لە ژیانی تایبەتی کارل مارکسدا پۆڵ لافارگ – ١٨٩٠ پیاوێک بوو، بە گشتی کەسێکی وەک ئەو دووبارە نابینمەوە… (هاملێت، بەشی یەکەم، دیمەنی ٢)
لە شوباتی ساڵی ١٨٦٥ بۆ یەکەمجار کارل مارکسم ناسی. ئینتەرناشناڵی یەکەم لە ٢٨ی ئەیلوولی ١٨٦٤ لە کۆبوونەوەیەکدا لە هۆڵی سەینت مارتن لە لەندەن دامەزرابوو، منیش لە پاریسەوە چوومە لەندەن بۆ ئەوەی هەواڵی گەشەسەندنی ڕێکخراوە گەنجەکە لەوێ بە مارکس بدەم. م. تۆلین، کە ئێستا سیناتۆرە لە کۆماری بۆرژوازی، نامەیەکی ناساندنی پێدام.
ئەو کاتە تەمەنم ٢٤ ساڵ بوو. تا لە ژیاندا بم ئەو کاریگەرییەم لەبیر ناچێتەوە کە ئەو سەردانە یەکەمە لەسەرم بەجێیهێشت. مارکس لەو کاتەدا تەندروستی باش نەبوو. خەریکی نووسینی کتێبی یەکەمی سەرمایە بوو، کە دوای دوو ساڵ، لە ساڵی ١٨٦٧ بڵاو کرایەوە. ترسی ئەوەی هەبوو کە نەتوانێت کارەکەی تەواو بکات و بۆیە دڵی بە سەردانیکردنی گەنجان خۆش بوو. “دەبێت مرۆڤەکان ڕابهێنم بۆ ئەوەی دوای من پڕوپاگەندەی کۆمۆنیستی بەردەوام بکەن،” وای دەوت.
کارل مارکس یەکێک بوو لەو کەسە دەگمەنانەی کە دەیتوانی لە هەمان کاتدا پێشەنگ بێت لە زانست و ژیانی گشتیدا: ئەم دوو لایەنە ئەوەندە بە توندی تێیدا تێکەڵ ببوون کە تەنها بە لەبەرچاوگرتنی هەردووکیان، واتە زانا و خەباتکاری سۆشیالیست، دەتوانرێت لێی تێبگەی.
مارکس پێی وابوو کە دەبێت زانست بۆ خۆی پەیڕەو بکرێت، بەبێ گوێدانە ئەنجامە ئەگەرییەکانی توێژینەوەکە، بەڵام لە هەمان کاتدا زانایەک تەنها دەتوانێت خۆی بچووک بکاتەوە بە دەستبەرداربوونی بەشداری چالاکانە لە ژیانی گشتیدا یان خۆی لە خوێندنگە یان تاقیگەیەکدا وەک کرمێک لە پەنیردا قەتیس بکات و خۆی لە ژیان و خەباتی سیاسی هاوچەرخەکانی بەدوور بگرێت.
“زانست نابێت ببێتە چێژێکی خۆپەرستانە،” وای دەوت. “ئەوانەی کە بەختی ئەوەیان هەیە بتوانن خۆیان بۆ کاری زانستی تەرخان بکەن، دەبێت یەکەم کەس بن کە زانیارییەکانیان بخەنە خزمەتی مرۆڤایەتییەوە.” یەکێک لە وتە دڵخوازەکانی ئەوە بوو: “کار بۆ مرۆڤایەتی.”
هەرچەندە مارکس هاوسۆزییەکی قووڵی بۆ ئازارەکانی چینی کرێکار هەبوو، بەڵام هۆکارە سۆزدارییەکان نەبوون بەڵکو خوێندنەوەی مێژوو و ئابووری سیاسی بوو کە وای لێکرد بگاتە بۆچوونە کۆمۆنیستییەکان. پێی وابوو کە هەر کەسێکی بێلایەن، دوور لە کاریگەریی بەرژەوەندییە تایبەتەکان و بەهۆی لایەنگرییە چینایەتییەکانەوە کوێر نەبووبێت، ناچار دەبێت بە هەمان دەرئەنجامەکان بگات.
لەگەڵ ئەوەشدا، لە کاتێکدا کە مارکس گەشەسەندنی ئابووری و سیاسی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەبێ هیچ بۆچوونێکی پێشوەختە دەخوێندەوە، بەبێ هیچ مەبەستێکی تر نووسی جگە لە بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی توێژینەوەکانی و بە ویستێکی بەهێزەوە بۆ دابینکردنی بنەمایەکی زانستی بۆ بزووتنەوەی سۆشیالیستی، کە تا ئێستا لە نێو هەورەکانی یوتۆپیادا ون ببوو. ئەو بۆچوونەکانی بڵاو دەکردەوە تەنها بۆ پێشخستنی سەرکەوتنی چینی کرێکار، کە ئەرکی مێژووییەتی بۆ دامەزراندنی کۆمۆنیزم هەر کاتێک سەرکردایەتی سیاسی و ئابووری کۆمەڵگەی بەدەست هێنا…
مارکس چالاکییەکانی خۆی بە وڵاتی لەدایکبوونەکەیەوە سنووردار نەکرد. “من هاووڵاتییەکی جیهانم،” وای دەوت؛ “لە هەر کوێ بم چالاکم.” و لە ڕاستیدا، گرنگ نییە چ ڕووداو و چەوساندنەوەیەکی سیاسی پاڵی پێوە نابێت بۆ فەڕەنسا، بەلجیکا، ئینگلتەرا – بەشدارییەکی دیاری لە بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکانی ئەوێدا هەبوو.
بەڵام ئەوە تێکۆشەری سۆشیالیستی نەپساو و بێ وێنە نەبوو، بەڵکو زانا بوو کە یەکەمجار لە خوێندنگەکەیدا لە ڕێگەی مایتلاند پارک بینیم. ئەو خوێندنگەیە ئەو ناوەندە بوو کە هاوڕێیانی حیزب لە هەموو لایەکی جیهانی شارستانیدا دەهاتن بۆ ئەوەی بۆچوونی مامۆستای بیری سۆشیالیستی بزانن. دەبێت ئەو ژوورە مێژووییە بناسیت پێش ئەوەی بتوانیت بچیتە ناو ژیانی ڕۆحی مارکس.
ژوورەکە لە نهۆمی یەکەم بوو و ڕووناکییەکی زۆری هەبوو، چونکە پەنجەرەیەکی گەورەی لێبوو کە ڕووی لە پارکێک دەکرد. دیواری بەرامبەر پەنجەرەکە و هەردوو دیوی شوومێنەکە (مەعرەز) بە تەواوی داپۆشرابوون بە کتێبخانەکان کە پڕ بوون لە کتێب، ڕۆژنامە و دەستنووسی جۆراوجۆر کە تا سەقف بەرز بوونەوە. لە تەنیشت پەنجەرەکە، دوو مێز هەبوون کە بە کاغەز، کتێب و ڕۆژنامە داپۆشرابوون. لە ناوەڕاستی ژوورەکەدا، لە شوێنێکی باش و ڕووناکدا، مێزێکی بچووکی سادە (نزیکەی ٩٠سم بە ٦٠سم) لەگەڵ کورسییەکی دار هەبوو. لە نێوان کورسییەکە و کتێبخانەکەدا، بەرامبەر بە پەنجەرەکە، قەنەفەیەکی چەرم هەبوو کە مارکس هەندێک جار بۆ پشوودان لەسەری درێژ دەبوو. سەر شوومێنەکە بە چەندین شت ڕازابووەوە، لەوانە کتێبی زیاتر، سیگار، قتووی گۆگرد، قتووی تووتن، قورسایی کاغەز، و هەندێک وێنەی تایبەتی خێزانی، وەک وێنەی کچەکانی مارکس، هاوسەرەکەی، ویلهێلم وۆڵف و فرێدریک ئەنگڵز.
مارکس جگەرەی زۆر دەکێشا. “سەرمایە،” جارێکیان پێی وتم، “هەتا پارەی ئەو سیگارانەش نادات کە بۆ نووسینی کێشاومن.” بەڵام شقارەتەشدا زۆر زیاتر بەکاردەهێنا. زۆر جار پایپ یان سیگارەکەی لەبیر دەچوو، بۆیە ژمارەیەکی بێئەندازە شقارتەی لە ماوەیەکی کورتدا بەکاردەهێنا بۆ دووبارە داگیرساندنەوەیان.
هەرگیز نەیدەهێشت کەس دەست لە ڕێکخستنی کتێب و کاغەزەکانی بدات. بەڵکو، شێوازی پێکدان و ڕێکخستنەکەی تەنها بۆ ئەو مانای هەبوو، چونکە بە وردی دەیزانی هەر شتێک لە کوێیە و بە ئاسانی دەیتوانی ئەو کتێب یان دەفتەرەی کە پێویستی پێی بوو، بدۆزێتەوە. تەنانەت لە کاتی گفتوگۆکانیشدا زۆر جار قسەکانی دەبڕی بۆ ئەوەی بە خێرایی لە کتێبێکدا ئاماژە بە زانیارییەک بدات کە تازە باسی کردبوو. ئەو و ژینگەی خوێندنەکەی یەک پارچە بوون؛ کتێب و کاغەزەکانی ژوورەکە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی ئەودا بوون، وەک ئەندامەکانی جەستەی خۆی.
مارکس سوودی لە هاوسەنگی فەرمی لە ڕێکخستنی کتێبەکانی نەدەبینی: قەبارەی جیاواز و نامیلکەکان لە تەنیشت یەکترەوە بوون. ئەو بەپێی ناوەڕۆکیان ڕێکی دەخستن نەک قەبارەیان. کتێبەکان ئامراز بوون بۆ مێشکی، نەک کەلوپەلی لوکس. “ئەوان کۆیلەی منن و دەبێت وەک خۆم دەمەوێت خزمەتم بکەن،” وای دەوت. گرنگی بە قەبارە یان بەرگ یان کوالێتی کاغەز یان جۆری پیت نەدەدا؛ گۆشەکانی لاپەڕەکانی دەچەماندەوە، نیشانەی قەڵەمی لە پەراوێزەکاندا دادەنا و هەموو دێڕەکانی هێڵکار دەکرد. هەرگیز لەسەر کتێب نەیدەنووسی، بەڵام هەندێک جار نەیدەتوانی خۆی بگرێت لە دەربڕینی هەستێک یان پرسیارێک کاتێک نووسەرەکە زۆر دەڕۆیشت. سیستمی هێڵکاریکردنەکەی ئاسانی دەکرد بۆی کە هەر بڕگەیەک کە پێویستی پێی بوو لە هەر کتێبێکدا بدۆزێتەوە. عادەتی ئەوەی هەبوو کە دوای چەندین ساڵ سەیری دەفتەرەکانی بکات و ئەو بڕگانەی کە لە کتێبەکاندا هێڵکار کرابوون بیانخوێنێتەوە بۆ ئەوەی لە یادگارییدا تازە بمێننەوە. خاوەنی بیرگەیەکی بێئەندازە متمانەپێکراو بوو کە لە گەنجییەوە بەپێی ئامۆژگاری هیگڵ پەرەی پێدابوو بە لەبەربوونی شیعر بە زمانێکی بێگانە کە نەیدەزانی.
هەینە گۆتەی بەبیرەوە بوو و زۆرجار لە گفتوگۆکانیدا ئاماژەی پێدەدا؛ خوێنەرێکی بەردەوامی شاعیران بوو بە هەموو زمانە ئەورووپییەکان. ساڵانە ئەسکولیۆسی بە زمانی یۆنانی ڕەسەن دەخوێندەوە. ئەو و شێکسپیری بە گەورەترین نووسەرانی درامای مرۆڤایەتی دادەنا کە تا ئێستا لەدایک بووبن. ڕێزگرتنەکەی بۆ شێکسپیر بێسنوور بوو: لێکۆڵینەوەیەکی وردی لە کارەکانی کردبوو و تەنانەت گرنگترین کارەکتەرەکانیشی دەناسی. هەموو خێزانەکەی پەرستنێکی ڕاستەقینەیان بۆ نووسەرە گەورە ئینگلیزییەکە هەبوو؛ هەر سێ کچەکەی زۆرێک لە کارەکانیان لەبەر بوون. کاتێک دوای ساڵی ١٨٤٨ ویستی زانیارییەکانی لەسەر زمانی ئینگلیزی باشتر بکات، کە پێشتر دەیخوێندەوە، هەموو دەربڕینە ڕەسەنەکانی شێکسپیری دۆزییەوە و پۆلێنی کردن. هەمان شتی لەگەڵ بەشێک لە کارە ململانێییەکانی ویلیام کۆبێتدا کرد، کە بۆچوونێکی بەرزی لەسەر هەبوو. دانتێ و ڕۆبەرت بێرنز لە ڕیزی شاعیرە دڵخوازەکانیدا بوون و بە چێژێکی زۆرەوە گوێی لە کچەکانی دەگرت کە شیعرە ساتیرەکان یان بالادەکانی شاعیرە سکۆتلەندییەکەیان دەخوێندەوە یان دەیانوت.
کاڤیەر، کرێکارێکی ماندوونەناس و شارەزای زانستەکان، چەند ژوورێکی بۆ بەکارهێنانی تایبەتی خۆی لە مۆزەخانەی پاریس هەبوو، کە بەڕێوەبەری بوو. هەر ژوورێک بۆ کارێکی دیاریکراو دانرابوو و کتێب، ئامێر، یارمەتییەکانی توێکاری، هتد، کە بۆ ئەو مەبەستە پێویست بوون، تێیدا بوون. کاتێک لە جۆرێک لە کارکردن ماندوو دەبوو، دەچووە ژووری دواتر و کارێکی تر دەکرد؛ دەوترێت ئەم گۆڕانکارییە سادەیە لە پیشەی دەروونی، پشوویەک بوو بۆی.
مارکسیش وەک کاڤیەر کەسێکی ماندوونەناس بوو، بەڵام توانای ئەوەی نەبوو چەندین شوێنی خوێندن ئامادە بکات. ئەو بە هاتوچۆکردن لە ژوورەکەیدا پشووی دەدا. ڕێڕەوێک لە دەرگاوە بۆ پەنجەرە دروست ببوو، کە بە ڕوونی وەک ڕێڕەوێک لەناو لەوەڕگەیەکدا دیار بوو.
هەندێک جار لەسەر قەنەفەکە ڕادەکشا و ڕۆمانێکی دەخوێندەوە؛ هەندێک جار دوو یان سێ ڕۆمانی لە یەک کاتدا دەخوێندەوە، بە گۆڕینەوە لە نێوانیاندا. وەک داروین، زۆر حەزی لە خوێندنەوەی ڕۆمان بوو، زیاتر حەزی لە ڕۆمانەکانی سەدەی هەژدەم بوو، بە تایبەتی ڕۆمانی تۆم جۆنز-ی فێڵدینگ. ڕۆماننووسە مۆدێرنەکان کە زۆرترین سەرنجیان ڕاکێشابوو بریتی بوون لە پاوڵ دی کۆک، چارڵز لیڤەر، ئەلێکساندەر دوما باوک و واڵتەر سکۆت، کە ڕۆمانی مردووە کۆنەکەی (Old Mortality) بە شاکارێک دەزانی. ئەو حەزێکی تایبەتی بۆ چیرۆکەکانی سەرکێشی و نوکتە هەبوو.
ئەو سێرڤانتێس و بالزاکی لەسەرووی هەموو ڕۆماننووسەکانی تر دادەنا. لە دۆن کیشۆت-دا حەماسەتی سوارچاکییەکی لەناوچوویدا دەبینی کە چاکەکانی لە جیهانی بۆرژوازیی سەرهەڵداودا گاڵتەیان پێدەکرا و سووکیان پێدەکرا. ئەو هێندە سەرسامی بالزاک بوو کە دەیویست بە خێرایی پاش تەواوکردنی کتێبەکەی لەسەر ئابووری، پێداچوونەوەیەک لەسەر کارە گەورەکەی (La Comédie humaine) بنووسێت. ئەو بالزاکی نەک تەنها وەک مێژوونووسی سەردەمی خۆی، بەڵکو وەک داهێنەری پێشبینیکەری کاراکتەرەکان دەزانی کە هێشتا لە سەردەمی لویس فیلیپدا لە قۆناغی کۆرپەلەییدا بوون و تا سەردەمی ناپلیۆنی سێیەم بە تەواوی گەشەیان نەکرد.
لە ژیانی تایبەتی کارڵ مارکسدا
پۆڵ لافارگ – ١٨٩٠
سەرچاوە: ئەرشیفی ئینتەرنێتی مارکس و ئەنگڵس
پیاوێک بوو، بە گشتی
کەسێکی وەک ئەو دووبارە نابینمەوە.
(هاملێت، بەشی یەکەم، دیمەنی ٢)

دریژەی هەیە…
وەرگێرانی بۆ کوردی: توانا حەمە نوری