پاونەکان لەسەر تەختەی شەترەنج….!نوسینی/ ویلییام جای کار سەعیدجەزائیری/ لە ئینگلیزی بۆعەرەبی… جەمال نووری/ لە عەرەبی بۆ کوردی
کتێبێکی نووسەری کەنەدی “ویلیام جاى کارە” و لە ساڵی ١٩٥٥ بڵاوکراوەتەوە. لە کتێبەکەدا ڕۆڵی کۆمەڵگە نهێنییە جیهانییەکان.
کتێبێکی نووسەری کەنەدی “ویلیام جاى کارە” و لە ساڵی ١٩٥٥ بڵاوکراوەتەوە.لە کتێبەکەدا ڕۆڵی کۆمەڵگە نهێنییە جیهانییەکان لە هاندانی شەڕ و شۆڕشەکان کە وێرانکاری و ماڵوێرانییان بەسەر مرۆڤایەتیدا هێناوە ئاشکرا دەکات، هەروەها پلانە نهێنییەکانیشیان بۆ هەژموونی جیهان ڕوون دەکاتەوە.
پاونەکان لە سەرتەختەی شەترەنج..!
هۆکاری ئەم دابەزین و داڕمانە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە ئەو هێزە شاراوانەی کە وەک پیاوی سەر تەختەی شەترەنج کۆنترۆڵی سەرکردە و گەلان دەکەن. ئەو هێزە شاراوانەی کە لە کتێبەکەدا باسی کردووە، ئاماژەیان بە (حاخام و لۆبییە جولەکەکان ) کردووە، کە ناوی لێناوە (ئیلومیناتی)، کە ئەو شتەیان دەستپێکرد کە بە نەزمی جیهانی نوێ ناسراوە. “جاى کار،”وەک مەسیحییەکی دڵسۆز و میلێۆنێر، پێیوابوو کە ململانێی جیهان ململانێیەکی هەمیشەیی نێوان “چاکە و خراپە”، یە لەنێوان” باوەڕ و بێباوەڕیی” ئەو پێی وابوو ئەو بێباوەڕییەی “ئیلومیناتی” لە نێو گەنجاندا بەرەوپێش دەبات دواجار گەندەڵی ئەخلاق، ئەم گەلانە هەڵدەوەشێنێتەوە و لاوازی دەکات تا ئەجێنداکەیان جێبەجێ دەکرێت.
کتێبی “Pawns on a Chessboard”، کتێبێکە کە هەندێکی تووشی شۆک کرد و گاڵتەجاڕی هەندێکی دیکەی لێکەوتەوە، گاڵتەیەکی زۆری پێکرا. یەکەمیان بەشداری تیۆرییەکانی پیلانگێڕی دەکەن، باوەڕیان بە لێهاتوویی جولەکەکان هەیە لە کۆنترۆڵکردنی ئابووری لە ڕێگەی ڕیبا و بەشداریکردنی بەرفراوانیان لەم بوارەدا. بۆ ئەم تاکانە، باسە وردەکانی کتێبەکە کە وەک ڕاستییەک خراوەتەڕوو، وەک شۆکێک هاتبوون، وەک ئەوەی نهێنیەک بڕەوێننەوە و وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە کە لە مێژە مێشکیان سەرقاڵ کردبوو. بەڵام هەندێکی تر ڕووداوەکانی کتێبەکە بە بێهەڵوێستی دەزانن و تەنانەت نووسەرەکە بە نەخۆشی دەروونی ناودەبەن. چۆن تاکە بنەماڵەیەک، ڕۆتشیڵدەکان، ئابووریی گەلانی گەورەی وەک ئینگلتەرا، ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و یەکێتی سۆڤیەت کۆنترۆڵ بکەن و وەک پیاوە دەستکارییەکانی سەر تەختەیەکی شەترەنج دەستکاری سەرکردەکانیان بکەن، کەس نەتوانێت تەحەدای ئەم هەژموون و ڕەشبگیرییە بکات؟
نووسەر باس لەوە دەکات کە ئیلومیناتی جوولەکەکان- زاراوەیەکی شەیتانی بە واتای “هەڵگرانی ڕووناکی”- دامەزراوەی ڕۆتشیڵدیان دامەزراند، کە لە بەرامبەردا هەموو سەرچاوەکانی خۆی تەرخان کرد بۆ پشتگیریکردنی جولەکەکان لە هەموو شوێنێک بە فشاری ئابووری لەسەر سەرکردەکان و حکومەتەکان. وە کە ئەو سامانێکی زۆری لە ڕێگەی قەرزەکانەوە کۆکردۆتەوە کە لە کاتی دوو جەنگی جیهانیدا بۆ گەلانی شەڕکەر پێشکەشی کردووە. ئەو لە یەک کاتدا دوو لایەنی بەرامبەری دارایی دەکرد، هەردووکیان دۆڕان لە کاتێکدا ڕۆتشیڵد سوودی بەرژەوەندییەکانی دەچنییەوە.
لە دونیای ئەمڕۆدا ئابووری بۆتە هێزێکی نائاسایی. هەرکەسێک کۆنترۆڵی بکات دەتوانێت چارەنووسی گەلان و گەلەکەیان کۆنتڕۆڵ بکات. بۆیە زۆر گرنگە هەرکەسێک ئارەزووی کەرامەت بۆ وڵات و گەلەکەی دەکات، سەرنجی لەسەر ئابوورییەکەی خۆی بێت و پێوەرەکانی بەرز بکاتەوە.
هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکات کە دوو جەنگی جیهانی بەشێک بووە لە پلانێکی جولەکەکان کە ئامانجی هەژموونی جیهانییە. ئەم پلانە کە لە ساڵی ١٧٧٦دا فەیلەسوفی ئەڵمانی ویشاپتیان بەکرێ گرت، بریتی بوو لە پێویستی ڕەشبگیری ئەوانەی لە پۆستە هەستیارەکاندا بوون بە پارە و سێکس بۆ ئەوەی ملکەچیان بکەن، هەروەها کۆنترۆڵکردنی میدیا و چاپەمەنی. هەروەها داوای لە دامەزراندنی هەموو ئەو کەسانە کرد کە لە هەموو بوارێکدا سەرکەوتوون- ئەدەبی، هونەری، ئابووری و ئەوانی تر.
هەر لەو پلانەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی هەموو حکومەتە نەتەوەییەکان و نەهێشتنی میرات و خاوەندارێتی تایبەت و بنبڕکردنی هەستی نەتەوەیی و سەرکوتکردنی هەموو ئایینەکان کراوە، بۆ ئەوەی جیهان ئامادەبێت ئایدۆلۆژیای “شەیتانیەکان” لە باوەش بگرێت و یەکگرتوو بێت لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندا.
جگە لەوەش، کتێبەکە هەوڵێکی زۆری داوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە قەرزدەرەکان پیلانیان گێڕاوە بۆ هاندانی خەڵک دژی حکومەتەکانیان، بەمەش شۆڕشی ئینگلیز کە بە لەسێدارەدانی شا چارڵی یەکەم لە ساڵی ١٦٤٩ کۆتایی هات و شۆڕشی فەرەنسا لە ساڵی ١٧٨٩ کە بە لەسێدارەدانی پاشا و شاژنیش کۆتایی هات لە ئەنجامی ئەم پیلانانە کە ناوبانگیان لەکەدار کرد و خیانەتەکەیان زیادەڕەوی کرد. هەروەها کتێبەکە هەموو شۆڕشەکانی بەیەکەوە گرێداوە، وەک شۆڕشی ڕووسیای ساڵی ١٩١٧ و شۆڕشی ئیسپانیا ساڵی ١٩٣٦، بەو شێوەیەی کە لە یەک چێشتخانەدا ڕێکخرابوو بۆ گەیشتن بە هەمان ئامانج.