی نەوروزدا گوللەباران بکرێن، بۆزیاتر چاوترسێنکردنی خەڵکی.
بۆپێشه‌وه : ئێوه دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه كە ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ده‌بینن چی ده‌ڵێن؟
سروە: شۆڕش و ڕاپه‌ڕین؛ یانی ئاڵوگۆڕی سیاسی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌ره‌نگی… هتد، به‌داخه‌وه نه‌ك هه‌ر ئه‌مه ڕووی نه‌دا! بگره كۆمه‌ڵگە بۆ دواوه گه‌ڕێنرایه‌وه و ئاڵووگۆڕێكی جه‌وهه‌ری ئه‌وتۆ به به‌راورد به سه‌رده‌می پێشوو، نه‌ك هه‌ر ڕووی نه‌داوه ته‌نها هه‌ندێ شتی ڕواڵه‌تی نه‌بێت. بگره وەزعیەتی خه‌ڵك به‌گشتی خراپتر‌و كاره‌سات بارتر بووە. زۆرم لام سه‌یره كه ده‌لێن (ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌مڕۆیان دروستكرد) كه ئه‌م هه‌موو ڕه‌نج و ماندووبوون و گیانفیداییه، بووە خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بۆ كۆمه‌ڵێكی ده‌سه‌ڵاتدارو خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشیش به‌گشتی له‌ژیانكی مه‌مره و مه‌ژی دا گوزه‌ران ده‌كه‌ن …. بۆیه شۆڕش به‌رده‌وامه ……